من و شیعر
Thursday, 28/11/2013, 12:00
1672 بینراوە
ئه‌گه‌ر پرسیارم لێ بکه‌ی ،(بۆچی هۆنراوه ده‌نوسی) ؟
بۆچی لیوی ئازاره‌کان به ، وشه‌کان راده‌موسی
بۆچی به‌رگی نائومێدیت کردۆته به‌ر ، قه‌سیده‌کان
بۆ نوکی خامه‌ت خستۆته ، به‌ر ڕه‌حمی به‌رداشی زه‌مان
...
پێت ده‌ڵێم من له گریانی ، پڕ قوڵپه‌وه ئیلهام ده‌گرم
بۆ له دایکبونی شیعرێ ، هه‌موو ڕۆژێ سه‌د جار ده‌مرم
من ئاوازی خه‌مه‌کانم به تاری غوربه‌ت ده‌ژه‌نم
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ژانه‌شدا ، به عیشقه‌وه پێده‌که‌نم
شیعره ده‌مخاته هستریای ، قاقا به‌م که‌ونه پڕ ته‌مه
لای من شیعره ، کلیلی ڕاز ، ڕه‌وێنه‌ری ژان و خه‌مه.
به‌کرحه‌بیب