کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەوری به‌ناو رابەرانی كورد لەزیادكردنی دوژمنانی خەونی نە تە وەیى گەلەكەیاندا............!!

Thursday, 26/02/2009, 12:00

1547 بینراوە


لەساڵی حەفتاوپێنجی سەدەی رابوردودا بنەماڵەی حەزرەتی بارزانی!!!جاری ئاشبەتاڵی دا خەڵكی دەربەدەری كورد لە ئێران(لەشاری خانەی سەرسنور) لە رەحمەتیى گوناح ساڵح یوسفی گردبوونەوە لێیان پرسی:ئەمرتان چیەوچیبكەین؟ئاورێكی لە دەوروبەریى خۆی دایەوە كەزانی هیچ پۆلیسیكی ناسراوی پاراستنی(مورعب!!)لەوێنین دەستی لەشێوەی بستێكی ئیشارەت بە مانای كورتەبنە پیشانداو وتی:برۆنە لای ئەوبرادەرەی گوتی ئەگەر بەتۆپی كیمیاوی لێمان بدەن بە عەینی ئەو تۆپەلێیان دەدەین !!وە حیكایەتی ئەوكورتەبنەیە یوسفی رەحمەتی ئاماژەی پێدا بەمجۆرەیە: (هەفتەیەك پێش دەسپێكردنەوەی شەر محمودعسمانی ئەوسا پارتی لە هۆڵی ئامادەیى چۆمان كۆبونەوەیەكی جەماوەریى سازدا بۆروونكردنەوەی ئامادەباشی قیادە بوبەرەنگاریى هیرشی چاوەرێكراوى بەعسی فاشست!!لەوكوبونەوە جەماوەریەدا هاوڵاتیەك پرسی:ئەڵێن حكومەتی بەعس بەنیازە لەشەری ئەمجارەدا بە بومبای كیمیاوی تۆببارانمان بكات؛شۆرش نەخشەی بەرەنگاریی لێدانی واى هەیە؟ محمودعسمان خۆى گیڤ كردەوە و كورتەبنیەكەیی پێ داپۆشی و هاتە قسەو وتی:بە كام تۆپ لێمان بدەن بەهەمان تۆپ لێیاندەدەینەوە؛.....بەڵام ئەنجام لای خەڵك وخوا دەركەوت شاە وێدام لە دووریی هەزاران میل لە بارەگای-بارزانیی حەكیم-و محمودعسمانی تۆپ هاویژ رێكەوتنی ئاشت بونەوەیان مۆركرد ئەمان گوێرایەڵی شا بون وئاشبەتاڵیان جاردا...خەڵك بەسەزمان بوون نەیان ئەزانی چی قەوماوە چون پرسیاریان لەكەسێكی لەخۆیان بەسەزمانتركرد كە یوسفی رەحمەتی بوو..بەڵام خواهەڵناگرێ وەڵامی راستو رەوانی دانەوە..!)....كورد ئەڵێ قسە یەت قسە ئەبرێ من هیڵەكانی فیكرەی نووسینی ئەم وتارەم كۆئەكردەوە لە مەوقعی-سبەی- چاوم بە وتارەكەی هوشیار عبدالله كەوت كە لەگەڵ مەبەستی سەرەكی بۆچونەكانی ئەوەی من ئەمەوێ بۆتان باس بكەم هاوجوتە؛هوشیار ئەڵێ (سەركردایە تی كورد بەردەوام هەرەشەدەكات بەرامبەرهەموودنیا؛تركیا؛ئێران؛سوریا؛مالكی؛تەنانەت دوورنیە ئەگەر تیپی دووگۆلی بەرازیل لەكوردستانی بباتەوە كە مسوەگەردەیباتەوە-سیاسیەكانمان.ینە سەرشاشەو دەلێن قبوڵی نا كەین ئەم بردنەوەیان پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤە چۆن ئەبێ لە كوردی ببەنەوە؛ئەگەر راست دەكەن بە ئەرجەنتین بوێرن!!)...
.بە دە گمەن لەوانەیشە هەر نەبیت لە میژوویی میللەتاندا؛میللەتێك هەبێ زامنی بەشێكی باشی مافی چارەنوسی بێتە بەردەست ولە جیاتی ئەوەی رابەروسەركردەكانی مەوزعى و ژیرو وریایانە كاربكەن بۆزیادكردنی دۆست و پشتیوان بەرەوقوڵكردنەوەی ئەومافانە كەچی كاربكەن بۆزیادكردنی دوژمن وناحەز بەومافانە لە رێی خۆبادان و لەخۆبایبونی نەفامانەوە؛رابەرانی كوردنەبێت !!ئەم خوەموتەخەلیفانانەیان بەجۆرێكە لەهەموو وەرچەرخانێكی میژوییدا رەوتی گەلەكەیان بەلایەنی كەمەوە دەیان ساڵ بەرەودوابردوە؛ وەرن بابەوردی هەڵسوكەوتی ئەم رابەرانەبخوێنینەوە كە زیاتر هەڵسوكەوتیان لە بازرگان ئەچێ تالەوەی لەرابەری ژیرو داناو سیاسی سەر بە ئاواتی گەلە كەیان بن؛لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی پێشودا ێدام حسین لە بێ عەقلیەوەبوبێ یان بەئەنقەست بە كێشانەوەی هیزودەسەڵاتی ئیداریی دەوڵەت لە كوردستان هەلی بۆكوردرەخسان خۆی بریاریی چارەنوسی خۆی بدات هیچ نەبێت لەرووی ئیدارەی كاری رۆژانەی گشتی خۆیەوە!هیچ كەسێكی خەڵكی كوردستان لاریان لەوئیختیارەنەبووناوبراوبە(بەرەی حیزبەكوردستانیەكان) لەسەری رێكەوتن بەئیختیاری فیدراڵی بۆ ئیدارەی كوردستان ؛شیرینی ئەم دەستكەوتەیە نەگەیشتە سەرلێو نەك ناودەم جووتە برای دوژمن لەسەر(پارە!!)بەڵێ پارە؛ئەگینا كورسی هەردووكیان گەرم وگورلەسەری دانیشتبون!لەسەرپارەشەرێكیان نایەوە شەرمیان نەكردهەردووكیان ناویان لێنا (شەری براگوژی!!)بەدەیان هەزارمرۆڤی كوردیان بەكوشت دا و تائیستا دەیانی دی بێ سەروشوێنن؛ئەوەڵ كەس پێیان پێكەنی(سەرۆكی كۆچكردو ێدام حسین)بوو هەر ئەویش لە هەمووكەس زیاتر ئەیزانی بۆ پێدەكەنێ!!لەوانەیەزۆركەس لەبیرى مابێ ئەوان لەگەرمەى یەكتری كوشتندابوون ئەو لە وتارێكا گاڵتەى پێكردن و وتی ئەگەر راستئەكەن ئازادیی كوردتان ئەوێت شەرمەكەن یەكبگرن ئەى مەگەر نازانن (فی الاتحاد...قوە...!!!)بە هەرحاڵ سەرمایەی ئیبراهیم خلیل لە هەموو كوردوكوردستان بەنرخ تربوو لاى بنەماڵەى پێشەواو لاى هەزار روویى مامەش یاریكردن لەسەر هەزار پەت زائد ئەوەی خوا بە نسیبی ئەكات لە داهاتی ئیبراهیم خلیل وەك بەغدادییەكان ئەڵێن(زیادە الخیر ...خیرین..!!) شەریان نەوەستان وایان ئەزانی و(ئیستاش) هەركوردێكى نەگبەت بوە بە پێشمەرگە عەبدى بەردەستی ئە وانن و سودی قیادیى ئەوان دوژمن دیاری ئەكات نەك پێداویستیى چارەنووسی كورد!دەقاودەق وەك رەحمەتی ێدام حسین كە لای وابووجیشی عیراق هەرهەموویان عسكری بەردەستی ئەون نەك جیشى دەوڵەتێ ناوی عیراقە؛ئەودوژمن دیاری ئەكات وكات وشوێنی شەر دیاری ئەكات!!فەرقەكە هەرلەوەدایە كوژراوو مەفقودەكانی شەرەكانی ێدام ؛ حكومەتەكەی سەربەئەمەریكاش بەدوای حقوقیاندا ویڵە بەڵام شەری مسعودوجلال مفقودو كوژراوەكان بە(..)ی باڤڵ و نێچیرە حەیاتەكەوە...!!
بێینەوەسەر ئەێڵی مەسەلەكە؛ خوائەم كوردە نەگبەتەی كردوە بەتوش دەستەیەكی واغەریب (ئەتوار)ەوە هەزار بەردیان داوە بە پشتى عیدى امین ومۆبۆتۆسیسیكۆوچەتەكانی مافیاى ێوماڵ ؛ بەڵام خواهەڵناگرێ جماعەتی خۆمان منەزەم ترن لەو خوێریانە چونكە بازرگانى بە خوێنی میللەتێكی كڵۆڵی دابەشكراوە ئەكەن و كڵۆڵیەكەیان لەوەدایە ژێردەستەی سێ وڵاتى لە كورد موتەخەلیف ترن؛ ماوەیان لەبەردەمە راى گشتی راست و درۆ دەسخەرۆبكەن گوایە كوران و رابەرانی گەلێكی كڵۆڵ و ژێردەستەی هەرەشە لێكراوە بە تواندنەوە لە لایەن فاشییە رەگەزپەرستەكانی عەرەب و تورك و عەجەم وە (لە بەدبەختى كوردەها...!) حوكمرایانی ئەو سێ چوكڵەیە لە(جلال ومسعود)لێهاتوتریان دەست ناكەوێ بۆگەرمكردنی بازاری رۆحی شەرانییان...!! بەدیقەت ئەم موعادەلەیە وردبكەنەوەو بزانن كوردی بێچارە بەگشتى وكوردى كوردستانى عیراق تایبەت توشی چ تەونێكى (مجموعەیەك)جاڵجاڵۆكە بون و بەداخەوە (اهون) تەون نییە!!خێزان و بنەماڵەیەكى موتەمەرییس لە مامەلە كردن بە دروشمى (حەق بە نیازی دەستكەوتەى ناحەق) بازرگانى بە مەرگەساتی هەڵبجەوە بۆ رستنى تەونى مافیای رەنگاورەنگ!!كەخەڵكى نەگبەت سەرخۆشى تەمومژێك بیـَت نەزانێ چەپڵەیان بۆلێبدات یان هەر هیچ نەبێت خێسەیان لێ بكات وئەوان بیكەنە بەڵگەی باورپێنەكردنیان و پشتاوپشتى تۆمەتباربكرێ بە جاش و جاسوسى بەعس خوای ئەكرد خۆی وسێ نەوەى خیزانەكەی پێشمەرگەش بوبێ؛مادەم مەلابەختیار لەملاو بنەماڵەی معتمدێكى پاراستن لەولا شایدی بۆ نادەن؛ بودەڵەیى پوچەڵیان و دوورییان لە حیكمەت و ژیریى سیاسیدا دوای داگیركردنى عیراق دەركەوت...كە ئەوانە دوای ئەو كارەساتە بازرگانن و بەس داگیر كردنی عیراق دەرگایەكی بۆكردنەوە لە بازرگانیی سیاسى و تەواو بازرگانى حەقیقی (كامل ئەوێاف)ی خاڵی لە هەموو قیەمیكى ئەخلاقی بە مافیای وەك خۆیان نەبێت ناروخێن و هەموو مافیاكانى ساحەى عیراقیش (بە ئەمری ئیدارەی مخابراتی ئەمەریكا)ئیتلاف و تحالفاتی ستراتیجى یان ئەوەندە توندوتۆڵە بە جۆگەی خوێن نەبێ لێكبچرانیان ستەمە...!!لەبەرئەوە هیچ عیراقییەكی هوشیار كورد بێت یان عەرەب لێی تێكناچێ كە هەموو ئەو متحالف و مۆتەلیفانە ئەگەر شتایشى ئەمەریكابكەن یان جنێوی پێبدەن بە(تەوافقە)و هەردوو نەوعەكە لە ێاڵحی (رزگاركەرە حەیاتەكەیان_ئەمەریكا_یە)كە مام جلال بەزمانی گوڵ گلەیى لە ئیدارەی ئەمەریكا ئەكات نە ئەبو هەڵمەتى رزگاركردنی عیراقی بەسەزمان بگورێ بە داگیركردنى و بەبریارى مجلیسى ئەمن!! لەولایشەوە مسعود بارزانی براى شیریى مام جلال ئەڵێ:وەڵا ئەمەریكا نەبێت ئێمە گوئەكەین بە خۆمانا!!(عیلما مسعود ئەزانێ ئیدارەى ئەمەریكا دوو دۆستى هەرە دڵسۆزی خۆی :شاى ئێران و بارزانی باوكى مسعودى لە دوارۆژەكانى ژیانى هەردووكیاندا ناونابوو كلكە مشك و بۆفریدان نەبێت بەكەڵكی هیچ نەماون...!) هەردووقسەكەى مامە و كاكە بەموافەقەتى ئەمەریكاو لەسوودى ئەو بڵاودەبێتەوە؛چونكە ئەزانێ كە سەرەى هەرددوكیان یەت ببن بە خراپترلە كلكە مشك...(یارەبى زۆر نەخایەنێ...!!).....بەلام قسەكانی نێچیربارزانی گوایە ئەمەریكا بكشێتەوە كوردو عەرەب یەكتری ئەدەنەبەرشەق..!!لە قسە بێ تامو خوێ كانى باپیرەى رەحمەتى مستەفابارزانى ئەچێ كە واى ئەزانى ئەگەر بە رۆژنامە نوسێكى واشنتۆن پۆستى وت: ئێمە ئەگەر حكومەتى بەرەحمی ئەمەریكا یاریدەمان بدات لە عەرەب رزگارببین نەوتى كەركوكیان بە بلاش بۆئەكەین بە دیاری؛بە قەدەر نەفامیی خۆى عەقڵى ئیدارەى ئەمەریكاى هەڵئەسەنگاند واى بۆچووبو ئەمەریكا حەزی لە نەوتى كەركوكە بەڵام بەسەزمانن زەفەر بەرێگاى زامنكردنى حەزەكەیان نابەن وملامستەفا كلیل بەدەستیانە....(راستیانكردوە دەبەنگیش مەوهبەیە...!!!)یان نێچر ئەیەوێ خەڵك چاوبەبەست بكات و بڵێ ئەمەریكا دڵى بەرادەیەك بەكوردوعەرەبی عیراق ئەسوتێ وەك رزگاری كردن نابێ قبول بكات رەنجى بەزایە بدەن وبەیەكتری كوشتن ریسەكەى بكەن بەخوری نازانێ هەموو عالەم لەبەرچاوی دیارە ئەمەریكا وای لە عیراق گیركردوە هەموو كوردو عەرەب یەكتر سەربرن باكی نیەولە بیری چوو شیعەو سنى خەریكبوون یەكتر ببرنەوەو باكیشى نەبوو ئەگەر ئا گر خۆشكەری نەبوبێ ؛گەورەترین نەگبەتى بەسەر میللەتێكا بێت ئەوەیە سیاسیەكانی ئەوەندە گەندەڵ فیكربن هەڵسەنگاندنى باروزروفى میللەتەكەیان دووبارە رستنەوەى بەندوباڵۆرەى لایانە زلهیزەكان بێت كە نەخوێنەوارەكانیشمان شكیان لە نیەت خراپیان نیە ؛ ئەو جۆرەسیاسیانە وەزنیان لەدووحاڵەت بەدەرنیە یان بێوەزن و بودەڵەن بەبێ خۆهەڵواسینیان بەناووناو نیشانی زلى دەرەكی هەست بە پوچەڵی خۆیان و هەست بە بە دۆراویان دەكەن یان ئەوەتە داردەستی دەرەوەی ئیرادای میللەت و وڵاتەكەى خۆیانن بە پشتى ئەوان و بۆ سوودى ئەوان لە ناو وڵاتەكەى خۆیاندا زل ئەبن ....لە عیراقى داگیركراودا جلال تاڵەبانى لێدەركە(لەگەڵ رابەرەكانى حیزبى ئیسلامى) هەموو سیاسیەكانى ناوبراو بە (عملیەى سیاسی عیراق) یان داردەست و دروستكراوى ئیدارەكانی مخابەراتى غەربن یان ئێران و (بنەماڵەى بارزانى و سیاسیە عەنتیكەكانیان موشەكەل پەروەردەو خادم موتیعی هەموو لایەنەكانی تخریبیى ناوچەكەن بە شەرتێ _زەعامەتى مجموعەیەكبن_هەر مجموعەیەك لە دووچەكداروە ئاژاوە چیبن هەتا میللەتێ چارەرەشبێ وەك كوردی بەسەزمان)
بە قسەو هەڵوێستى (رابەرانى كورد)ا بچنەوە لەو رۆژەوەى لە ساو سێبەری ئەمەریكادا خۆیان با ئەدەن لە جیاتى ئەوەى سوود لە هەلى پشت شكاندنى لایەنە دوژمن بە مافى چارەنوسى گەلى كورد وەربگرن و لە ناوەوەى عیراق و لە دەرەوەى دۆستى زیاتر بۆ گەلەكەیان پەیدابكەن كەوتنە خۆبادانێ ... ئەگەر جار بەجارێ ئەمەریكا گوێیان رانەكێشێ فشەى ئەوەش ئەكەن (ئەمەریكا بەشێكە لە كوردستان و لە ئەێڵا _ئەمە رێگا_ى كوردى بوە چەتەكانى ئینگلیزى دوژمنى تأریخیى كورد گۆرییان بە ئەمەریكاو ئیستا بەشێكە لە (مناتیقى موتەنازع علیهههها....!!!) .........رۆحەكەى؛جەنابى سەرۆك..!!
عبدالعزیز حكیم و احمد خوێری جلبى و أیاد علاوی و ابراهیم جعفری وهەموو ئەو نا پیاوانەى بە سەروماڵ و بە موافقەتى ئێران و تا گەیشتن بە بێئەخلاقانە ترین ئوسلوبى خوفرۆشى و وڵات فرۆشى یاریدەى ئەمەریكایان دا بۆ داگیركردنى عیراق؛ بێگومان ئەبێ ئەوەبڵێین هەریەك لەوانە نیازو نیشانەى خۆیى هەبوو بەڵام هەموویان لە داگیركردنى عیراقدا یەكگرتوبون ؛بەڵام دواى گەشتنى ئەمەریكا بەنیازی خۆی ئەو شەخسانە لە (داگیركەر)بەولاوە لە بەردەم خەڵك و لەگفتۆگۆدا لەگەڵ كەناڵەكانى راگەیاندن ناوی وجودی ئەمەریكا لە عیراق نا هَینن تەنیا جووتە براى (دووژمن بەیەك تا سەر ئێسقان) جلال و مسعود نەبێت كە ناوی پەیوەندی و وجودی ئەمەریكا ئەهێنن بە (رزگاركەر _ محرر!!) ناوی ئەهێنن و وەسفی ئەكەن و لەگەڵ هەرناوهێنانێكى ئەمەریكا بە رزگاركەر لەلایەن ئەو دووانەوە ژمارەى دوژمنان بە هەموو شتیّكى مشروعى كورد لە عیراق بەدەیان هەزار و لە دنیاى ئیسلامى و عەرەبى بە ملیون زیاد دەكات ..سەیرى سەیران لەم بەزمەدا ئەگەر گەلى كورد بە مفهومى رزگار بوونى راستى رزگار بووبێت ئەمەریكاى قەبیح دەستى لەو رزگاركردنەدا نەبووە؛ ئەگەر دامەزراندنى دەزگاكانى فیدراڵى رزگار بوون بێت (كەوانیەو دەزگاى تایبەتن بۆكار مەیسەركردنى گروپەكانى مافیاى بنەماڵەى بارزانى و خیزانى تاڵەبانى) چاكەى ئەگەرێتەوە بۆ رەحمەتى ێدام حسین كە هێزى دەوڵەتى لە كوردستان كێشایەوە؛ئەوەى شك لەم حەقیقەتە ئەكات گفتۆگۆكەى دەلاڵى مفاوەزات لەگەڵ حكومەت مكرم تاڵەبانى لەرۆژنامەى (ئاسۆ) دا ناوەراستى كانونى یەكەمى 2008 بخوێنێتەوە(من لەم معلومە دڵنیام بەڵام داواى لێبوردن ئەكەم رۆژى گفتوگۆكەم لەبیر نییە)ئەوەى لەوەسف و سوپاسكردنى تاڵەبانیدا بەگەرمووگورییە سەیرە؛ هەتا ناوەراستى حەفتاكانى سەدەى پێشو بنەماڵەى بارزانى(باوكیی)بەوە كافرئەكرد خۆی و كورد ئەفرۆشى بە ئەمەریكاو مەلامستەفاى ناونا بە ملاچۆمبى!!مام جلال ئەوەندە بەرەڵایانە مەدح وسەناى ئەمەریكا ئەكات ئەنجامەكەى دووشتە یەكەم دەیان نوكتەى گاڵتەجاریى لەسەركورد بڵاوئەبێتەوە؛ دووەم هەزاران ناحەز بەكورد ئەبوژێنەوە!یاداشتى ساڵ مانەوەى (برێمەر) بخوێننەوە مام جلال بە راراو نا شایان بە باور پێكردن وەسف ئەكات؛ ئەوهەموو هاوارو یەخە دادرینەى بۆ دیموكراتیەت و سەربەستى و رێزى بیروراو بیروراى بەرامبەر كەچى لە یەكەم حەفلەى دامەزراندنى (مەجلسى حوكمدا) دواى ئەوەى (بحرالعلوم!) گلەیی كرد لەزیادەرۆیى هەندێ لە كەناڵە تەلەفزیۆنیەكان لە باسكردنى بارودۆخی عیراق دواى داگیركردن مامە بەشانانازیەوە لەبەرچاوی عالەم لە خۆیەوە هاتە قسەو وتى: ئێمە لەبەر ئەوە لە سلێمانى موراسیلى (الجزیرە)مان بە شەق دەركرد....!!مام جلال رابەری نەتەوەیكى دێرین و!! سەرۆكى كۆماری عیراقی ئیتیحادییە !! كەچى دواى سەردانی رەسمى بۆهەر وڵاتێ بەراكردن ئەچێ بۆلاى عبدالعزیز الحكیم و تقریرى سەفەرەكەى تقدیم ئەكات و ئەو لە هەمووكەس زیاتر ئەزانێ شخسیەتى سیاسى قێزون لە عیراق دواى ێدامى رەحمەتى الحكیمە و ئینتماى بۆخزمەتى ئێران ئاشكرایە و داردەستى ئێرانى مەحالە دۆستى حەقى چارەنووسى كوردبێت سەرەراى ئەوەش كە كەناڵەكانى راگەیاندن پرسیارلە حكیم ئەكەن دەربارەى دەستوەردانى ئێران لە عێراق زۆڵانەو دبلۆماسى (نەشیش بسوتێ و نەكەباب) وەڵام ئەداتەوە وئەڵێ: بەڵگە بە دەستەوە نییە!! كەچى كە لە مامە حەیاتەكە ئەپرسن وەڵامەكەى لە دەم راستى دیفاع لە ئێران ئەچێ و ئەگەر رۆژنامەنووسێ ئیلحاحی لێكرد مانعی نییە قورئان بێنێ دەستى پیابدات كە ئێران بەسە زمانەو دەست لەكاری عیراق وەرنادات كەچى تاقە كەسە دواى حكیم معلوماتى تفێیلی هەیە دەربارەی سروتریى ئێران و ئەزانێ كە چۆن نەخشەئەكێشێ بۆ خەساندنى هەموو عیراقییەكان...!!(سەری داى لە بەرد) مام جلال ئەمینى عامى یەكێتى نیشتمانى و سەرۆك كۆماری عیراقی ئیتحادیى ئەونە قێزنانە خۆى بچوك ئەكاتەوە كە احمدی نجاد بوبە سەرۆك كۆماری ئێران لەرێگەى ئیعلامەوە شانازیى خۆیى دەربری كە رۆژانى بوو لەبەردەستى نجادی شۆرشگێردا !! لەسەرسنووری عیراق بەشداری دانانى نەخشەی وێرانكردنى عێراقى ئەكرد...!! مام جلال لەداگیركردنى عێراقەوە ؛ شێوەیەكى ئەوەندە غەریب دیفاع لە شیعە ئەكات و چەوسانەوەی ئەوان بە چەوساندنەوەى كورد ئەشوبهێنێ وباس لە هاوكاری ستراتیجى كوردو شیعە ئەكات بۆتە مایەى چاندنى قینى جەبهەیەكى فروانى دنیاى ئیسلامى لە رەوتى كوردى سەرەراى بێمانایى و بێ ئەساسى ئەم ئیدعایەى مام جلال ئەم ئیدعایە وادەكات شیعە وەك جماعەتیكى مەزهەبى دەرنەخات لە تكوینى گەلى عیراقدا بەڵكو وەك كورد بەگەلێكى خاوەن خاسیەتى جیا ؛ كەئەمە نەخشەیەكە ێهوێنى جیهانى و ئەمەریكاو دەمارگیرەكانى عەجەم بەجدى هانی ئەدەن... بۆیە كەم زۆر بەشداریى كورد لە فووكردن بەم زورنایەدا تەنیادوژمن نەبێ هیچ بەكورد نابەخشێ سەرەراى قین بوونەوەى هەموو ئەهلى سنە لە حەقى مشروعى كورد كە مام جلال سورە بە تێوەگلانى لەگەڵ چارەنوسى شیعە بێجگە لەوەى دیسان ئەم تێوەگلانە خزمەتێكى بێ موقابیلە بە فارسى دوژمن بە مشروعى وجودى كورد....تائیستا كەس لەوەناگات ئەم مام جلالە بۆ سوودى كێ وا موخلێانە زورناى ئەمەریكا:(كورد و شیعەو سنى) لە عیراق لێئەداتەوە كە وا ئەگەیەنێت كوردیش مەزهەبە وەك شیعەوسنە یان ئەوان مەزهەبى ئاینین و بەس كورد نە تەوەیە ئە مە ماناى وایە عەرەب لە عیراق نیە....!!! هەموومان تێدەگەین ئەمەریكا بۆ وائەكات ...بەلام نازانین مام جلال بۆ وادەكات؟؟ئاخر مام جلال تۆسەردەمێ جەنگاوەرى جبهەى تحریرى فلستین بوى وادیارە جەنابت ئەبێ پەندە بغدادیەكەت بەرەوروو بكرێتەوە كە ئەڵێ: (یان ئەیروشێنى...یان ئەیدرێنى...!!) لەهەموو حاڵدا هەموو ئەم هەڵسوكەوتانەى رابەرانى كورد تائیستا لەدوودەستەكەوتەى رەنج بە باچون بەولاوە هیچى بۆ كورد دروێنە نەكردوە: رابەرەكان مادەى نوكتەى گاڵتە جارى كوردو غیرە كوردو.... كوردیش جێى قین لێبونەوەى زیاترى ناحەزانى و لە گاڵیا زیادبوونى دوژمن بەلام ئەبێ ئەوە بڵێین دائیرەى هەڵسوكەوتى مافیاى سیاسی یە كوردەكان و بنەماڵەكانیان لە كوردستانەوە پەریوەتەوە بۆ دەرەوەى عیراق.....
ئەگربێینە سەرقسەو كورد وتەنى شەكر شكاندنەكانى جەنابى مسعود بارزانى ..... موسبەتێكە ئە وەڵى هەیە لە باوكى رەحمەتیەوە بۆى ماوەتەوە بەڵام لە نەگبەتى كورد ئاخیرەى نییە....بێ شەرم وشورەیى لە خواو خەڵك و لە مێژوو نامەى ئیستنجا بۆرەحمەتى ێدام حسین ئەنووسێ ئەویش لەژێر ئاڵاى (الله اكبر)دا حرس جمهورى ئەخاتەرێ مام جلال و هەموو كولانەكانى جاسوسیى ئێرانى هەیە لەگەڵ چەكدارەكانى جلال بۆى هەڵدێن هەمووكەس ئەزانێ ئەوهەڵمەتەى ێدام حسین چونكە زەرەرى ئێرانى تیابوو ئەمەریكا (چراى سەوزى) بۆداگیرساندو ئەو پێی وت (توكل...!!) ئەویش ناوى (اب متوكلى لێنا)و قەلفریى بە هەموو دۆستە!!ناحەزەكانى قیادەى بارزانى كردوو گەرایەوە موقعى خۆى...!!گەچى هەردواى داگیركردنى عیراق بارزانى خۆى وەك (قەومى كوردى لایتفاهم خێوێا مع العرب العراق...!!) بۆراستى قسەى منعى هەڵكردنى ئالاى عیراقیى كرد ؛ چیە..؟ وەلله لەژێر ئەو ئاڵایەدا ئەنفال كراوە....!!بغدادى وتەنى: عجیب أمور...غریب قزیە..!!لەژێرئەوئالایەدا راونانى هێزی هەرەگرنگ و قوربانى دەر لە شۆرشى كوردا و هاوسوێندى لە زۆر هەڵویست و بەرەنگاریدا قەیدى نیە و ئالاى عێراقی یەكگرتوە؛بەڵام بۆسنگ دەرپەراندن و موزایەدە ئاڵاكە ئالاى (فاشستەكانە)....بارزانى هەرشتێكى بەدڵنەبێت خۆى گیڤ ئەكاتەوەو هەرەشەى (انفێال) لە عیراق ئەكات.. كە راى گشتى _بێگومان بە تحریك وگوێراكێشان_ بەئەمرى ئەمەریكا ؛یەكسەر بارزانى و لەرێى وەزیرى رۆشنبیرىیەوە قسەكەى پینە ئەكەن وهەندێ جاریش هیچ عەیبى نییە داواى لێبوردن بكەن ؛؛؛ مسعود بارزانى نەك ئینفێاڵ ناكات لە بەغدا چونكە ئەزانێ مەحاڵە بەڵكو ئەگەر هەرهیزێكى عیراقى یان ئەقلیمى یان نێودەوڵەتى زامنى ئەوەى پیبَدا ئەتوانێت بارزانى و بنە ماڵەكەى بكات بە هێزو لایەنى تاقانە لەحوكمى فیدراڵى هەرێمی كوردستان و سنوورى ئەوهەرێمەش لە سنوورى پارێزگاى دهۆك زیاتر نەبێت ئامادەیە قبوڵى بكات و كوردى كوردستانى ئێران و توركیاش بفرۆشێ نەك كركوك و سلێمانى(الله اكبر)....ئەى مەگەر ئەو هەرەشە مێژۆییەى ئەدریسى رەحمەتى براى كردویەتى كە لەزمانى یەكێك لە داردەستەكانى بنەماڵەى بارزانى یەوە بڵاوبوەوە دواى ئەوەى لێیان یاخی بو ئەڵێت: ئێمە_واتە بنەماڵەى بارزانى_ئەگەر شۆرشمان پێ بەرپانەكرێت بە ئاسانى ئەتوانین ئاش بەتاڵ بەهەموو شۆرشێ بكەین...!!!
ئەگەر ئەمە وەزع و هەڵوێستى رابەرەكانمان بێت:ئایا چاكسازی
لە كوردستان و دەزگاكانى حكومەتى هەرێم مومكینە........؟؟!
َئەوەى وتمان مشتێكە لەخەروارێك لە هەڵوێست و عەقڵیەتى رابەراكانمان خۆئەگەر لاپەرەكانى قسەو هەڵوێستەكانى هەندێك لە پیاوانى ریزى دووەم و سێەم وەك مولا!!بەختیاری لاى مام جلال و عارف تیفورى لاى سەرۆك بارزانى هەڵبدەیتەوە هەرمەپرسن....ئەبێ ئەوەندە بۆحاڵى كورد بگرین وخەم بۆبەفیرۆدانى خوێنى هەزاران شەهیدى كورد بخۆین ناووناونیشانى خۆشمان لەبیر بچێتەوە؛هەتا وە سەرەرای ئەوەى لەكۆنگرەى لەندنی مۆركردنى فرۆشتنى عێراقدا نەخشەى بۆدانرا كورد ئەگەر خاوەنى رابەرایەتى ژیرو هوشیار بوایە ئەیتوانى بەر لە زۆر كارەساتى خوێن رێژى و وێرانكارى بگرێت و بەوە وابكات دەئەوەندەى دواى داگیر كردن هێزو لایەنى كارلێكەر بوو زیاتر لایەنە بەراستى عیراقی یە خاوەن رەگە مێژۆییەكان لە دەوری مشروعی نیشتمانى عیراق كۆبكاتەوە و زامنى مافە رەواكانى نەتەوەى كوردیى لەسەرقاعیدەى پشتیوانى جەماهیرى بكردایە ؛كەچى هاتن بە هەمووهێزیانەوە دواى حماسى عیراق فرۆشتن بە ئێران (بەموافەقەتىئەمەریكا!!!) كەوتن ... لەسەر ئەساسی سێ ئامانجى مەحاڵ سەرگرتن :هەڵوەشاندنەوەى یەكگرتویى عێراق و مەحوكردنەوەى بەڵگە میژووییەكانى ئەو یكگرتوییە و كوشتنى هەموو مانایەكى ئینتما بو میژووی عیراق لەرێى ژیانەوەى هەموو نەعرەیەكی مەزهەبى و تخلفى عشائیرى (ئەونە كورت بین بوون لەبیریان چوو كە ئەمانە هەموو دەكرێ بكرێنە چەك دژى خودی كورد) ....بۆبەشداری رابەرایەتى دەستبەكاری كورد لە جێبەجێكردنى ئەونەخشەیەدا هاتن دووجورە كەسانى كوردییان بۆبەشداری لە (گەرەلاوژەىمەسیرەى دیموكراتى عیراقدا) هەڵبژارد:یان عمیلە عریقەكانى (دووزەردێنەى حكومەتى ێدام ودەزگاجاسووسیەكانى خۆیان!!!)یان لەوكوردانەی لە ئەوروپاوە هێنانیانەوە بە ئەمری ئیداری و دەیان ساڵە لەناو گەلەكەیاندا نەژیاون و عەقلیان لە ئاستى هەموو شعورێكى نیشتمان پەروەریدا قوفڵ دراوە و ئامانجى سەرەكییان خۆبادان و پارەو پایە پەیداكردنە؛ ئەمانەیان كرد بە مومەسلینى كورد لە وەزارەتەكان و مەجالیسەناونراوەكان بە مۆئەسەساتى بیناى دیموكراتى و ئەوانەى قوربانیان بۆكوردو كوردستان دا بەوپەری دڵسۆزیەوە لە هەموو ئەم مەجالانە دوور خرانەوە ..لەپاڵ ئەمەدا كە ئەمەریكا عیراقى داگیركرد هەرێمى كوردستان دوو حكومەتى هە بوو كە ئاسەوارى شەرى (پارەدابەشكردن)دروستى كردبوون و بەزوڵم و درۆ ناوى شەرى براكوژى لێنرابوو ؛گوایە شەرى مەبادیئبوە!!!مەسئولەكانى ئەودووحكومەتە تازەبەتازە دەم چەورى سوڵتەو پارەو شەوانى سوور بوبون داگیر كردنى عیراق لەرێی ئەمەریكاوە بە شێوەیەكى رێكخراو و بە ئەنقەست دەرگاى دەم چەوركردنى زیاتری لە بەردەما كردنەوە لەسەر ئەساسى شەریكایەتى!!! بەم جۆرە خیبرەى فەسادى ئیدارى و مالیى هەرێم لەگەڵ فەسادى تەربیەى ئێرانى بەغدایان كرد بە مەركەزی مافیاى هەمەرەگەزو ولەم وێنە قێزەونەى عیراقدا لەبەر بەشداری هەموو فاسیدەكانى هەردوو ئیدارەى هەردوو حكومەتەكەى هەرێم هەرچی وێرانكارى و خراپە كاری بەسەر عیراقییەكانداهات بە ناوی كوردەوە تسجیل كرا تا جۆگەلەى دوژمنایەتى كردنى كورد بەگورترببێ و ئەونە رابەرەكانمان دەبەنگ بون لەبەر شیرینى دەستكەوتەى فەساد ئاگایان لەوە نەبوو كەنزیك تریین هاوسوێندیان ژمارەى فەسادكاریان بە بەڵگەوە تۆمار ئەكەن و بڵاوى ئەكەنەوەو خۆیانى لێ بێبەریى ئەكەن و هەڵیئَەگرن بۆرۆژى خۆی!! لەم كەشوهەوا پیسەدا ئیستا لە كوردستان دووجیهەت (پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان) خاوەن قەرارى چارەنووسى گەلى بەسەزمانی كوردن بەوهەموو فەسادەوە كە لە نەوەدەكانى سەدەى رابوردووە كەڵەكە ئەبێ ....چاك سازی ئاسان و مومكینە...؟؟!با وێنەى دووباڵەكەى حوكم بەدەستى هەرێم بخوێنینەوە:
پارتى دیموكراتى كوردستان
بەخوێندنەوەى بێلایەنانە و بێ زۆر راوەستان لەسەر هەندێ وەرچەرخانى سیاسى پارتى بەحەق رابەرو پێشرەوى بزوتنەوەى سەربەستىخوازو نیشتمانیى خەڵكی كوردستانى عیراقى بوو هەتا ساڵى 1966ئەوساڵەىپارتى تیایدا و دواى رابوردنى دەیان ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا رابەرە مێژۆییەكانى هەستیانكرد كە بە سەپاندنى كابرایەكی موتەخەلیفى خێڵەكى وەك مەلامستەفاى بارزانی بەسەر رابەرایەتى پارتیداو فوپیاكردنى تا رادەیەك باوربكات كورد بەبێ ئەو بە چارەنوسى ناگات وئەویش بزانێ ئەوە فشەیەو خۆیى لەكورد لاخۆشەویستربێت و كەسانێ لەخۆ كۆ بكاتەوە رێى بۆئاسان بكەن هەمووشتێكى سیاسیى پەیوەند بەكوردەوە لەحەزى خۆزلكردنى ئەودا بتوێننەوە(بەتەواوی هەروەك ێدام حسین حزبى بەعسى لە شەخسیەتى خۆی وبنەماڵەكەیدا تواندەوە) ئو رابەرانە ئەو وەختە زانیان ئەو كابرایە تەنیا لە دووحاڵتدابۆهەلى گفتوگۆ لەگەڵ حكومەت پێ رائەكێشێ : كاتێ هەست بە زەعیفی خۆی ئەكات لەبەردەم حیزبدا یان كاتێ زامنى ئەوە ئەكات حیزب ئەسپێكە بۆ غارغارێنى ئەم دەستەمۆیە؛رابەرە مێژووییەكان كاتێ بەمەیان زانى و لەكۆنگرەى ماوەت سكرتێری پارتى وتى: مەلامستەفا بۆكورد لە رەگەزپەرستەكانى ئێران و تورك خەتەرترە....!كارلەكار ترازابوو مەلا مستەفا بنكەكانى موخابەراتى ئەقلیمى و دەوڵەتى راهانیان لەسەر ئەكرد بەتایبەتى كە نوێنەری هەرەدرۆزنى یساری عیراق و وڵاتانی ناوچەكە (شیوعیەكان) بێ ئەخلاقانە بۆبێ هیزكردنى رابەرە هوشیارەكانى كورد مەلامستەفایان وە ك (قائدى حكیم!!) بە دنیا ئەناسان ؛ كە ئەو رابەرانە لە ساڵى 66 وە هەوڵیاندا پارتى لەدەرەوەى دەسەلاتى خێڵەكى و شەخسى درێژە بەرابەریى خۆی بدات بەڵام لە ساڵی 1970 دا سۆڤیەت حیزبى بەعسى ئیقناع كرد (كورد گەلێكى خێڵە كی یە لەرێى رابەرانى خێلەكیەوە نەبێ ئیخڵاسى زامن ناكرێ!!!سۆفیەت ئەمەی لە قینى بایەخى یەكیك لە رابەرەكانى پارتى_باڵى مەكتەبى سیاسى_ كرد كە بە فیكرى ماوتسى تۆنگ و هەوڵى بۆ بڵاوكردنەوەى ئەوفیكرە لەناو لاوانى كوردەوە خەریك بوو كە ئەورابەرەش مام جلال بوو...!!!ئەمەیە وتراوە(موسیبەتى قەومێ بۆ قەومێكى دى بە قازانج ئەگەرێ) سەرەراى تأكیدى بێ ئەخلاقی یە لە هەندێ بازاری سیاسىدا بە تایبەتى لە بازارى شیوعى هەمیشە رەجاڵا....ئەتوانین لە لایەنى عەمەلییەوە واى دابنێین ئەو پارتى دیموكراتى كوردستانیەى كە لەناوەراستى چلەكانى سەدەى پێشودا دامەزرا لە ساڵی 1971 وەكە مەكتەبی سیاسی واى راگەیاند خۆى حل كردوو چوەوە ژێر بالى (سەرۆك بارزانى)یەوە ئیتر وجودى نەماو تا ئیستا (حازرى هەمیشە غائب) لە سیاسەتى كوردیدا ئەو حیزبەیە كە ناوى پارتى دیموكراتى كوردستان بوو...!!خۆ لە حساباتى بارزانى باوكدا لە كۆنگرەى ماوەتەوە دوابزمارى لەتابوتى مراندنى پارتى داكوتاو جەماعەتێ لە دەوروبەری خۆیى كۆكردەوە ئاگاداری كردن : ئێوە پارتین كەى زەرورە و كاتێ من ئەمەوێ دواى ئەوە لەتەر بخۆن و لە وشك بنون و وا حساب بكەن ئێوە پارتین...!! من خۆم گوێم لە (تێكۆشەر......!!)على سنجارى بووە لە مەجلیسێكدا بە فەخرەوە وتى: من بە ئەمین سرى تەنزیماتى حیزبى بەعسم لە موسڵ وت دووئەندامى قیادەى پارتیتان كریوە وامەزانن پەكمان ئەكەوێ (مەبەستى ئیلتیحاقە تأریخییەكەى هەردووعقراوى عزیزو هاشم بوو..بە حكومەتەوە...) باوەربكەن جەنابى بارزانى جغارەیەك ئەپێچێتەوەو ئەندامێك بۆمەكتەبى سیاسی دروست ئەكات ؛ دووكەڵى جگەرەكەى لەدەم دەرنەچوبوو دووكەسى لە جێى عزیزو هاشم دانا...!!(الله اكبر...ێڵاوات بەن)؛؛ دیسان بۆخوم لە رابەرێكى حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێرانم بیست و گێرایەوە و وتى: هاوینى 1974 لاى سكرتَێرى لیژنەى مەركەزى حبیب كریم دانیشتبوم ئەدریس بارزانى تلفونى كردو ئاگاداری كرد سبەینێ سەعات چوار كۆبونەوەى لیژنەى مەركەزییە و ئامادە بە...! كەتەلەفونەكەى دانا بەپێكەنینەوە وتى :هەرباشبوو منیان لەبیر نەچو ئەگینا كۆبونەوەكەمان لەكیس ئەچو....!
كە عبدالكریم قاسم گوێى لە منتقى عەقڵ نەگرت و گوێرایەڵى موستشارە عەسكەرییەكان بوو (كەزوربەیان لە قەومى یە دەمارگیرەكان بوون) لە وەڵامدانەوەى داواكارییەكانى گەلى كوردستاندا و بە شێوەیەك كەتائیستاش تەمومژاوییەو نازانرێ چون قیادەى كوردى پەناى بۆ ئیختیارى شەركرد دژی هەڵوێستى سەلبى حكومەت ئەو دەست دانە چەكە كردنەوەى سنوری كوردستانى عیراق بوو لەبەردەم هەرچى دام ودەزگاى موخابەراتى ئەقلیمى و دەوڵەتى هەیەو تەماعی میژووییان هەیە لەسامان وسەروەتى عیراق ئەمە چاكترین بیتاقەى بەخت باشى بوو بۆجەنابى بارزانى لەورۆژەوەى لەغەفڵتى مێژوو سەركرداتى كوردستانى ئێران بە فووپیاكردن و موبالەغەى كوردە فشەكەرەكانى كوردستانى عێراق دەسخەرۆكران و جلى (جنراڵ)یان كردە بەرى كابرا لەخۆى غەرابوو....ئەگەر بوون بە جنراڵ ئاوا ئاسان بێت بوون بە سەرۆكى گەل و دەوڵەت لەوانەیە ئاسانتربێت هەرفشەكەرو فووپیاكەر هەبن(كەوادیارە لە گەڵ زەمەن زۆرئەبن و كەم ناكەن.).....سەرنج بدەن و بە ژمارەكانى گوڤاری گوڵاندابچنەوە فەقێى ماركسى و كۆنەشیوعى رسوابوو بە ئیعتراف مەلاشكورى عالم _بەرەحمەت بێت دواى مردن رەحمە باشە_دراسەیەكى نووسیوە باسى رووانینىئومەمى ئەكات لە فیكری ملامستەفاى بارزانى دا_كام فیكر یاملا شكر هەزار رەحمەت لە گۆرت ..؟) (لە فرعەونیان پرسی چۆن بووی بەم فرعونە وتی ماڵى خەڵك ئاوابێت بە فرعونیانكردم...!!) بێنەوە سەر باسەكەمان ؛كە ئەیلولى 1961 شەری بەینى حكومەتى قاسم وكورد بەرپابوو و دەرگاى دەست وەردانە كارووباری عیراق بەگشتى و كورد بەتایبەتى بەفراوانى كرایەوە ملامستەفا تاقانە براوە بوو دوواى خۆشى بنە ماڵەكەى و تا ئەم رۆژە.. زانى چۆن ئیستغلالى بوودەڵەیی هەندێ لە سیاسیەكانى دەوروبەرو لەخۆبایى بوى هەندێكى تریان و قین بونەیان لە یەكتری بۆسودى خۆى دەقۆزێتەوە و بێگومان نەك بە ژیرى خۆى بەڵكو بە تەوجیهى زیاترلە لایەنێكى موخابەرایەتى كە هەرئەو بە تەنیا لەگەڵ بۆنى ئەكردن باوەشى بۆ ئەكردنەوە هەتا كە گۆنگرەى ماوەت بەسترا بارزانى لەوپەرى (مورتاحیابوو) بۆتەلاقدانى پارتى و بە یاریدەى دێرین ترین دەزگای موخابەراتیا لە لایەنى حیلەو دەستخەرۆكردن و ئیغراكردنەوە (ێهوێنى_ئەمەریكى) دەستىكرد بە دانانى بەردى بناغەى ئیرهابى ترین جیهازی مەعلوماتى و جاسوسى هەمەلایەن و هەمە خزمەت كە وابكات بارزانى و بنەماڵەكەی لەو وەختەوەو تا ئیستا نەپێویستیان بە حیزب و هەتا پێویستیان بە قاعیدەى جەماهیر نەبێت مادەم بە پارەو بە ئیرهاب بەشێوەیەكى هاوسەنگ زوربەیان پێئەخەسێنرێ ئەوجیهازە (پاراستن)ە كە هەندێ جارو بۆزەرورەتى ئاسودەیى بنەماڵە.. جاسوسى بەسەر شەخس و ماڵ و منداڵى ئەندامانى سەركردایەتى ناوبراو بە پارتیەوە بەر لە ئەركى جاسوسى كردنەوە بەسەر لایەنانى تری ولاتەوە ئەكەوێ ؛ئەمە حیكایەتى پارتى كەگوایە یەكێكە لە و دوو حیزبە گەورەیەیەى حوكمى هەرێمى كوردستان ئەكات
یەكێتى نیشتمانى كوردستان
یەكێتى نیشتمانى كە بانگى لەدایكبوونى درا لاى زوربەى زۆرى خەڵكى كوردستان هاوتاى بانگدانى سرینەوەى هەموودیاردەكانى ئەوتەخەلفەبوو كە بزوتنەوەى نەتەوەى كوردى بە ئاشبەتاڵ گەیاند؛ زەمانى راگەیاندنى دامەزراندنى و ئەو شەخسیەتانەى ناویان دەهات كە دامەزرێنەرى بوون و بەرنامەى راگەندراوى و لەهەموو ئەمانە گرنگ تر قین بونەوەى بەر وەختى قادە تأریخییەكانى (پاراستن) كە بەناوى قیادەى موەقەتەى (پارتیە حەیاتەكە...!!) هاتنەوە مەیدانى دەستخەرۆكردنى خەڵكى كوردستان...ئەمانە هەموو وایانكرد خەڵكى كوردستان بەگەرمى پێشوازى لە هەڵاتنى رووناكى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى بكەن ؛ئەو وەختە مام جلال (لەم وتارە مەبەستى ئەوڵو ئەخیرمان گێرانەوەى حەقیقەتە نەك تەشەردانى شەخسى لە كەس) تاقانە رابەری میژوویى شۆرشى ئەیلول بوو (لەگەڵ رەحمەتى حیلمى على شریف لەگەل جیاوازى هوو مەبەست!) كە دواى هەڵوەشاندنەوەى باڵى مەكتەبى سیاسى پارتى و چونەوە ژێر باڵى قیادەى بارزانى رازی نەبوو بچێتە ژێر خێمەى (تجمیدكردن) لە چۆمان یان لە دۆڵێ لە دۆڵەكانى رایات...!تا لە ژێر موراقەبەى پاراستن دوور نەبن ؛ ناوى لەسەرەوەى ناوى ئەورابەرو هوشیارە نیشتمان پەروەرو كەسایەتى یە نەتەوەییە خوێن گەرمانەى بانگەوازى لەدایكبوونى رێكخراوێكى هەڵگری فیكری گونجاو لەگەڵ سەردەم و پێداویستى خەبات بۆ سەندنى مافەرەواكانى نەتەوەى كورد دیسان دەورى سەرەكى هەبوو یەكەم لە بەرزكردنەوەى ورەى خەڵكى كوردستان و بە هیواوە روانینە سبەینێى رەوتى تێكوشانیان و دووەم بەتەواوى دوولایەنى تۆقاندو قینى هەڵساندن ؛ یەكەمیان رژێمى بەغدا كە شێتگیرانە كەوتە پەیوەندیكردن لەگەڵ لایەنەموخابەراتییەكانى ئێران و توركیا بۆتەنسیقى كار بەرەو لەبار بردنى ئەم رێكخراوە ؛ دووەم قیادەى موەقەتەى پاراستن كە ناوى(پارتى)ى هەڵگرتبو كە هەریەكەوراست ئامادەیى پیشاندا بۆ هاوكاری لە گەڵ دووژمنترین لایەن چونكە بەعەقلّى موخابەرایەتییان بۆنى ئەوەیانكرد سەركەوتنى ئەم رێكخراوە ریسەكەیان ئەكات بە خورى (بەتایبەتى ریسى بنەماڵەى بارزانى و پێداگرتنیان لەسەر تاك رەوى خێلایەتى و بازرگانى بەمەسەلەى كوردەوە بۆ زامنى خۆسەپاندن) وقسە مەشهورەكەى رەحمەتى ئەدریس بارزانى كە لەمەوبەرتر ئیشارەتمان پێدا (ئەگەر شۆرشمان پێنەكرێت شۆرشمان پێ هەڵدەوەشێنرێتەوە...!!)لەكاتى بڵاو بونەوەى هەواڵى دامەزراندنى یەكیتى دا كردویەتى و یەكەم دەستوەشاندنى توند لە یەكیتى كە هێشتا كۆرپەبوو بە تەنسیقى راستەوخۆى نێوان پاراستن و ساواكى شاە و موخابەراتى عیراقى بوو كە یەكەم تۆوی گومانكردنى لە هەموو هاوسوێندییەكى دوایى نێوان قیادەى بارزانى و یەكێتى دا چاندو تا ئیستا ئاسەوارى رەنگ ئەداتەوە...بەڵام ئەوەى جێى داخە كە یەكیتى گەیشتە قۆناغى حوكم بەدەستى لە سەرەتاى نەوەدەكانى سەدەى رابووردودا بەرە بەرە كون و كەلەبەر كەوتە دیوارى مەبادئى و دەستگرتن بە سوودى قاعیدەى فراوانى خەڵكى كورد شل بوو لە سوودى دەستگرتنى قایم بە سوڵتەوە گەجەرو گوجەرى وەك ملابەختیارو ئەمسالى ئەودرزى خستە ئەرزیەتى پێكەوە وەستانى زوربەى خەڵك و یەكێتى نیشتمانى لە مەشهدێكا لەوە ئەچێ (پارتى__پاراستن)بەدخوویى بەئەنقەست گواستبێتەوە بۆناو یەكێتى و لەو هەنگاوەیدا بە ئیمتیاز سەركەوتوبوو ...ئەوەى لەم مەشهدەدا جێى داخە مام جلال كە لە دروستكردنى یەكەم بتالوێنى پێشمەرگەدا لەتە نانى جۆى لەگەڵ پێشمەرگەدا بەش دەكرد ئیستا لە رەدى رەخنەى رەواى خەڵكى كوردستان هەمان وەڵامى مسعود بارزانى یان ئەداتەوە و منەتیان بەسەرا ئەكات و ئەڵێ: ئەگەر ئێمە نەبوینایە تامى سەربەستیتان نەدەكرد..!!كام سەربەستى مام جلال زوربەى هەرەزۆرى قوربانى دەرانى كورد بە پێشمەرگەى هەرە قوربانى دەرەوە ناتوانن پاشەرۆژى خێزانەكانیان دابێن بكەن كەچى داروو دەستى دەوروبەری جەنابت و كاك مسعود عقودی تجاریان نەك داخلییان بەڵكو لەگەڵ خارج دەست تێكەڵە لەگەڵ ترسناك ترین مافیاى بازرگانى... جێى داخترین شت ئەوەیە پەتاكە گەیشتۆتە ناوماڵى مامە...!!هەرەك كاكە مسعود
ئەمە وەزعی عامى كورد و كوردستانە هەموو خەڵكى كوردستان بەتەواوى داخ لە دڵن لە هەڵسوكوتى جووتە حیزب و جووتە براو دەوڵەمەند بوونى ئەوان و بەردەوام هەژار بوونى خەڵك و بە خائن كردنى هەركەسێكیش هەرحقیقەتێ لەم بارەیەوە بدركێنى هەتا دركاندن ؛لەبەر ئەوەیە بەرهەڵستكارانى ئەم وەزعە لەدەرەوە نەبێت هەناسەیان بۆ نادرێ تورەیى دەرەوەش موویەك لە سمێڵە بۆیاخ كراوەكەى ملا بەختیار نالەرزێى ولە پیلان گێران دژى هەموو رەگەزە پاكەكانى یەكیتى نایوەستێنێ و ؛؛.بارزانى و ئەولادەكانى و سەرتاباى خزمانیان مێشیشیان میوان نییە.....بەڵام ئەوە نیهایەتى دنیا نیە هەر جامێ پربوو لێى ئەرژێ كەس حەقیقەتى رەوتى میژووى پێ ناوەستێنرێ رۆژێ دێ ئەم خەڵكە ورەى رواى بەرز ئەبێتەوە بێ ترس بەو دوو رێكخراوە مافیایە ئەڵێ : تائێرەو بەس...هەمووئیماندارانى گەلەكەمان خۆزگەیانە ئەمە بە رێگەیەكى سەلامەت و شارستانى سەربگرێ..ئەگەر خۆیان بۆرێزگرتنى حقیقەتى تأریخ ئامادە نەكرد هەموو ئیختیارێ لە بەردەم زوربەیەكدا كە تورەیە كراوەیە چونكە ئەو زوربەیە.. ئیهانە ئەكرێ و بازرگانى بەناوى شەهیدەكانیەوە ئەكرێت و بنەماڵەى شەهیدان تیاندا هەیە حورمەتیان ئەتك ئەكرێت...كەس ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە زوربەى خەلكى كوردستان بەشخوراون لەپاڵ ئەوەشدا سوڵتەى كاربەدەست لە هەولێرو سلێمانى نەك بێباكن لەو خەتایە ... بەڵكو بە شێوەیەكى بەجدى و بەپێى نەخشەیەكى كۆك كراو هەموو دەزگاراگەیاندن و پەروەردەیى و لەپاڵیا بازرگانیان تەرخانكردوە بۆ لەگرێژەنە بردنى هەموو ئەساسەكانى سەلامەتى كۆمەڵى كورد لە رووى نەرێت و هەستى ئینتماو سیلەى رەحمەوە و لە هەمووى ترسناك تر كاركردنى بەرنامە ئامێزو پشتیوان زامنكردوى بێگانە بۆ كاڵكردنەوەى ئینتیماى ئاینى خەڵكى كوردستان لە ئەمەریكا بەپرۆشترن بۆپروپاگەندە دژى ئیسلام و خەتاباركردنى بە ئیرهابى و هاندانى زۆر قێزنەوانەى عادات و خووى غەربى بێتام و بێ بۆن و بێ ئەساسى ئەخلاقی ئەمانە هەموو وادەكەن خەڵك بێدەسەلات نەبێت لە گەران بەدواى هەر ئیختیارێكا لە كۆتایى ئەو نەفەقەى ئیستا تیا تەنگە تاو كراوە بە گورجى بكەوێتە خوى تا ئەگاتە ئەو روونا كیەیەىلە نەفەقەكە دەربازی ئەكات ...و ..رۆژان لە بەینایەو رەوتى ژیان بەردەوامە....!!!
سلێمانى:


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)