کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕانێكى گەورە و دەسەڵاتێكى گەمژە

Wednesday, 02/03/2011, 12:00




ویستم ئەم ماوەیە تەنها وەك خوێنەر هەم بابەتەكان و هەم خۆپیشاندانەكان بخوێنمەوە خۆ ئەگەر بتەوێ قسە لەسەر دەسەڵات بكەى بۆئەوەى بزانیت ئایا وەڵامى چى دەبێت بەرامبەر بە داواكارى سەرتاسەرى بۆ دەوڵەتیكى یاساى گشتى ئەوا ناتوانیت وشەیەك بدۆزیتەوە كە بە زمانى باو تەشهیر نەبێت دواجار ناچار بووم وشەى گەمژە بەكار بهێنم خۆئەگەر من سەرۆكى حكومەت یان سەرۆكى هەرێم یان سەرۆكى پەرلەمان بومایە ئێستە دەچومە سەراى ئازادى دەست لە كار كێشانەوەى خۆمم ڕادەگەیاند ..خۆ ئەگەر گەمژەیى نەبێت ئەوا دەسەڵاتدارانى هەولێر نازانن كە ئەم داواكاریە سەرتاسەریە تەنها بەهۆى زەبر و زەنگەوە سەركوت كراوە ئەگینا ناخى هەر كەسێكى هەولێر بگرى هەمان بۆچونى سەراى هەیە ئەمە لە كاتێكدایە كە دەسەڵاتەكان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بەرەو گۆڕانى گشتى دەچێت لە بەردەم دنیاى پەیوەندى و ئەنتەرنێتدا بە واتایەكى تر دەسەڵاتى بنەماڵە و دكتاتۆر و تۆتالیتار كاتى بەسەرچوە كەواتە ئەگەر دەنگدانیش بخوێنرێتەوە ئەوە بەسە كە نوكتەى جۆرەهایان لەسەر دەكرێت و هەموو كەس دەزانێ كە ئەو دەنگە زۆرینەیە ساختەیە ئیتر پێویست بە لێكۆڵینەوە و بابەتى وردو درێژ نیە چونكە كارێكى باش نابینرێ لە بەرامبەر 20 ساڵدا ئیتر پێویستە جگە لە گەمژە هیچ شتێكى تر بەكار نەهێنین ..ئەوى دەبینرێ لە سلێمانى داواى هەر تاكێكى ڕۆژهەڵاتیە نەك تەنها هەولێر بۆیە ئێمە لەبەردەم حوكمى گۆڕانى قۆناغێكداین كە بە هیچ شتێك بەرى پێ ناگیرێ تەنها ئەوانە پێیان وایە دەتوانن بەرى پێ بگرن گەمژەكانن بۆ دەكرێت بڵێین وەڵام نەدانەوەى خۆپیشاندەران ئەو پەڕى گەمژەیەتیە چونكە هەر ئەوانەن كە لەژێر هەڕەشەدا نەیانتوانیوە بێ دەنگ نەبن ئەوا ئێستا لە سایەى كۆمەڵێك لە پێشمەرگە دێرینە كانەوە توانیویانە ئەو هەقیقەتە بەرجەستە بكرێت كە بە مێژو تاكى كوردى كەم توانیویەتى لە بەرامبەر پۆست و پارەدا خۆڕاگر بن ئەبینین ئەمڕۆ كۆمەڵێك خەباتگێڕى سەردەمى شاخ خەباتى خۆى گرێ دەدات بە گۆڕانى ئەمڕۆ و گەنجەكانەوە بۆ گوِڕینى سەرتاپاى دەسەڵاتێكى مشە خۆر و گەندەڵ كار كردن بۆ گەڕانەوەى ماف و حورمەت بۆ هەموو تاكێكى كورد لە بەرامبەر هەموو ئەم داواكاریانەدا دەسەڵات لە خەوێكى قورسدایە كە ئەم خەوەش جۆرێكە لە گەمژەیەتى كە شەرمە بۆ هەرێمێك كە دەسەڵاتیكى گەمژەى هەبێت كە نەتوانێ ڕوداوەكان بخوێنێتەوە بە تایبەت هەندێ بەرپرس كە ئێستە ئەگەر دەست لەكار كێشانەوەى خۆیان ڕابگەیەنن دەبنە پیاوى هەڵوێست لە خانەى گەمژەیى بون دێنە دەرێ ..دەسەڵاتێك نەتوانێ هەموو ئەم گۆڕانكاریانە بخوێنێتەوە و نەتوانێ وەڵامى خۆپیشاندانێكى گشتى بداتەوە .. نەتوانێ لە ئاست بەرپرسیاریەتیدا بێت و بە پیا هەڵدانى دەور و پشتیان دنیا ببینن ئیتر جگە لە پیاوانى گەمژە چى تر هەڵدەگرێ..جگە لە نوكتە دروست كردن لەسەریان و پێكەنینێكى كۆمیدیانە چى تر هەڵدەگرَى ..؟ ئەم پرسیارە بۆ خۆیان هەڵدەگرین..بزانین گەمژەكان چۆن وەڵاممان دەدەنەوە..؟

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە