پاراستن دهیهوێت تووند و تیژیی و ئاگری شەڕ له نێوان ئیسلامییەکان و نووسەراندا دروست بکات
Thursday, 06/01/2011, 12:00
لەدوای هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق و کوردستان پارتی لەڕێی ساختەکاری لەدەنگدان و تەسلیم بوونی یەکێتی بەتایبەتی تاڵەبانی بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی ، پارتی خۆی کرده کەڵەگایەکی سیاسیی و لە خۆبایی بونێکی سەیر دایگرتووە، بەئارەزووی خۆی ڕەفتار بە کێشە و کورسی و وەزارەت و بڕیارە سیاسیەکانی کورد دەکات، ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە هەموو رەخنە و نارەزایەتییەکان بچێتە سەر پارتی و مەسعود بارزانی . بەتایبەتی بۆ میللەت دەرکەوت کە مسعود بارزانی کابرایەکی درۆزن و دووڕ و و قین هەڵگره، به شێوهیهکی شێتگیرانه مامهڵه لەگەڵ رەخنەگرانی پارتی وبنەماڵەکەی دەکات، باشترین نمونەی ئەو رهفتاره دڕندانهیهی بوو، که لەسەر ڕۆژنامەنوسی بوێری شاری هەولیر سەردەشت عوسمان بەدیار کەوت.
یاسای خۆپیشاندان و فشار خستنە سەر مالیکی تا کورسی بە بزوتنەوەی گۆران نەدات و سکاڵا تۆمارکردنی پارتی لەسەر چەندین ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنوس و تیرۆر و گرتنی ڕۆژنامەنوسان بەتایبەتی تیرۆری سەردەشت و سۆران و نەبونی ئازادی سیاسیی لە ناوچەکانی ژێر دەڤەری پارتی ..هەموو ئەوانە بۆتە هۆکاری ئەوەی، بارزانی ئەمڕۆ ڕووبەروی زۆرترین بابەت و ڕەخنە بێتە، ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر ئەو سیاسەتی ملهۆڕیە و ههروهها کارکردنی بە عەقلی پاراستن، تا ترس و تۆقاندن بهرامبهر به هاوڵاتییان و نهیارانی خۆیدا بکات چارەیەکی زۆر ڕەش چاوەڕوانی بارزانی دەکات.
هەر ئەمەشە بۆتە هۆکاری ئەوەی زۆرترین نارەزایەتی جەماوەر بەتایبەتی لەلایەن نووسهر و رووناکبیر و ڕۆژنامەنووس و ئازادیخوزان بێتە سەر پارتی و بارزانی کە لەجوانترین نمونەدا مایکل رۆبین بە ولاتیکی پۆلیسی وەک سوریای بەراورد کرد.
پاراستن بۆ ئەوەی کەمێک ئەو فشارە بەرفراوان و نارەزایەتییە هەمەلایەنی دەنگە ئازادیخوازەکان لەسەر پارتی و سەرۆکەکەی کەم بێتەوە . ماوەیەکە لەڕێگای کۆنە قەڵەمە شوعیەکانی دۆسیەی ئیسلامیەکان دەکاتەوە و هەوڵدەدات ململانێی ئیسلامی و ئازادیخوازان بەرەو تەقینەوە تا ئاستی پێکدادان ببات، بێ ئەوەی زۆربەی لایەنەکان ئیسلامی و نووسەران هەست بەو گەمە سیاسییە بکەن.
چونکە ئەم هەوڵە دەبێتە هۆی ئەوەی، خەڵک مەسەلەی پێشێلکاریە مەترسیدارەکانی پارتی وبنەماڵەی بارزانی لەسەر ئازادیی رادەربرین و سکالا لەسەر ڕۆژنامەنووسان لەیاد بکات، یان بە بچوک ببینێ لە ئاست سەر هەڵدانی ئەو تەوژمە سیاسییە ئیسلامیە بەتایبەتی مەلاکان .
ئەگەر ئێمه سەیری ئهو گهمهیهی پارتی بکەین، بەڕوونی دیارە دادگاکانی هەولێر لەژێردەسەڵاتی پارتین، ئەو سزایەی بۆ فەرهاد پیرباڵ که بۆ خۆی کهسێکی کۆیله و دهرباری بنهماڵهی بارزانییه، کهچی فهرهادیان هێناوه و کردوویانهته سووتهمهنی ئهو گهمهیهی خۆیان، سزایهکی زۆر سهختیان داوه بهوهی که ٥ ملیۆن دینار ٦ مانگ زیندان (وەستان) ٣ساڵ چاودێری قەڵەمەکەی بکرێت، ئهم سزایه هیچ نووسەرو ڕۆژنامەنووسێکی تری رەخنەگری بنەماڵەی بارزانیش نەدراوە. لەکاتێکدا فەرهاد پیرباڵ داوەکەی لەکاتی وەزیری دادی پێشوو لێکشاوەتەوە . ئەو کۆمەڵیک تابلۆی کۆنی عوسمانیەکانی بڵاو کردۆتەوه، کە هیچ سوکایەتییەکی تیا نییە، وهک ههموو دهزانیین پیربال کابرایهکی سووکهڵه و شێتۆکه و ریکلامکەرێکی باشی بارزانی بوو لەگەرمەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی هەرێم . ئەی ئیستا بۆچ ئەو سزایە قورسە دراوە لەم کاتەدا و یەکەم فتواکەریش مەلا بەشیرە کە هەر سەر بەپارتییە؟
لەگەرمەی کەیسی تیرۆرکردنی سۆرانی مامەحەمە بەدران حەبیب مەسەلەیەکی لەمیدیاکاندا وروژاند ، ئەوەبوو هەر ئەوکاتیش کەمپین و ململانێ لەگەل لایەنە ئیسلامیەکان دروست بوو. زۆرینەی ئەو مەلایانەی کەهێرش دەکەنە سەر دەنگە ئازادیخوازەکان لە هەولێرن بەپێچەوانەوە لەسلێمانی کەمترین دەنگیان بەو نەهچە شەرانیە گوی بیست دەبین. هەموو باش دەزانین لەهەولێر ئەگەر پارتی بوار نەدات ئاستەمە مەلاکان ئەو بوێریەیان هەبێت بەئارەزوی خۆیان فتوا دهربکهن و بڕیاری کوشتن بەسەر نووسهر و رۆژنامهنووس و رووناکبیراندا ببارێین. یەکێتی و گۆران کە دووهێزی زۆر پێشکەوتوترن لە پارتی لە ململانێکردن لەگەڵ ئیسلامییە سیاسییەکان کەچی ئەمڕۆ لەو دەڤەرەدا هیچ هەست بە ململانی ناکرێت.
3.جەماوەری ناڕازی یاسای خۆپیشاندان و دژە مەلاکان دوو گروپن، ئەوەی یەکەم لەدەڤەری سەوز بەهێزە و ئەوەی دووەمیش لەهەولێر . هاوکات هەریەکە وەک گروپێکی جیا کاردەکەن. زۆرینەی ئەو روناکبیرانهی دژی مەلاکان واژوو کۆدەکەنەوە کەمترین رەخنە و سەرنجیان لەسەر یاسایە مەترسیدارەکەی خۆپیشاندان هەیە و دێنە ناو کارو چالاکیانیەوە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە، کە پارتی دەیەوێت بەبەردێک کۆمەڵێک چۆلەکە بکوژێت
1. شەری ئیسلامی و نووسهر و رووناکبیران بەهێز بکات . تا مەترسی ئیسلامی سیاسی زیاتر لە خۆی لەسەر ئەزمونی دیموکراتی خەڵکی کوردستان بەدیار بخات و خەڵک خەریکی ئەو ململانێیە بێت، نەوەک یاسای خۆپێشاندان و سکاڵا لەسەر رۆژنامەنووسان و کۆنگرە گالتە جاریەکەی 13 ی پارتی.
2 . ئیسلامیەکان بەهۆی ئەو غرورە سیاسیەی تێی کەوتونە بەتایبەتی دوای پێشکەوتنیان لە هەلبژاردنەکانی مامۆستایان شیوەیەک ئهمانیش وهکو پارتیی لە غروری سیاسی گرتونی و پارتی دەیەوێت بەو هۆکارەوە گورزێکیش له ئیسلامییهکان و له مهلاکانیش بوەشێنێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست