کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەمانەوەی "گٶرانخوازەکان " بۆ بارزانی

Saturday, 24/09/2011, 12:00


دوای ٢٠ ساڵ تێپەڕین بەسەر راپەرین و ٨ سال بەسەرۆکایەتی هەرێم تازە بەتازە ، بارزانی لەئەهرامەکەی هاتە خوارەوە و چەند ڕۆژێکە بە ناو بەشێک لەبەرپرسانی سیاسی و ئیداری نەوەک گەرەک و ماڵ و کەسانی هەژار دەسوڕیتەوە تا بزانێت لەژیر سایەی ٢٠ ساڵەی دەسەڵاتیان خەلک چۆن لەدۆزەخ و خۆیان و بنەمالەکانیشیان لەبەهەشت دەژین.
هاتنە خوارەوەی بارزانی لەئەهرامەکەی بووە هۆکاری ئەوەی هەموو میدیای کوردی بەدەسەلات و ئۆپزسیۆن و ئەهلی بکەونە هەواڵی بلاوکردنەوەی(هات ، رۆیی ، دانیشت و نانی خوارد ، نوست .. . ئەم جۆرە شێوازە هەوالانە (سەردان و دیدارو ئاخافتنی ڕۆژانەی بەرپرسان جگە لەسیستەمە دیکتاۆرەکان ئەگەرنا هەرگیز ، نابێتە مانشیتی یەکەمی هەوالەکانی لاپەرەی یەک . ئاخر جیاوازی لەنێوان ڕۆژنامە روزەردەکانی بەعس لە جمهوریە و سەورە لەگەڵ کوردستانی نوێ و خەبات چیە ؟ جگە لەوەی هەمویان لاپەرەی یەکەمیان (ئەلبوم و هەناسە و جوڵەی سەرۆکی فەرماندەیە) .
ئەوەی لێرەدا دەمەوێت بابەتەکەی لەسەر چربکەمەوە ئەو پێشوازیە گەرمەی زۆرینەی بەرپرسانی گۆران بوو لەبارزانی ، کەهاوشیوەی خاوەن شکۆی (دۆنگۆی ویاسان) پێشوازی کراو بەشێکیشیان بۆی جەمانەوە وەک لەو کورتە فلیمەی لەخوارەوە دامان ناوە. ئەمە جگە لەوەی کاکە سەباح عەلی قارەمان لەبابەتێکی لەکوردستان پۆستدا باسی ئەوە دەکات (چەند کادیرێکی گۆران لەخۆشی بینینی سەرۆکی هەرێم بەئاوی سارد و تەزی ، دوو جار ڕێشە تەنکەکەیان تراشیوە). ئەم شیوە پێشوازیەی گۆران لەبارزانی شکستێکی سیاسی و ئەخلاقی گەورەیانە و لەدوا دەرەنجامدا باجی سیاسی دەدەن بەهۆکاری ئەوەی
١. جەماوەری گۆران جەماوەرێکی دژە دەسەلاتە ، بەتایبەتی پارتی و سەرۆکەکەی . دلداری و ماچ و موچ و چەمانەوە بەرامبەر بارزانی دەبتە تەقینەوەی تورەیان بەتایبەتی گەنجەکانیان .چونکە ئەو زەمەن کۆتایی هات هاوشێوەی ساڵی ٨٤ نەوشیروان مستەفا لەوەلامی تورەیی خەلک لەگفتۆگۆ ی یەکێتی لەگەل بەعسدا بلێت بە دورەبایە گرتن لەیادیان دەبەینەوە ؟ زەمەنێک دەستی پێکردوە بەهەمومان دەمانەوێت سەرەتایەکی نوێ لەهاوکێشەی مامەڵەکردن بەو پەندە کوردیە بێت (مەر بەپێی خۆی بزنیش بەپێێ خۆی) وە کۆتایی بەهەلدانەوەی لاپەرە سپیە بەردەوامەکانی تالەبانی و وتنی ئایەتی قورئانەکەی عفااللە عما سلف بهێنین .

٢/ گۆران یەکەم لایەنی سیاسی بوو، خاوەن تیۆری ئ کوردستان هاوشیوەی میسر وتونسی هەلگرت ، بۆیە ئەگەر ئەوان خاوەن هەمان درووشمن و هەلوێستەکەیان نەکێشاوەتەوە ئەوا دەبێت بارزانیش حوسنی موبارەک یان بن عەلی بێت نەوەک خاوەن شکۆ !؟
٣/ گۆران وەک بزوتنەوە و میدیاکەی دەرەنجامی ئە و ناعەدالەتیە بەرفراوانە و نایاسایەی دەسەڵات هاتە مەیدان و دروشمی گۆڕینی ئەو سیستەمە سیاسیەیان بەرزکردەوە و زۆرترین هەلمەتی راگەیاندن لەو بارەوە دەکەن (کارێکی زۆر باش دەکەن) پرسیار ئەوەیە بونی ئەوهەموو تاوان و ناپاکیە کی بەرپرسە جگە لەبەرپرسە پلە یەکەکان ؟ سەیرە گۆرانیش بکەوێتە ناو ئەو هاوکێشەیەی بروای بەوە بهێنێت یان خەڵک فریوبدەن پیسی ئاوەکە لەسەروچاوەوە لەبیر خەلک ببەنەوە و بڵین لەجۆگەلەکانەوەیە .
٤/ نەدەبوایە هەرگیز هەندێ سەرکردەی گٶران بەرامبەر بارزانی بەو شیوەیە نەک هەربچەمینایەوە بەلکو دیداریشیان لەگەڵ بکردایە تاوەکو بارزانی ئەو هەموو پەیمان و بەلێنانەی لەسەر روداوەکان داویەتی و وەک پێشەی هەمیشەیی (کاتی و بێ جێبەجێکردن) بەسەر خەلکدا بڕوات .
٥/ لەهەموشی گرنگتر بارزانی سەدبارە ئاسا نەیتوانی رۆلی سەرۆک ببینێ ؟ بەهۆکاری ئەوەی نەچووە ماڵی هێچ یەکێک لەوانەی کە قوربانی جەلادەکانی حزب و حکومەتەکەیەتی ، تەنانەت وەک پێشەی بەردەوام دڵی ئەوەندە بچوکە بەرامبەر قوربانیان ژنە ئەنفالێکی گەرمیان (حاجی ناسکە) کەلەگەرمەی یەکەم هەڵبژاردن وتیە بارزانی ریکلام بەوێنەکەی من مەکە ، بەلام هەر ئەو دڵە بەرامبەر ٢٦٢ ئەنفالچی ئەوەندە گەورەیە دەڵێی کەشتی تایتانیکە .
عەرەفات کەیەکەم جار روبەروی سەرۆکی ئیسرائیل ببۆوە باس دەکات خەمم ئەوەبوو چۆن هەول بدەم ماچی نەکەم بۆیە کەدۆقەمان کرد بەدەستەکەی ترم قوڵەکەی ترم گرت تایەکتر ماچ نەکەین بەلام ئەوەی لەم کورتە فلیمەی دیارە بەشێک لەکادیرانی گۆران هاوشیوەی ماچ و موچەکەی (تالەبانی و بارزانی ٩١) بۆ سەدام رەفتاریان کردوە . ئاگاداربن یەک کامیراو ویکلیکێسک کەلەوسەردەمە گەلێک زۆرە ، هەموو ئەو کۆبونەوە داخراوانەی کە زۆر دژایەتی خۆتان لەمیدیاکان بۆ راگەیاند ب لەسەردانی خاوەن شکۆیەک کەلە و پاڕیزگا و ناوجانەی شکستی سەرۆکایەتی تیا هێناوەو بەئیوە میدیای ئەهلی هەوڵی جوان و شیرنکردنتان بەهەوالە بەردەوامەکان دەدا ، هەموو نهێنیەکان دەگەیەنێتە دەرەوە .


http://www.facebook.com/video/video.php?v=2354940553468

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە