کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


NRT2 پێویست نه‌بوو

Sunday, 24/02/2013, 12:00


هه‌رچه‌ند هێشتا زووه‌ بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م که‌ناڵه‌ و چۆنیه‌تی کارکردنی ئه‌م که‌ناڵه‌ هونه‌رییه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا چه‌ند وشه‌یه‌ک پێویسته‌ بگوترێت .
له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ (20/2/2013) دوای تێپه‌ڕبوونی 2 ساڵ به‌سه‌ر په‌خشی که‌ناڵی NRT که‌ناڵێکی تری سه‌ به‌ کۆمپانیای نالیا به‌ناوی NRT2 ده‌ستی به‌ په‌خش کرد، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ لیره‌دا بگوترێت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ که‌ ده‌نگۆی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که‌ هه‌بوو تا ئێستاش له‌لایه‌ن که‌سانی نزیک له‌ که‌ناڵه‌که‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌م که‌ناڵه‌ جیاواز ده‌بێت له‌ که‌ناڵه‌ (ته‌قلیدی)یه‌کانی تر به‌ هه‌ىدێ جۆر به‌رنامه‌ی تازه‌بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بینراو دێته‌ ناو ماڵه‌کانه‌وه‌، به‌ڵام وه‌کو ده‌بینین له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ته‌نها گوێبیستی هه‌ندێ له‌ گۆرانی دووباره‌و هه‌ندێ گۆرانی که‌می نه‌بیستراوی بیانی ده‌بین و هیچی تر، ئه‌گه‌ر په‌خشی که‌ناڵه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕیتمه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بێ دوو دڵی ده‌ڵێم :(NRT2) پـێــویــسـت نــه‌بــوو .
جونکه‌ بینه‌ر به‌ جۆرێکی تر و هیوایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ر وه‌کو چۆن له‌ NRT ده‌ڕوانن هیواشیان بۆ NRT2 ئاوایه‌ .

تێبینی/که‌ناڵی NRT2 له‌ ئێستادا له‌ (TEST) دایه‌ ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئه‌م که‌ناڵه‌ نوسیومه‌ ته‌نهاو ته‌نها بۆ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردووه‌و هیچی تر .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە