کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ رێی كوردستانپۆسته‌وه‌ ڕووی ڕاستی گوله‌ن و ڕێخراوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ین

Wednesday, 29/01/2014, 12:00

2148 بینراوە


له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌ توركیا ڕوویدا . هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كۆماری له‌لایه‌ن كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه‌ دژایه‌تییه‌كی زۆری ئاینی ئیسلام ده‌كرا له‌ توركیادا . له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه‌سایه‌تی ناوداری كورد و زانای پایه‌ به‌رزی ئیسلامی سه‌عیدی نورسی له‌ رێگه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه‌ كه‌وته‌ هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی توركیا به‌گشتی و زیندوكردنه‌وه‌ی ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی لای كورده‌كان به‌تایبه‌تی . له‌ زۆر شوێنی به‌رهه‌مه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ كوردستان و شێواز و چۆنیه‌تی گه‌یشتنی لاوی كورد به‌ مافه‌كانی كردووه‌ به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و به‌شانه‌ سڕدراونه‌ته‌وه‌ و لابراون ، بۆیه‌ كاتێك به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ڕده‌گێردرێته‌ سه‌ر هه‌ر زمانێكی تر هیچ شتێك له‌و بابه‌تانه‌ نابینرێت .
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كاته‌ی توركیا هه‌ستان به‌وه‌ كردبوو كه‌ ناتوانن ڕێ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی نورسی بگرن و رۆژ له‌ دوای ڕۆژ لایه‌نگری زۆرتر ده‌بوو ، دوای كۆچی دوایی نورسی رژێم كه‌سیكی به‌ سیفه‌تی قوتابی نورسی هه‌ڵبژارد تا به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ر له‌ خه‌ڵكی بشێوینن و ڕه‌وتێك دروست بكه‌ن كه‌ خۆیان ئاڕاسته‌ی بكه‌ن و پێچه‌وانه‌ی په‌یام و ڕاسپارده‌كانی نورسی كار بكات . ئه‌وه‌بوو محمد فه‌تحوڵڵا گوله‌نیان به‌ چه‌ند سیناریۆیه‌كی خۆیان له‌لای خه‌ڵكی ناساند ، تا بوو به‌ گوله‌نه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبی ئێستای توركیای به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ . ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ گوله‌ن له‌ ژیانیدا نورسه‌ نه‌بینیوه‌ و نه‌چۆته‌ لای ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد بووه‌ .
گوله‌نیه‌كان سه‌ره‌تا له‌ رێگه‌ی خۆ ناساندنیان به‌ قوتابی نورسی خۆیان ده‌ناسێنن په‌یامه‌كانی بۆ خه‌ڵكی ده‌خوێننه‌وه‌ ، پاشان ده‌چنه‌ سه‌ر ناساندنی گوله‌ن و ئاشنای ده‌كه‌ن به‌ خه‌لكی . به‌شێوه‌یه‌ك پیرۆزی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و كاتێ ناوی ده‌هێنن به‌رێزه‌وه‌ ناوی نه‌هێنرێت قبوڵی ناكه‌ن و به‌ تاوانی ده‌زانن . ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ ڕاهێنانی تاكه‌ تا ته‌واو گوی ڕایه‌ڵی بێت. گوله‌نیه‌كان ئایینی پاكی ئیسلام ته‌نها بۆ گه‌یشتن به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نا هیچ زانیاریه‌كی ئه‌وتۆیان نییه‌ كه‌ بتوانن وه‌ك بانگخوازێك له‌و بواره‌دا كار بكه‌ن و قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵكی بكه‌ن .
له‌ توركیادا هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ڕه‌خنه‌ له‌ دوو كه‌سایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بگرێت ، یه‌كه‌میان كه‌مال ئه‌تاتورك كه‌ به‌ باوكی نه‌ته‌وه‌ی تورك ناسراوه‌ و دووه‌مین فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌ كه‌ به‌ ڕابه‌ری ڕۆحی ناسێنراوه‌ . ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی پی بكه‌ین ڕوانیه‌كانی گوله‌نه‌ هه‌م بۆ ئایینی ئیسلام ، هه‌م بۆ دۆزی كورد له‌ باكووری كوردستان .
گوله‌ن یاسای تایبه‌ت به‌خۆی داناوه‌ بۆ په‌یڕه‌وی كردنی ئایینی ئیسلام ، بۆ نمونه‌ له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی ڕیكخراوه‌كه‌یدا هانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ده‌دا ئافره‌تانیان ڕابێنن له‌سه‌ر بالا پۆشی ، به‌ڵام له‌ دوای ساڵانی شه‌سته‌كان كاتێ باڵا پۆشی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سوپاوه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا ، گوله‌ن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك هاته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن وتی بالا پۆشی به‌ شیوه‌یه‌كی نیسبی خوا باسی كردووه‌ له‌ قورئاندا فه‌رز نییه‌ ئافره‌تان ده‌توانن باڵا پۆش نه‌بن . له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا زۆربه‌ی ئافره‌تان له‌ توركیادا بالا پۆشیان وه‌لا ناوه‌ و وه‌ك به‌شێك له‌ ئاینی ئیسلام ته‌ماشای ناكه‌ن . ئه‌مه‌‌ جگه‌ له‌ چه‌ندین كارئاسانی تری كردووه‌ به‌ بریاری خۆی له‌ ئاینه‌كه‌دا ، ته‌فسیری هه‌ندێ ئایه‌ت به‌ كه‌یفی خۆی ده‌كات كه‌ سه‌ری له‌ شوێنكه‌وتوانی شیواندووه‌ . زۆر هه‌ڵویستی گوله‌ن جێگای تێڕامانه‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی كه‌ مایه‌ی قه‌شمه‌ریه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر له‌ قیامه‌تدا شه‌فاعه‌تم پی بكرێ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ شه‌فاعه‌تی بۆ ده‌كه‌م بلد ئه‌جه‌ویده‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌و كاته‌ی توركیایه‌ كه‌ یه‌كه‌م ئافره‌تی ئه‌ندام په‌رله‌مانی بالا پۆشی له‌ په‌رله‌مان وه‌ده‌رناو ڕه‌گه‌زنامه‌ی لێسه‌نده‌وه‌ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی بالا پۆش بوو. بلد ئه‌جه‌وید كاتی له‌ ژیاندابوو ده‌یوت ئه‌و جیگایه‌ی سه‌ربازه‌كانمان نه‌یاتوانی بچنه‌ ناوی گوله‌ن توانی بچێت و فیكری توركێتی بڵاو بكاته‌وه‌. گوله‌ن دایم باسی كه‌رامه‌ت ده‌كات كه‌ به‌ حساب خوا داویه‌تی ، به‌ شوێن كه‌وتوانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانیش بۆ فریودانی خه‌ڵكی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ . زۆر شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌ڕاستی له‌ كه‌سایه‌تی بانگخواز و ڕاستگۆدا جێگه‌یان نابێته‌وه‌ .
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئاماژه‌ی پی بكه‌م هه‌ڵوێستی گوله‌نه‌ به‌رامبه‌ر دۆزی كورد و شۆڕشه‌ كوردیه‌كان . هیچ كات دانی به‌ هیچ كام له‌ پارته‌ كوردیه‌كاندا نه‌هێناوه‌ ، به‌لكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌میشه‌ سه‌ره‌كۆنه‌یان ده‌كات و ناشرینیان ده‌كات ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پارتانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كورد بگه‌یه‌نن به‌ مافه‌كانیان . بۆیه‌ رێكخراوی گوله‌ن به‌و په‌ڕی توانایه‌وه‌ دژی هه‌ر پارتێكی كوردی وه‌ستاوه‌ته‌وه ‌به‌تایبه‌تی پارته‌ دیار و چالاكه‌كانی وه‌ك په‌.كه‌.كه‌ و به‌.ده‌.په‌ و كه‌.جه‌.كه‌ ...هتد و به‌ تیرۆرست ناویان ده‌بات . كاتێ‌ ته‌ماشای كوردانی باكوری كوردستان ده‌كه‌یت زۆرینه‌یان دژی هه‌ڵوێسته‌كانی گوله‌نن و رێگه‌ناده‌ن ته‌شه‌نه‌ بكات له‌ ناویاندا ، چونكه‌ له‌ رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه‌ كار له‌سه‌ر منداڵه‌كان دروست ده‌كات . له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌پێی سیاسه‌تی خۆی بواری بیركردنه‌وه‌یان سنوردار ده‌كات بیری نه‌ته‌وه‌ په‌رستی تورك و توركیای گه‌وره‌یان لا پیرۆز ده‌كات ، له‌ هه‌مان كاتدا بیری نه‌ته‌وایه‌تی كوردیان لاواز ده‌كات و له‌بیریان ده‌باته‌وه‌ . بڕۆن قسه‌ له‌گه‌ل شوێنكه‌وتوانی بكه‌ن شتێك كه‌ به‌های نه‌بێ لایان كورد و كوردستانه‌ جا چ بگات به‌ زمان و كلتوره‌كه‌ی .

گوله‌نیه‌كان هه‌میشه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مان په‌ره‌یان داوه‌ به‌ بواری په‌روه‌رده‌ له‌ ناوچه‌كانی باكووری كوردستان ، ئه‌وان ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن بواری خوێندن بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ لایه‌نگری پارته‌ كوردیه‌كانن هه‌زاران لاوی كورد له‌ پێناو زوڵم و زۆرداری نه‌ته‌وه‌ په‌رستی تورك ناچاركران واز له‌ خوێندن بهێنن و ڕوو له‌ خه‌باتی چه‌كداری بكه‌ن بۆ ده‌ستخستنی مافه‌كانیان بۆ ڕۆژێك نه‌هاتن ڕێ له‌و هه‌موو زوڵمه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بگرن كه‌ خۆیان كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كین له‌و ده‌وله‌ته‌دا . نه‌خێر ئه‌وان مه‌به‌ستیانه‌ كار له‌سه‌ر تاكی كورد بكه‌ن تا په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆیان بێ بۆئه‌وه‌ی تا ماون نه‌توانن له‌ قسه‌یان ده‌رچن و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی توركیا به‌كاریان بهینێت . به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵه‌یان وه‌زعی ئیستای توركیایه‌ به‌ناوی گه‌نده‌ڵی و ڕوشوه‌ته‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكومه‌ت سست بكه‌ن تا پرۆسه‌ی ئاشتی تیكبده‌ن . یاخود به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی هه‌یه‌تی له‌گه‌ل ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له‌ رێگه‌ی شوێنكه‌وتوانیه‌وه‌ هه‌یه‌تی له‌ ناو حكومه‌تدا ده‌توانێ كار بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی و لێبوردنی گشتی ده‌ربكا تا هه‌زاران لاوی كورد له‌ زیندانه‌كان ئازاد بكرێن و ئه‌وانه‌شی ڕوویان له‌ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ و بچنه‌وه‌ زانكۆ ده‌ست به‌ خوێندن بكه‌نه‌وه‌ . باشه‌ بۆ نایكات بۆ خوێنی كورد له‌ سه‌ربازانی تورك حه‌رام ناكا ؟؟؟ ئه‌مانه‌ هه‌موو پرسیارن .. كێ هه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌مانه‌ بداته‌وه‌ !!! خودی گوله‌ن كه‌سی یه‌كه‌می ناو ده‌وله‌تی هاوته‌ریبه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ حكومه‌تی ئیستای توركیا ده‌ڕوخێنن . به‌لاتانه‌وه‌ سه‌یر نه‌بێت ئه‌مانه‌ هه‌مووی راستین و زۆر ڕوون و ئاشكران . پیش ئه‌م هه‌رایه‌ی ئێستای توركیا 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌.ده‌.په‌ له‌ زینداندا بوون بی دادگایی كردن . به‌ڵام له‌دوای ئاشكرابوونی ده‌ستی گوله‌ن له‌ ناو دادگای بالا و داواكارانی گشتی توركیادا ، حكومه‌تی ئاك پارتی گۆرانكاری له‌ چه‌ندین پۆستی پۆلیس و دادگادا كرد ئه‌وه‌بوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئازاد كران . ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان پی ده‌لێت كه‌ تا دوێنێ كه‌سانێك هه‌بوون دژایه‌تی ئازاد كردنیان ده‌كرد . ئه‌ردۆگانیش هاوشێوه‌ی گوله‌ن نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ردۆگاندا به‌دی ده‌كریت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێگه‌یشتووه‌ ناتوانێت كورد سه‌ركوت بكات . له‌ ئیستادا ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ په‌.كه‌.كه‌ دا له‌ گفتوگۆدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوانیان به‌ بێ شه‌ڕ . ئه‌وه‌ ماوه‌ی سالێكه‌ ئاگربه‌ست كراوه‌ . ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ ئارامه‌ ناخوازێت گوله‌نیه‌كانن نه‌ك په‌.كه‌.كه‌ وه‌ك گوله‌ن له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بی بی سیدا ئاماژه‌ی پی ده‌كات . گوله‌ن ده‌لێت په‌.كه‌.كه‌ ئاشتی ناوێت . دیاره‌ كه‌ خۆی گێل ده‌كات . چونكه‌ ئاگاداره‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ لایه‌نی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئاشتدا . ئه‌وه‌ په‌.كه.‌كه‌ بوو چه‌ندین جار ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند . ئه‌وه‌ په‌.كه‌.كه‌ بوو ده‌ستپێشخه‌ری كرد و دیله‌كانی ئازاد كرد . ئه‌وه‌ په‌.كه‌.كه‌ بوو یه‌كه‌م هه‌نگاوی بۆ ئاشتی نا . ڕووی ڕه‌شی بۆ گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ڕاستیانه‌ نابینن .
هه‌ڵوێستی گوله‌نیه‌كان زۆر ڕوونه‌ به‌رامبه‌ر كورد ، كه‌ بریتی یه‌ له‌ مانه‌وه‌ی كورد له‌ چوارچێوه‌ی توركیای گه‌وردا و نه‌دانی هیچ مافێك پێی . گوله‌ن له‌ دواین چاوپیكه‌وتنیدا له‌ كه‌ناڵی بی بی سی كه‌ ده‌لێن دوای 16 ساڵ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین چاو پێكه‌وتنه‌ درۆیه‌ ، چونكه‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ وه‌ڵامی چه‌ندین پرسی ناوخۆی توركیا ده‌داته‌وه‌ و شوینكه‌وتوانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ئاراسته‌یان ده‌كات . له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ به‌ پارته‌كانی مه‌.هه‌.په‌ و ئا.كه‌.په‌ و جه‌.هه‌.په‌ ده‌كات كاتی پرسیاری لێده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدان به‌لام نایه‌ته‌ سه‌ر زمانی باسی به‌.ده‌.په‌ بكات بۆ ؟؟؟!! چونكه‌ پارتێكی كوردیه‌ ، هه‌ولی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد ده‌دات . هه‌ر له‌و چاوپیكه‌وتنه‌یدا منداڵ ئاسا باسی ئۆجه‌لان و پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌دات ئه‌لێی سیخورمه‌ی لێده‌وه‌شێنن كه‌ باسی دۆزی كوردی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن . به‌ ئۆجه‌لان ده‌لێ تیرۆرستی منداڵ كوژ . به‌لام خۆی بێ ئاگا كردووه‌ له‌وه‌ی سوپای توركیا هه‌زاران منداڵی كوكوژ كردووه‌ سه‌دان هه‌زار مندالی بێ باوك كردووه‌ . بۆ زانیاریتان گوله‌ن به‌و په‌ڕی شانازیه‌وه‌ ستایشی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ، كوژراوانیان به‌ شه‌هید ناو ده‌بات و دۆعایان بۆ ده‌كات له‌ ڕووی لۆجستیه‌وه‌ یارمه‌تیان ده‌دات .
گوله‌ن به‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یره‌وی ده‌كات بۆته‌ خاوه‌نی ده‌یان دامه‌زراوه‌ و خوێندنگا و زانكۆ له‌گه‌ل كه‌نالی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆ هه‌روه‌ها له‌ بواری بازرگانیدا ده‌یان كۆمپانیای جۆراوجۆری هه‌یه‌ له‌ توركیا و كوردستان و ولاتانی جیهاندا . بۆته‌ یه‌كێك له‌ ده‌وله‌مه‌ند ترین رێكخراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان . هه‌ڵبه‌ته‌ باشووری كوردستان بێ به‌ش نییه‌ له‌ ته‌ماحی ڕێكخراوی گوله‌ن . به‌ هه‌مان شێوه‌ خاوه‌نی ده‌یان خوێنده‌نگایه‌ له‌ باشووری كوردستان ، ڕادیۆی ده‌وران كه‌ به‌ حساب ڕادیۆیه‌كی ئیسلامیه‌ 24 سه‌عات گۆرانیه‌ بۆ ڕاكیشانی خه‌لكی و زۆر بوونی بیسه‌رانی تا چه‌نده‌ بۆی كرا فریویان بدات . خاوه‌نی ده‌یان كۆمیانیای وه‌به‌رهینان له‌ باشوور ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی تریان كه‌ دیار نین .
هه‌موومان به‌دوای وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌رێن‌ ئایا چۆن گوله‌ن توانیویه‌تی له‌ زۆربه‌ی ولاتانی جیهان شوینی خۆی بكاته‌وه‌ به‌ به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه‌ ؟؟؟!! خۆ گوله‌ن ئیدیعای بانگخوازی ده‌كات بۆ ئایینی ئیسلام !! ئایا ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل وشه‌ی تیرۆر بۆ موسوڵمانان به‌كارناهینن؟ به‌لی . ئه‌ی بۆ گوله‌نیه‌كان بی به‌ش كراون له‌و وشه‌یه‌ . وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵوێستی گوله‌نه‌وه‌ وه‌رده‌گرین .
ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌مان ڕووداوه‌كه‌ی كه‌شتی ماڤه‌ ماڕماڕه‌مان بیستبێ . ئه‌و كه‌شتیه‌ی هه‌وڵی دا ئابڵوقه‌ی سه‌ر غه‌زه‌ بشكێنێت و یارمه‌تی مرۆیی بگه‌یه‌نێته‌ دانیشتوانی غه‌زه‌ . به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه‌ لێی دراو چه‌ند هاوڵاتیه‌كی توركیای تیا كوژرا . له‌به‌رامبه‌ردا رای گشتی توركیا هه‌ڵویستی وه‌رگرت ، په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی توركیا و ئیسرائیل ته‌واو تێكچوو . ئه‌زانن هه‌ڵویستی گوله‌ن چی بوو ؟؟!! وتی ده‌بوایه‌ توركیا و تیمی كه‌شتیه‌كه‌ مۆله‌تیان له‌ ئیسرائیل وه‌رگرتبا ئه‌وسا بچونایه‌ .... وه‌لا مایه‌ی پیگه‌نینه‌ . بۆ نازانێ ئیسرائیل خۆی ئابولوقه‌ی خستۆته‌ سه‌ر غه‌زه‌ چۆن رێ ده‌دا یارمه‌تی پی بگا . مرۆڤ گوناحه‌ باوه‌ر به‌ كه‌سێكی وا گێل بكات . كه‌ كاری ته‌نها سه‌ر لێشێواندن بی . ئومێده‌وارم هه‌ركه‌سه‌ و لای خۆیه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك به‌رامبه‌ر رێكخراوی گوله‌ن بگرێته‌به‌ر و خه‌ڵكیان لێ ئاگادار بكرێته‌وه‌ . چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی خوێندنگه‌ و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیانه‌وه‌ له‌ كوردستان خه‌ریكی شتنه‌وه‌ی میشكی ڕۆڵه‌كانمانن . به‌ به‌رده‌وامی په‌یامه‌كانی گوله‌نیان پێ ده‌گه‌یه‌نن . كتیبه‌كانی گوله‌نیان پێ ده‌خوێننه‌وه‌ . له‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیاندا له‌ كوردستان وینه‌ی ئه‌تاتوركیان هه‌ڵواسیوه‌ وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ كاره‌كانی. ئه‌و شوینكه‌وتوانه‌یان كه‌ له‌ دام و ده‌زگا حكومی و ڕاگه‌یاندنه‌كاندا كار ده‌كه‌ن به‌كار ده‌هێنن . پۆستی كه‌سوكاری قوتابیه‌كان به‌كارده‌هینن بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان . ڕه‌نگه‌ دزه‌یان كردبێته‌ زۆر جێگای هه‌ستیاره‌وه‌ كه‌ ئیستا هه‌ستیان پێ نه‌كرێ . بۆیه‌ تكام وایه‌ باش بیانناسین و ڕووی ڕاستیان ببینن .. تا داهاتوومان نه‌كه‌وێته‌ ده‌ستیانه‌وه‌ و یاریمان پی بكه‌ن . وه‌ك قه‌وزه‌ وان ئه‌گه‌ر به‌ یه‌ك جار ڕیشه‌كێش نه‌كرێن ته‌شه‌نه‌ ده‌كه‌ن و ڕووی هه‌موو ڕاستیه‌كان داده‌پۆشن .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)