کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالكی لابدرێت ولانەدرێت كورد براوە نەبوو!!

Tuesday, 05/06/2012, 12:00




هێشتا مژاری لابردنی نوری مالی لە سەرۆكایەتیكردنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێرق لەرۆژەڤدایە و جێی قسەوباسە، ئەوەی لەڕاگەیاندنەكانەوە ئاگادارین ئەم ئاریشەیە زۆربەی كوتلە سیاسیەكانی ئێراقی سەرقاڵ كردووە، عەرەبی سونەو بەشێك لە عەرەبی شیعەو بەشێك لە كورد هەریەك لەلای خۆیەوە كاربۆ دورخستنەوەی مالكی دەكات لەحكومڕانی كردنی وڵات، هەڵبەتە ئەم گرفتە بەتەنهاوەك كێشەیەكی ناوخۆیی نەماوەتەوە بەڵكو هەرلەسەرەتاوە دەستی دەرەكی تێدابووە ، لەلایەك هاندان وپشتگیری ئەوانەدەكرێ كەدەیانەوێت مالكی لەپۆستەكەی دوربخەنەوە ،لەلایەكی ترپاڵپشتی خودی مالكی وهاوپەیمانەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو بونی هەیە، ئەوەی جێی سەرنجە خەریكە كێشمەكێشەكە لە بابەتێكی گرنگ وجدییەوە دەبێتە قسەی بێناوەڕۆك و گاڵتەجاڕ، دەوڵەتی یاساودۆستەكانی مالكی چەند رۆژێك لەمەوبەر بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە توانیویانە واژووی سەدوهەشتا ئەندام پەرلەمانی كوتلە جیاجیاكان كۆبكەنەوە بۆ پشتیوانی مانەوەی مالكی لە پۆستەكەیدا، دواتریش ڕەوتی سەدر ئەوەی ئاشكراكرد نەیارەكانی مالكی توانیویانە واژووی سەدوحەفتاوشەش ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق كۆبكەنەوەو ڕادەستی سەرۆك كۆماری بكەن، ئەگەر بەئەم پێوەرەبێت كۆی نەیارەكان ودۆستەكانی مالكی لەئەنجومەنی نوێنەران دەكاتە سێ سەدوپەنجاوشەش ئەندام ، لە كاتێكدا ژمارەی ئەندامەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق بەگشتی سێ سەدوبیست وپێنج ئەندامە، كەوابوو ئەوە ئاشكرایە یان ئەندام پەرلەمانەكان هەرجارەولە پەتێ یاری دەكەن یاخود ئەودووبەرە دژ بەیەكە ڕاستگۆنین لەگەڵ هاوڵاتیاندا، ئەوی گرنگەوجێی خۆیەتی هەڵوەستەی لەسەربكرێت خودی ئەو ململانێیەنیە كەئێراقی خستۆتە دۆخێی هەستیارەوە، لەوەگرنگترئەودۆخەیە فراكسیونەكوردیەكانی تێكەوتووە، لەڕاستیدا ناكۆكیەكانی ناوكوتلەكانی ئێراق بەتایبەتی ناكۆكی مەزهەبی ریشەیەكی زۆركۆنی هەیەو لەدوای روخانی ڕژێمی بەعسەوە جارێكی تر بەگەرم وگوڕی هاتەوە گۆڕپانەكە، لەوساتەوەختەی عەرەبەكان لەوپەڕی لاوازیدابون ودەسپێكی بونیانانەوەی ئێراق بوو، سەركردایەتی سیاسی كورد بەهەموتواناوە لەهەوڵی رێكخستنی ناوماڵی عەربدا بون وبناغەی ئێراقی نوێ یان تۆكمەوبەهێزدەكرد، ئێستا لەدووای نۆساڵ هێزی كورد بە پەرتەوازەیی كەوتۆتەناو هاوكێشەكەوە، هەرچەندە لەبونیانانەوەی ئێراقدا هاوڕابون وچەندجارێك متمانەیان بە كابینەی حكومەتەكانی جەعفەری ومالكی بەخشی بێ ئەوەی هێچ دەسكەوتێك بۆكوردبەدەست بێنن، بەڵام ئێستا بۆسەندنەوەی متمانە لەمالكی هاوڕانین وبون بەچەند بەشێكەوە، دووهێزەسەرەكییەكەی باشوری كوردستان كەهەمیشە لەپرسەچارەنوس سازەكاندا بێگەڕانەوە بۆڕای گشتی بڕیاریان دەدا، حاڵی حازر بەدوو ئاراستەی جیاوازدا سیاسەت دەكەن، ئەمە لە كاتێكدایە كە رێكەوتن نامەی ستراتیژی لە نێوانیاندا واژووكراوە، لەدەرەوەی ئەوانیش هێزێكی ئۆپوزسیون لەكوردستان بونی هەیەو خاوەنی ڕۆڵ وپێگەی خۆیەتی، لەم دۆخە ئاڵۆزەدا زیاد لەهەموشتێك ئەوەی بەدی دەكرێت پەرتەوازەیی كوردە، دووهێزە دەسەڵاتدارە بەناوهاوپەیمانەكەی كوردستان بەئاشكرا یەكێكیان لەدژی مانەوەی مالكییە لەپۆستەكەیدا ئەویتریش لە گەڵ مانەوەیدایە، لەدەرەوەی ئەودوولایەنەش لایەنی ئۆپوزسیونە ئەوانیش تائێستا بێدەنگییان هەڵبژاردووە، وەك ئاماژەم پێكرد مانەوەو لابردنی مالكی لە پۆستەكەیدا پێم وانیە ئەوەندە بابەتێكی گرنگ بێت لەبەرئەوەی جێگرەوەی مالكی هەركەسێك بێت داخوازییەكانی كورد جێبەجێ ناكات، چونكە ئەوەی ئێستاچاوەڕوانی دەكەین پێشتر ئەزمون كراوە، لابردنی ئیبراهیم جەعفەری و دووجارمتمانە بەخشین بەمالكی چی بۆكوردبەدی هێنا؟! لەوەش گرنگتر ئەم جارە هێزەسیاسیەكانی كورد ئەوەندە پەرتەوازەو بێ هەماهەنگی بون، لە ئێستا بەدواوە وەك پێویست مامەڵەی سیاسی ودیبلۆماسی لە گەڵ هیچ لایەكیان ناكرێت، كوردئەگەر لەناوخۆیدا تەباو هاوهەڵوێست نەبێت هیچ هێزیكی ترمتمانەی پێناكات هاوپەیمانی لەگەڵ ببەستێ، جگەلەوەش سەنگ وقورسایی لە بەرامبەردۆست ونەیارەكانیشی كەم دەبێتەوە، تائێستا روون نییە گۆڕانكاری بەقازانجی دژبەرەكانی مالكی ڕووئەدات یان بارودۆخەكە ئاسایی دەكرێتەوەو سەرجەم لایەنە ناكۆكەكان لەسەر بەرژەوەندییەكی هاوبەشی حزبی ڕێكدەكەون و بەردێك دەخەنەسەرناكۆكییەكان، بەهەردیوێكدا بشكێتەوە كورد لەم گەمە سیاسیەدا براوە نەبوو، جارێكی تر پەرتەوازەیی وناتەبایی لایەنەكوردییەكان پێشانی هەمودنیادرایەوە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە