کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کێن ئەوانەی حوکمداری هەرێمی کوردستان دەکەن؟

Thursday, 14/11/2013, 12:00

1950 بینراوە




ئەوان شۆڕشیان بۆگەل کرد، یان بۆ ناوگەڵ؟
کێن ئەوانەی حوکمداری هەرێمی کوردستان دەکەن؟
نەخۆش و چەتەو مافیا، بازرگان و سیاسی درۆزن و دوو ڕوو؟

کوردستان ئەمڕۆ بۆتە مەنزڵگای کۆمەڵێک دەستەو چەتەی مافیایی گەورە گەورە. تەنانەت بەشێک لەوانەی لەووڵاتانی دەرەوەش داوێن پیس و دزو جەردەو مرۆڤ کوژ دەرچوون، ئەمڕۆ ڕوو لەکوردستانی باشور دەکەن. تا لەتەک یان لەژێر باڵی حیزبە مشەخۆرەکانی ئەو هەرێمە، دۆلاری کاش کۆبکەنەوە. مامۆستا هەبووە بەهۆی دستدرێژی سێکسی لەئەوروپاوە دیپۆرتی عێراق کراوەتەوە، کەچی لەکوردستان و لەخوێندگا دەرسی خوێندکاران دەدات! ژمارەیەکی دیکەی ئەوانەی بۆ رۆژێک کاریان نەکردوەو لەسەر پارەی سۆشیال لەدەرەو ژیاون، کەچی دیێەوە کوردستان و دەکرێن بە ئەندام پارلەمان و بەڕێوەبەری ئیداری ناوچەکان. هەرێم بۆتە جێگایەکی ئاسان، بۆ بوون بە ملیۆنەر لەماوەیەکی کەمدا لەژێر باڵی فیرعەونەکابی کوردستان. زۆریک لەو بیێگانانەی ڕوو لە هەرێم دەکەن، بەناوی وەفد و دروستکرنی پردی پەیوەندی یان بەناوی پەیوەندی ئەدەبی و کولتوری هەتا سیاسیش، کەسانی گەندەڵ و تەمبەڵ و خانەنشینن و پیرو پەک کەوتەن. چاویان لەمشتێ دۆلارو سەفاو سەفەری بەلاشە، لەسەر ئەو قوتەی لەخەڵکی کوردستان دەدزرێت.
لەبیرمە ساڵی 2010 و دوای هەڵبژاردنە گشتیەکەی بەریتانیا، کوردێک بەناوی نەدیم زەهاوی، بۆیەکەم جار لەمێژووی بەریتانیادا گەیشتە پارلەمان. هەرچەندە لەوکاتەدا چەند ڕۆژنامەیەکی بەریتانی، سکانداڵی گلدانەوەی هەزاران پاوەندی بەریتانیان، لەلایەن ئەو کوردەوە کەبۆ کۆرەوەکەی 1991ی باشور کۆ کرابووە بڵاو کردەوە. بەڵام بۆ ژمارەیەک کورد جێگای دڵخۆشی بوو، کورد ئامادەیی هەبێت لەپارلەمانی بەریتانیا. لەو کاتەدا کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕفاندن و کوشتنی ڕۆژنەمانووس و خوێندکار، سەردەست عوسمان، وە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لەبەریتانیاوە بۆ عێراق، کارو بەرنامەی ئەو پارلەمانتارە دەربارەی کێشەی کورد لەبەشەکانی دیکەی کوردستان. ویستم دیدارێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەنجام بدەم. دوای ئاگادار کردنی ئەویش خۆشحاڵی دەربڕی بۆ ئەو دیدارە. داوای کرد کەپرسیارەکان بەزمانی ئینگلیزی بۆ ئێمەیڵ بکەم بۆی. پاش دوو هەفتە بێ وەڵامی، ئیدی منیش ئیمەڵێکی دیکەم بۆ نارد، سکرتێری ئۆفیسەکەی وەڵامی دابوومەوە کەئەو زۆر مەشغوڵە لەو کاتەدا، بەڵام بەزوترین کات وەڵامم دەداتەوە. تا ئەمڕۆشی لەگەڵ دابێت، وەڵامی پرسیارەکانم وەرنەگرتەوە. مستەر زەهاوی بەردەوام پێیەکی لەهەولێرەوە پێیەکی لەبەریتانیا، پەیوەندیەکی پتەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی هەولێر هەیە. ڕەنگە ئەمەش هۆکار بوبێت بۆ بێ وەڵامی پرسیارەکانم، تا دڵی سەرانی هەولێری لێ نەڕەنجێ.




بەشێک لەو پرسیارانەی لەو ئەندام پارلەمانە ملیۆنەرەم کردبوو.

3- your party which is in power now, how far thought about Kurdish in a human rights way in those country where are Kurds living, speciality Iran in the past time excited a numbers of Kurd who worked for Kurdish party in Iran, also Turkey and Syria they are always breaking the law against Kurd even they dont let Kurd speak in their native language?

4- what are the right figure of Kurds population who living in the UK?
what is your preaching for them in the Uk?

5- every now and again uk government deport some Kurds to the place where they came first and as you its not safe that much for them to live there, as a MP have tried to talk about in parliament?

6- in your opinion what you think about Kurdish movement in Iran and turkey, is there any plan in uk strategy to talk about Kurds in Iran, turkey?

7- in the past time you have visited Kurdistan region of Iraq, it was for trade between uk and Kurdish government or just diplomatic visited?

8- in the region of Kurdistan there are many free press, writers, newspapers who are owned by civilian and educated people, they always critical the Kurdish government and the power of the Kurdish and they are threaten by the government and tortured and last time we saw one of them got killed because he was cruising the power of the government! as a MP have you tried to talk to the Kurdish PM to stop that?
دواین سکانداڵی ئەو ئەندام پارلەمانە کەخاوەنی خانوویەکی پێنج ملیۆن پاوەندی بەریتانییە لە لەندەن، خەرجکردنی نزیکەی شەش هەزار پاوەندە، بۆ ووزەی کارەباو گەرمکردنی ئاپارتمانی دووەمی، لەسەر ئەو باجەی هاووڵاتیان دەیدەن بەدەوڵەت. ئەو بڕە پارەیەش چوارقات زیاترە، لەبری ئەو پارەیەی ماڵێکی ئاسایی بۆ ووزەی کارەباو گەرمی بەکاری خەرجی دەکات. بەمەش لەپلەی یەکەمی ئەو ئەندام پارلەمانانەدایە کە زیادەڕۆیان لەداهاتی گشتی دەوڵەت کردوە.






http://www.mirror.co.uk/news/uk-news/340-mps-energy-bills-paid-2671053

ئەو ئەمڕۆ بۆتە مانشێتی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا، لەبارەی زیادە ڕۆیکردنی بۆسەر داهاتی دەوڵەت. کەچی میوانی سەرانی کوردستانەو سەردانی یەکێک لەدەزگا ڕاگەیاندنەکانی هەولێری کردوە.
ئەمڕۆ حیزبە دەسەڵاتدارو پارەدارەکانی هەرێم، نەک هەر یاری بەویژدان و چارەنوسی بەشێک لەخەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵکو هەر بە پارە، ویژدان و بیرو ڕای بەشێک لە بێگانەکانی دەرەوی هەرێمیشیان کڕیوە.
هەرێمی کوردستان بۆتە ماشێنێکی گەورەی گەندەڵی. هەزاران کۆمپانیای ناوخۆی و دەرەکی کەوتونەتە جەستەی خەڵک و خاک و خۆڵی کوردستان، بەناوی ئاوەدانکردنەوە و بەرهەمهێنان، هەموو شتێکیان لەپێناو فەردە دۆلاردا، خستۆتە ژ‌ێر پێ. هەموو پڕۆژەکان فشەڵن و بەنزمترین کوالێتی ئەندازەی دروست کراون. سەدان تەلارو بینای خوارو خێچ و نابووت، بێ زەوق، وەک دەم و چاوی نابووتی خۆیان، بنیات نراون.








ئەگەر بێت و شۆرتی کارەبا، یان ئاگرێک بکەوێتەوە تێیاندا کەس بەسەلامەتی دەرناچێت. هەرکۆمپانیایەو هەزاران دۆنم زەوی بەناوی جۆراو جۆرەوە بۆ خۆی دابڕیوە. نرخی خانوویەکی سەقەت لەوبەناو پڕۆژانەی بۆ خزمەتی خەڵک دروست دەکرێن، زۆر زیاترە لەنرخی خانوویەک، لەووڵاتێکی ئەوپەری پێشکەوتوو و ئارامی وەک بەریتانیا. ئەوەی ئەمڕۆ ئەو هەرێمەی کردۆتە ئەهریمەن کەسانی هەژارو نەخویندەوارنین. بێگومان لەهیچ سەردەمێکدا کوردستان. هێندەی ئێستا خوێێندەوارو دانیشتگاو مامۆستای زانکۆ و دۆکتۆرو خاوەن بروانامەی بەرزی نەبووە. کەچی هەموو جەستەی پینەو پەڕۆو ڕۆژ بەڕێکردن و وێرانکردنی کوردستانە لەسەر دەستی ئەو بەناو خوێندەوارانەی ئەمڕۆ. هەموو ئەمانەش دەرئەنجامی عەقڵییەتی دۆگمای حیزبییە لەنێو هەموو کایەکانی ژیاندا. ژمارەیەکی زۆر دۆکتور بازرگانی بەجەستەی خەڵکی هەژارەوە دەکەن. چونکە مەملەکەتی بێ حاکمە، دەیان دۆکتور لەدەرەو گەڕاونەوە بەناوی خزمەتکردن لەناو خۆی ووڵات ڕۆژانە گیانی خەڵکی بەپارەی بەخەڵی نەخۆش خۆی دەکێشرێت. ژیان بۆتە چیرۆکێکی درۆینە بەدەست کۆمەڵێک ڕاوچی بێ ویژدان و چاو برسییەوە، بۆ فریودانی زۆرترین کەس، تا بەکەمترین نرخ و ماوە خۆیان بکەن بەملیۆنەر. بەشێکی زۆری ئەوانەی ئەمڕۆ پلەو پۆست و دەسەڵاتیان هەیە، کەسانێکن نەک هەرخاون ڕابردوویەکی پاک نین، بەڵکو زۆربەیان چەندین سکانداڵی دزی و داوێن پیسی و کوشتن و خیانەتی نەتەوەی و نیشتیمانیان ئەنجامداوە. هەموومان ئەو بەناو سیاسییە نابووت و بودەڵانەمان بینی، کەلەچەند ووڵاتێکی ئەوروپی، خۆیان بەپەککەوتەو نەخۆش لەقەڵەم دابوو، بۆ سواڵی بڕێک پارەی سۆشیال. لەو سەریشەوە ببون بەئەندام پارلەمانی پارلەمانە هەزەلیەکەی هەرێم.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)