یاسا لە كوردستان یانی یاسای دارستان
Saturday, 05/11/2011, 12:00
سەرۆكى هەرێم , سەرۆكى حكومەت , سەرۆكى بە ناو عێڕاق , پەرلەمانى كوردستان, وەزارەتى ناوخۆ
ئێوە تەنها بۆ كەیف سەفا و قسەى زل ئازان ! قوڕ بەسەرى ئەم میللەتە کە ئێوە دفاعى لێ بكەن ! ئەوە چەند ڕۆژە لە گەڕەكى ڕزگارى لە شارى سلێمانى هەردوو محمود سەنگاوى و خالیدى خوولە سور بووە بە شەڕیان و هەر كەسەیان كۆمەڵى مناڵە ورتكەى لەدەور ى خۆى و ماڵەكەى كۆكردووەتە و گەڕەكى ڕزگاریان هەراساندووە , گەر كەسێكى نا شارەزا خۆى بكات بە گەڕەكى ڕزگاریا لەوانەیا بە ئەفغانستان تێ بگات!
لەو باوەڕەدام مسعود و جلالیش ئەوەندە چەكداریان لە خۆیان كۆ نەكردوەتەوە . قوڕ بە سەرى هاوڵاتیەكى ئاسایى تووشى شەڕ بێت لەگەڵ ئەمانەدا ئەبێت كێ دفاعیان لێ بكات؟!
وەڵاهى لە دارستانیشدا یاسا هەر یاسا و تەنانەت ئاژەڵیش لەسەر ئەو یاسایە ناڕوات. داوەشێن بۆ خۆتان و حكومەتان بۆ ئەو شۆڕشەى كە كردتان.
هاوڵاتییەکی گەڕەکی رزگاری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست