کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەگەر مەسعود بارزانى دەوڵەتى كوردى ڕاگەیەنێ.. ئەوایەكەم پەنابەری كورد دەبم

Friday, 30/03/2012, 12:00


بوونى مەسعود بارزانى بە سەرۆكى مەسیف و سەرى ڕەش وەك هینى پیاوى شۆڕ بووەتەوە بە شێوەیەك بە زۆرى زۆردارى خۆى دەسەپێنێ
ئەوا هێشتا ئەو نیمچە هەریمۆكەیە ، كە چارەگێكى بەر دەسەڵاتە ناڕەواكەى ئەو كەوتووە خەریكە هەر هەموومان بخەسێنێ . خۆ خوا نەخواستە ، گوێ ى شەیتانى كەڕ بێ ئەگەر بەیانى موجازەفەیەكى ترى كرد و دەسخەرۆى ئەیاد عەلاوى و دەورو بەر بوو ، ئیعلانى دەوڵەتى بارزانى كرد و ئاڵاى كوردى كردە جامانە سوورو ، ئەدهەم وموهەیمەن و ساقى و بابۆ و جەبەلى و بەدەلى و مەنسور و تەنسورو كێ و كێمان بەسەر وەركا جا بەزم خۆش دەبێ . دەبێ خێرى هەزار پیاو چاك لە خۆمان بگرین تا خوا دەیانباتەوە . بابە ناماقولیمان كردوە جارێ ، بابزانین ئێ خوایە وەك فیرعەونى بە ئاوێ داچن و لە یەخەمان بنەوە
سەرۆكێك نەزانێ بەڕێ دا بڕوا و هەر شان هەرتەكێنێ سێ جاران تەكان داتە خۆى تا دەڵێتن فس بووك . نابێ نا سەدام گوتەنى ئەگەر ئیعلانى بنێشتى كوردى بكا وەك بەرهەمێكى خۆ ماڵى دەنا هیچى ترى لێ ناوەشێتەوە . عبدولكەریم قاسم و سەدام ئەگەر قیافە عەسكەریەكانیان هاریكار بوبێ بۆ بوونیان بە سەرۆك ئەم كورتەبنەى ئێمە ئەوەشى نیە بەڵام دەڵێن نەجار بنوو بێ خەم و خەیاڵ خوا یەكەو دەرگا هەزار خوا تا كێو نەبینێ بەفرى تێناكا ...تو بڵێى لەو كەندەى كا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە