کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆشیار زیباری له‌ جیاتی په‌ره‌پێدانی دیپلۆماسی کوردیی ، خه‌ریکی سێکس بووه ، به‌شه‌و کارکردن ، به‌ رۆژیش خه‌وتن‌..

Sunday, 18/10/2009, 12:00


هه‌واڵێکی تا‌یبه‌تمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ که‌ باس له‌ قێزه‌وه‌نی ره‌فتاری هۆشیاری زێباری ده‌کات که‌ تا چه‌نده‌ به‌دوای کاری به‌دره‌وشتی و گه‌ران به‌دوای ژن و به‌خشینه‌وه‌ی ئیمتیازات بووه‌ . سه‌رچاوه‌کانی هه‌وال سه‌رباری هه‌واڵی گه‌ران به‌دوای سێکس ، باس له‌ بێئاگایی هۆشیار ده‌که‌ن له‌ کاروباره‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ، که‌سێک بووه‌ هه‌ر خه‌ریکی سه‌فه‌ر بووه‌ و ئه‌و رۆژانه‌ش که‌ له‌ عێراق بووه‌ خه‌ریکی گه‌ڕان به‌دوای سێکس بووه‌.
شوفێڕێکی هۆشیار به‌ناوی ئه‌حمه‌د سورچی که‌ ئه‌و کاروباری سێکسیه‌کانی بۆ راده‌په‌ڕاند ، چه‌ندجار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ شکایه‌تی لێکراوه‌ و سکالا له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ژن له‌ نێو وه‌زاره‌ت و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تیشی له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌ ده‌رهه‌ق به‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌ستدرێژی سێکسی. له‌سه‌ر راسپارده‌ی هۆشیار زێباری کچێکی قه‌شه‌نگ ده‌خاته‌ ژێر کۆنترۆڵی له‌ بڕی سێکسکردن له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری ، شوقه‌یه‌کی له‌ساڵحییه‌ پێده‌درێت و ده‌بێته‌ فه‌رمانبه‌ریش له‌ وه‌زاره‌ت (ناوی کچه‌ له‌لای ئێمه‌ پارێزراوه‌ )..باشه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زیرێک به‌م شێوه‌یه‌ بێت ، ده‌بێت چۆن حکومه‌تی ناوه‌ند سه‌یری هێز و نفوزی کوردی کردبێت یا ده‌یکات؟!. به‌راستی حه‌یف بۆ خه‌ڵکی کوردستان که‌ به‌ ده‌نگه‌کانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ئه‌و نموونانه‌ی کرده‌ ده‌سه‌لات له‌ به‌غدا. له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه‌ مایه‌ی باشترین نموونه‌ ، بوون به‌ خراپترین و قێزه‌وه‌نترین نموونه‌.خۆ ناکرێت لێره‌ باس له‌ یه‌که‌ یه‌که‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان بکه‌ین ، که‌ هه‌ریه‌که‌یان له‌ جیاتی ببنه‌ داکۆکیکار له‌ مافه‌کانی خه‌لکی کوردستان بوونه‌ته‌ مایه‌ی شه‌رم..کێ هه‌یه‌ ئه‌و ژنه‌په‌رله‌مانتارانه‌ی که‌ فازیل میرانی سه‌پاندی به‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کاروکرده‌وه‌ حه‌یابه‌ره‌کانیان نه‌زانێت ، چۆن خه‌باتیان شه‌وانه‌ له‌ باوه‌شی پیاوه‌کانی سه‌در ده‌کرد له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رۆژ له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان خه‌بات و تێکۆشانیان بۆ ‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بالاکانی کورد بکردایه‌. دوو که‌سی نه‌فس نزمی وه‌کو فوئاد مه‌عسوم و سه‌عدی باشبه‌عسی مه‌سعود له‌ په‌رله‌ماندا نوێنه‌رایه‌تی کوردیان ده‌کرد ، یه‌کێکیان که‌سی یه‌که‌م و دووه‌مه‌کانی نه‌ما له‌ پۆسته‌ باڵاکانی حکومه‌ت و سه‌فاره‌ته‌کان داینه‌مه‌زرێنێت تا دوایینجار فه‌رمانی گرتنی کچه‌که‌ی ده‌رچوو به‌ هۆی دزیی ملیۆنان دۆلار کاتێ وه‌زیری گه‌یاندن بوو ، ئه‌وه‌ی دیکه‌ش باشبه‌عسییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ په‌رله‌مان گه‌وره‌ترین دووڕوویی ئه‌نجامده‌دا ، له‌ به‌رده‌م میدیاکان کوردی عه‌یار 24 و له‌ ژێره‌وه‌ش به‌عسی شۆڤینی عه‌یار 24 ، بۆ ئه‌و و مه‌سعود گرنگه‌ عه‌یار 24 بێت جا عه‌یاریی له‌ چی ده‌بێت با ببێت، گرنگ نییه‌ ..به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بالاکانی خه‌ڵکی کوردستان که‌ی به‌های هه‌بووه‌!. گرنگ ئه‌وه‌ی سه‌ری سه‌رۆکی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا سه‌لامه‌ت بێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە