هۆی سەرەكی لەپشت شەهیدبوونی گەنجانی شرناخ
Friday, 30/12/2011, 12:00
لەدوای شەهید بوونی کۆمەڵێ لاوی کورد ،لە هێرشی فرۆکە جەنگی یەکانی توركیا ،ئەردۆگان دوای نۆ سەعاتێك هاتە سەر خەت و داوای لێبوردنی لەو کارە کرد وداواشی کرد لجنەیەكی یاسایی پێك بهێندرێت و راستی ودورستی ئەم مەسەلەیە بۆ رای گشتی وتوركیا روونبكاتەوەو،کەم تەرخەمەکانیش پەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن .ئەوەی جێی سەرنجە ئەم كۆمەڵە شەهیدە زۆربەی زۆریان كەس وكاری یەکتری وخزم وبەرەبابن ،كەزیاتر كردەوەكە قێزەوەنتر دەكات و رووی کۆمەڵ کوژی یەکی ترسناكیش بە کردەوەوکە ئەبەخشێ.
بەڵام بۆ ئەم هێرشانە كرانە سەر ئەم کۆمەڵە کاسبکارەو هۆكاری سەرەكی ئەم كۆمەڵ كوژی یە چی بوو؟
بە پێی ئەو رونکردنەوانەی کە هەیئەی ارکانی گشتی تورکیا بڵاویکردەو لە مەر ئەم مەسەلەیە ودواجاش وەك لە سەرچاوە هەواڵەکانی توركیاو دنیا بڵاوبووەوە، ئەرتەشی تورك ،زانیاری تەواوی بۆ هاتووە ،کە هێزی گەریلای کوردستان لە تۆڵەی شەهید بوونی سەرکردەیەكیان کە پێش چەند رۆژێ لە گەورەترین حەشارگەی پەکەکە ،شەهید کرابوو، نیازی تۆڵە سەندنەوەیان هەیە و بنكەی پۆلیس وبارەگای جەندرمەكانیش لە لیستی ئەو تۆڵەسەندنەوانەن .
وە دوای ئەوەی لە کاتژمێر دەورو بەری شەش ونیو فرۆكەی هەواڵگری ئەرتەشی کۆمەڵێ خەڵكی لەرێی کامیراکانی یەوە بەدیکردووە،لەسنورەوە پەریونەتەوە ،کە پێدەچێ ،چەكدارەکانی پە کە کە بن ،چونکە ئەم کۆمەڵە خەڵکە لە دوای یەك رێیان كردووەو باری قورسیانیش پێ بووە ، بەپێی ئەوەی بە ئاژەڵ گواستوویانەتەوە.وە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمان لە ١٧ ئوكتۆبەری ساڵی ٢٠٠٧ پێیانی بەخشیووە بۆ رێگرتن وهێرشکردنە سەر چەكداران و بە پێی ئەو زانیارانەی لە هەوڵگریەکان وناوچەکەو لەناچەكدارەكانیشەوە بۆیان هاتبوو ،ئەم کردەوەیان ئەنجام داوە.بەڵام وەك دەرکەوتووە کە ئەم کۆمەڵە کاسبكارە لەسەروو بەندی گەیشتنیان بوون بە دێ یەکەی خۆیان ، فەرماندەیەكی پۆلیس ڕێگرییان لێدەكرێ و رێیەکەیان پێدەگۆردرێ ،لە دوای ئەوەی کە رێیەکەیان دەگۆڕن فرۆكەکانی ئەرتەشی تورك بۆمبابارانیان دەكەن وئەم کارەساتە روودەدات .واتا ئەم کۆمەڵە کەسە زانراوە کە كێن ،لای ئەرتەشی تورك ئاشكرایە كە خەڵكی گوندی ئۆرتەسوو ،گوڵیازی ئەو خەڵكە بوون بە چاونەترسی و بێباکانە شەرفی تورك وئەرتەشی تورکیایەن شکاند.
کاتێ لە کۆتای مانگی یازدە تەرمی ئەو گەریلایانەیان هانی یەوە کە بەر چەكی کیمیای کەوتبوون و جیهانیان لە کردەوە قێزەوەنەکانی تورکیا ئاگادارکردەوە،خەڵكی ئەو گوندانە ،ئەو خەڵكەن کە نان وچەك وتفاق ئەگەیەنن بە گەریلاکان ،، ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی ئەرتەشی توركی بە پلان کاری وا بکات .
چونکە دەیان ساڵە توركیا ئەزانێ ئەو گوندیانە چ کارەن و کاروکاسبییان چی یە ،ئەو هەموو هەواڵگری وجاشەی هەیە ،دەی ئەشزانێ کێ چکارەیە وكێش کاری تر دەکات.دواجاش ئەوانەی بەر هێرشی فرۆکەکان کەوتوون ،هەموو مێرد مناڵن لە تەمەنی نێوان ١٢ و تا ١٧ ساڵن چ ملهورییەکە ئەمانە بە گەریلا ئەژماردبکرێ.،نەخێر ئەمە تۆڵە سەندنەوەبوو لەو گوندیانەو پێشاندانی کەڵبەی تیژی خوێناویترین ودرندەانەترین حوكوم رانی یە کە مێژووی مرۆڤایەتی ناسیوێتی .
هەرچەند لجنەکەی ئەردۆگان دوای چەند کاتژمێرێ لێدوانی خۆی داوو ،بە هەلیکۆپتەر بەزوترین کات پشکێنران گەیشتنە شوێنی روداوەکەو گوندەکانی دەوروپشت، بەڵام ئەم کردارە هەڵای زۆری لێکەوتەوە لە ناوەوە دەرەوەی تورکیاش ، لەسەرەتا وەك هەموو جار سلاحەدین دەمیرتاش ،وەك جوامێرێکی کوردو پارێزەرێکی کورد هاتە قسەو ئەردۆگانی رسواکردو بەبێ شەرعیەت لە قەڵەمی دا چونکە ئەردۆگان بە سەرۆکی سوریای گوتبوو ،،ئەو سەرۆكەی خەڵكی خۆی ئەكوژێ شەرعیەتی لەدەست داوە.لەلایەکی ترەوە لەتەواوی ئەوروپاش لە زۆربەی رۆژنامەکان باسی کۆمەڵ کوژیەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر خەڵكی سڤیل، وەك دێر شپیگلی ئەڵمانی نوسیوێتی ،،ئەرتەشی تورك بۆمبابارانی خەڵكی خۆی دەکات،، . لە لایەكی ترەوە سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە شرناخ لە لێدوانێكدا ووتی ،،من چاوەرێی حوکمەتم رونكردنەوەیەکم پێبدات ،کاری قاچاخ نایاسیی یە بەڵام هەر چۆنێك بێت سزاکەی کوشتن وقرکردن نی یە ،دەبێ زۆر کەس لەسەر ئەم کەیسە دەس لەکار بکشێتەوە،شایەنی باسە پێش حەفتەیەك لەمەو بەر دوو هاوڵاتی بە هەڵە کوژران وادیارە ئەم هەڵانە زۆر دووبارە دەبنەوە.،هەر لە میانی ئەم یاسای قەڵاچۆکردنی تیرۆرەوە، ئەوەی جێی سەر سورمانی من بوو ،لە توركیا کە هەموو دەزانین رژێمێکی دژ بە کوردو رەگزپەرستن ،کەچی لە روداویوادا لایەنێك هەیە کە بەرپرسیارێتی هەڵ ئەگرێ وداوای لێبووردن لە زەرەرمەندان دەكەن وزۆربەی کاربەدەستان ئەگەر هەڵەی ئەویش نەبێ دەست لەکار دەكشێتەوە و لیجنەکانیشیان سەروەری خۆی هەیەویاساش بەردەوام لە حزوردایە ،کەچی لە هەرێمی کوردستان بەناو دەسەڵاتی کوردیمان هەیە .لەکاتی کێشەکاندا لیجنەکان بەدووساڵ درێژەدەخایەنێ تا کەس لەیادی نامێنێ،کەس بەرپرسیارێتی هەڵناگرێ وخواخوایانە کەس ناویان نەهێنن و مۆدێلی دەست لەکارکێشانەوە عەیبەیەو ئەوەی غەدری لێکراوە ،دەبێ خۆی داوای لێبوردن بکات ویاساش بۆ پارێزگاری لە دەسەڵاتە .نەیاسامان هەیە پارێزگاریمان لێبکات، نە سڵاح دەمیرتاشێکمان هەیە رابەرایەتیمان بکات.
سەرچاوەکان
1/Der Spiegel(spiegel online)Von Jrgen Gottschlich, Istanbu
2/Hrriyet Gndem/Ferit ASLAN- Emin BAL- Ercan KALAY- Ramazan İMRAĞ- Bayram
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست