کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


براكەى سەرۆكى ته‌زویر خەڵكى بێزار كردووە

Saturday, 15/05/2010, 12:00


دواى ئەوەى بەپیلانى خودى سەرۆكى هەرێم لە كاتى رووخانى حكومەتى عێراقى لە لایەن هیزەكانى هاوپیمانان براكەى خۆى(وەجى بارزانى) توشى رووداوێك كرد لەپێناو رێ خوشبوون بۆ كورەكەى خۆى واتا مسروور بارزانى تائێرە لە روانگەى بیر كردنەوە مافیایانەى وەكو ئەوان ئەمە كێشەى خێزانى خۆیتیان پەیوەندى بە ئێمەوە نیە؟

هەڵبتە لە گۆشە نیگاى بنەمالە وایە ئەگینا من داخ بارم بۆ بەرێزیان چونكە كەمێك زیاتر لە درندەكانى ترى بنەمالەى مافیا دنیا دیدانەتر بیرى دەكردەوە..........

بەلام ئەوەى باسى سەرەكى باسەكەى منە بریتیە لە دەرئەنجامى ئەو زولمەى كە لەلایەن براوە لە برا كرا لەپێناو كورەكەى كە ئەمە جارى یەكەم نیە لە نێو بنەمالەى مافیا كراوە پێشوتریش سیناریۆى لەم شێوەیەمان بینیوە بۆ نموونە كوشتنى ئیدریس بارزانى بۆ گرتنە دەستى دەسەلات لەنێو بنەمالەى مافیا بۆ مسعود بارزانى,پرسیارىسەرەكى ئەوەیە لەدواى چاكبوونەوەى مسروور بارزانى دەبێ ئێستا خەریكى چ كارێك بێت؟

من پێَم وابوو كە مسروور بە هەماهەنگى لەگەل نێچیر بیر لە تۆلە دەكەنەوە یاخوود بەشێوازێكى نوێ بۆ یەكەم جار لە مێژووى بنەمالەى چاكەێكیانن دەكرد ئەویش بە لیسەندنەوەى دەسەلات لە مسعود و كورەكەى بەڵام وا دەرنەچوو ئایا دەزانن ئێستا خەریكى چیە؟ پیشەى ئەم بەرێزە بووە بە بێزار كردنى خەڵكى بەچەند شێووازێك

1_ بێزاركردنى خەڵكى لەرێگاى تەقە. برادەرێكم كە خەلكى دۆڵى بەستۆرەیە پێى وتم بۆ یەكەم جار بەدرێژاى تەمەنم هەستم بە خۆشى كرد . پرسیم بۆ ؟ وتى كاكە پەشێو تۆ خۆت دەزانى من خەڵكى ئەو گوندەم كە تاكە گوندى كوردستانە تاوەكو ئێستا پاسەپۆرتى هەیە واتا(گوندى گراو) وامزانى خرێكن بارزانیەكان لە سەرى رەش دەردەكەن لە دڵى خۆمدا وتم ئۆخەى هێشتا كوردستان پیاوى تیدا ماوە كە غیرەتى ئەوەى هەبێ كە ئەم دۆلەیان لێ پاككاتەوە منێش نەجاتم بوولە پاسەپۆرت نوێ كردنەوە ئیجا لەوەپاش باخچەكەم بەباشى بەخێو دەكەم وە خانوێكى خنجیلانە دروست دەكەم تێر تێر هەواى ئازادى هەلدەمژم بەلام دەزانى وا دەرنەچوو بۆم دەركەوت كە(وجى) بێزارى كردوون دوو هەفتەیە تەنانەت یەك دەقەش نەبەتەماى خۆمانین نە بە تەماى مال و مندالامانین وە هیچ كەسێكیش لە خەلكى ناوێرى سەردانى گوندەكەشى بكات چونكە تعداش لە ژنەكانمان دەكات.

2_یەكیّك لە برادەرەكانم لە فەوجە تایبەتیەكەى سەرۆكە كە سەرپەرشتى یەكێك سیترەكانى سەرى رەش دەكات وتى لە دواى چاكبوونەوەى وجى پیشەى بووە بە ئارەق خواردنەوە لە دواى مەست بوونیشى تعدا لە ژنان دەكات تاوەكو ئیستاش كەس ناوێرێ شكایەتى لێ بكات هەرچەندە ویستم بەڵگە پیدا بكەم بەلام نەمتوانى.

بۆیە لێروە داوا لە سەرۆكىته‌زویر دەكەم كە براكەى ئاقل بكات ئەگەر خەلكى سنورەكە ئاقلى دەكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە