ژیان و مێژووی سوڵتانه‌کانی عوسمانی-به‌شی سێیه‌م
Monday, 25/01/2010, 12:00
11 - قانونی سوڵتان سڵێمان
ناوی باوکی : یه‌وز سوڵتان سه‌لیم
ناوی دایکی : حه‌پسه خاتوون
له 27 ی نیسانی ساڵی 1495 له دایک بووه
له 7 ی ئه‌یلولی ساڵی 1566 کۆچی کردووه
سه‌ڵته‌نه‌ته‌که‌ی (1520-1566)
46 ساڵ حوکمی کردووه .
قانوونی سوڵتان سڵێمان له شاری ترابزۆن هاتۆته دونیاوه ، ئه‌وکاته‌ی له‌دایک بووه باوکی والی هه‌مان شار بووه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو کۆشکی خێزانه‌که‌یدا گه‌وره بووه هه‌ربۆیه باوکی پێوه‌ی خه‌ریک بووه و په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی کردووه ، له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا بووه به پاشا ، که‌سێکی زۆر جدی بووه ، هیچ کاتێک په‌له‌ی له‌هیچ کارێکی نه‌کردووه ، به‌شێوه‌یه‌کی فراوانه بیری له کاره‌کان کردۆته‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ش بڕیاری داوه و هه‌رگیزیش پاشگه‌ز نه‌ده‌بۆوه ، به‌گوێره‌ی توانا و قابیلیه‌تی که‌سه‌کان کاره‌کانی دابه‌شکردووه ، قانوونی سوڵتان سڵێمان خاوه‌ن ده‌موچاوێکی خڕ و دوو برۆی له‌یه‌کتر دابڕاو و لووتی باریک و درێژ و باڵا به‌رز و ڕیشێکی پڕی هه‌بووه ، که‌سێکی خاوه‌ن ئیراده بووه ، هۆی ئه‌وه‌ی که پێیان گووتوه قانوونی ئه‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی قانوونی نوێی دانابێت قانوونه‌کانی نوسیوه‌ته‌وه و زۆر به‌باشی ته‌تبیقی کردوون ، له‌سه‌رده‌می خۆی پاشای به‌ریتانیا (هاننری) لیژنه‌یه‌ک ده‌نێرێت بۆ ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که چۆن میکانیزمی دادپه‌روه‌ری به‌کارده‌هێنرێت و له وه‌ڵاته‌که‌ی خۆی به‌کاری هێناوه ، قانوونی سوڵتان سڵێمان وه‌کو باپیری فاتیح سوڵتان محه‌مه‌د خۆی به‌شداری هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی کردووه ، ئه‌و ڕووداوه سه‌رنج ڕاکێشه‌رانه‌ی له سه‌رده‌می قانوونی سوڵتان سڵێمان ڕوویانداوه ئه‌مانه‌ن :
له ساڵی 1522 ڕۆدۆسی گرت ، پاشای فه‌ره‌نسا داوای یارمه‌تی لێکردوو ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌م داخوازییه نامه‌یه‌کی بۆ ئیمبراتۆریه‌تی ئه‌ڵمان نووسیوه و ئیمبراتۆریه‌تی ئه‌ڵمان له‌سه‌ر داخوازی قانوونی سڵێمان (Francois) به‌ند کراوی ئازاد کرد ، له ساڵی 1526 له شه‌ڕی مۆهاچ خاچپه‌رستانی تێکشکاند ، (Budapeste) فه‌تحکرد ، له ساڵی 1529 ڤێنای ته‌وقکرد ، له ساڵی 1532 سه‌فه‌ری ئۆستورالیای کردووه ، له ساڵی 1533 له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا ڕێککه‌وتن نامه‌ی ئیمزا کردووه ، له ساڵی 1537 (Otranto) ی فه‌تحکرد ، به‌ڵام له‌دوایدا به‌هۆی شه‌ڕی (venedik) وه سوپاکه‌ی به ئۆترانتۆ کێشاوه‌ته‌وه ، له ساڵی 1543 (vetergon , Istoini , Belgrad) ی فه‌تحکرد ، له ئه‌کده‌نیز شه‌ڕی (برایانی یاریرۆسیان دۆڕاندووه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش باکوری ئه‌فریقایان کردۆته ناو خاکی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌وه ، که‌ریم خانێکان تاکه مۆسکۆ چوونه‌ته پێشه‌وه ، هاوکاری ناردووه بۆ موسڵمانه‌کانی ئۆقیانوسی هیند ، سودان و حه‌بیبیتیان فه‌تحکرد ، له ساڵی 1548 بۆ چواره‌مین جار ته‌برێزی گرتۆته‌وه ، قانوونی سوڵتان سڵێمان له 7 ی ئه‌یلوولی ساڵی 1566 دا که‌له مه‌یدانی جه‌نگ بووه کۆچی دوایی کردووه ، له‌وکاته‌دا سه‌رۆکایه‌تی ته‌وقکردنی (Zigetvar) ده‌کرد ، کاتێک کۆچی کرد ته‌مه‌نی 71 ساڵ بووه ، ناوبراو 10 ڕۆژ و 4 مانگ ژیاوه ، 46 ساڵ پاشایه‌تی کردووه ، پاشا و شاعیرێکی ناودار بووه .
له‌سه‌ر ده‌می باوکی که فراوانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان 6،557،000 کم دووجا بووه توانی بیگه‌هێنێته 14،893،000 کم دووجا ، نوێژی ته‌رمه‌که‌ی شێخی ئیسلام ئه‌بوسعود ئه‌فه‌ندی کردویه‌تی و ته‌ڵقینه‌که‌شی له‌لایه‌ن نه‌قیبول ئیسرافه‌وه کراوه ، له مزگه‌وتی سوله‌یمانییه به‌خاک سپێردراوه .
ناوی کوڕه‌کانی :
سه‌لیمی دووه‌م
به‌یازید
عه‌بدولله
موراد
محه‌مه‌د
محمود
جیهانگیر
مسته‌فا
ناوی کچه‌کانی :
مه‌حریمه سوڵتان
ڕازییه سوڵتان .
12- سوڵتان سه‌لیمی دووه‌م
ناوی باوکی : قانوونی سوڵتان سڵێمان
ناوی دایکی : حوره‌م سوڵتان
له28 ی 5 ساڵی 1524 له‌دایک بووه
له 15 ی مانگی 12 ساڵی 1574 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1566 1574)
(8) ساڵ حوکمی کردووه .
سه‌لیمی دووه‌م باڵا مامناوه‌ند و ناوچه‌وان پان و چاو شین و مووزه‌رد بووه ، ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌سه‌رده‌می ناوبراودا هاتۆته ئاراوه پێکهاتوون له :
له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی دراوسێ هاوپه‌یمانی کردووه ، له ڕووی ده‌ریاوه سه‌فه‌ری ئه‌نده‌نۆزیای کردووه ، له‌سه‌رداخوازی حوکومڕانه‌کانی وه‌ڵاتانی هیندستان و چوارده‌وری هاوکاری موسوڵمانه‌کانی کردووه ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام چه‌ته‌کانی ده‌ریای قبرس زه‌ره‌ری له که‌شتێکان داوه و سه‌روماڵیان تاڵانکردوون بڕیاری فه‌تحکردنی ده‌رکرد ، له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا له‌لایه‌ن پاشا لاله مسته‌فاوه به‌ته‌واوی قبرس ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا ، کاتێک له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ست به‌سه‌رگرتنه‌ی قبرس هێزی خاچپه‌رستان هاتن و ته‌وقی قبرسیان کردوو شه‌ڕیان کرد سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ، ده‌وترێت گوایه سوڵتان سه‌لیمی دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌م خه‌فه‌ته چه‌ند ڕۆژێک نه‌نوستووه ، دوای ماوه‌یه‌ک سوڵتان له‌شکرێکی زۆری نارده‌وه و به‌ته‌واوی ده‌ریای (ئاکده‌نیز) یان ته‌وقکرد ، له ماوه‌ی ساڵێکدا به 158 که‌شتیه‌وه روبه‌ڕویان بۆوه و هه‌ربۆیه خاچپه‌رسته‌کان ناچارمان که ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌ک ئیمزا بکه‌ن ، مزگه‌وتی ئایاسۆفیا جارێکی تر نوێژن کرایه‌وه ، له‌هه‌مانکاتدا بناغه‌ی مزگه‌وتی سه‌لیمیه دانرا ، (خانه‌کانی که‌ریمی) له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕێگایان پێدرا که به‌ره‌و رووسیا بچن و رووسیایان کرده ژێر حوکمی زه‌ریبه‌وه ، شاری تونس فه‌تحکرا و به‌م شێوه‌یه هه‌موو وه‌ڵاتی تونس کرایه ژێر حوکمی سوڵتانه‌وه ، سوڵتان سه‌لیمی دووه‌م وه‌کو باوکی شاعیر بووه کاتێک له‌سه‌رده‌می باوکی فراوانی خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان 14،892،000 کم دووجا بووه توانی بیکات به 15،162،000 کم دووجا ، له 15 ی مانگی 12 ی ساڵی 1574 کۆچی کردووه ، هه‌روه‌کو باپیری ته‌نها (8) ساڵ حوکمی کردووه ، له قوبه‌که‌ی چوارده‌وری ئایاسۆفیا به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
عه‌بدولله
عوسمان
مسته‌فا
سڵێمان
محه‌مه‌د
محمود
جیهانگیر
ناوی کچه‌کانی :
فاتمه سوڵتان
شا سوڵتان
جه‌وهه‌رخان سوڵتان
ئێسما سوڵتان .
13 سوڵتان مورادی سێیه‌م
ناوی باوکی : سه‌لیمی دووه‌م
ناوی دایکی : نوربانو سوڵتان
له 4 ی ته‌موزی 1546 له‌دایک بووه
له 16 ی مانگی 1 ساڵی 1595 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1574-1595)
(21) ساڵ حوکمی کردووه .
مورادی سێیه‌م ، باڵا مامناوه‌ندی و ده‌موچاوی خڕ و ڕیشی ماش‌و برنجی و ڕوو سوور و سپی بووه ، ده‌ست بڵاو و حه‌زی له هاوکاریکردن بووه ، ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا هاتونه‌ته ئاراوه پێکهاتووه له :
ڕێککه‌وتنی (venedik) نوێکرایه‌وه ، شه‌ڕی ڕووباری پۆرته‌کیز هاته ئاراوه ، له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، دژ به ئیسپانێکان هاوکاری به‌ریتانیای کردووه ، سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی (له‌هیستان) دژ به پاشایان هاوکاریکراوه و له‌ساڵی 1577 له هیستان کراوه‌ته ژێر حوکمی عوسمانێکانه‌وه ، له‌ساڵی 1511 دا خانه‌واده‌ی که‌ریمیه‌کان که‌له رووسیا بوون دژ به ڕووسیا شه‌ڕیانکرد ، که گه‌یشتنه نزیک مۆسکۆ توانیان جارێکی تر ڕووسیا بخه‌نه ژێر زه‌ریبه‌وه ، له‌ساڵی 1578 شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌ستی پێ‌کرد ، سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی چڵدرانی به‌ده‌ست هێنا ، تفلیس و شیرڤانی فه‌تحکرد ، تاکو ده‌ریای حه‌زار خرایه ژێر حاکیمیه‌تی عوسمانێکانه‌وه ، شه‌ڕی مێژوویی تیفلیس هاته ئاراوه ، له‌م شه‌ڕه‌دا جه‌نگاوه‌ره‌کانی سوڵتان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵا ته‌سلیم نه‌که‌ن وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه له برسانا سه‌گ و پشیله‌کانیان خواردووه ، له 27 ڕۆژدا قه‌ڵای کارس گیراو له‌ساڵی 1583 دا سه‌رکه‌وتنی (مه‌سالیله‌ر) به‌ده‌ست خراو ڕڤان فه‌تحکرا .
له‌ساڵی 1585 دا بۆجاری چواره‌م ته‌برێز گیرایه‌وه ، له ساڵی 1590 له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاشتی به‌رقه‌رار بوو ، له ساڵی 1593 دا شه‌ڕی دژ به ئه‌ڵمان ڕاگه‌هێنرا ، له ساڵی 1594 یه‌نی قه‌ڵا فه‌تحکرا ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا فراوانی خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی گه‌یشته 19،902،000 کم دووجا ، بۆیه‌که‌مجار له مێژووی عوسمانی‌دا خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان دوای ناوبراویش گه‌یشته ئه‌و ڕێژه‌یه ، مورادی سێیه‌م له 16 ی مانگی 1 ساڵی 1595 کۆچی کرد که ته‌مه‌نی 49 ساڵ بووه ، له قوبه‌ی نزیک ئایاسۆفیا به‌خاکیان سپاردووه ، قوبه‌ی یه‌حیا ئه‌فه‌ندی له‌ناوچه‌ی بێشکتاش له ئه‌سته‌نبوڵ ناوبراو دروستی کردووه ، هه‌ر ئه‌ویش کلیسه‌ی فه‌تیحیه‌ی کردووه به مزگه‌وت .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی سێیه‌م
سه‌لیم
به‌یازید
مسته‌فا
عوسمان
جیهانگیر
عه‌بدولله
عه‌بدولره‌حمان
حه‌سه‌ن
ئه‌حمه‌د
یاقوب
عاله‌م شا
یوسف
حوسه‌ین
کۆرکود
عه‌لی
ئشاک
ئۆمیر
عه‌لائه‌دین
داوود
ناوی کچه‌کانی :
عایشه سوڵتان
فاتمه سوڵتان
مه‌حریمه سوڵتان
فه‌خرییه سوڵتان .
14- سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌م
ناوی باوکی : مورادی سێیه‌م
ناوی دایکی : سه‌فیه خاتوون
له 26 ی مانگی 5 ساڵی 1566له دایک بووه
له 21 ی مانگی 12 ساڵی 1603 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1595-1603)
(8) ساڵ حوکمی کردووه
محه‌مه‌دی سێیه‌م ، له شاری ( مه‌نیسا) له‌دایک بووه ، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی به‌رزی له زانست به‌ده‌ست هێناوه ، باڵا مامناوه‌ند و قژی خه‌ناوی و ده‌موچاوی نورانی بووه ، زۆر پابه‌ندی دین بووه و سوڵتانێک بووه زۆر باوه‌ڕی به ته‌سه‌وف بووه ، هه‌رکاتێک ناوی پێغه‌مبه‌ریان هێنابێت له‌به‌ر ڕێزگرتن هه‌میشه هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ ، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی له فاتیح سوڵتان محه‌مه‌ده‌وه نزیک بێت باپیره‌ی ناوی ناوه محه‌مه‌د ، سه‌رده‌می سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌م سه‌رده‌می ڕاوه‌ستانی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانییه ، به‌ڵام له خاکی ئه‌وروپایان قه‌ڵایه‌کی زۆر ته‌سلیم به ئه‌وروپێکان ده‌کرێت ، کاتێک سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌م ئه‌م لاوازی و بێتواناییه‌ی (سادرازاد) خۆجا سینان پاشا ده‌بینێت خۆی سه‌فه‌ر ده‌کات و له‌شه‌ڕی به‌رامبه‌ر به خاچپه‌رستان شه‌ڕی هاچۆڤا ده‌باته‌وه و قه‌ڵای (Egri) فه‌تحده‌کات ، ئه‌م شه‌ڕه له مێژوودا به (فه‌تحی ئاگری) ناوزه‌ند ده‌کرێت ، له‌هه‌مان کاتدا عوسمانێکان و ئێرانێکان شه‌ڕیان ده‌ست پێکرده‌وه ، سوڵتان محه‌مه‌دی سێیه‌م ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ناوخۆیانه‌ی له‌سه‌رده‌می ناوبراودا هاتونه‌ته ئاراوه ئه‌مانه‌ن (ڕاپه‌ڕینی جه‌لالیکان) له‌هه‌مان کاتدا خاکی ده‌ره‌وه‌یان له‌ده‌ست داوه ، ڕاپه‌ڕینی قه‌ڵای (کانیژه) له‌سه‌رده‌می حوکومڕانی هه‌رێمه‌که له‌سه‌رده‌می (تریاکی حه‌سه‌ن پاشا) هاتۆته ئاراوه .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی یه‌که‌م
مسته‌فای یه‌که‌م
سه‌لیم
مه‌حمود
ناوی کچه‌کانی نازانرێت .
15- سوڵتان ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی باوکی : محه‌مه‌دی سێیه‌م
ناوی دایکی : خاندان سوڵتان
له 18 ی نیسانی 1590 له دایک بووه
له 22 ی مانگی 11 ساڵی 1617 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1603-1617)
(14) ساڵ حوکمی کردووه .
ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م ، دوای سوڵتان قانوونی یه‌کێکه که خۆی سه‌رقاڵی کاروباری ده‌وڵه‌ت بووه ، جلوبه‌رگی زۆر ساده‌ی له‌به‌ر کردووه ، ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌له منداڵیشدا ده‌ریکردوون زۆر شیاوانه بووه ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ که‌سانی زانا و خاوه‌ن مه‌عریفه‌ت راوێژی کردووه ، ڕاوبۆچونه‌کانی به‌جدی وه‌رگرتووه ، سوڵتان ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بووه به پاشا ، 14 ساڵیش پاشایه‌تی کردووه و 14 ده‌هه‌مین پاشای عوسمانیشه ، به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رزی زانستی به‌ده‌ست خستووه هه‌روه‌ها شاعیرێکی به‌توانا بووه و خاوه‌ن دیوانێکی شعرییه ، که‌سێکی گرێدراوی دین و وه‌ک وه‌لی وابووه ، ئه‌م زاته مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌دی دروست کردووه که خاوه‌ن 6 مه‌ناره‌یه ، ئه‌وه‌نده پابه‌ندی دین بووه بۆ شوێن پێی پێغه‌مبه‌ر شعری نوسیوه .
له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا عه‌بای سه‌رمه‌که له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی مه‌که کرا تا ئه‌وکاته له میسره‌وه ڕه‌وانه ده‌کرا ، ناوبراو کاتێک هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆدا ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕاپه‌ڕینی جه‌لالێکان و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئێران و له‌هه‌مان کاتدا له‌ناو شه‌ڕدا بوون به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمان و هاوپه‌یمانه‌کانی ، له‌م شه‌ڕانه‌دا ئه‌ڵمانیا لاواز ببوو هه‌ربۆیه داوای ئاشتیان کرد ، ڕێککه‌وتنی (Zitvatorok ) ئیمزا کرا ، له ساڵی 1611 دا به‌ته‌واوی ڕاپه‌ڕینی جه‌لالێکان خامۆشکرایه‌وه ، هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر کران ته‌نها ئێران مایه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا ڕێککه‌وتن ئیمزا کرا .
شه‌ڕێکی زۆری چاره‌نوسساز له ده‌ریای ئاکده‌نیز قازانج کرا ، له ساڵی 1615 دا (Uyvarv- Etergon) فه‌تحکرا ، له هه‌مان ساڵدا سه‌فه‌ری ئۆستورالیا کرا ، تاجی پاشایه‌تی خه‌ڵاتی ماجه‌ریستان کرا ، له ده‌ریاوه سه‌فه‌ری (ماڵتا) کرا ، سوڵتان ئه‌حمه‌د له ساڵی 1617 کۆچی کرد ، له نزیک مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌ده‌وه نێژرا .
ناوی کوڕه‌کانی :
عوسمانی دووه‌م
مورادی چواره‌م
سوڵتان ئیبراهیم
به‌یازید
سوله‌یمان
قاسم
محه‌مه‌د
حه‌سه‌ن
سه‌لیم
خانزاده
عوبه‌ید
ناوی کچه‌کانی :
گه‌وهه‌رخان سوڵتان
عایشه سوڵتان
فاتمه سوڵتان
ئاتیکه سوڵتان .
16 سوڵتان مسته‌فای یه‌که‌م
ناوی باوکی : مورادی سێیه‌م
ناوی دایکی : خاندان خانم
له 1592 له‌دایک بووه
له 20 ی مانگی 1 ساڵی 1639 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1617 1623)
(5) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان مسته‌فای یه‌که‌م ده‌موچاوی نورانی بووه ، خاوه‌ن چاوبرۆیه‌کی جوان بووه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ئه‌قڵی ناته‌واو بووه به‌ڵام هه‌ر کردوویانه به پاشا ، به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نی سه‌ڵته‌نه‌تی که 3 مانگ بوو له‌سه‌ر فه‌توای شێخی ئیسلام له‌سه‌ر حوکم لادراوه ، له جیاتی ئه‌و عوسمانی دووه‌م هاته سه‌ر حوکم ، له ساڵی 1622 به کوده‌تایه‌ک عوسمانی دووه‌میان له‌سه‌ر حوکوم لاداو جارێکی تر سوڵتان مسته‌فایان دانایه‌وه ، سوڵتان عوسمانی دووه‌م له ئه‌نجامی کوده‌تاکه‌دا له (یه‌دی قوله) کوژرا ، گه‌ل هێرشیان کرده سه‌ر مۆڵگه سه‌ربازێکان که بۆچی عوسمانی دووه‌میان کوشتووه ، ئه‌م ناڕه‌زاییه 80 کوژراوی لێکه‌وته‌وه ، دوای ماوه‌یه‌ک له قاپی قوله (Sipahi) کان ڕاپه‌ڕینیان کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانرا داوود پاشا عوسمانی دووه‌می کوشتووه له‌سێداره درا ، دیوه‌خان له 8 ی مانگی 1 ساڵی 1623 کۆبونه‌ته‌وه و بڕیاریاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی سوڵتان مسته‌فای یه‌که‌م ته‌واو نییه له‌سه‌ر حوکوم لایاندا ، شێخی ئیسلام ئه‌ساد ئه‌فه‌ندیش فه‌توای داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی سوڵتان مسته‌فا ته‌واو نییه ناتوانێت حوکوم بکات ، کاتێک کۆچی کرد ته‌مه‌نی 47 ساڵ بووه .
منداڵی نییه .
17 سوڵتان مورادی چواره‌م
ناوی باوکی : ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی دایکی : کۆشه‌م سوڵتان
له 27 ی ته‌موزی 1612 له‌دایک بووه
حوکومڕانێکه‌ی (1623-1640)
(17) ساڵ حوکمی کردووه .
مورادی چواره‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، خاوه‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رز بووه ، خاوه‌ن به‌ده‌نێکی پته‌و بووه ، زۆر حه‌زی له ڕاو بووه له‌گه‌ڵ جریدبازیدا ، له‌ته‌مه‌نی زۆر بچوکیدا کرا به پاشا ، ماوه‌یه‌کی زۆر به‌کاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رقاڵ نه‌کرا ، له ساڵه‌کانی 1624 و 1625 دووجار سه‌فه‌ری ئه‌نه‌دۆڵی کردووه ، شۆڕشی جه‌لالێکانی سه‌رکوت کردووه هه‌روه‌ها شاعیر بووه ، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا (سادرازامی) به‌غداد داوای هاوکارێتی کردووه .
ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی که‌له سه‌ر شێوازی سه‌رده‌می عوسمانی دووه‌م هاتبووه ئاراوه به هه‌مان شێواز روویاندا و توانی به‌شێوه‌یه‌کی ژیرانه سه‌رکوتیان بکات هه‌روه‌ها ئه‌و کوده‌تایه‌شی پوچه‌ڵ کرده‌وه که به نیاز بوون بیکه‌ن ، ڕاپه‌ڕیوه‌کانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشا و دوایش ئه‌وانه‌ی په‌نجه‌یان هه‌بوو له‌م کوده‌تایه یه‌ک .. یه‌ک له‌سێداره‌ی دان .
له‌ساڵی 1633 قه‌ده‌غه‌یی تلیاکی کردووه ، له‌ساڵی 1634 کحولی قه‌ده‌غه کردووه ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو له سێداره‌دا که به‌ده‌وڵه‌ته‌وه پابه‌ند نه‌بوون ، توانی به‌غداد فه‌تحبکات و له ساڵی 1638 خه‌ڵاتی ئه‌م فه‌تحکردنه‌ی پێبه‌خشێنرا ، له ئه‌سته‌نبوڵ و زۆر ناوچه‌دا هه‌موو شه‌قاوه‌کانی له‌ناودا ، توانی ده‌زگای هه‌واڵگری دروست بکات و هه‌موو ده‌ست درێژییه‌کانی ژێر حوکوم ڕانێکه‌ی ده‌ست نیشان کردوو که ده‌چوو بۆ هه‌ر لایه‌ک ده‌یتوانی ئه‌وکه‌سانه له‌ناو بدات که ده‌ست درێژی ده‌که‌ن ، جارێکی تر بینای (که‌عبه) ی تازه‌کرده‌وه ، سوڵتان مورادی چواره‌م له هه‌مانکاتدا ئاواز داهێنه‌ر بووه ، به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو حاکمی هه‌موو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بووه ، هه‌واڵی هه‌موو شتێکی پێ ده‌گه‌یشت ، له‌کاتی سه‌فه‌ریدا له‌ناو سه‌ربازه‌کان ده‌مایه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی ده‌نووست ، کاتێک هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌تاڵ بوو ، کاتێکیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ما خه‌زینه‌ی پڕی ئاڵتون و پاره بووه ، له ساڵی 1640 نه‌خۆش که‌وت ، ئه‌و ده‌ستی له خۆی شۆری بوو ، به‌ڵام دوایی باش بۆوه ، به‌ڵام دوایی جارێکی تر نه‌خۆش که‌وته‌وه ، له 8 ی شوباتی 1640 کۆچی کرد که ته‌مه‌نی 28 ساڵ بووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
سوله‌یمان
محه‌مه‌د
عه‌لائه‌دین
ئه‌حمه‌د
ناوی کچه‌کانی :
سافیه سوڵتان
گه‌وهه‌رخان سوڵتان
قایه‌ئسمی خان سوڵتان
روقییه سوڵتان
زه‌ینه‌ب سوڵتان
به‌رده‌وامه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست