ئایا چارەنووسی حکومەتی ئیسلامی لەتونس، هەمان چارەنووسی حکومەتی ئیخوانەکانی میسری دەبێت؟
Wednesday, 04/09/2013, 12:00
1820 بینراوە
سەرەتای ساڵی ٢٠١١ خۆپیشاندانە جەماوەریەکان لەتونس، توانیان حکومەتی دیکتاتۆری بن علی بهێننە خوارەوە. ئەوەش بوو بەسەرەتای شۆڕشەکانی تری باکووری ئەفەریقا وخۆڕهەڵاتی ناوەڕاست. لەڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە حیزبە ئیسلامیەکان،توانیان دەسەڵات بگرنە دەست وزۆرترین هەوڵیان داوە بۆسەپاندنی حوکمی شەریعەتی ئیسلامی لەڕێگەی دەست تێوەردانی دەستور ویاساکانهوه. بەڵام لەماوەی کەمتر لە٢ساڵی دەسەڵاتیان خەریکە یەک بەدوای یەک دەکێشرێنە خوارەوە. مانگی ڕابردوو دەسەڵاتی ئیخوانەکان لەمیسر کێشرایە خوارەوەو سهرۆکهکهیان لهکار خرا.
لەژێر کاریگەری ڕووداوهکانی میسر وداسەپاندنی حوکمی ئیسلامی بەسەر تونسدا، لەلایەن بزووتنەوەی نەهزەوه. هاوکات نالەباری باری ئابووری ونەبوونی ئەمن وئاسایش بۆ هاووڵاتیان وترس ودڵەڕاوکێی خەڵکی لەتریرۆریستان. ئەوا بۆماوەی نزیکەی مانگێکە ڕەوشی سیاسی وهەلومەرجی تونس لەقەیراندایە ڕووی له تەقینەوەی جەماوەری گەوره به دژی حکومەتەکهی نههزهی ئیسلامی کردووه.
ئۆپۆزسیۆن بەو هۆکارانەی کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، داوا لەو حکومەتەی کە بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی ودوو حیزبە بچووکەکە(حیزبی کۆنگرە لەپێناو کۆماری، وبەرەی دیموکراتی لەپێناو کار وئازادی) پێکیان هێناوە، دەست لەکاربکێشنەوە. چونکە ئۆپۆزسیۆن پێی وایە کە لەوکاتەوە کەبزووتنەوەی نەهزە دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتوه، ئابووری ووڵات بەرەو خراپی چووە وگرانیەکی گەورە لەگوزەرانی خەڵکدا سهری ههڵداوه. نائەمنی شوێنی ژیان، نیگەرانی لەتیرۆریستان وکوشتنی کەسانی پێشکەوتوخواز وعیلمانی بەدەستی سەلەفیەکان...تاد). بۆیە پێشنیاریان کردوە کەلەجێگای ئەو حکومەتە" حکومەتێکی کاتی بێلایەن دروست بکرێت بەسەرۆکایەتی کەسێکی بێلایەن وسەرپەرشتی هەڵبژاردنێکی نوێ بکات، بهومهرجهی خۆشی کاندید نەکات بۆئەو هەڵبژاردنە".
بەڵام لەسەرەتاوە حکومەت ئامادەیی جێبەجێکردنی ئەو داواکاریانەی نەبوو. بۆیە بەنێوانکاری یەکێتی گشتی کاری تونس. کەگەورەترین نەقابەی کرێکاریە و نزیکەی ملیۆنێک ئەندامی هەیە. بەدانیشتنی حسێن العباسی سەرۆکی یەکێتی کار وڕاشد غەنوشی سەرۆکی نەهزەی ئیسلامی، بەوە گەیشتن کەهەردوولای ناکۆک بەیەکەوە دابنیشن. لایەنی حکومەت بە دروستکردنی "حکومەتی کاتی ڕازیبوون بەمەرجێک، ئەندامێکی خۆیان سەرۆکی ئەوحکومەتە کاتیە بێت". لەبەرامبەر ئەوەدا بەرەی(ئینقازی تونس) کەئۆپۆزسیۆن دروستی کردوە، ڕایانگەیاند کەئەوە" کات بەفیڕۆدانە". هەر بۆیە ڕۆژی شەممە ٢٢ی ئۆگەست بڕیاریان دا کەئەم هەفتەیە بکەن به هەفتەی ڕۆیشتن وڕایانگەیاند کەلەم هەفتەیەدا بەفشاری خۆپیشاندان وناڕەزایەتی ملیۆنی وگەورە حکومەت بڕووخێنن. ڕۆژی یەکشەممە یەکەم خۆپیشاندانی ١٠هەزارکەسی بەڕێوەچوو. وەهەمان ئەو شیعارانەیان بەرزکردەوە کەبەرامبەر بەزەینەالعابدین بەرزیان کردبۆوە، لەسهردهمی "ڕووخانی ڕژێم"دا.
فشاری خۆپیشاندانەکان لەڕۆژی یەکەمەوە پاشەکشەی بەحکومەتی ئیسلامی کرد. لەڕۆژی ٢٧ی ئۆگەست بەبڕیارێک کەلەزاری سەرۆک وەزیران(علی العریز) ەوە خوێندرایەوە، کەکۆمەڵی(ئەنسارالشریعه) ی سەلەفی بە(ڕێکخراوێکی تیرۆریست) ناوزەد کرد وئەندامەکانیشی بەتیرۆریست سزابدرێن، ئەگەر لەگەڵ ئەوڕێکخراوە بمێننەوە. هەروەها ئەوکۆمەڵەیەش تاوانبار کرا بەتیرۆرکردنی کەسایەتیە سیاسیە پێشکەوتو خوازەکان کەلە٦مانگی ڕابردوودا تیرۆر کران، ئەوانیش هەریەکە لە(شکری بلعید ومحمدالبراهیمی) بوون. هەروەها شەڕکردنیان لەگەڵ سوپای تونس وکوشتنی چەندان سەرباز لەخۆرئاوای ووڵات لەکێوەکانی الشعابنی. بەوەش تاوانبار کران کەچەکێکی زۆریان لەتونس حەشار داوە، وپلانیان هەیە بۆ تیرۆرکردنی کەسانی تر، وهێرش کردنەسەر ناوەندی ئەمنی، وسوپا، وپلان دانان بۆدەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا.
هەرلەدرێژەی ئەوفشارانەدا، دادگایەکی تونس ڕاگەیاندنێکی نێودەوڵەتی دەرکرد، بۆدەستگیرکردنی دامەزرێنەری ئەوکۆمەڵە سەلەفیە، بەناوی سیف اللە حسین کەناسراوە بە(ئەبو عیاز). ئەبو عیاز دوای گەڕانەوەی لەئەفغانستان لەسەردەمی بن علی زیندانی دەکرێت. بەڵام دوای دەسەڵات گرتنی ئیسلامیەکان بەلێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێت، وئەو کۆمەڵە توندڕەوە دادەمەزرێنێت، کەهەوڵدەدات بۆجێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلامی لەتونس.
لەکۆتاییدا دەبێ بڵێین کەئەگەر خۆپیشاندانەکان بتوانن ڕوولەزیادی بکەن وچارەنووسی ئیسلامیەکانی تونسیش، هەمان چارەنوسی ئیخوانەکان بێت لەمیسر. بەڵام بەنەبوونی حزبێک یا ڕێکخراوێکی پێشکەوتوخواز و کۆمۆنیستی و کرێکاری، کە بتوانێت ئەنجامی هەموو ئەو خەبات وناڕەزایەتی وقوربانیانە، کۆبکاتهوه وڕیبهری خهباتی شۆرشگێرانهی کرێکاران وزهحمهتکێشان بهرهو گرتنی دهسهڵات بکاو جهماوهر لهخۆشباوهڕیهکان، بهم یان بهوباڵی دژهشۆش وبهسوپاو دیموکراسی بۆرژوازی دهرکێشی. ئهتوانێ نهک ههر دهسهلاتی ئیسلامیهکان لهتونس بهێنێته خوارهوه، بهڵکو دەسەڵاتێک دامهزرێنێ که ئیرادهی شۆڕشگێڕانهو ڕیکخراوی جهماوهری لهشوراکاندا بکاته سهرچاوهی گۆڕانکاریهکی سێاسی وئابووری وکۆمهڵایهتی وا کهلهسایهیدا ئازادی ویهکسانی وخۆشگوزهرانی بۆ سهرجهم هاوڵاتیان مسۆگهرکات. بهپێجهوانهوه هێزەکانی دژە شۆڕش هەمیشە ئامادەن، ههوڵو تهقهلای جهماوهری نارازی بهسیناریۆی هاوشێوهی میسردا بکێشن.