له بێده‌نگی گۆڕاندا بنه‌ماڵه حوکمی تاکڕه‌وی ده‌کات
Friday, 28/02/2014, 12:00
له دوای دوا هه‌ڵبژاردنه‌وه ، له دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وئۆپۆزسیۆن به گشتی بڕیاری به‌شداریکردنی حکوومه‌ت وکابینه‌ی هه‌شتیان دابوو ، بنه‌ماڵه وسه‌رانی پارتی هه‌موو ڕێگایه‌کی چه‌وت وفێڵیان گرتۆته به‌ر ، یه‌کێتی نیشتمانیان کردۆته داری ده‌ستی خۆیان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه گڵاوه‌کانیان . که گۆڕان باسی له جێگری سه‌رۆک حکوومه‌ت ده‌کرد به ئه‌مری پارتی یه‌کێتیش هه‌مان پۆستی داواکرد ، که باس له سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرا یه‌کێتی به‌و ئاسته ئاراسته کرا که یه‌کێتیش چاوی له‌و پۆسته‌یه ، که باس له وه‌زاره‌تی ناوخۆ کرا پارتی یه‌کێتی دژی ویستی گۆڕان جووڵاند وئهمهشی کردۆته هۆی نه دانشتنی په‌رله‌مان و حکوومه‌ت دروستنه‌کردن ، به‌رپرسانی پارتیش ناکۆکی نێوان گۆڕان ویه‌کێتی ده‌که‌نه هۆی دواکه‌وتنی دروستکردنی حکوومه‌ت ، بنه‌ماڵه ده‌یه‌وێت ئا به‌م شێوه‌یه حوکم به‌ڕێوه ببات ، یه‌کێتی هانده‌دات په‌لاماری گۆڕان بدات ، تۆپه‌که ده‌خاته گۆڕه‌پانی سلێمانی وخۆیان یاری ده‌که‌ن یاری به قووتی خه‌ڵک وئاینده‌ی خۆمان ونهوهکانمان ده‌که‌ن ، خۆیان به‌ته‌نها بن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بۆیان بلوێت وله سه‌ر ئه‌م زه‌مینه سازه به که‌یفی خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، خۆیان به‌ته‌نها به‌تاکڕه‌وی حوکم بکه‌ن وحوکمی بنه‌ماڵه بچه‌سپێنن ، ئه‌مه خه‌وی قێزه‌ونی بنه‌ماڵه‌یه .
جاران یه‌کێتی به پاره وسهفقه له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی بڕیاری ده‌دا به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌نده لاواز بووه ناتوانێت له ئه‌مری پارتی ده‌ربچێت ده‌ترسێت له حکوومه‌تدا بێبه‌شی بکات ، یه‌کێتی ومه‌کته‌ب سیاسی له سه‌ر هه‌مان ڕێگا ڕێگای سازش وسه‌رشۆڕی که هۆی شکستی یه‌کێتی بوو به‌رده‌وامه وزیاتریش بۆته دارده‌ستی پارتی بۆ به‌کارهێنا دژی خواسه‌کانی میلله‌تی کورد که خۆی له داواکانی ئۆپۆزسیۆندا به‌رجه‌سته‌کردووه .
پارتی نیازی ئه‌وه‌یه وه‌زیری بێوهزارهت بداته گۆڕان وئۆپۆزسیۆن به‌گشتی ، گۆڕان وئیسلامیه‌کان به‌هۆی باری دان وستاندنهکانهوه وه‌کوو عورفێکی دپلۆماسی بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه زه‌مینه‌یان بۆ گفتوگۆ خۆشکردووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا به ئاشکرا دیاره پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌م بێده‌نگییه وه‌کوو عه‌یبێک بۆ گۆڕان وهاوههڵوێستانی پیشان بدات وله هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی چواردا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاری بهێنێت .
پارتی کار له سه‌ر کات وکاتکوشتن ده‌کات هه‌ر بۆیه‌ش بۆ جاری دووه‌م دانشتنی نه‌وشیروان ومه‌سعود به‌رزانی ڕێکخرا هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م قه‌یرانه ده‌ستکرده هێنراوه‌ته ئاراوه ونێچیرڤان بۆته پاڵه‌وانه‌که‌ی وخۆیی پێ سه‌قاڵکردووه وحکوومه‌تی پشتگوێ خستووه .
دانشتنێکی گۆڕان ویه‌کگرتوو وکۆمه‌ڵ وباسکردنی ئه‌م باره زۆر هه‌ستیاره به گرنگ ده‌زانم ، چونکه بێده‌نگی له کاتێکدا ده‌بێ قسه بکرێت ده‌بێته عه‌یب وبهخراپی له سه‌ریان ده‌که‌وێت ودژی خواست وداواکانی شه‌قامی کوردی دهشکێتهتوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست