شه‌ڕه نوسینی نه‌وشیروان ، کۆسره‌ت و زانیاریه مه‌ترسیداره‌کانی بروسکی ژیته‌م له ڕۆژه‌ڤی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی کوردی دا !؟ ..
Tuesday, 29/12/2009, 12:00
یه‌کێک لهوکارهساتانهی گه‌لی کورد به‌گشتی و ڕۆشنبیران به‌تایبه‌تی تیایه ده‌ژیت وبهسهریا تێده‌په‌ڕیت . روداو‌و کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی ، به‌پێی تێپه‌ڕینی ڕۆژگار له‌یاد ده‌کات!؟ . سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای بابه‌تی ختوکه و شه‌ره نوسین و وته‌ی به‌رپرسانه ، به‌دوای بابه‌تی ئه‌کادیمی و تاوانه نه‌ته‌وه‌یه گه‌وره‌کان نیه !؟ . ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی کاتێک مرۆڤ ده‌چیته ئاهه‌نگێک چه‌ندین هه‌زار کورد ده‌بینی به‌لام له خۆپیشاندانێکی نه‌ته‌وه‌یی و یادی کۆمه‌لکوژی کوردان ئه‌و هه‌زاران کورده بهدهیانیشی نابینی ؟
میدیای ئه‌هلی له‌کوردستانی باشوره‌وه که نزیک به چه‌ند سالێکه سه‌ری هه‌ڵداوه ، به‌لام ئه‌مڕۆ بۆته هێزێکی مه‌عنه‌وی گه‌وره ، لهرسوا کردنی به‌رپرسه ناپاکه‌کان و ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵی ، بوێری دان به تاکی کورد ، هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لگا ..... سه‌رباری هه‌مو ئه‌مانه‌ش ، ئه‌م میدیایه جێگای که‌م وکورتی و ره‌خنه‌یه . یه‌کێک له‌و که‌م وکورتیه زه‌ق و مه‌ترسیانه ، خه‌لک به‌ره‌و بابه‌تی شهرهنوسین و وته‌ی به‌رپرسانی بێ سود راده‌کێشیت و ده‌یکاته رۆژه‌ڤی بابه‌ت و مانشیتی رۆژنامه ، له‌بڕی ده‌یان کاره‌سات و ناپاکی و یاد و ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی!؟
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر کوردستانپۆست به 5 به‌ش دانپیانانێکی ههرهمهترسیداری پڕ له‌زانیاری له زاری یه‌کێک لهژیتهمه به‌رزه‌کانی تورکیا له‌کوردستان (بروسک) له سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد به‌گشتی و پارتی به‌تایبه‌تی بلاو کرده‌وه ، که ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نێوان زاخۆ و تورکیا کردبێت ، ده‌زانێت ئه‌م تاوانباره چ ئازار و تاوانێکی ده‌رهه‌ق به‌خه‌لکی کورد کردوه به‌واتای که‌سێکی ناسراوه وناکرێت به درۆ وته‌کانی باس بکرێت .
ئه‌و زانیاریه مه‌ترسی و ناپاکیانهی پارتی دیموکراتی کوردستانی که بروسک باس ده‌کرد له‌وه‌ی که پارتی به‌خۆی ته‌قینه‌وه‌ی زاخۆ 1995 ئه‌نجام داوه ، به‌سه‌دان کادیری ته‌سلیم بوی په‌که‌که‌ی ، به لۆری په‌تاته‌و چه‌ک ئالۆگۆر پی کردوه ، به‌تایبه‌تی غه‌ریب ئاکره‌یی ناوێکی باس ده‌کرد که پێویسته ببته ره‌مزی ناپاکی کورد ،بازرگانی به‌رپرسان ته‌نانه‌ت له‌گه‌رمه‌ی شه‌ریان له‌گه‌ل پ‌ک‌ک ، ئاگادرکردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی کورد له که‌رکوک کهتهقینهوه روده‌دات ، که‌چی هیچ هه‌ولێکیان بۆ وه‌ستانی نه‌داوه ، وه ناوی تیرۆریسته تورکه‌کان ئاشکرا ده‌کات که ته‌قینه‌وه له‌ناو که‌رکوک ده‌که‌ن . بازرگانی کردن و ناوی شیرکه‌ته‌کانی ، کۆنهسهرۆکی حکومه‌ت نێچیرڤان بارزانی ، کوشتنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی له‌نێوان میت و ده‌زگای پاراستن ..... به‌کورتی ، سه‌رجه‌م وشه‌کانی بروسک له‌ناو ههرنهتهوهیکی تر بلاو بکرابایه‌وه ، ده‌میک بوو تاج وتهرای به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ی ته‌فرو تونا کردبوو ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین که‌رامه‌تی که‌سێتی ونهتهوهیمان به‌ده‌ست به‌عس و پارتی ویه‌کێتی ئه‌وه‌نده زه‌لیل بووه ، که‌ده‌یان ناپاکی نه‌ته‌وه‌یی ئاوا له‌زاری میتێكی ناسراو له‌سه‌ر به‌رپرسانی بالا و بریاربه‌ده‌ستی کورد باس ده‌کرێت ، دوای خویندنه‌وه‌ی به دوکاتژمیر له‌یادمان ده‌چیت ؟
یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌ناو خه‌لک دروست نه‌کرد ، بهدوانهچونی مالپه‌رو رۆژنامه‌کانی ئه‌هلی بوو ، له‌زانیاری وه‌رگرتن و بلاوکردنه‌وه‌ی وته‌ی بروسکی ژیته‌می تورک . ئاخر خۆ ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسانی تر ، ده‌یان توانی په‌یوه‌ندی و زانیاری له‌وکه‌سه، به‌ڕێگای ته‌له‌فۆن وئمێل و دیدار .... وه‌ربگرن ، یان به‌شیک لهودیدارهیان بلاوبکردایهتهوه له‌نیشتمان ، خۆ ره‌واجی باشی ده‌بوو و مانشیتی نازاداریشی لێ دروست ده‌کرا ا !؟ ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ڕۆژانه هه‌وال و زانیاری له ده‌یان مالپه‌رو رۆژنامه‌ی بیانی وه‌رده‌گرن ، ئه‌ی خێره ئه‌م زانیاریه پڕ لهمهترسیدارهتان بلاو نه‌کرده‌وه !؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک که‌گرنگ بێت و ببێته بابه‌تی ڕۆژه‌ڤ ، مالپه‌رو رۆژنامه‌کانی تر به‌شیوازی تر لاپه‌ره‌کانی خۆیانی پێ پڕ ده‌که‌نه‌وه ، هه‌وره‌ک ئهوروداوه گه‌رم و گوارنهی که‌ماوه ماوه ده‌بته بابه‌تی ڕۆژه‌ڤ و هه‌ر رۆژنامه‌و گۆڤارێک به شیوازێکی جیا گرنگی پی ده‌ده‌ن .
که‌چی هه‌رله‌م کاتدا شهرهنوسینی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و کۆسره‌ت ره‌سول له‌لوتکه بوو ، چه‌ندین مانشێتی رۆژنامه و راپۆرت و بابه‌تی له‌سه‌ر نوسرا و بووه بابه‌تی رۆژه‌ڤ . پرسیار ئه‌وه‌یه شه‌ره نوسینی کۆسره‌ت ونه‌وشیروان ، جگه له‌شه‌ری دوبهرپرسی باڵای یه‌کێتی چی ده‌ستکه‌وت زانیاریه‌کی نه‌ته‌وه‌یی وای تیا‌بوو که گرنگی وای پێ بدرێت لای رۆژنامه‌ی کوردی وا بهخوێنهرانی گه‌وره وئاشنا بکات ؟
ئێستاش سه‌رله‌نوێ زۆرینه‌ی مالپه‌رو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان شه‌ری نوێکراوه‌ی تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌وره ده‌که‌ن و به‌دوای داده‌چن ، که‌چی تاوانی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و داخستنی ده‌ته‌په و کۆده‌تای نوێی تورکیا دژ به کورد له باکوری نیشتمانه‌وه بهههوالێکی بچوک لاپه‌ره‌کانیان داده‌پۆشن ، که‌چی شه‌ره‌کانی تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاش ڕۆژنامه‌نوسی و هه‌ندێ نوسه‌ری کوردی ئاگری پیاده‌که‌ن ...پێ ده‌چیت مه‌سه‌له بازار بێت نه‌وه‌ک به‌رپرسیاره‌تی وئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یه‌که .....
ئه‌وه‌ی پێویسته بوتریت راسته بابه‌ته‌که ئه‌و کاردانه‌وه‌ی به‌ئاستی وته‌کانی بروسک لێ نه‌هاته ئاراوه بێت ، به‌لام ئه‌م وتانه بووه‌ته به‌لگه‌یه‌کی دوکۆمێنیتی تر له‌سه‌ر ناپاکی به‌رپرسانی باشوری کوردستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست