به‌و کوردستانه‌ی، که مه‌سعود گولله‌ی تێدا نه‌ته‌قاندووه !
Monday, 25/07/2011, 12:00
14 ته‌موز ڕۆری ناسیونالی فه‌ڕه‌نسا بوو ، له‌شاری هه‌ولێر یادی ئه‌و ڕۆژه کرایه‌وه و مه‌سعود بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه بانگ کرابوو کاتێک کونسوڵی فه‌ڕه‌نسا (فریدیك تیسۆ) له‌وێ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، راسته‌وخۆ ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی كورد گرت.
له وته‌كه‌یدا كونسوڵی فه‌ره‌نسا، وتی، كه باسكردن له پێشمه‌گاریه‌تی و دانه‌وه‌ی به‌چاوی نه‌وه‌ی نوێ‌دا كارێكی بێهوده و ناشایسته‌یه. مه‌سعود به‌م قسه‌یه گڕی گرت و خۆی له‌سه‌ر کورسێکه‌ی نه‌ده‌گرت، ده‌زانن بۆ؟
مه‌سعود چونکه کابرایه‌کی به‌تاڵه له ئازایه‌تیی، له مه‌عریفه، له‌وه‌ی پێشمه‌رگه بووبێت، له‌وه‌ی چه‌کی هه‌ڵگرتبێت و به‌ڕاستیی به‌ره‌و رووی داگیرکه‌ران ته‌قه‌ی کردبێت، بۆیه به‌راوردی قسه‌کانی قونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ مه‌سعودا ئاسمان و ڕێسمانه ، پیاو شه‌رم ده‌کات ئه‌م که‌سه سه‌رۆکی بێت ، که به‌راستی هیچ ئه‌ته‌کێت و جو‌انی تێدا نییه، نه له‌خۆی نه له قسه به‌تاڵه‌کانیدا، پاشان بیره‌وه‌رییه پڕ درۆکانی دیوه‌خانی لێبسێنیته‌وه ، هیچی پێ نییه ، سه‌ری زمانی و بنی زمانی باسی ئه‌وه ده‌کات، که پیییشمه‌ڕگه‌یه، ئه‌م کابرایه وا ده‌زانێت هه‌رچی سمێڵی سوور بوو هه‌مزاخایه، واته هه‌رچی جلی خاکی له‌به‌ردابوو ئه‌وه پێشمه‌رگه بووه، بۆیه ده‌ڵێم خزمینه وه‌رن بزانین مه‌سعود که‌ی و چۆن پێشمه‌رگه بووه؟
شه‌هید ئارام: (هه‌موو راپه‌ڕین و ده‌ست دانه‌چه‌کێک شۆڕش نییه ، هه‌موو به‌رگ بۆرێک و چه‌ک له‌شانێ پێشمه‌رگه نییه)
ئێمه له مه‌سعود ده‌پرسین: مێژوو به‌پاره ی دزراو دروست ناکرێ ، ڕاسته ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵی قه‌له‌م هه‌راج کتێب به‌کتێب ده‌ری ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماڵه خائینه‌که‌ت ، به‌ڵام ده‌پرسین ئه‌وه کێیه ئه‌و کتێبانه ده‌خوێنێته‌وه؟ هێنده بێ خوێنه‌رن ئه‌وه‌تانێ ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه هه‌ولێر به‌خوڕای ده‌ده‌ن به خه‌ڵکی، ئه‌وه‌تانێ خه‌باتی ته‌مه‌ن زیاتر له60 ساڵ له زاخۆ یه‌کدانه‌ی لێده‌فرۆشن ئه‌ویش په‌یامنێرێکتان لێتان ده‌کڕێ. دێرۆک ئه‌و شته‌یه که ڕاستی دروستی ده‌کات ، عه‌مری تاڵه‌به‌نی نه‌مێنێت له تاو کورسییه فۆڕمیکاکه‌ی ڕیسوابوه تۆ به‌شێر ده‌زانێ، تکات لێناکه‌م ئه‌م پرسیارانه‌م وه‌ڵام به‌ره‌وه ، یان به د. فوئادی کۆیله‌ت بڵێ وه‌ڵام بداته‌وه:
پێمان بڵێ له کامه شه‌ڕ دژی داگیرکه‌رانی کوردستان خۆت، یان که‌سێکی نزیک له ئێوه به‌شدار بووه ؟ ده‌توانی ناوی شه‌ڕه‌که‌مان پێ بڵێیت و کات و شوێنه‌که‌مان بۆ ده‌ست نیشان بکه‌یت؟ خۆ ئێمه خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا نین جێگه و ڕێگه‌کان نه‌زانین ، به‌نده به‌شانازییه‌وه بست به‌بستی کوردستان به پێ ڕۆیشتووم و ده‌زانم چی گوزه‌راوه، جوگرافیای نیشتمانه‌که‌م ده‌زانم ، فه‌رموو ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز خاڵۆ مه‌سعودی کۆنه پێشمه‌رگه‌ی ماندوو نه‌ناس، وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌ک باسی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیی خۆتمان بۆ بکه؟
پۆڵ بریمه‌ر له‌بیره‌وه‌رییه‌که‌یدا ده‌ڵێ مه‌سعود چه‌ند تانکێکی شکاوی پیشاندام ووتی ئه‌وه به‌ده‌ست و بازی من شکاوه له ساڵی 1991دا ، من که خوێندمه‌وه هێنده پێکه‌نیم ووتم: برا ڕۆ له‌م سه‌رۆکه درۆزنه، جگه له‌وه‌ی زۆر ترسنۆکه زۆر بێ شه‌رمیشه!
ئێمه چاکمان له بیره که به زۆر ئیتڵاعاتی ئێران چه‌ند جار نه‌وشیروانی نارد به‌دوایدا بۆ ڕاژان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی پێ‌بکات له‌گه‌ڵ خۆیدا بیباته‌وه ، که ڕاپه‌ڕین بوو مه‌سعود له حه‌ریر جامه‌دانێکه‌ی داگرتبوو دابووی به‌زه‌ویدا ووتبووی ده‌چمه هه‌ر خه‌سته‌خانه‌یه‌ک هه‌ر جێگه‌یه‌ک ده‌ڵێن پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی ئه‌م ناوه‌ی پاک کردۆته‌وه، ئه‌و کاته‌ی موسڵیش دانرا بۆ هێزه‌کانی پارتی هه‌م له ساڵی 1991دا و دیسان له کاتی لێدانی سه‌دامدا له‌گه‌ڵ هاو په‌یمانه‌کاندا بنه‌ماڵه‌ی خا‌ئینی وه‌ک ئێوه هیچتان سه‌وز نه‌کرد، به‌ڵکو کارێکتان کرد به‌سه‌وزی که‌رکوکتان فرۆشت، ئێمه باس له‌وه‌ش ناکه‌ین به‌بێ داوای لێبوردن و ماڵئاوای ساڵی 1975 گه‌لێکتان به‌جێ هێشت و ئاشبه‌تاڵتان کرد، ئه‌وه ماوه‌ی 20ساڵیشه جه‌هه‌نه‌مێکتان دروست کردووه ، ئه‌و جلانه‌ی له به‌رتاندایه، که ده‌ڵێ ده‌ڕنه‌فیزی فه‌حسه، ئه‌وه جلی پێشمه‌رگایه‌تی نییه ، چونکه پێشمه‌رگایه‌تیی، جگه له‌وه‌ی ڕه‌وشتێکی به‌رزه، هونه‌ریشه بۆ، ره‌نگی جلی پێشمه‌رگه، خۆشاردنه‌وه‌و خۆپاراستنیشه، تۆ زۆر سه‌هویت پێشمه‌رگایه‌تیی وا لێک بده‌یته‌وه، بێت وا بێت، که ده‌بێت نه‌زانانه خۆی به‌کوشت بدات. به‌ڕێز جه‌مال نه‌به‌ز له‌چاوپێکه‌وتنێکی کوردستان پۆست‌دا داهێنانێکی جو‌انی بۆ پێشمه‌رگه کردووه ئه‌ویش ده‌ڵێ پێشمه‌رگه که‌سێکه پێش به‌مه‌رگ ده‌رگرێت.
بابێینه‌وه لاتان ، ده‌توانی جگه له براکانت که له‌باوه‌شی به‌عسدا بوون، ئایا که‌سێکتان لێ کوژراوه؟ ناویان چیی بوو؟ له‌کامه‌شه‌ڕدا کوژراون؟ ئایا بۆ خۆت جارێک له‌جاران له‌جێگه‌یه‌ک بووی تۆپباران کرابێ؟ که‌ی و له‌کوێ شه‌هیده‌کانتان چه‌ند بوون؟ ئه‌و بۆردمانه‌ی ڕاژانیش، که ئیستا ڕووتان نایه‌ت باسی بکه‌ن، هه‌مووی خه‌ڵکی هه‌ژاری تێدا چوو، ئه‌وه‌ش باجی ئه‌وه بوون ئیدریس پێش پاسداران که‌وتبوو بۆ حاجی هۆمه‌ران ، فڕۆکه‌کانی سه‌دام له جه‌مالۆنه‌کانی دا، که دابووتان به‌ئاڵای شۆڕس . من له بادینان بووم کاتێک زانیت یه‌کێتی له‌بادینان خه‌ریکه، گه‌شه‌د ه‌کات به‌په‌له پڕوزێ هاتی من له نێروێ بووم له‌گه‌ڵ شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ووتیان ئه‌مڕۆ مه‌سعود دێت، بۆ لقی یه‌ک له زێوێ دوا نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رم تۆ له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه به‌حیمایه‌ی تورکان هاتیت هه‌مووی چوار هه‌نگاو به پێ نه‌هاتیت. مێژوو ون نابێت و چه‌واسه‌ش ناکرێت، ده‌زانیین چیتان کردووه و چیتان چاندووه!
دوای ئه‌وه پێم ناڵێیت، که تۆ پێشمه‌رگه‌ی چی بوویت؟ ئه‌وه‌تانێ مامۆستا زرار ده‌رگه‌ڵه‌یی، له یاداشته‌که‌یدا مه‌لا مسته‌فای بوکتی رووت کردۆته‌وه، هه‌رچی راستییه له سه‌ر که‌سایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا باسی کردووه و له پێشمه‌رگایه‌تی داماڵیوه، له‌م ماوه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌و کتێبه‌ش ده‌که‌ین و زیاتر باوکت و تۆی جه‌ربه‌زه به کورد و گه‌نجان ده‌ناسێنین. من ماوه‌ی 10ساڵ بێدابران به‌و چیایانه‌دا وه‌ربووم ، ئیستا تف له خانه‌نشینی و ڕێگه‌شم به‌خۆم نه‌داوه زه‌ویی دزراو موڵکی خه‌ڵکی وه‌ربگرم ، چونکه هه‌موو کوردستان به‌دار به‌رده‌وه هی منه. ئیستا که‌سی وا ده‌بینم باسی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌کات، به مه‌سعود بارزانیشه‌وه، ئیتر من شه‌رم له‌و ڕابردوه‌ش ده‌که‌م، که تۆیه‌کی ناپاک خۆت کردۆته خاوه‌نی و تۆ پێشمه‌رگه بووبیت . تۆ که هێنده پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان بووبیت، ئیتر ئه‌م هه‌موو حیمایه‌یه‌ت بۆ چییه؟ من که ده‌ڵێم (من) مانای خۆ گه‌وره‌کردن نییه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا به‌شدار بووم له گرتنی سه‌نگاو ، قه‌ره‌داخ، داستانی ڕزگاری ، شه‌ڕی ئه‌ڵوه‌تان دژی جمهوری ئیسلامی، شه‌ڕه‌کانی کونه‌مشکه، هه‌ر له به‌شه داگیرکراوه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵات، گرتنی ته‌قته‌ق، شه‌ڕه‌کانی قه‌یوان، ماوه‌ت ، پاکردنه‌وه‌ی دابان و هه‌لاج، گرتنی فه‌وجه‌که‌ی کۆردۆ له‌ڕه‌واندز، لێدان له‌بۆرێ نه‌وته‌کانی که‌رکوک، پاکردنه‌وه‌ی ڕه‌بایه‌کانی کۆیه ته‌قته‌ق، ده‌یان جار چوونه ناو سلێمانی به‌مه‌فره‌زه‌وه، لێدانی زیله سوتاوه‌کان، شه‌ڕی گۆجار و حه‌سه‌ن به‌گ ، که هێنده سه‌خت بوو،کابرای شه‌نشه‌ل وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌شداربوو تێیدا به فیعلی، جگه له ده‌یان ورده شه‌ر، که بیرم نه‌ماوه و خه‌ریکه له‌هزرمدا کاڵده‌بنه‌وه ، ئه‌ی تۆ ده‌باسی داستانێکی خۆتمان بۆ بکه گرده پێشمه‌رگه جامانه سووره‌که؟ باسی یه‌کێک له‌شه‌ڕه ده‌سته و ئێخه‌کانمان بۆ بکه ، من به‌ڕێکه‌وت به‌ر له‌ئه‌نفال چوومه خواکورک مه‌فره‌زه‌یه‌ک بووین به‌فرێکی زۆر باریبوو باره‌گاکانی حیزبی شیوعی و پارتی گه‌ل پڕ بوون چونکه ڕێگه‌ی شنۆ خوا کورک گیرابوو، ئێمه چوینه خه‌یمه‌یه‌که‌وه که‌سێکی نزیکی مه‌سعود له‌وێ بوو ئێمه‌ی بینی، یه‌کی 8 مه‌غزه‌نمان به‌ستبوو سه‌یر بوو لای، ناوه‌که‌یم له بیر نه‌ماوه هه‌ر ده‌جوڵایه‌وه خزمه‌ت کاره‌کانیان به‌رز ده‌بوونه‌وه ، ئێمه کۆمه‌ڵه بووین ئه‌و کرده‌وه‌یه‌مان به نه‌نگی ده‌زانی، ئه‌ویش ده‌رکی پێ‌کرد، چارمان نه‌ما سه‌رماکه زۆری بۆ هێناین شه‌و لایان ماینه‌وه هێنده سارد بوو هێستره‌کان دوانیان گیان له‌ده‌ست دابوو، ئه‌و خزمه‌ی مه‌سعود ووتی: ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ی سێ مانگین ، لام سه‌یر بوو‌و ووتی ئه‌مانه ئه‌و کوردانه‌ن، که دوای هه‌ره‌س، واته ئاش به‌تاڵ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئیتر ئێمه کۆیان ده‌که‌ینه‌وه له‌کهرمان و ئه‌سفه‌هان و که‌ره‌ج و تاران دێن به‌حسابی ئیڕان بۆ به‌ره‌کانی شه‌ر ده‌چن، به‌ڵام ناتوانن و پیرن، منیش به‌رپرسیانم وابزانم ئامۆزای مه‌سعودیش بوو، ووتی بڕوا بکه تا ئیشتا جوندی عێراقیمان له نزیکه‌وه نه‌دیوه، که ئێوه‌مان دی ئه‌م هه‌موو تڕوتفاقه‌تان له‌خۆتان داوه فه‌دی ده‌که‌ین. ئا ئه‌مه مێژووتانه، کاک مه‌سعود بارزانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان که به ده‌می خۆتان ده‌ڵێن عه‌سکه‌رمان نه‌دیوه، با دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌مه بنووسێته‌وه نه‌ک به خه‌یاڵ، ئه‌فسانه‌تان بۆ دروست بکات . کاتێک تۆ دێیت و باسی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌که‌یت شه‌رم دام ده‌گرێ ، ده‌ڵێم: ئه‌وه تۆ نییت، ئه‌وه تاڵه‌بانی و ئه‌و به‌ر پرسانه‌ی یه‌کێتیه که تۆیان لێمان کردۆته پاڵه‌وان. ئه‌ڵێی چی کاک ئارام حه‌وت هه‌شت مانگ له‌و چیایه ژیانی کرد نیوه‌ی منداڵانی کوردستان ناوی منداڵه‌کانیان ناو نا، ئارام و به‌قه‌ده‌ر زماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ساڵانه بۆ سه‌ر گۆڕی باوکتی ده‌به‌ی، ئیستا سوێند به‌گۆڕی ئارام ده‌خۆن، ده‌ڵێی چی ئارام ده‌ڕوا و دخالید شه‌هید ده‌بێ ئه‌نوه‌ر ڕۆحیان ده‌کێشرێت ، تۆ و تاڵه‌بانیش دێنه و له‌سه‌ر ئه‌و مێژوه خوێناوییه‌ی کورد ده‌له‌وه‌ڕن.
گه‌نجی ئه‌م نیشتمانه نه‌فره‌ت ده‌کات له‌و مێژوه درۆیه، که مێژوونووسه درۆژنه‌کان بۆتان ده‌نووسنه‌وه ، کاتێ کونسوڵی فه‌ڕه‌نسا قسه‌ی کرد، ئه‌وه قسه‌ی دڵی ئێمه بوو، پێتان ده‌ڵێ: ئێوه خائین و ناپاکن نه‌ک به‌رامبه‌ر به‌و میلله‌ته، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر به مێژووی خۆتان، ده‌تانه‌وێت رێوی له مێژوودا وه‌ک شێر پێناسه بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست