کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


30 ساڵ کورد کوشتن و 15 ساڵ‌ تالانکردن

Friday, 11/03/2011, 12:00



 ئه‌وه‌ کاری ئه‌و دوو ‌‌حه‌زبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌ کوردی یه‌ به‌سه‌ر گه‌لی به‌سه‌زمانی کورد هێناویانه‌ و دێنن. با تۆزقالێک بگه‌ڕێینه‌وه‌ ته‌ماشای چه‌ند لاپاره‌یه‌کی مێژووی ئه‌و 45 ساڵه‌ی خۆمان  بکه‌ین و بزانین گه‌لی کورد چ پێشکه‌وتنێکی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندنێکمان هه‌بیت بۆ ئه‌مرۆ و داهاتوو.
 مرۆڤ پێویسته‌ ناوه‌ ناوه‌ ته‌ماشای مێژووی خۆی بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌له‌ی خۆی غافلگیر نه‌بیت و هه‌له‌ له‌ دوای هه‌له‌ دووباره‌ و سێباره‌ نه‌کات. هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌بێ له‌ ئاوێنه‌ ته‌ماشای خۆت ده‌که‌ی بۆ خۆ رێک وپێک کردن، مێژووش ئاوێنه‌ی مرۆڤ و کۆمه‌لگایه‌ بۆ ڕێکخستن و پێشکه‌وتنی .
 ئه‌گه‌ر سه‌یری خه‌باتی گه‌لی کورد بکه‌ین له‌ کوردستانی باشوور له نێوان سالانی1966-1996 زۆر ئاشکرایه‌ که‌وا ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه‌ به‌ یارمه‌تی له‌ دوژمنانی کورد(سوریه‌،‌عیراق،ئێران و تورکیا) کارنه‌ما نه‌یکه‌ن بۆ ڕازیکردنی دڵی ئه‌و ڕژێمانه و پاره‌و پولی پێوه‌ربگرن. له‌نێوان ئه‌و چوار سنووره‌ وه‌ک باندی چه‌ته‌ ئازادیان له‌ هه‌موو شوڕشگێریکی کورد ساندبوو به‌ دزینی دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خه‌لکی پێ چاواشه‌ که‌ن و کۆلکه‌ی دراوو و تفه‌نگی پێوه‌رگرن له‌ دوژمنان وبیده‌ن به‌شان. ڕۆژێک نه‌ماندیت که ‌سه‌رنجی کۆمه‌لگای نێه‌ده‌وله‌تی نه‌ بۆکورد و ته‌نانه‌ت نه‌بۆ خۆیانیش ڕاکێشن به‌چاکه‌. چونکه‌ کاریان له‌ چوارچیوه‌ی ئه‌و چوار وولاته‌ تێنه‌ده‌په‌ڕی. له‌و میانه‌‌شدا نه‌ته‌نیا  ڕۆله‌ی کوردیان له‌ نێوان خۆیان له‌ناوده‌برد به‌لکو چاره‌نووسی کوردیان به‌ده‌ست دوژمنان هێنابویه‌ لێواری تواندنه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو ئه‌نفال و کیمیابارانی لێکه‌وته‌وه‌ به‌ده‌ست ڕژێمی نگریسی به‌عس و ئه‌و دوو بنه‌مالایه‌ی ڕۆژ به‌ڕۆژ پێ قه‌له‌و ده‌کرد. ئه‌مانه‌ هیچ دریغی یان نه‌کرد له‌ کێشانی ده‌ستی له‌شکری عیراق بۆ سه‌ر کورد. جارێ به‌ ناوی جاشی 66 و جارێ به‌ناوی جاشی 96 هێزی عیراقیان هێنایه‌ سه‌رکورد.وئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆله‌ی کوردیان کوشت مه‌گه‌رهێنده ش‌ دوژمن  پێیکرابێت بیکات و ئه‌وه‌ی دوژمن ده‌ستی پێنه‌ده‌گه‌ییشت ئه‌وانه‌ بۆیان ئه‌نجامیان ده‌دا.
 ڕاپه‌ڕینی خۆڕسکی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی باشوور ساڵی1991 له‌به‌رهۆی به‌ ئاستانه‌ گه‌ییشنی چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی کورد بوو له‌ده‌ست دوژمنان.و هیچ حیزبی سیاسی "کوردی" ناتوانێت بڵێ من ڕێبه‌ری بووم وپێمان بفرۆشێته‌وه‌. هه‌موو که‌س له‌یادیتی ماچ و موچی جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل سه‌ددام حوسێنا دوای ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ له‌ به‌هاری 1991. ئه‌وه‌ کارێکی نه‌نگ بوو  که‌کردیان به‌ هه‌ر بیانوویک بێت وپارسه‌وی نادرێته‌وه‌ وموڵگه‌ به‌ نێو چاوانیان ماوه‌و هه‌ر ده‌مینێت . ئه‌وان هه‌ر وه‌ک له‌هه‌موو مفاوه‌زاته‌کانیان ئه‌و جاره‌ش هه‌ر بۆئیمتیاز وه‌رگرتن بوو له‌ سه‌ددام حوسێن نزیک بوونه‌وه‌  بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌ک بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد چوون بۆ به‌غدا. ئه‌وانه‌ به‌ درۆو ده‌له‌سه‌ و له‌ژێر دروشمی "نه‌ته‌وایه‌تی"  توانیان ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ درۆ له‌گه‌ل خه‌لکی کورد بکه‌ن و خه‌لک پێ چه‌واشه‌که‌ن و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانیان لێبدزن . له‌دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 نه‌یانهێشت ‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌رپه‌رشتی ڕه‌وشی ناله‌باری کوردستان به‌ ئه‌ستۆی خۆیه‌وه‌ بگرێت وببێته‌ ڕاپرسی جه‌ماوه‌ری کوردی و ره‌وشه‌که‌ وه‌ک کوسوڤۆی لێبکات. به‌لکو به‌ به‌ڵێنی زڵ زڵ گوایه‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ ده‌توانن کوردستان ڕزگارکه‌ن و ڕیبه‌ری کورد ده‌که‌ن. به‌ڵێنه‌کانیان له‌ سه‌ربه‌خۆ بوون بوو به‌ فیدرالی و خۆبه‌ستنه‌وه‌ به‌عیراق ودوایی وورده‌ وورده‌  که‌رکوکیان کرده به‌ شت العه‌ره‌ب یان فه‌له‌ستین و بوو به‌ بلقی سه‌ر ئاو. گومانم نیه‌ بۆچی که‌رکوکیان ناو لێناوه‌ قودسی کوردستان تا وه‌کو هه‌تا ماوون بازرگانی پێوه‌بکه‌ن و بیده‌ن به‌ نه‌وه‌کانیان وه‌ک چاره‌نووسی فه‌له‌ستینی لێبکه‌ن له‌م ده‌ست بۆ ئه‌وده‌ست. وهه‌رکاته‌ ڕقی خه‌لکیان لێ هه‌ڵسا به‌م قسه‌ سیحریه‌ هێوورمان که‌نه‌وه‌ و ترس له‌سه‌ر خۆیان لابه‌رن گوایه‌ "به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی" له‌ مه‌ترسیدایه‌و به‌رده‌وام بنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌لاتداری خۆیان به‌سه‌ر خه‌لکدا. له‌هه‌مان کاتدا دوژمن ئاگادارکانه‌وه‌ که‌ قسه‌که‌یان پووچه‌له‌ وزه‌ره‌ری بۆیان نیه‌. هه‌رئه‌وهای ڕژێمه‌ عه‌ره‌به‌کان ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ به‌ گه‌لی فه‌له‌ستینی وگه‌لانی خۆیان ده‌که‌ن.
  ڕژێم له‌دوای ڕژێم کۆمه‌ڵگای کوردیان  چاوسانده‌وه‌‌ و ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه‌ ده‌ست له‌سه‌ر کورد هه‌لناگرن بێ ئه‌وه‌ی هیچ قازانجێکیان بۆ کورد هه‌بێت جگه‌ له‌ نه‌گبه‌تی و ڕاکێشانی جه‌له‌وی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌و دواوه‌ نه‌بێت.
 ململانێی نیوان ئه‌و دوو دا‌رو ده‌سته‌ کوردی یه‌‌ نه‌ته‌نیا بووه‌ هۆی کوشتنی به‌هه‌زاران کورد و ده‌ربه‌ده‌ربوونی به‌ هه‌زارانی تر  به‌لکو کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌لایه‌تی زانست ئابووری وسیاسی دواخستووه‌.  هه‌ر وه‌ک به‌عس ئاسا خه‌لک چه‌واشه‌ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت کۆمه‌لگایه‌کی به‌ستراوه‌ وکوێله‌ دروست بێت وکۆمه‌لگایه‌ک هێزیک به‌رێوه ی‌به‌ریت پۆلیس وپاسه‌وان و چه‌کدارحاکم بێت و خه‌لکه‌که‌ به‌وه‌ موچه‌ گر بکات به‌خۆیه‌وه‌ و مافیای بازرگانی ئازاد له‌ ناو کۆمه‌لگا دروست بێت که‌ یاسای مه‌گه‌ر له‌ یاسای سنووری مه‌کسیک بچێت له‌ فیلمه‌کانی کابوی.
 کورد ڕدێنی تاشی سمێلی له‌سه‌ر دانا خوزگه‌ ده‌برد به‌و رۆژه‌ی که‌ شه‌ری براکوژی نه‌مینێت به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ براکوژی هه‌رماو ته‌عریب زۆرتر بوو و وولات له‌ لایه‌ن ئێران و تورکیاش داگیرکراو کولتور و فه‌رهه‌نگی کوردیان هه‌موو تێکدا.
 ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا هه‌ر بواریکی بۆ کورد ڕه‌خساندبێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ومانه‌وه‌ی خۆی له‌ عیراق ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته‌ کوردیه‌ دروست به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی کورد له‌و ده‌رفه‌تانه‌یان سوود وه‌رگرتووه‌. ئه‌وه‌تا 15 ساڵه‌ له‌سه‌ر خاتری مادلێن ئولبرایت پارله‌مانمان به‌ فیفتی فیفتی پێکهێناوه‌ و کابینه‌ له‌ دوای کابینه‌ به‌ میلله‌ت هه‌رده‌ڵێت بینه‌. هه‌ر ساڵ خۆزگه‌مان به‌پار.
 قومارو له‌شفرۆشی وکه‌لوپه‌لی ساخته‌و کولتوری ناشیاو کومه‌لگایان داگرتووه‌. دانه‌مه‌زراندنی زمانێکی کوردی ستاندارد ولانه‌بردنی ناوچه‌گه‌رێیتی  هه‌‌موو ئه‌مانه‌  ده‌ستی دوژمنی له‌ پشته‌ وده‌سه‌لاتی  ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه‌ش هۆی سه‌ره‌کین.
 ئه‌و دوو حیزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌ کوردیه‌ خه‌ریکن کومه‌لگایه‌ک له‌ باشووری کوردستان دروست بکه‌ن که‌ شێوه‌ی له‌شێوه‌ی هه‌ر چوار وولاتی تورکیا و ئێران و سوریا و عیراق له‌ خۆ بگرێت له‌یه‌ک ئاندا له‌ فه‌رمانره‌وایی و گه‌نده‌لیدا.
 ئه‌وه‌ دوو نه‌وه‌یه‌ کورد به‌ ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه‌وه‌ گیریانخواردووه‌ و ناتوانن به‌ئازادی خۆیان دوور له‌م دوو ده‌سه‌لاته‌ پرس و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دیاری بکه‌ن. گه‌لێک حکومات هاتن و چوون گه‌لێک سه‌رۆک هاتن و چوون  گه‌لێک وولاتان و گه‌لان ئازاد بوون زۆر ده‌رفه‌ت بۆ کورد هه‌لکه‌وت که‌ ڕزگار بیت له‌چه‌نگ داگیرکه‌ران  به‌لام ئه‌و دوو بنه‌ ماله‌یه‌  هه‌ر له‌ سه‌ر گه‌لی کورد قورخ یانداوه‌ و لانه‌چوون وچاره‌نووسی کورد هه‌ر به‌با ده‌ده‌ن وڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی هێشتا هه‌ر وه‌ک خه‌ون ماوه‌ بۆ کورد.‌
 مه‌ترسی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بوونی ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه‌ن له‌ناو ده‌سه‌لاتی کوردیدا. چونکه‌ کوردستان وولاتێکه‌ زوو ده‌توانێت کاریگه‌ربێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی جیهان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌کانیتر له‌ ناوچه‌، ئابووری و جیوپولیتیکی گرنگی هه‌یه‌ هه‌موو کاتێک ده‌توانیت له‌ ناو باسی جیهان دا ده‌نگ بداته‌وه‌  ئه‌گه‌رهوشییاریه‌کی ئازاد هه‌بێت له‌ ناو کورد له‌خۆیدا.
 ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌ گه‌نده‌له‌ ده‌سه‌لاتیان نه‌مینێت له‌ کوردستان حیزبه‌ بچوکه‌کانی تری فه‌رخه‌ ڕێوی ناتوانن کلکه‌ قوته‌ بکه‌ن بۆ دوژمن و وه‌ک به‌فری به‌هاران ده‌توێنه‌وه‌. دوژمن له‌ ڕێگای مه‌لاکانی فاسقی دینفرۆش و حیزبی سیاسی  نه‌بێت ناتوانیت مه‌ترسی بۆ سه‌ر کۆمه‌لگای کوردی دروست بکات وترسی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر کورد دروست بکات.
 . له‌و ماوه‌ی بیست سالی ده‌سه‌لاتی کوردی  مه‌زنترین مه‌ترسی  له‌سه‌رپرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد دروست بووه‌. ئیستا به‌ بوونی خۆمان له‌ناو داسه‌لاتی عیراق له‌گه‌ل نه‌بوونی سیاسه‌تێکی ئاشکرا وگوێنه‌گرتن له‌ خواستی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن "نوێنه‌رانی" کوێله‌ی کورده‌وه‌ چاره‌نووسی کورد و جوغرافیای کوردستان له‌ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی عیراق و دوژمنانی کورد ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ داده‌سه‌پێنین و ده‌شکێته‌وه‌. ئه‌مه‌ دواڕۆژیکی سه‌خت له‌ ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یش بۆ کورد درست ده‌کات ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ئێمه‌ داوای مافی نه‌ته‌وایی خۆمان بکه‌ین چۆنکه‌ خۆمان به‌شێکین له‌م بڕیارانه‌. 
 کورد میله‌تێکه‌ زۆرلاوی نیشتمان په‌روه‌ر و ئازادیخوازی تیا هه‌لکه‌وتووه‌ و هه‌لده‌که‌وێ ومیلله‌تێکه‌ شایه‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌  به‌لام پێشگرتن له‌ هوشیاریه‌کی ئازاد له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ "کوردی یه‌" ی هه‌یه‌ ده‌رگای له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کوردی داخستووه‌ ودوو دڵی له‌ ناو کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ راست میله‌تی کورد دروست کردووه‌ وکورد نه‌یتوانیوه‌ سه‌رنجی رای جیهانی ‌تائێستا بۆلای خۆی ڕابکێشێت وه‌ک ئه‌وه‌ی کرا بۆ کورد له ڕاپه‌رینی‌  1991. ومومکین نی یه‌ که‌ ده‌سالاتدارانی ئه‌و دوو حیزبه‌ خۆیان بگۆڕن و چاک بکرێن چونکه‌ گرتوویانه‌ به‌شیری به‌ری ناده‌ن به‌ پیری . وچاوه‌ڕێش ناکرێت که‌ ده‌نگێکی ئازاد له‌ مینبه‌ری  ده‌سه‌لاتی ئه‌و‌ حیزبانه‌ له‌ ئاسمانی کوردستان به‌رز بێته‌وه‌ جونکه‌ ئه‌وه‌نه‌ درۆین کردووه‌ هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌ سه‌حا ف.  ئه‌وه‌  ته‌نیا به‌لابردنی  ئه‌م ئه‌کته‌رانه‌ی کۆن و مشه‌خۆر ودامه‌زراندنی شانۆیه‌کی سیاسی تازه‌ له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ده‌ست چینێکی نوێی ڕاپه‌ڕین له‌ گه‌ل ئازادی ده‌نگی هاوولاتیان داتوانێت ئاواتی شه‌هیدانمان بێنێته‌ ئارا و ده‌رگایه‌ک له‌ پێشکه‌وتنی ئه‌و میله‌ته‌ بکرێته‌وه‌.  

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە