کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاراسی شێخ گه‌نده‌ڵ دەبێتە خاوەنی بیرە نەوت

Saturday, 14/02/2009, 12:00

1601 بینراوە


بنەماڵەی تاڵه‌بانی به‌ برازاکانێشه‌وه‌، نه‌ک ته‌نها به‌ڵا، به‌ڵکو میکرۆبیشن

لە كاتێكدا مەلابەختیار ناڕەزایی دەربڕینی چەند ئەندامێكی مەكتەب سیاسیی و لە سەروی هەموویانەوە كۆسرەت رەسوڵ بە موئامەرە دادەنێت، پێویستە بگوترێ، جەنابی مەلا بەختیار ئەوە موئامەرە نییە، كە جەنابت هاوینی رابردوو لە گەشتە ئەوروپییەكەت راستەوخۆ بەرەو كوەیت دەڕۆشتی؟ ئه‌ی ئەوە موئامەرە نییە لە نەتەوەیەكی هەمیشە داماو و چەوساوە، كە هەر كوەیتەوە راستەوخۆ بەرەو دوبەی بەڕێدەكەوی بە بێ ئەوەی نەك هیچ هاوڵاتییەك، تەنانەت مەكتەب سیاسی یەكێتیش لێی بەئاگا نەبوو، بێجگە لە واعیزەكەت ئەویش جەنابی زەردەشت حەمە ساڵەح برای ژنەكەت و بەرپرسی سایتی چاودێرە؟ ئەگەر لایەنگرانی مەلا بەختیار دەڵێن: ئەمە راست نییە دەتوانم لە بەشەكانی داهاتودا ئاماژەی زیاتر و بەڵگەی پێویست بڵاو بكەمەوە، تەنانەت دەتوانم ئەوەش بڵاو بكەمەوە جەنابی مەلا بەختیار لە رێگای كێ و كێوە هەواڵەكانى مەكتەب سیاسی دەنێرێ بۆ بڵاوكراوەی..... و دواتریش خۆی بە ناوی وتەبێژی مەكتەب سیاسیی یان سكرتێری رۆژنامەوانى وەڵامیان دەداتەوە، بەڵام لێرەدا بە پێویستی نازانم ئەوانە ئاشكرا بكەم، چونكە مەبەستم لەم بابەتەدا خاڵێكی ترە، ئەویش یەكێك لە هەزاران هۆكارەكەی دەست لە كاركێشانەوەی كاك كۆسرەتە.
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی بۆچوون لە ژمارە 31 دا هیوا شێخ جەنگی، كە خاوەنی كۆمپانیای (كەڵەكن)یشە بیرەنەوتێكی لە تەق تەق هەیە، كە ئەمەشی لە رێگای وەزارەتی كارەبا پێ بەخشراوە و بە بێ تەندەر و تەنها بە دەعوەت خاسەی وشیاری سیوەیلی وەزیری كارەبا.
هیوا شێخ جەنگی برای ئاراسی شێخ جەنگی و برازای تاڵەبانی بە ناوی پرۆژەیەكی وەبەرهەمهێنانی كارەبا وێستگەیەكی كارەبایی لە تەق تەق پێدەدرێت، بەڵام بە ئاگاداری چەندین بەرپرسی باڵا ئەو وێستگەیە تا ئێستا و دوای چەندین مانگ یەك ئەمپێر كارەبای لێ بەرهەم نەهاتووە و تەنها نەوتی لێدەردێت.
ئەمەش نمونەیەكی تری كارە پیرۆزەكانى تاڵەبانی و بنەماڵەكەیه‌تی، ئەمە بێجگە لەوەی خودی كاك ئاراس هاوینی رابردو دەستڕێژی كردە سەر كچێكی دانیشتوی گەڕەكی .... له‌ شاری سلێمانی بە ناوی (ر) هەڵبەت پێشتر پێی گوتبوو دەیكات بە هاوسەری خۆی، بەڵام دواتر كە ئەو كچەی كرد بە ژن لە بەرئەوەی سكاڵای لەسەر تۆمار نەكات لە رێگای بەرپرسێكی حیمایەكانی مەكتەب سیاسی ناردی بۆ توركیا و لەوێ سەرگەردانی كرد (بابەتی دەستڕێژی ئاراسی شێخ جەنگیم پێشتر لە كوردستان پۆستدا بە شیكراوەیی بڵاو كردوەتەوە.)

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)