کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"له ‌هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین"ه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و لێدوانی ئۆردوگانشینه‌کان - به‌شی یه‌که‌م

Saturday, 20/11/2010, 12:00


کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له‌بابه‌تی (له‌هاوخه‌باتیه‌وه‌بۆ ته‌خوین)دا باس له‌وه‌ده‌کات که‌تاڵه‌بانی به‌رپرسه‌له‌کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد و ده‌قی لێدوانه‌که‌ش به‌م جۆره‌یه‌[ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی من و چه‌ند که‌سێکی که‌تاوانبار بکات به‌کوشتنی چه‌ند که‌سێ له‌شار و له‌لادێکانی کوردستان دا، ئه‌ی کێ به‌رپرسه‌له‌کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد که‌به‌درێژایی ساڵانی 1961 1975 و 1975 1991 و 1991- 2001 کوژراون؟ ] ، بڕوانه‌ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌:-

http://www.sbeiy.com
ئه‌گه‌ر ئێمه‌که‌مترین ڕێژه‌له‌م گوته‌یه‌ی کاک نه‌وشیروان وه‌ربگرین واته‌تاڵه‌بانی به‌رپرسه‌له‌کوشتنی سه‌دهه‌زار کورد . ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر ژیانی سیاسی تاڵه‌بانی‌دا ئه‌وا لانی که‌م بۆته‌هۆی کوشتنی پێنج که‌س له‌هه‌ر ڕۆژێکدا.
خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ته‌واوی شه‌ڕه‌ناوخۆییه‌کان و په‌یمانه‌نهێنیه‌کانیشی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا بۆ حساب نه‌که‌ین و ته‌نها باس له‌به‌رپرسیارێتی کوشتنی ئه‌و پێنج که‌سه‌بکه‌ین که‌له‌هه‌ر ڕۆژێکی ژیانی سیاسی تاڵه‌بانیدا کوژراون ئه‌وا نه‌ک هه‌ر نابێته‌ئاشتیخواز به‌ڵکو پێویسته‌بدرێته‌دادگا .
له‌11-11-2010دا بۆ دووه‌مین جار پۆستی سه‌رۆککۆماری به‌خشرایه‌وه‌به‌تاڵه‌بانی ، پۆست به‌خشینه‌که‌ش به‌پێداگری مه‌سعود بارزانی بوو ، به‌ر له‌پێداگریه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیش له‌7-11-2010دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا "داودئۆغڵو" سه‌ردانی هه‌ولێری کرد و له‌کۆبوونه‌وه‌ی نهێنیدا بوو له‌گه‌ڵ بارزانی‌دا ، به‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی داودئۆغڵوش چاوسورکردنه‌وه‌کانی تورکیا دژ به‌خواسته‌کانی کوردانی باشوور له‌لوتکه‌دا بوو .

ڕووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆک کۆمار :-
پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانیش به‌سه‌رۆککۆمار مه‌سعود بارزانی دیداری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و گوتی [بێ گرفتترین شت خواسته‌کانی کوردان بووه‌] ، تورکه‌کانیش هیچ ورته‌یه‌کیان لێوه‌نه‌هات و بێده‌نگه‌یان لێکرد ، مه‌سعود بارزانیش هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر بێ گرفتبوونی خواسته‌کانی کوردان نه‌کرد .
لێره‌وه‌ده‌گه‌ینه‌ئه‌و بڕوایه‌ی که‌هه‌موو خواسته‌کانی کوردان خراوه‌ته‌بری به‌خشینه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆککۆماری به‌تاڵه‌بانی و له‌به‌رامبه‌ریشدا تاڵه‌بانی ده‌ستی بارزانی زیاتر ئاوه‌ڵا کردووه‌بۆ دادۆشینی کوردان ، له‌هه‌مان کاتدا وازهێنانیش له‌خواسته‌کانی کوردان به‌رامبه‌ره‌به‌بێ ده‌نگبوونی تورکیا و بێ گرفتبوونیش بۆ لایه‌نه‌عه‌ره‌بیه‌کان .
لێره‌شدا پێویسته‌تاکی کورد زیاتر بکه‌وێته‌لێکۆڵینه‌وه‌له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێم و بپرسێت :-
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم هێنده‌ڕۆڵی هه‌یه‌له‌لێکنزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌دژبه‌ره‌کاندا ئه‌ی چ هۆکارێک بۆته‌به‌ربه‌ست له‌ڕێگه‌یدا که‌هه‌مان ڕۆڵ نه‌بینێت له‌لێکنزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کوردیه‌کاندا ؟
ئایا کاتێک له‌نێو شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر خوانی بارزانی هانی که‌سانی وه‌کو ئوسامه‌نوجه‌یفی و موتڵه‌گ و مالکی و ئه‌وه‌کانی دیکه‌ده‌درێت که‌لێک نزیک ببنه‌وه‌، ئه‌ی بۆچی هه‌ر له‌نێو شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر هه‌مان خوان هانی که‌سانی وه‌کو داودئۆغڵو نادرێت که‌که‌مێک له‌ڕه‌شه‌کوژیه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه‌له‌سه‌ر کوردان و وه‌ڵامی ئاشتی به‌شه‌ڕ نه‌ده‌نه‌وه‌؟
عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێن " إتقي شرێ من أحسنته الیه " واته‌" له‌شه‌ڕی ئه‌و که‌سه‌بترسه‌که‌چاکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت " .
ده‌بێت کوردانیش هه‌تا ماون هه‌م باجی ئه‌و چاکه‌یه‌بده‌نه‌وه‌که‌تاڵه‌بانی و بارزانی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ده‌یکه‌ن و هه‌م له‌شه‌ڕی ئه‌و چاکه‌یه‌ش بترسن که‌له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا کردوویانه‌، چونکه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌خوێنی هه‌موو کوردانی باشوور کرایه‌دیاری بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی له‌هه‌مان کاتدا له‌ئامێزگرتنی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌له‌لایه‌ن کوردی پارچه‌کانی دیکه‌شه‌وه‌ده‌بێته‌هۆی سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی و به‌جێگه‌یاندنی داخوازیه‌کانی تورکه‌فاشسته‌کان .
براوه‌و دۆڕاو کێ بوون له‌پێکهاتنی کوتله‌سیاسیه‌کانی عێراقدا ؟
به‌باوه‌ڕی من براوه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌کی له‌پێکهاتنی کوتله‌سیاسیه‌کانی عێراقدا بریتی بوو له‌کۆماری ئیسلامی ئێران ، چونکه‌دوای 8 مانگ ململانێی ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌نجام ئه‌و که‌سانه‌ده‌ستنیشان کران که‌سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ، هه‌رچی مالکییه‌که‌سێکی ته‌واو گرێدراو به‌کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌و تاڵه‌بانیش خاوه‌نی په‌یمانی نهێنییه‌له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا که‌له‌هه‌موو ڕوویه‌کی سه‌ربازی و لۆجستی و هه‌واڵگریه‌وه‌هاوکارییان بکات ، خوێنه‌ر ده‌توانێت بۆ ڕاستی ئه‌م گوته‌یه‌جارێکی دیکه‌بابه‌تی (له‌هاوخه‌باتیه‌وه‌بۆ ته‌خوین)ی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بخوێنێته‌وه‌له‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که‌ده‌ڵێت :- [تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ شاندێکی یه‌کێتی که‌پێک هات بو له‌فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، دکتۆر که‌مال خۆشناو، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، شێردڵ حه‌وێزی... چوه‌تاران.‏ له‌مانگی‌‏‏10 ی‌ 1986 دا له‌تاران، به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی له‌لایه‌ن‌تاڵه‌بانی‌و به‌نوێنه‌رایه‌تی ئێران له‌لایه‌ن‌محه‌مه‌د باقیر زولقه‌در (فه‌رمانده‌ی ئه‌وسای قه‌رارگای‌ره‌مه‌زان) رێککه‌وتنێکی جه‌نگی و سیاسی و لۆجستی بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه‌کانی‌هه‌ردولا دژی جه‌یشی عێراق له‌هه‌مو بواره‌کان دا ‏ئیمزا كرا.‏] .
سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جگه‌له‌خاکه‌سارییه‌کی زیاتر بۆ کوردان و ته‌ریک مانه‌وه‌یان له‌جیهان و ناوچه‌که‌دا ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه‌ی لێ شین نابێت . ئه‌گه‌ر خاکه‌ساری کوردان نه‌بێت ئه‌وا تاڵه‌بانی و بارزانی نابنه‌هۆکاری سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌تێک که‌له‌هه‌موو جیهاندا قێزه‌ونه‌، که‌ئه‌و سیاسه‌ته‌ش سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌له‌عێراق و باشووری کوردستاندا !!
به‌ڵام دۆڕاوی یه‌که‌میش له‌م پێکهاتنه‌دا کوردان بوون ، چونکه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌له‌چوار ساڵی ڕابردوودا هیچ داخوازییه‌کی کوردان جێبه‌جێ نه‌کرا ، ئه‌وا ئه‌م جاره‌ش جگه‌له‌هه‌مان که‌سه‌کانی ڕابردوو چه‌ندین که‌سی هێجگار شۆڤێنیستی عه‌ره‌بیش هاتنه‌نێو کایه‌که‌وه‌که‌هه‌موو سه‌رنجێکیان له‌سه‌ر په‌راوێزکردنی کوردانه‌، که‌نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رچاوی ئه‌م که‌سانه‌ش ئوسامه‌نوجه‌یفی سه‌رۆکی لیستی حه‌دبایه‌.
به‌بۆنه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆککۆماریش به‌تاڵه‌بانی هه‌ر یه‌ک له‌به‌رپرسه‌ئۆردوگانشینه‌کان ده‌رگای پیاهه‌ڵدانیان بۆ کرایه‌وه‌بۆ به‌ئاشتیخواز ناوهێنانی تاڵه‌بانی و بارزانی . (که‌له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا باسی تێڕوانینی هه‌ر یه‌ک له‌به‌رپرسه‌ئۆردوگانشینه‌کان ده‌کرێت به‌درێژی) .
درێژه‌ی هه‌یه‌....


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە