كامێراكانی ئاسایش و بازگه‌كانی پارتی له خزمه‌تی ته‌له‌فویۆنی ڕووداو كار ده‌كه‌ن
Monday, 03/06/2013, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
وه‌زاره‌تی ناو‌خۆ و ئاسایشی پارتی، کە هەردووکیان كه‌وتونه‌ته سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی شه‌ست مه‌تری، له‌نێوان ئه‌م دووانه‌ش چه‌ند بیناو باڵه‌خانه‌یه‌كی لێیه، كه به‌شێكن له‌ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی پارتی. له‌پشت ئه‌م ڕێزه باڵه‌خانه و بینایانه ژماره‌یه‌ك خانوی لێیه بۆكاری تایبه‌تی ده‌زگای پاراستن و ئاسایشی پارتی به‌كاردێت.
ئه‌وه‌ی لێره مه‌به‌سته ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو چۆن توانی وێنه‌ی ئه‌م شوێنه بگرێت، كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ده‌رگای ئاسایش و به به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆر پاسه‌وانی لێ راوه‌ستاوه، جگه له‌وه‌ش به‌درێژایی شه‌قامه‌كه ئاگاداركردنه‌وه دانراوه و له‌سه‌ری نووسراوه: (ڕاگرتن قه‌ده‌غه‌یه، وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه).
به‌درێژایی شه‌قامه‌كه‌ش كامێرای چاودێری دانراوه، له‌هه‌مووی لایه‌كه‌وه كۆنترۆلكراوه. له كۆتایی شه‌قامی ئه‌لبان كه ده‌گات به شه‌قامی شه‌ست مه‌تری به‌لای ئاسایش. چوار كامێرا دانراوه به‌ئاراسته‌ى باكور، باشور، رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا. به‌هه‌مان شێوه‌ش له ترافیكی به‌رده‌م بینایه‌یی چاودێری دارایی، كه به‌ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆوه‌یه. چوار كامێراى چاودێری دانراوه. له‌سنوری ئاسایش و وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ، گشتیان كامێرا دانراوه.
لینكی ڤیدیۆكه:
https://www.facebook.com/photo.php?v=567937063229510له‌وه‌ته‌ى ئه‌م ده‌زگایانه له‌و شوێنه‌نه كه‌س نه‌یتوانیوه به‌ئاشكرا وێنه‌ى ئه‌م شوێنانه بگرێ و پیشانی بدات. به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو به‌ئاشكرا له‌هه‌واڵه‌كان پیشانی ده‌دات. ئه‌گه‌ر سه‌یری ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه بكه‌ى ڕوون و ئاشكرایه به‌كامێرای ڕووداو وێنه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته نه‌گیراوه كه له‌هه‌واڵه‌كه باسی ده‌كات. به‌ڵكو وێنه‌كه له‌كامێرای چاودێری ئاسایش وه‌رگیراوه كه كه‌وتۆته كۆتایی شه‌قامی ئه‌لبان به‌لای ئاسایش.
حاڵه‌تی دووه‌م پیشاندانی ژماره‌یه‌ك پاس و سه‌یاره‌ى لایه‌نگرانی یه‌كێتیه كه به‌خاڵی پشكنینی (هه‌ولێر- كه‌ركوك)دا دێنه ژووره‌وه. به‌پێی هه‌واڵه‌كه بێت له‌شوێنى تره‌وه هاتوونه بۆ ئاهه‌نگی یه‌كێتی. كامێرای چاودێرى" بازگه‌كه" وێنه‌ى گرتونه و داویه‌ته ڕووداو تاوه‌كو به‌رامبه‌ر یه‌كێتی به‌كاری بێنی.
له حاڵیكدا له‌ده‌یان شوێنی ئه‌م بازگه‌یه ئاگادار كردنه‌وه دانراوه كه وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه. مۆبایل به‌كارهێنان له‌كاتی گه‌یشتن به‌خاڵی پشكنینى ناو بازگه‌كه قه‌ده‌غه‌یه. كه‌واته ڕووداو به‌شێكه له ده‌زگایه‌كی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر پارت و لایه‌نە سیاسییەکان و ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی پارتی و بنه‌ماڵه‌ى بارزانیین. بۆیە ده‌ستیان ده‌گات به هه‌ر زانیارییه‌ك كه له خزمه‌تی پارتی و بنه‌ماڵه بێت، هەروەها مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر.
رووداو پێناسه‌ى خۆی كرد به‌وه‌ى: من ئه‌و ده‌زگایه‌م كه له‌لایه‌ن شه‌ریكه نه‌وته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌برێم، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و زانیارییانه كارده‌كه‌م كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی و بنه‌ماڵه به‌ئاشكرا ناتوانن باسی بكه‌ن و قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن من ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌م. نه‌وه‌كو ئه‌و پێناسه‌ى خۆیان كه ده‌ڵین و نووسیویانه: (تۆڕی میدیایی ڕووداو) گرووپێكی میدیایی سه‌ربه‌خۆی كوردیی ئازاده، له بواره‌كانی میدیای بیندراو و بیستراو. به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌شی خه‌ڵك ده‌كات. كۆمپانیایه‌كی قازانج ویسته، به‌ڵام گه‌یاندنی زانیاری راست و به‌شداریكردن له چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئازادیی راده‌ربڕین به گرنگتر ده‌زانێ له ده‌ستخستنی قازانجی مادی. هه‌روه‌ها له‌بڵاوكردنه‌وه و گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانیدا خۆی به سنورێكی جوگرافیایی دیاریكراوه‌وه نابه‌ستێته‌وه و دیدێكی جیهانییانه‌ی هه‌یه بۆ كاركردن ..... تۆڕی میدیایی رووداو له ڕووی سیاسیه‌وه خۆی به‌بێلایه‌ن ده‌زانێ .....).
ڕاسپارده‌یه‌كیش بۆ ڕووداو ئه‌گه‌ر هێنده په‌یوه‌ندیتان خۆشه له‌گه‌ڵ ئاسایش و پاراستن بڕۆن لایان ئه‌و گرت ڤیدیۆیه وه‌رگرن له بازگه‌كانی هه‌ولێر كاتێك به‌سه‌یاره‌كانی بنه‌ماڵه شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌رفێنن.
لینكی په‌یوه‌نیدار:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست