سەرۆكایەتى لە رۆزفڵتەوە بۆ بەرزانى
Wednesday, 17/07/2013, 12:00
2214 بینراوە
ئەمریكیەكان لە یەكەمین سەرۆكیانەوە(جۆرج واشنتۆن1789تا باراك ئۆباما 2009)44 سەرۆكیان گۆڕیوە بە هەڵبژاردن، تەنانەت لە بەر بارو دۆخى قەیراناوى جەنگەكانى جیهانى یەكەم و دوهەمیش ،ئەو كلتورەیان نە كردۆتە پیشە كەماوەى سەرۆكایەتى بەبڕیاریكى ئەنجومەنى باڵا و ،سازاندنى پارتەسیاسیەكان تەمەنى فەرمان ڕەوایى سەرۆكێك درێژ بكرێتەوە،كەچى گوێمان لێدەبێت ،لە پارتیە عەیارە 24كان بەبێ هیچ زانیاریەكى سەرەتایش دەم لەوەوە ئەدەن كە گوایە (خۆ لە ئەمەریكاش سەرۆكایەتى بۆ 3خول و 4 خول درێژكراوەتەوە،(ئێمە لێرەدا تەنها زانیارى ئەو سەرۆك پەرلەمانەى پێشوى)پارتى ڕاست دەكەینەوە و پێشى ئەڵین سەرۆك پەرلەمانى تەنها ئەوەنیە كەجەنابتان بڵێن (كێ لەگەلێتى و كێ لەگەلى نیە) بە ڵكو شكستى عەقڵیتى خێڵەكى لە بێمەعلوماتى كەسان نەخوێنەوارى وەكو جەنابتەوە دەستى پێكردوە كە وشەى حەسیرمەیان (فەلسەفەى حوكمتان بوە)فەرمو بۆزانیاریتان ،سەیرێكى ئەم پانۆرامایەى سەرۆكێ 32 هەمینى ئەمەریكا بكەن و تەنها تۆزێك بیربكەنەوە و بەراوردى بكەن بە م سەرۆكەى خۆتان
فرانكلین ڕۆزفلت لە دایك بوى ساڵى 1882ى ناوچەى(هاید بارك)ى شارى نیویورك بوو
*ساڵى 1904 زانكۆى (هارد فۆڕدى) تەواكرد و پاشان چۆتە زانكۆى كۆڵۆمبیاو كۆلێژى یاسا لە ساڵى 1907 تەواو دەكات
*ئەم كەسایەتیە لە ئەسڵدا(فەرەنسى - هۆڵەندیە) باوكى پارێزەر و پسپۆڕى دارایش بووە ، باپیرى(عومدەى)ى نیۆ یۆرك بوو
*رۆزفلت ساڵانى 1911تا1913 بۆ ماوەى دوو خول سیناتۆرى ئەنجومەنى پیرانى نیۆیۆرك بوە،
*ساڵى1913تا1920 یاریدەدەرى سەرۆكایەتى دەریایى دەبێت و گەشەیەكى بێوێنە بەو هێزە ئەدات، لە جەنگەكانى ئەوكاتەى ئەمریكا بەتایبەتى جیهانى یەكەم سەرپەرشتە (مین ڕێژكردنى ژێردەریاى كردوە)
*ساڵى 1920 كاتێك (جیمس كۆكس) لەلایەن پارتى دیموكراتەكانەوە پاڵێورا بۆ سەرۆكى وڵات و ،سەركەوت داواى لە ڕۆزفڵت كرد واز لە كارى هێزى دەریایى بهێنێ و ببێتە جێگرى و ئەویش قبوڵى كرد،
*ئەم كەسایەتیە هوشیارە بە پلانە، لە لە كاتێكدا پاڵێوراوى دیموكراتەكان بوو ، لە4ى مارتى 1933تا12نیسانى 1944كە دەكاتە 12ساڵ سەرۆك بوو.....بۆچى؟؟؟
*تائەوكاتە كە رۆزفلت 32هەمین سەرۆكى ئەمەریكا بو ،لە دەستوردا نەهاتبو ماوەى سەرۆكایەتى چەندە و زیاتر ئەوان چاویان لە لێهاتوى و ژمارەى دەگەكانى سەر سندوقەكانیان دەكرد ، ئەوەش دەبوە ڕاپرسیەكى گەورەى جەماوەرى كە ئەو سەرۆكە چەند خزمەتى كردوە و و گەشەى ئابورى و وەبەرهێنان و جێگیربونى ئارامى و نەهێشتن و كەم كردنەوەى بێكارى و بەرز بونەوەى ئاستى بژێوى ڕێزگرتن لە ئازادیەكان و گەشەكردنى چەمكى دیموكراسى و عەدالەتى كۆمەلایەتى وشەفاف بون دەبوە پێوەرى سەركەوتنى پاڵێوراوى ئەو دو پارتە فەرمان ڕەواو ئۆپۆزسیۆنە .
*فرانكلین ڕۆزفڵت لە هەمان ساڵى دەست بەكاربونى بە سەرۆكى ئەمەریكا، دەكەوێتە بەر گوللەى تیرۆرى گەنجیكى بە ڕەگەز ئیتالى و بە سەختى برینداردەبێت ، ئیتر دواڕۆژەكانى فەرمان ڕوایى لەسەر كوسى دەبێت ناتوانێت بە پێیەكانى خۆى بجوڵێ و ئیفلیجى دەكات
* پارتەكەى ڕۆزفڵت و ئەمەریكیەكان گەشەیەكى بەرچاویان لە ماوەى خولى یەكەمى سەرۆكایەتى ئەم كەسایەتیە بینى ، بە گەشەى ئابورى ، كەلەو كاتەدا ئەمریكا هێندە ئابورى لاواز ببو خەڵكى لە برسا دەمرن ئەمەش بۆ ڕۆزفڵت كارێكى گران و فرسەتێكى دڵسۆزى و كارامەیش بو تا لەو قەیرانانە ڕزگاریان بكات.
* پارتى دیموكرات بە شیاوى زانى بۆ دوهەمجار بیكاتەوە كاندیدى خۆى و سێهەم جاریش كە كاندیدیان كردەوە 60%دەنگەكانى هانى ، بۆ چوارەم جاریش دەرچوو كە ڕێژەى دەنگەكانە53% بو بەهۆى باو دۆخى تەندروستیەوە ئیتر جوڵەو چالاكى كەمتر بو بۆوە ، تەنها بۆ ماوە 83 ڕۆژ لە خولى چوارەم سەرۆك بو ،كە لەكاتى جێبەجێ كردنى ئەركەكانى لە وولایەتى جۆرجیا توشى خوێن بەربونى مێشك بو و پاش 2 كاتژمێر ماڵئاواى كرد.
كارەگرنگەكانى
1-هەڵكشانى بارو دۆخى ئابورى و بژێوى هاوڵاتیان ،كەتا ئەوكاتە ئەمریكا بەخۆەى نەدیبوو ئەو ئاستە بەرزە.
2-(سەردەمى نوێ)ناوى ئەو پڕۆژەیە بوو كە یەكەم جار هاتەسەر كار ، ڕایگەیاند بۆ یارمەتى لێقەوماوان و پەكەوتەكانى وڵات .
3- هاندان و پشیگیرى پڕۆژەى مارشاڵ ، بۆ بوژندنەوەو بنیات نانەوەى ئەو وێرانكاریانە بەسەر ئەوروپاى خۆرئاوادا هاتبوو كە بڕى ئەو هاریكاریە 13 ملیار دۆلار بووبە ناوى (ڕیكخراوى هاریكارى ئابورى ئەوروپا) تەنانەت ئەم هاریكاریە ئەڵەمان و یابانیشى گرتەوە كە بە تەواىوى وێران و خاپور بو بون.
4 بۆیەكەمین جار لە گەڵ یەكێتى سۆڤیەت كەوتە دیالۆگ و دیبلۆماس گۆڕنەوە و سەردانى یەكتر، تا ئەنجام گیرى ئەو ململانێیانە كارنەكاتە سەر ستراتیژى سیاسى هەریەكەیان و، سەردەمى ئاشتى و پێكەوە ژیانى دۆستانە بگوزەرێنن.
-5-دامەزراندنى دەزگاى چاودێرى كۆمەڵایەتى بۆ خەڵكانى مەدەنى.
6-دارشتن و جێبەجێ كردنى بەرنامەیەكى زانستى تۆكمە، بۆ گەشە پێدانى كەرتى كشتو كاڵ، پێدانى قەرزى درێژخایەن ، ئامادەكارى بۆ ئامێرى پێشكەوتوو و ،كەم كردنەوەى باج لەسەر جوتیارەكان.
7-دامەزراندنىدەزگاى فریاكەتنى فیدراڵى،بۆ پێدانى قەرز بەهەر هاوڵاتیك بیخاتەگەڕ یان بۆ زیان لێكەوتوانى جەنگ بەگوێرەى ئەو بە ڵگانەى دەیهێنن.
8-دەركردنى یاساى چاككردنى پیشەسازى، داناى ئیدارەى كارى گشتى ، لە ژێر چاودێرى وەزیرى ناوخۆ (ئیكز) پێدانى قەرز بە هەرێم و شارەگەورەكان و بۆژاندنەوەى پیشەسازى ناوخۆ .
9-جێگیركردنى نرخى دراو ، بەرزكردنەوى ئاستى بەهاى كە لە ساڵى 1929 شكستى گەورەى خواردبوو.
10-پێكهێنانى ئیدارەى پێدانى كارەبا بە گوندەكان بەگشتى ، دانانى نرخێكى كەم لە سەرى نەك وەك ئەو نرخەى لە شارەگەورەكاندا وەرئەگیرێ، ئەمانە مشتێكە لەو خەروارەى ئەو گەورە سەرۆكە بۆ نیشتمان و گەلەكەى كردى بە ئیفلیجى.
ئایاسەرۆكى هەرێم چ پاساوێكى درێژ كردنەوى ویلایەتەكەى هەیە؟، ئەم سەرۆكەى ئێمەو ئەوى ئەمەریكا چیان لەیەك ئەچێت؟ لە كاتێكدا هەردو پارتى فەرمان ڕەوهەرێمى كوردستان، ناشیرینترین ئەزمونى حوكمڕانیان لە م هەرێمەدا بە دواكەوتوتریت تەشقى خێەڵەو جێ بە جێ كردوە؟ ئایا لە خۆیان ناپرسن گەورەترین سەرمایەدار كە خۆیانن لەچ سەرچاوەیەكى شەرعیەوە دەستیان كەوتوە.؟؟ ئەى بۆ لە خۆیان ناپرسن كێن چینى مشە خۆرو گەندەڵ،؟ كێن ئەوانەى سیخوڕى بەسەر بیرە ئازادو ڕۆشنیرو گەنج و نەیار و دلسۆزە ڕاستەقینەكانەوە دەكەن؟ئاخر درێژ كرنەوە بۆ ستەمكارى؟. حەزكردن لە دەستەڵات مافێكى سروشتى مرۆڤە، بە ڵام ئەو دەستەڵاتە پێویستە بە یاسا دیسپلین بكرێ، نەكە ئەو كۆمیدیا قێزەونەى هەر خۆیان داڕێژەر و جێبە جێكارین پێكەوە، تا پاكتاوى یەكتریان كرد گەورەترین نەهامەتى وتراژیدیا و قەیرانیان بۆ میللەتەكەمان هێناوو ئیستاش دڵدارى سیاسى دەكەن.