کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قیر بازاڕى گەرمە، لە دوبەى

Sunday, 31/05/2009, 12:00


قیر بۆچى لەم ڕۆژانەدا بازاڕى گەرمە؟ چونکە قیر و بۆیاخ کردن شــتێکى خێرا و ئاســان و بەرچاوە بۆیە بۆ ڕیکلام کردن لیســتە بەخت ســوتاوەکەى کوردسـتانى لە خۆیان و خەڵکى هەڵئەســوون، کە هەرچەندە ئەویش بە بێ بەرنامە ئەکرێت و پێش وەخت و بە شــێوەیەکى زانســتیانە زەمینە و پایەدارى بۆ ئامادە نەکراوە بۆیە پێشبینى ئەکەم ئەو قیرتاوانە تا دواى هەڵبژاردنیش بڕ ناکەن و هەڵدەوەشــێنەوە، بەڵام ئەوەى دەســتمان دەکەوێ لێ ى دواتر لیســتى هەڵبژێردراوى گۆڕان ئەبێ هیمەتى چاککردنەوەیان بگرێتە ئەسـتۆى خۆى، باشــە بۆچى هەرقیرى قوڕ بەســەر ئەکرێت بە ڕیکلام، لە وەڵامدا دەڵێین چونکە وەکوو بۆیاخ کردن وایە و ئاســانە، ئەى خۆ بەنداو بۆ ڕیکلام کردن دەســت نادات خۆ گوایە هێڵى شــەمەندەفەرى خێرات بەم دوو مانگە بۆ دروســت ناکەن یان وەرزشــگا جیهانیەکەى کە بۆ هەڵەبجە خۆیان ووتیان سێ چوار ســاڵ لەمەو پێش، خەڵکینە ئێوەش تۆزێ ویژدانتان هەبێت ئەتانەوێ بەم تۆزە کاتەى ماوە بۆ هەڵبژاردن شــارەکانمان بۆ بکەن بە (دوبەى) هەرەوکوو خۆیان بەڵێنیان پێ داین پێنج شــەش ســاڵ لەمەوبەر بەڵام خوا هەڵناگرێ نکووڵیان نەکرد لە دزى و فزى و تاَڵانیدا و شــارەکانمان بوون بە مەقادیشــۆ، بۆیە دەڵێین شــوکور بۆ خوا ئەوا ئەمڕۆ لە (دوبەى)کەى ئێمە ئەســتەغفیرەڵا (مەقادیشــۆ)کەى ئێمە بازاڕى قیر گەرمە، داوا لە هەموو قۆنتەرات چى و قاچاخچیە پلە بەرزەکان دەکەین کە ناویان لە ژوورى بازرگانى مەملەمەتى عەجایب تۆمار کراوە لەم بەروارەوە تەنها و تەنها تا 25/7/2009 قیرە هاوردەکانیان بهێنن هەموویان لێ دەکڕینەوە ئەوى لەو بەروارە دوابکەوێ مافى نامێنێت چونکە چى تر پێویســتمان بە قیر نامێنێ..
ســلێمانى31/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە