پۆلیسە بریندارەکانی دەسەڵاتیش شکایەت دەکەن!
Sunday, 19/06/2011, 12:00
جهلال شێخ كهریم بریكاری وهزارهتی ناوخۆ : ئهو پۆلیسانهی برینداركراون لهخۆپیشاندانهكاندا، سكاڵایان لهسهر ئهنجومهنی كاتی سهرا تۆماركردووه، بۆیه دادوهر ههركهسێك بانگ بكات، دهبرێته دادگا بۆ لێپێچینهوه!
ئەمەش سینارۆیەکی قێزهونی تری ئەم دەسەڵاتەیە، کە هیشتا بەشێک لە کۆمەڵگای کوردی بە ئۆپۆزیسیۆنیشەوە بڕوایان بە چاکسازیی هەیە! لەکاتێکدا ئەم دەسەڵاتە زۆر دەمێکە مەحکومە بەنەمان.
لەکاتێکدا پرۆژەی بەناو چاکسازییەکە ی بارزانی، لەناوەرۆکێشدائەم هەوڵە نەزۆکەی بارزانی سوکایەتییەکی ترە بە ئۆپۆزیسیۆن و پڕۆژەکانیان، ئەگەر ئەم ئۆپۆزیسیۆنە تۆزقواڵێک مۆڕاڵی بەرگریکردنیان بوایە، دەبوایە لەبارەی ئەم پڕۆژە گاڵتەجاڕیەی بارزانی بهاتنایه دەنگ، لانی کەم بایکۆتی گفتوگۆکانیان کردبان، بارزانی دەیەوێ بڵێت، با ئۆپۆزیسیۆن خۆیان سەغڵەت نەکەن ئەوە ئێمەین حوکم دەکەین و ئێمەش چاکسازیی دەکەین، کەواتە ئێوە سەرتان دابخەن مەمنون بەوەی بەخێری خۆمان بودجەکەتان بدەینەوە، هەرچەندە ئەم ماوەیە زۆر نارەحەتیان کردین و بوونە هۆی ئاژاوەو پشێوی نانەوە، خەریک بوو ئاسایشی نەتەویمان تێک بدەن و بناغەی ئەم ئەزمونە کەم وێنەیان هەڵتکەکێنن.
ئەگەر بەکورتی بۆ خوێنەرانی کوردستانپۆست سەردێرێ چەند لێدوان و هەڵوێست و بۆچوونێکی بارزانی بەدوای ڕووداوەکانی 17 ی شوبات بخەیەنە ڕوو ئەوە هەر بەچاو تروکانێک تێدەگەین، کە:
یەکەم: گریمان بارزانی بێ بەرییە لەتەقە کردن لە خوێپشاندەرانی بەردەم لقی چوار، بەڵام هێنانی ئەو هێزە زۆرە بۆ سلێمانی لە چاو تروکانێکدا بۆ سەرکوت کرن و تومێکردنی خەڵکی سلێمانی.
دووەم: تاوانی تەقەکردن وکوشتن بریندارکردنی دەیان کەس، بەستنەوەی کاردانەوەی ئەو لاوە توڕە و خوێن گەرمانەی، کە بەردیان گرتۆتە لقی چوار و لەوهش زیاتر بارزانی ووتی دەبێت ئەو کەسەی خەڵکیشیان هانداوە بۆ بەردەباران کردنمان ئەوانیش بدرێنە دادگا.
سێهەم: چاو نوقاندن لە ئاست تاوانی شەهیدکردنی گەرمیانی میرد منداڵ لە چەمچەماڵ، لەکاتێکدا دڕندەترین مرۆڤی ئەم سەردەمەش ناتوانی چاو لەو بەئەنقەست تاوانە بپۆشێت.
چوارەم: بەجێی سزادانی بەرپرسی لقی چوار وەک تاوانباری یەکەم و بەرپرسی یەکەم، بەرز کردنەوە پلە و پایەکەی.
ئەم ڕاستیە تاڵانەی سەروە چیمان پێ دەڵێن، ئایا بارزانی دەیەوێت چاکسازی بکات یان درێژە بە ژیانی پڕ گەندەڵی دەسەڵاتی بنەماڵەکەی بدات.
ئەگەر بێنەوە سەر دیوی دوەمی پارتی لە سلێمانی کە یەکێتی تەمسیلی دەکات ئەوانیش بەدوای ١٧ی شوباتەوە کەمتریان بە خەڵکی سلێمانی نەکرد، زەقترین نموونەش شەهید کردنی شێرزاد و سورکێو لە یەکساتدا، دیسانەوە داڵدەدانی بکوژانیان و بگرە خەڵاتکردنی لەلایەن خودی بەرهەم ساڵح و کڕینی ئۆتۆمۆبیلی تازە وەک دەستخۆشی. بۆ ئەو کۆمەڵە ئەفسەر و پۆلیسەی تەقەیان لە خەڵک کردووە.
دوا سیاسەتی شکستخواردوی یەکێتیش بەدوای هیڕشکردنە بەردەرکی سەرای سلێمانی، گرتن و ڕاوە دوونانی ئەو کەسانەی کە بەشداری خۆپێشاند ان و یاخود ئەندامی کاتی ئەنجومەنی سەرای ئازادی بوون.
دوا شانۆگەریش لەدوا ڕاپۆرتدا هاتوو، کە یەکێتی دەیەوێت بە هاوکاری پاراستن سزای 200 هەڵسووڕاو بدات، چونکە پاش سەرکوتکردنی خۆپێشاندان جەلالییەکان بەتەواویی دەستیان کراوەتەوە هیچ ترس و دوو دڵیەکیان نەماوە، کە جارێکی تر خەڵک برژێنەوە سەرشەقام، بەڵام هەیهات ئاخۆ ئەم ملهوڕییەی کە پارتی لەهەولێر و بادینان بۆی دەچێتە سەر ئاخۆ لەسلێمانی دەتوانێت ئەوە بکات، وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ ڕۆژانی داهاتووش جێ دەهێڵم..
با
3 گروپەکەی بەناو ئۆپۆزیسیۆنیش هەر پڕۆژە پێشکەش بکەن و هەر وادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دابنێین!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست