مالكى و عەبادى یەك ڕوى یەك دراون
Monday, 01/09/2014, 12:00
1959 بینراوە
(((بەپێى هەواڵێكى ناوەندى هەواڵى(ئاى ئێم ئێن) حەیدەر عەبادى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەتى نوێى عێراق، نامەیەكى ئاراستەى مەسعود بارزانى كردووە بەوەى جێبەجێكردنى داواكاریەكانى كورد بخرێتە دواى پێكهێنانى حكومەتى نوێى عێراق)))
سەركردایەتى سیاسى كورد جارێكیتر دەكەوێتە هەڵەوە ئەگەر باوەڕ بە ووتە و بەڵێنەكانى بەرپرسانى بەغدا بكات، چونكە هەرخۆیان ئەزمونێكى تاڵیان هەیە لەگەڵ هەموو حكومەتە یەك لەدواى یەكەكانى بەغدا، هەر بۆیە لەسەر سەركردایەتى سیاسى كوردى پێویستە بۆ دەستەبەركردنى هەموو خواستە نەتەوەیى و نیشتمانیەكانمان ئەمجارە داواى گرەنتى نێو دەوڵتى بكەین.
بە بۆچونى بەندە نەك جەنابى (مالكى و عەبادى) تەنانەت هەموو یار و نەیارەكانى بەغدامان نەك دوو ڕوى یەك دراون تەنانەت یەك ڕوى یەك دراون، بەڵام لە بەرگ و فۆڕم و هەیكەلى جیاوازدا.
لەپاش ڕوخانى ڕێمى فاشستى پێشو و دامەزاندنى حكومەتى نوێى بەغدا لە ساڵى 2003 نوێنەرانى كورد لە بەغدا وتیان بۆ باشتر بونى ڕەوشى ئاڵۆزى عێراق و دامەزراندنەوەى حكومەت لە بەغدا و بەئەنجام گەیشتنى وتو وێژەكانمان لەگەل لانەكانیترى عێراق وازمان لە مەبدەئى(یان هەموى یان هیچ) هێناوە ئێستە تەنها ئیكتیفا دەكەین بەوەى كەلە دەستورداكە نوسراوە، ئینجا جێگاى خۆیەتى لێرەدا بپرسین كەئایا لە سەدا چەندى ئەوەى كەلە دەستورە نوێكەدا نوسراوە جێبەجێكراوە؟؟؟ ئایا ئەو خاڵانەى كەبەلاى ئێمەوە جەوهەرى و چارەنوس سازن بەجدى دەستى بۆ براوە؟؟ ئایا هەر پەرلەمانتارە زنەكەى ئەوان نەبوو بەشانازیەوە دەیان ووت ئەوە ئێمە بوین ماوەى ئەوەندە چەندساڵە ڕێگر بوین لە جێبەجێكردنى مادەى 140 ى دەستور؟؟؟ ئایا هەر جەنابى مالكى نەبوو وتى(جەعفەرى بۆ جێبەجێ نەكردنى مادەى 140 داهاتوى سیاسى خۆى فەوتاند من ئامادەم خۆم بفەوتێنم لە بەرامبەر جێبەجێنەكردنى ئەو مادەیەدا؟؟؟ هەر ئەوان نیین درێژە بە سیاسەتەكانى ڕژێمى پێشوو دەدەن لە گەمارۆى ئابورى هەرێمى كوردستان ؟؟؟ هەر نوێنەرێكى لایەنێكیترى عەرەبى نەبوو وتى تكایە ڕێگە لەداگیركاریەكانى كورد بگرن لە عێراق؟؟؟ ئیتر تا ئێرە و بەس ، حەقە سەركردایەتى سیاسى كورد ئیتر گوێ لە هیچ بەڵێن و پەیمانێكى ئەوان نەگرێت ، چونكە ئەوانەى لە بەغدان هەر بەرگێك بپۆشن هەر ئاین و ئاینزا و ئایدیایەكیان هەبێت هەمویان یەك هەڵوێستى نەگۆڕ و نەخوازراویان هەیە كە ئەویش ئەوەیە كە گەلى كورد بە دۆسى ڕاستە قینەو شەریكێى شەرعى نازانن لەم وڵاتەدا، ئێمەش حەقمانە دڵ بەهیچ كەس و لایەن و بەڵێن و ڕێككەوتن و تەنانەت ئەو دەستورەش كەلەگەڵ ئەواندا لەسەرى ڕێككەوتبوین خۆش نەكەین.
ئەمەى ئەمڕۆ دواكارتى فشارى ئێمەیە ئیستە ئیمە تاڕاددەیەك لەوان بەهیزتردەر دەكەوین، تكایە ئەم كارتەشمان وەك كارتەكانیتر مەسوتێنن، ئەمجارە لە سەر مەبدەئى (یان هەموى یان هیچ) مامەڵە بكەن.
[email protected]