گۆڕان لە ئەوروپا بەرەو خوارە!
Wednesday, 14/01/2015, 12:00
2572 بینراوە
کەسەرەتای ریفۆرم لەناو یەکێتیدا چەکەرەی کرد بەشی هەرەزۆری ئەو پشتیوانی و ئاستە بەرزەی هۆشیاری خەڵک بوو بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە، ڕەوەندی کوردیش لەوسەرەتاو دەستپیکەدا جێدەست و کاریگەری ئەوتۆیان هەبوو، کەڕیفۆرمیش گۆڕا بۆ بزوتنەوەی گۆڕان لەهەموو وڵاتان وشارو شارۆچکەیەکی ئەوروپاو ئەمریکاو ئوسترالیا خەڵک خۆنەخشانە پەیتا پەیتا لەگۆڕان کۆئەبونەوەو گۆڕانیان گەورەترو کاریگەرتر کرد
یەکەمجار بوو هێزێک لەباشوری کوردستاندا بەوخێراییە ئەوگەشە گەورەو کاریگەرە بکات ویەکەم جاریش بوو هێزێک بتوانێت بەناوی زۆربەی ڕەوەندی کوردییەوە خۆی نمایش بکات
لەسایەیی لوت بەرزی ئەوانەی هەرلەخۆیانەوە خۆیان بەسەر ئەم بزوتنەوە گەورەیەیی ناڕەزاییەیی خەڵکی کوردستاندا سەپاند لەگردەکەو لەدەرەوەی وڵات، رۆژ لەدوای ڕۆژ گۆران بەرەو بچوک بونەوەو پوکانەوە هەنگاو دەنێت، لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپا گۆران گیرۆدەی دەستی کۆمەڵێک خەڵی کۆڵەواری ناوسیاسەت وتازە هەڵتۆقیو وهیچ لەبارا نەبوەو گۆڕانیان بەرژگارو قەبارەیەک گەیاندوە ئیتر جێگای ئومیدی کەس نیە، ئەنجومەنکانی دەرەوە بەگشتی وهی وڵاتە گەورەکانی ئەوروپا ئەوانەی ژمارەیەکی زۆر لە رەوەندی کوردیان تێدایە(بەریتانیا، ئەڵمانیا، سوید، هۆڵەندا) هیچ نیین جگە لە پێڕی سەرمێزی خواردنەوە و بەڕێکردنی شەوە سورەکان و هەندێکیشیان ئەوانەن کە تەنها یەک ئیرۆیان دەست کەویت ئەیدەن بەدەم ئامیری قومارەوە.
لەم رۆژانەی داهاتودا هەڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕانە لەدەرەوە، ئەو ژورەی کە لە گردەکە دروستکراوە و تەنها بەناو هی ڕەوەندی کوردییە، سەرپەرەشتی دەکەن و ئەوانیش دریخیان نەکردوە هەموو دۆست وئەحبابەکانی خۆیان بەناوی هەڵبژاردن و لیژنەی سەرپەرەشتی هەڵبژاردنەوە هێناوەتە ئەوروپاو لەهەر وڵاتە و خانو هۆتێل گیراوە و ڕازاوەتەوە بۆبەڕێکردنی شەوی برادەران.
ئەم نوسینە بەم کورتیە کۆتایی پێدێنم وبەڵێن بەخوێنەرانی ئازاد و سەربەرزی کوردستانپۆست دەدەم دەست لەپیس وپۆخڵی هیچ هێزو لایەنێک نەپارێزم و چیتر ڕێگەنادەین ئازایی وشەونخونی کوردستانپۆست بچێتە باخەڵی کۆمەڵێ سیاسی دۆگمای گۆڕانەوە کەهیچیان لەپارتی ویەکێتی باشتر نیە، لەئەوروپا شکست وبچوک بونەوەی گۆڕان وەک مانگی چواردە وایەو پەنجە بۆڕاکێشانی ناوێت وهەموو کەس دەیبینێت، بەڵام ئەوانی سەرگەرمی بەڕێکردنی شەوی سورو دابەشکردنی پۆست و پەوپایەن لە گوێی گای تۆپیوی دەسەڵاتی ئاشبەتاڵ وشکستخواردودا پرخەیان دێ ولەسەرپشت لێی خەوتون، بەڵام سەرانی دۆڕاوی گردەکە، دەبێت لەهەڵبژاردنی داهاتودا کاڵەک بەئەژنۆ بشکێنن، ئەوکات با شەخەڵ وپەخەڵی گردەکەو مەکۆکانی ناوەو ئەم ئەنجومەنانەی دەرەوە کەبەشی زۆریان نەخۆشی دەرونیان هەیە فریایی ئاشبەتاڵی گۆڕان بکەون.