کوردستانپۆست و گۆڕان (1)
Tuesday, 09/02/2010, 12:00
یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، جگه له کۆمپانیایه‌کی بازرگانیی، ڕێکخراوێکی سیاسیی نییه، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئیداریی ئه‌م کۆمپانیایه، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی به‌ڕیوه ده‌چێت.
بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، هه‌ر وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، له خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی کورددا نیین، به‌ڵکو دوو بنه‌ماڵه‌ی بازرگانن، مامه‌ڵه به کێشه و چاره‌نووسی میلله‌تێکه‌وه ده‌که‌ن، به‌مه ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی کوردی‌یان خستۆته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک مه‌رزێکی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو، مانه‌وه‌یان وه‌ک نه‌ته‌وه، ده‌بێته پرسیارێک، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسیاره له سه‌ر بوونی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه، له‌ناو سیاسیی و شاره‌زایانی جیهانیشدا، پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌بوونی خراوه‌ته ژێرپرسیارێکی جیدییه‌وه، کورد به هۆز و خێڵ پێناسه ده‌کرێت، چونکه کۆمه‌ڵێک خهسڵهتیی به‌نه‌ته‌وه‌بوون له ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر بۆ پاشه‌ڕۆژ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه هه‌روا به باڵاده‌ستی بمێننه‌وه، له ئیستاوه هاوکێشه‌کانی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه به‌وه ده‌شکێته‌وه، که کورد له باشووردا وه‌ک کلدانیی و ئاشووریی، له په‌نجا ساڵه‌ی داهاتوودا، ده‌بێته که‌مایه‌تیی و گروپی بچووک.
ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییان بۆ سه‌ر پاشه‌ڕۆژی کورد دروست کردووه. داگیرکه‌ر و دوژمان له ڕێگای ئه‌م دوو بنه‌ماڵه و دوو حیزبه‌وه، پلانه‌کانیان به ئاسانی دژی کورد بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، که له نۆزده ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا، ئه‌وه‌ی دۆژمنانی کورد نه‌یانتوانیوه بیکه‌ن، ئه‌مان بۆیان کردوون. بۆ نموونه تێکدانی سه‌رخان و ژێرخانی ئابووری کوردستان، نه‌هێشتنی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی و کشتوکاڵیی، تێکدانی باری ته‌ندروستی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی له ڕێگای خواردن و ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر، نزمبوونه‌وه‌ی ئاستیی خوێندن، ناوشیارکردنی کۆمه‌ڵگا، شکاندن و لاوازکردنی که‌سایه‌تیی مرۆڤی کورد، برسییکردن و کڕینی ویژدانی تاکی که‌سه‌کان، بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، زیادبوونی دیارده‌ی له‌شفرۆشیی، ئه‌مانه وه‌ک چه‌ند نموونه‌یه‌ک به پلانی داگیرکه‌ران، ده‌سه‌ڵاتیی کوردی له کوردستاندا به‌و کاره هه‌ڵده‌ستێت و بهجێیدههێنێت. که‌سانی خۆفرۆش و نووسه‌ریش، بوونه‌ته مۆتۆڕی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئیداریی و سیاسییه، که ئه‌مانه به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن.
ئه‌و نووسه‌ر و خوێنه‌وارانه‌ی، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا کار ده‌که‌ن، که‌سانی ناپاک و خائینن. نووسه‌ری ده‌ربار که‌سایه‌تییه‌کی سووکه، سووکتر له ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی. کاری ئه‌م به‌ناو ڕووناکبیر و نووسه‌رانه، له ڕیگای نووسین و لێدوانه‌کانیانه‌وه، بۆ چه‌واشه‌کاریی و ناهوشیارکردنی کۆمه‌ڵگایه، ئه‌مڕۆ ئاستیی هۆشیاریی کورد له باشووری کوردستاندا له خوار ئاستیی وشیاریی خێڵه دواکه‌وتووه‌کانی ئه‌فه‌ریقا و کانیبالیزمهکانی ئهندهنووسییدایه، یاسا گه‌ڕاوه‌ته نێو جه‌نگه‌ڵستان، گیانی ناوچه‌گه‌رێتیی و خێڵچێتی به‌ره‌وه لووتکه کشاوه، ئاساییه ئه‌مڕۆ له سه‌دا نه‌وه‌دی نووسه‌ر و ڕووناکبیرانی کورد، له ئاگایی و نائاگاییاندا پاشگریی (گوند، ناوچه، شار و خێڵ) بۆ خۆیان به‌کاربهێنن، چونکه هه‌ست به‌هێز و توانا و خۆناسینهوهیان له‌وێدا ده‌که‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه، گه‌وره‌یی و توانای شاراوه‌ی خۆیان نابیننه‌وه. ئه‌م که‌لتووره ده‌ستکردی حیزبه‌کانه، کێ هه‌یه نکوولی له‌وه بکات، که زۆربه‌ی نووسه‌ر و به‌ناو ڕووناکبیرانی کورد به‌شێک نیین له ناوشیاریی، به‌شێک نیین له ئۆگۆیست و خۆپه‌رستیی، به‌شێک نیین له دانانی سیسته‌می باوکسالاریی؟ ئه‌وانه کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆشیان بۆ به‌رهه‌م هێناوین، کۆمه‌ڵگایه‌ک، تاکه‌کان ته‌نها بیر له به‌جێهێنانی هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه، کۆمه‌ڵگایه‌ک، که‌س به ڕاتیی و به‌ڕوونی خۆی تێدا ناناسێته‌وه. کۆمه‌ڵگایه‌ک، کوردبوون تێیدا بۆته هه‌ست به نزمیی و شوورهییکردن، گومان و شه‌رم له خۆمان ده‌که‌ین، کۆمه‌ڵگایه‌ک ئاوای لێهاتبێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆشه، پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه. پێویستیی به گۆڕانه، گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تیی، پێویستیی به سیسته‌مێکی نوێ هه‌یه، سیهستهمێک دوور له ده‌سه‌ڵاتی حیزب و بنه‌ماڵه.
شه‌ڕی کوردستانپۆست ته‌نها شه‌ڕێک نییه، دژی ده‌سه‌ڵاتی زاڵی بنه‌ماڵه، به‌ڵکو خه‌باته دژی ئه‌و عه‌قڵه‌ی، که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رهه‌میهێناوه. هه‌وڵدانه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه‌ی، که به خواری کێشاویانه و کۆمه‌ڵگای کوردی‌یان پێ ناشیرین کردووه.
جیاوازیی ئێمه و ئه‌وانه‌ی دروشمی گۆڕانیان هه‌ڵگرتووه، له‌و خاڵانهدایه، که ئێمه بڕوامان وایه، تا ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه باڵاده‌ست و ئه‌و دوو حیزبه‌ش ده‌سه‌ڵاتدار بن، له کوردستاندا هیچ گۆڕانکارییه‌ک ڕۆڵ و کاریگه‌ریی نابێت، گۆڕان خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه. گۆڕان لای ئێمه شۆڕشه بۆ هه‌ڵته‌کاندنی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گووترێت ڕیفۆرم، له ناو له‌شی ڕزیوی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵدا بوونییه، ئه‌وه‌ی ناشبێته خه‌ون، ته‌نها ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه دژی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ته‌زویرچی.
ئه‌م زنجیره سه‌روتاره درێژه‌ی ده‌بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست