کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەلافەتی توركیاو داعش

Wednesday, 01/10/2014, 12:00

1942 بینراوە





پرسگیری كانتۆنەكانی رۆژئاوا بەتایبەتی"كوبانی" رۆژەڤی گەرمە، جەنراڵەكانی سوپای توركیا بە درێژایی 50 ساڵی رابردوو هێندەی ئەمساڵ تەنگاونەبوون بەرانبەر بە جوڵانەوەی رزگاریخوازی كوردی، یەكێك لەو جەنراڵە خانەنشینكراوانەی سوپای توركیا لە زاری رۆژنامەنوسێكەوە دەڵێت زەبری ئەمجارەی كوردەكان تەقینەوەو كوشتن نیەو كاریگەرترەو دەنگی زیاترە لە گوێماندا، مەبەستی راگەیاندنی هەرێمەكانی رۆژئاوایە، كە هاوسنوری ناوچەیەكی فراوانی باكوری كوردستانە، بە بڕوای چاودێرانیش توركەكان، بە عوسمانلییە نوێ و كۆنەكانەوە لە شۆرشی دێرسیمەوە پشتوێنیان لێ كردۆتەوەو خەریكی ناوماڵی خۆیانن و تەنانەت شۆرش و تەڤگەری قەندیلیش هێندەی ئەو سێ كانتۆنە، توركیای هەراسان نەكردوە.
چونكە ئەم كانتۆنانە بە دیوە مەدەنی و ئابوریەكەیدا بە شۆرشی پەمەیی باكورو پەكەكە دێتە هەژماركردن، لە 21/1/2014 یەكەم كانتۆن كە بەناوی "جەزیرە" راگەیانرا كە بریتی بوو لە 22 وەزیر و سەرۆكێك و دوو جێگر، هەستت بەوە ئەكرد "پەیەدە" وەك پارتێكی حوكمرانی پەروەردەبوی ناو لەپی PKK خواستی ئەوەی هەیە بمێنێتەوەو زەمینەسازی دەكات بۆ فەراهەمكردنی كەشی ئازاد و تەرجومەكردنی بیردۆزو روانینەكانی (ئاپۆ) هەستت بەوە دەكرد ئەم هێزە خوازیارە پەیرەوی هەمان تێزو بیركردنەوەی عەبدوڵا ئۆچ ئالان بكەن، چونكە پەكەكەش خواستی ئەوەی هەیە ئەم ئەزموونەی رۆژئاوا جیاواز بێت و مەدەنیانە دەبكەوێت، بۆ داهاتووی خۆیان لە باكوری كوردستان، وە بۆ رای گشتی توركیاش ئەم دیوە مەدەنیە حوكمرانیەی پەكەكە دەربخەن كە بۆ رای گشتی كاریگەرترە، تا بیسەلمێنن توانستی خۆبەرێوەبەرییان هەیە بەبێ چەك، واتە لای پەكەكە چەكداماڵین و هاتنە خوارەوە لە قەندیل یەكسانە بە حوكمرانی سەربەخۆ یان كۆنفیدراڵی و خۆسەری دیموكراتی چ لە باكوربێت یان لە رۆژئاوا بۆ PKK.
ئەگەرنا وەهمێكی گەورەیە ئاشبەتاڵ بە شۆرشێكی چەكداری بكرێت بەبێ حكومەتێكی ئۆتۆنۆم، واتە ئۆتۆنۆمیزەكردنی شار لەبەرانبەر هاتنە خوارەوە لە شاخ یەكێكە لە دیدە سیاسیەكانی ئاپۆو تەرحێكە بۆ سەرمێزی گفتوگۆكانی ئاشتی كە توركیا پێی رازی نیە.
كەواتە لە بنەرەتدا كانتۆنەكان مانیفێستكردنی بەرگرینامە شۆرشگێریەكانی ئۆچ ئالانە، ئۆچ ئالان لە كتێبی بەرگریكردن لە گەلێك دەڵێت " ئازادی كۆمەڵگا كە بە ئازادی تاك تێپەر نەبوبێت و ئازادی تاك كە پشت بە ئازادی كۆمەڵگا نەبەستێت، لە كۆتاییدا مەحكومی ژێركەوتنە ل 456"
بۆیە توركیا بە هەموو شێوەیەك دژ ئەوەستێتەوە بۆ لاوازكردن و نەهێشتنی ئەو كانتۆنانە چ لە رێگەی خۆی و داخستنی سنورەكان و چ لە رێگەی "داعش" و دۆستەكانی لە ناو سوریاو لە عێراق، رەنگە لە روی ئابوریشەوە ئەم كانتۆنانە كۆمەكی گەورە بە PKK بكەن لەكاتێكدا "كوبانێ و عەفرین" بە زەیتون و گەنم و جۆو دانەوێڵە بەناوبانگەو تەنها لە هەرێمێكی وەك "جەزیرە"شدا زیاتر لە 1700 بیرە نەوتی تێدایە كە بەتەواوی پەكەكە لە رێكخراوێكی تیرۆریستیەوە وەك توركان ئەڵێن، ئەكاتە هێزێكی سیاسی و ئابوری كاریگەری ناوچەكە، بۆیە بە هەر رێگایەكی رەواو نارەوا، ئێستا توركیا لە هەوڵی ئەوەدایە داعش و ئەمریكاو هاوپەیمانان بەكاربهێنێت بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆی.
رەنگە هەر ئەمەش بێت توركیاو ئەمریكای نیگەرانكردوەو ئەگەرێن بە شوێن كارتێكی فشاردا بۆ چۆڵكردنی "كۆبانی" و شكستهێنان بە ئەزمونی كانتۆنەكانی رۆژئاوا (جزیرە- عفرین) كە لەلایەن پەیەدەو یەپەگەوە بەرێوە دەبرێن.
دیارترین دەركەوت و مژاری سیاسی ئێستا دروستكردنی پشتێنەیەكی ئەمنی و بازنەیەكی دژە فرینە لە رۆژئاوای كوردستان، ئەمریكا ئەخوازێت شەرعیەتی نێودەوڵەتی بۆ بدۆزێتەوە، توركیاش تا ئەو هەنگاوە نەنرێت نایەتە ناو هاوپەیمانێتیەكەی ئەمریكاوە، كە پەكەكە بە مەترسیەكی گەورەی ئەزانێت بۆ ناوچەكەو بە توندی لەلایەن كۆما جڤاكێن كوردستان KCK رەدكرایەوە، چاودێرێكی نزیك لە KCK ووتی: " پلانگێڕیەكە دیارە بۆ چۆڵكردنی رۆژئاوایە بەتایبەتی كوبانی، هەندێ میدیای چەواشەكاریش كار لەسەر ئاوارەبونی ملیۆنی كوردان ئەكەن بۆ توركیا، بەبێ ئەوەی باس لە بەرخودانی مەزنی شەرڤانانی كوبانی بكەن، ئەیانەوێت ناوچەی ئارام دروست بكەن بۆ لێدان لە ناوچەیەك كە خۆی ئارام بوەو ئەوان تێكیانداوە، ئەگەر ناوچەی ئارامیان ئەوێت بۆ نایەن هەرێمەكانمان ئارام بكەن" یان وەك ساڵح موسلیم دەڵێت" ئەمریكا ئەگەر دژی داعشە بۆ نایەن هاوكاری ئێمە بكەن راستەوخۆ كە یەك ساڵ و نیوە شەڕی راماڵینی داعش ئەكەین"
كەواتە هەموو ئەمانە پێویستی بە دانوستان و بریاری سیاسی هەیەو كورد لە ئێستادا جگە لە شەڕ چارەیەكی تری نیە، دەرگای دانوستان كاتێك نەكرایەوە دەرگای شەڕ بە ئاسانی ئەكرێتەوە، توركیا ئێستا ئەیەوێت ئەو دەرگایە بكرێتەوەو ئەو شەڕەی دەوێت تا ئەوراقەكان بەتەواوی تێكەڵ بكات و دەستێوەردانە گەورەكە بكات، چونكە توركیا لە ئیحراجیەكی گەورەدایە بەرانبەر یەكلایی نەبونەوە بۆ لایەنگیری داعش و هاوپەیمانان، ئاخۆ كامیان هەڵدەبژێرێت، ئاكپارتی و چەهەپەو مەهەپە و تەنانەت گوڵەنیەكان، هەڵوێستیان روون نیەو پارادۆكسی گەورە هەیە لە سیاسەتی ئێستای ئەنكەرەدا، بۆیە توركیا نایەوێت بە دانوستان پرسەكان یەكلایی بكرێتەوە، ئەوەی ناوی لێنراوە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بە بنبەست گەشتووە، پەیوەندی توركیاش بە داعشەوە لەدوای گێرانەوەی بارمتەكان و لۆگۆو ماركەی توركی لەسەر كەرەستەو تەقەمەنیەكانی داعش بوە بە شتێكی باوەرپێكراوو هێندەی تر توركیای ئیحراجكردوەو بەئاسانی ناتوانێت لەم داوە بچێتە دەرەوە، تابێت ئەو درزانە گەورەتر دەبن و ئاسۆی چارەسەریەكانیش تاریكتر دەبن، توركیا یەك رێگەی لە پێشە ئەویش ئەوەیە گفتوگۆی جددی لەگەڵ پەكەكە دەستپێبكاتەوە، بۆ ئارامكردنەوەی ناوچەكە و وازهێنان لە دەستێوەردان بۆ كانتۆنەكانی رۆژئاوا، چونكە ئەگەر پەكەكە بیەوێت لە رێگەی HPG هێزی پاراستنی گەل بە ئاسانی دەتوانێت توركیا وەك سوریا لێ بكات و هیچ نەبێت ناوچە كوردیەكانی باكور بەرەو نائارامی و ئانارشیزم بەرێت، وەك چۆن دەیتوانی بە ئاسانی ئاگری خۆپیشاندانەكانی پاركی كەزی تەقسیم لە ئەستەنبوڵ، خۆش بكات و یارمەتی چەپە رادیكاڵەكان و توندرەوەكانی دژ بە ئۆردوغان بدات، بەڵام بە خاتری دانوستانەكانی ئیمرالی و چارەنوسی گفتوگۆكان، هەموو چالاكیەكانی خۆی راگرت، ئاكپارتی و ئۆردوغان و تەنانەت "هاكان فیدان"ی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری میتیش ئەم راستیانە دەزانن، لەلایەكی ترەوە بەشێك لە ئابوری توركیا كە بەستراوە بە بۆریە نەوتیەكانی كوردستانی باشوورەوە بۆ ناو توركیا، بە رێگای پیاسەكردنی ئێوارانی بەردەم گەریلاكاندا گوزەر دەكات و لەبەردەم رەحمەتی لولەی تفەنگەكانی گەریلادایەو هەركات بیانەوێ ئەیكەنە ئامانجی سەربازی.

پرسگیری باشوری كوردستان و داعش.
گرفتی سەرەكی سەركردایەتی سیاسی كوردیش لە باشور پرسی دانوستانە، هێشتا بە پێوەرە كلاسیكیەكان و عاتیفەسازی ئایدۆلۆژیانەوە داوای ماف و ئازادیەكانی دەكات، نەبوونی سیستمێكی رادیكاڵ و پێداگیر لەسەر چەمكی دانوستان و گەمەی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرانبەر یەكێكە لە گرفتە بنچینەییەكانی كورد، دەكرێت بۆ ئەم پرسە راو بۆچونی پسپۆران و رۆژنامەنوسان و جالیاتی كوردی و بەشێك لە دەستورناس و یاساناسان وەرگیرێت تا باشتر و قوڵتر دەستنیشانی پێگەو رۆڵ و ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانی قۆناغی ئایندە بكرێت، بەتایبەتی پێكهێنانی ئەنجومەنی دانوستاندن و كۆنگرەی نەتەوەیی و داستنیشانكردنی هێڵە ستراتیجیەكانی كاركردنی ئایندە، تا لەوە زیاتر هەر حیزبەو بە جیا نەكەوێتە داواكردنی بەش و پێگەی خۆی لە ئایندە، چونكە ئەم فەوزایەی ئێستا هەیە لە نێوەندی سیاسی بریاردانی كورد بەتایبەتی لە رۆژئاواو باشور، بە زیان ئەشكێتەوە بۆ ئایندە، دەبێت پەرلەمانی كوردستان بە جددی ئەم پرۆژەو پرسە بجوڵێنێتەوەو كاری لەسەر بكات و وەزیفەی خۆی ئەنجام بدات، چونكە پێكهێنانی ئەو ئەنجومەنە كە پێشتر پەرلەمان خۆی قسەی لەبارەوە كرد لە 6/8/2012 دەبێتە بەشێك لە ستراتیجی نەتەوەیی، چونكە بۆ ئەم بەشەی هەرێم بەتایبەتی"باشور" گرفت و كێشەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا نیە بە تەنها، بەڵكو لەگەڵ ئەو حكومەتە ئیقلیمیانەشدایە كە بەبەردەوامی بەغدا ئەجوڵێنن و لە بەغداوە كێشە بۆ هەرێم دروست ئەكەن و نەخشەی سیاسی ئەگۆرن، وەك چۆن بینیمان بە بەكارهێنانی كارتی "داعش و گەرانەوەی خەلافەتی ئیسلامی و كارەساتی جینۆسایدی شەنگال و پاكتاوكردنی ئاینی كە هەموویان دژی ماف و ئازادیەكانی گەلی كورد بوون" پێگەی هەرێمیان لاوازكردو دوریان خستەوە لە خەونی سەربەخۆیی، وە بینیمان چۆن ژیانی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی ناوچەكەیان خستە مەترسیەوە و نەیانهێشت بە پارەی نەوت بودجە دابین بكات بۆ هاوڵاتیان و ملكەچی بریارەكانی مەركەزی بكەنەوە، لەم قۆناغەدا ئەو ئەنجومەنە دەتوانێت دانوستانی دەرەوەی هەرێمیش بكات بەتایبەتی توركیا، كە پێویستە بە كۆی پەیوەندیەكاندا بچینەوە لەگەڵ ئەم دەوڵەتەدا و هیچ نەبێت كاریگەری ئەرێنی نەك نەرێنی دابنرێت لەسەر كێشەكانی رۆژئاوای كوردستان و توركیا، وە ئەنجومەنەكە خاڵ بخاتە سەر كوردستانی گەورەو كێشەكانی رۆژئاوای كوردستان و پرسی نەوت وموچەو تەڤگەرو چڤات و رێكخراوە كوردیەكانی تاراوگەو دروستكردنی لۆبی كوردی لە وڵاتە رۆژئاوایی و ئەوروپیەكان، تا لە ئایندە كاربكرێت كورد پەرلەمانتاری هەبێت لە یەكێتی ئەوروپا، پێویستە ئەو ئەنجومەنە دەستەی بەدواداچون بێت بۆ كاركردن و چالاكی بەردەوام بۆ بەرەسمی ناساندنی كورد لە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكێك لە وزە بەنرخەكانی دانوستاندن وەك پاڵنەرێك بۆ سەرخستنی وتووێژو بەدەستهێنانی ماف و دەستكەوت بریتیە لە فاكتەری دەرەكی و كۆدەنگی، كە لە شەری داعش بینیمان چەند هەژارو بێ گوتاو دیسكۆرس بوین، ئەگەر بڕیاربێت كورد دانوستاندن بكات لەسەر كێشەو مافە هەڵپەسێردراوەكانی پێویستە سەرەتا گەلی كورد ئەجندای نیشتیمانی و نەتەوەیی هەبێت و كۆی لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئەو ئەجندایە كۆك و تەبا بن. ئەمە ئەو راستە هێڵە نەتەوەی و نیشتیمانیەیە كە توركیا بە بەردەوامی خوازیارە تێكی بدات و رەنگرێژی سیاسەتەكانی خۆی بكات و كوردیش بەكار بهێنێت و وەبەرهێنانیش لە نەوتی ژێر زەویەكەشیدا بكات.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)