له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می فره‌ی و جیاوزی و به‌ریه‌ککه‌وتنی ئایدیا‌و تیۆره جیاوازه‌کانه، سه‌رده‌می هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و پیێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئاین و کایه و فه‌لسه‌فه‌و ڕامیاری و دیارده ناکۆکه‌کانه، سه‌رده‌می لێبورده‌یی و نه‌فه‌س درێژی و قه‌بوڵکردنی یه‌کتریه، له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین هه‌رگیز ناتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ک ده‌نگ و بێ جیاوازی بۆ کۆمه‌ڵگا فه‌راهه‌م بکه‌ین. سه‌رده‌می فه‌نتازیاو خه‌یاڵپڵاوی و یۆتۆپیاکان گڵۆڵه‌یان که‌وتوه‌ته لێژی و پێویسته به شیوازێکی تره‌وه بێنه‌وه مه‌یدان، ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ بینراوه‌و ده‌بینریت مرۆڤ له جیهانێکی پر ناکۆکیدا ده‌ژی، خیزان ، گه‌ڕه‌ک ، شار، وڵات ، جیهانێکی پڕ گێرمه‌و کێشه‌و ناکۆکمان هه‌یه، هه‌موو بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفان و موفه‌کیره‌کانی دونیا له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی باشترین سیسته‌م و میکانیزمدان بۆ پێکه‌وه‌ژیانی هه‌موو ئه‌و ناکۆکی و به‌رکه‌وته سیاسیانه ، هه‌مووان له هه‌وڵی پێشکه‌شکردنی مۆدیلێکی تازه‌و نه‌بینراوو جیهانیدان، مۆدیلیک بێ قوربانی ، بێ خوێن ڕشتن، بێ زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی، به باشترین شێوه کۆمه‌ڵگا تیایدا بژی، سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و فه‌یسبوک و نزیکبونه‌وه‌و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی مرۆڤه‌کانه ، سه‌رده‌می پێکه‌وه‌ژیانی مه‌ڕو گورگ، سه‌گ و پشیله‌و نێچیرو نێچیره‌ڤانه بێ په‌لاماردانی یه‌کتری، بێ خواردن و قوتدان و ئازاردانی یه‌کتری. سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆجیاو ڕاگه‌یاندن و گۆڕانکاریه خێراکانه ،هه‌موومان له ماڵێکی بچوکدا ده‌ژین که ناوی جیهانه، جیهانێکی پڕ گێرمه‌و کێشه .سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می به‌ها جوان و ناسکه‌کانه ، سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه جوانه‌کانی شۆڕشه وه‌ک شۆڕشی په‌مه‌یی و گوڵ و نێرگس و سیمبوله جوان و ناسکه‌کانی مرۆڤایه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌فهوم و پرۆسه‌ی شۆڕش که‌وته‌وه ژێر پرسیار‌و گومان و ڕه‌حمه‌تی فه‌یله‌سوفان و موفه‌کیرو ڕۆشنبیرانه‌وه، شۆڕش ده‌بێت جارێکی تر ته‌فسیرو ته‌عریفی تازه‌ی بۆ بکرێته‌وه، چونکه هه‌موو به‌هاو مانا کۆن و کلاسیکیه‌کانی خۆی له ده‌ست دا که بریتی بوون له گۆڕانکاری خێرا له هێز‌و ده‌سه‌ڵاتدا له ڕێگای به‌کارهێنانی هێز‌و زه‌بروزه‌نگ و خوێنه‌وه له گروپێکه‌وه بۆ گروپێکی تر بێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌کان که شۆرشی له پێناودا به‌رپاکراوه، شۆڕش به مه‌فهوم ومانا کۆنه‌که ی جگه له گۆڕینی ده‌م و چاوو هه‌ندێک چاره‌سه‌ری لاوه‌کی و درێژه‌دان و دوباره‌کردنه‌وه‌ی ڕابوردوو هیچ ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌وتۆو پۆزه‌تیڤی پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی نه‌کرد، ئه‌زمونه‌کانی جیهانیش سه‌لماندی تاوه‌کو شۆڕش له هێز‌و خوێن جیا نه‌کرێته‌وه ئه‌وا مانا‌و مه‌هام و په‌یامه مرۆیی و ڕاسته‌قینه‌کانی خۆی له ده‌ست ده‌دات و هیچ کاتێک شۆڕشی پێ ناکرێت ، تاوانیشه ناوی شۆڕشی لێ بنرێت، به‌و مانایه ده‌بێت شۆڕش کار له تێکدان و هه‌ڵته‌کاندنی هه‌موو کایه و پایه گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی بکات ، له بناغه‌وه تێک و مه‌کانیان بدات و جاریکی تر سه‌رله نوێ دروستیان بکاته‌وه، .شۆڕش به مانا کلاسیکی و کۆنه‌که ی تا ئیستاش له شاده‌ماری پارته سیاسیه‌کانی وه‌ک وڵاتانی ئاسیا‌و ئه‌فریقاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێک له ئه‌وروپای شه‌رقی و ئه‌مریکای لاتیندا گوزه‌ر ده‌کات که بریتین له گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له ڕێگای به‌رخودان و خوێن و هێز‌و پارت و ڕێکخراوه‌یی بوونه‌وه. سه‌رده‌می به‌له‌شفیزم‌و به‌عسیزم‌و تاڵیبانیزم که بانگه‌شه‌ی بۆ یه‌ک ڕه‌نگی و یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ئاینی و یه‌ک ئایدیا ده‌کرد به سه‌رچوو. ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی وه‌ک تونس و میسر‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن و سه‌رجه‌م وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتیش گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که‌وا ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان چه‌ند بتوانن به زه‌بروزه‌نگ و كوشتار‌و زیندان و ته‌زویرو فرت و فیڵ بۆ ماوه‌یه‌ک له کورسی ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، ئه‌وا ڕۆژێک دێت دۆزه‌خ به چاوی خۆیان ده‌بینن ، هه‌ر ئه‌و ده‌نگانه ش ده‌بنه‌وه به ئاگرو مۆته‌که و گۆڕ بۆ هه‌مان ده‌سه‌ڵات. به‌ڵێ ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه سه‌لماندیان که‌وا ترسنۆکترین که‌س له دونیادا دیکتاتۆره‌و فشه‌ڵ ترین ده‌سه‌ڵاتیش ده‌وڵه‌ت و حوکمی دیکتاتۆریه، چونکه دیکتاتۆره‌کان له ترسی خۆیان و پاشه‌ڕۆژو مانه‌وه یان له ژیان و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌موو کارێکی باش و خراپ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت جورئه‌تی ئه‌وه‌شیان نیه ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم به کوڕ‌و کوڕه‌زاو نزیکترین که‌سه‌کانی خۆشیان بکه‌ن،جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه ده‌سه‌ڵات بۆ جه‌ماوه‌ر بگه‌ڕێننه‌وه ،ئه‌م ترسنۆکیه‌ی دیکتاتۆره‌کانیشه متمانه به که‌س ناکه‌ن و که‌سیشیان پێ باش و ڕه‌وا نیه بۆ ئه‌م پۆسته .
له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین هه‌موو ڕوداوه‌کان چه‌ند بچوكیش بن، ڕاسته‌وخۆ ڕه‌هه‌ندێكی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت و ده‌یه‌ها ڕوداوی گرنگ تر‌و گه‌وره‌تریش به دوای خۆیاندا ده هێنن ،خۆسوتاندنی گه‌نجێک له تونس بووه به هۆی گه‌وره‌ترین ڕوداو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و مه‌رگ بۆ چه‌ندین سه‌رۆک و دیکتاتۆر ئازادی بۆ ملیۆنه‌ها که‌س، خۆسوتاندنی که‌سێک له تونس بووه هۆی سوتاندنی ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها یاسا‌و سیسته‌می سیاسی کۆن ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ڕوداوه‌کان وه‌ک جاران به ئاسانی تێپه‌ڕ نابن، ئه‌بێت به ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها فلته‌ری وه‌ک ڕاگه‌یاندن ، ڕۆشنبیران، نێوده‌وڵه‌تی، جه‌ماوه‌ر ی ، فلته‌ری دیکه‌دا تێپه‌ر ببن پاشان کاریگه‌ری خۆیان داده‌نێن . له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین چه‌مكه گرنگه‌کانی وه‌ک سه‌ره‌وه‌ری نیشتمانی،نه‌ته‌وه‌یی، پیرۆزی، مه‌ترسی ده‌ره‌کی بونه‌ته درۆی شاخداری سیاسیه بوده‌ڵه‌کان و دۆنکی شۆته‌کان ،جه‌ماوه‌ر چیتر نه سیاسی دۆنکی شۆت و نه سیاسیه‌تی میکیاڤیللیانه ی قه‌بوڵ نیه ، چیتر جه‌ماوه‌ر به درۆ شاخداره‌کانیان هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن ،چونکه ئه‌گه ر سه‌روه ری یان مه‌ترسیه‌ک هه‌بێت ئه‌وا بۆ سه‌ر هه‌مووانه نه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات و چین و توێژێکی دیاری کراو، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكیش هه‌بێت ده‌بێت ده‌وڵه‌تی‌هه‌مووان بێت نه‌ک قۆرخ یان پاوان بکرێت بۆ حیزبێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیاریکراو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست