کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك بۆ نوێژکەرانی سەرای ئازادی

Friday, 18/03/2011, 12:00




ئێستا ڕۆژی هەینییەو بڕیارە بۆ هەفتەی چوارەم نوێژی ڕۆژی هەینی لەگەڵ ڕاپەڕیوان و جەماوەری ئاشتیخوازو سەربەستی کوردستان بەگشتی و شارە خۆشەیستەکەم بەتایبەتی ساز بکرێ ، کە لەڕێگای پەیام نوێبونەوەیان لەگەڵ خواو پەروەردگاری خۆیاندا، ئەوە بەخەڵکی کورد ڕابگەیەنن ، کە ئەم شوێنە وەك مەککەو مەدینە وایە بۆ کورد و موسڵمان. بۆیە گەر داوا بکەن و پێشنیار بکەن کە موسڵمانانی ئازادیخوازو کوردپەروەر ڕوو بکەنە ئەم شوێنەو بەدیداری یەزدانی خۆیان شادببنەوە و دوعاو نزاو ڕازەکانی دڵیان، هەر لێرەوە بەوپەڕی سەربەستی و دڵخۆشیەوە ئاڕاستەی پێڕاستی ڕەهای خۆیان بکەن و داوا بکەن چی باشە بۆ میلەتی کورد و هەژارو لێقەوماو ئەم گەنجە خێر لەخۆنەدیوانە بێتە دی و بەو هیوایەی بگەنە ئاوات و ئامانجی خۆیان.

وەك ئاشکرایە لەئاینی ئیسلام یەکێ لەو کارانەی کە موسڵمانان پێی هەڵئەستن و فەرز نیە، ئەویش سەفەری عومرەیە ، کەوەك زیارەتی حەج وایەو بەڵام ئەمیان سوونەتە. بۆیە گەر پێشنیار بکەن کە لەمەو دوا ئەو عومرەیە بتوانن لێرە بیکەنەوەو ، جگە لەوەی کە سەرای سلێمانی شوێنی بەرخودان و بەرگری و کاری سیاسی بوە، لێرەوە بکرێتە شوێنێکی پێرۆز و کاری وەك عەمرەی لێ بەئەنجام بگەیەنرێ.

هەندێ لەو کاڵفام و بەد ڕەوشتانەی دەسەڵات دێن و باس لەوە ئەکەن ، کەگوایە سەرای ئازادی شوێنی نوێژ نیەو نابێ هەندێ مەلاو مامۆستای ئاینی مزگەوتەکانیان بەجێ بێڵن و بێن لێرە پێش نوێژی بکەن. ئەمانە گەلێ بێ ئاگان لەوەی کە ڕۆڵی ئاین و مەلا و مامۆستا ئاینیەکان هیچی لەڕۆڵی ئەوانی تر کەمتر نیە، بۆیە پێوستە لەئەرك و ماندووبون و هەڵوێستیان بەرز بنرخێنرێت و لانی کەم ئەم کەسایەتیانە وەك (١٣) بەناو ڕۆشنبیرەکان نامەی پاڕانەوەو کوڕوزانەوەیان بۆ تاڵەبانی ئاخر شەڕو مەسعودی تەزویر نەنوسیوەو گوێیان نەداوەتە ترس و هەڕەشەو گوڕەشەکانیان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە