کێ سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌بێت؟
Monday, 29/04/2013, 12:00
به‌ڕێز سه‌ردار عه‌زیز، ته‌حه‌فوز و قه‌له‌قیی ئه‌وانه‌ی که پێیان خراپه سیاسه‌تکارێکی ناو ناوه‌ندی ئیسلامی سیاسیی ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم، وا لێک ده‌داته‌وه که ئه‌وان له عه‌لمانییه‌ت تێنه‌گه‌یشتوون بۆیه قه‌له‌قن.
ئه‌مڕۆژانه لێره‌وله‌وێ هه‌ندێک هه‌وڵ له‌لایه‌ن هه‌ندێک له ڕۆشنبیرانه‌وه هه‌یه بۆ پیشاندانی قه‌له‌قیی ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌و سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیایه هه‌یه که به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌ددین به‌هادین کاری بۆ ده‌کات، وه‌ک قه‌له‌قییه‌کی به‌لاشه و بێبنه‌ما.
له‌م پێناوه‌دا هه‌ندێکیان له وتاره‌کانیاندا ئه‌و قسه دروست و ڕه‌وایه ئاماده ده‌که‌ن که ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم سه‌رۆکێکی ته‌واو فاشیل و گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ره که ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتدارێتییدا ده‌ست بۆ کوشتن و ته‌سفییه‌کردنی ڕه‌خنه‌گران و نه‌یارانی خۆیشی به‌رێت.
ژماره‌یه‌کی تر له ڕۆشنبیران هه‌ندێک داپۆشراوتر داکۆکیی له‌وه ده‌که‌ن که هیچ گرفتێکی تیا نییه سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بدرێته ده‌ستی ئیسلامیستێکه‌وه، به‌وه‌ی که ده‌چن دێباته‌که ده‌به‌ستن به هه‌ندێک قسه‌ی ناڕۆشن و به بابه‌تی فیکریی واوه که ڕه‌بتێکی ڕاسته‌وخۆی نییه به ناوه‌ڕۆکی دێباته‌که‌وه و قسه‌کردن نییه له‌سه‌ر هۆکاری ته‌حه‌فوزی ئه‌و که‌سانه له‌ئاست کاندیدبوونی به‌ڕیز سه‌ڵاحه‌ددین به‌هادیندا.
له‌ناو ئه‌و وتار و ئارگیومێنتکردنه بێڕه‌بتانه‌دا که له‌م جۆره‌ی دووه‌من، من پێموایه ئه‌م به‌ستنه‌وه‌یه‌ی کاک سه‌ردار بۆ دێباته‌که به عه‌لمانییه‌ته‌وه بێڕه‌بترینیانه. من پێموانییه کاک سه‌ردار خۆیشی بزانێت مه‌سه‌له‌ی کاندیدبوونی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین و ده‌نگنه‌دانی خه‌ڵک پێی چی په‌یوه‌ندییه‌کی به مه‌سه‌له‌ی عه‌لمانییه‌ته‌وه هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت هانی خه‌ڵک بدات پشتی ئه‌و کاندیده بگرن.
تەحەفوزی ئەوانەی تەحەفوزیان هەیە له چوونه‌پشت ئیسلامییەک بۆ کردنی به سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕه‌خنه و ته‌حه‌فوزه له‌ئاست ئه‌و ئایدۆلۆجیا و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئه‌و که‌سه ئیسلامییە باوەڕی پێی هه‌یه و سبه‌ی ڕۆژ وه‌ک سه‌رۆکێک فه‌رزی ده‌کات به‌سه‌ر وڵات‌دا. ته‌حه‌فوزی ئەوان له‌وێوه‌یه که ئه‌وان خه‌ڵکی لیبراڵن و ده‌خوازن جڵه‌وی وڵات نه‌که‌وێته ده‌ست هێزێکی کۆنسه‌رڤاتیڤ. به‌کورتیی، ئه‌وه کێشمه‌کێشی نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری لیبراڵییه‌ت و کۆنسه‌رڤاتیزمه و سیاسه‌تکردنه له‌پێناو کێشکردنی سیاسه‌تی وڵات‌دا به‌ره‌و ئه‌م جه‌مسه‌ر یان ئه‌و جه‌مسه‌ری ئه‌و کێشمەکێشە.
جا ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌ت به مانای ئه‌وه‌یه که لیبراڵیزم و کۆنسه‌رڤاتیزم ئیتر له سیاسه‌تی ناو وڵات‌دا واز له کێشمه‌کێشی سیاسیی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بێنن. ئەگەر عەلمانییەت داوا ده‌کات ئیتر خه‌ڵک سیاسه‌ت نه‌که‌ن و ئیتر باکیان نه‌بێت وڵات به چی ئاراسته‌یه‌ک له‌و دوو ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ڕوات، ئه‌وا گرفتێکی تیا نییه باسی عه‌لمانییه‌ت بهێنرێته ناو ئه‌و دێباته‌وه که ئه‌مڕۆژانه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم هه‌یه. به‌ڵام مادامێک عه‌لمانییه‌ت به‌و مانایه نییه، ئه‌وا عه‌لمانییه‌ت هیچ ڕه‌بتێکی به کرۆکی ناکۆکییه‌که‌وه نییه و دیاره که باسی عه‌لمانییه‌ت ته‌نها بۆ به‌زاندن و ده‌مبه‌ستنی ئه‌و که‌سانه ده‌هێنرێته ناو دێباته‌که‌وه که ئه‌و به‌خته‌یان نییه به زمانێکی زیندوو کتێبێک له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌ت بخوێننه‌وه و تێبگه‌ن که عه‌لمانییه‌ت چییه و چه‌ند ناپه‌یوه‌ندداره به ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانه‌وه له به‌سه‌رۆکبوونی ئیسلامیستێک.
ئه‌وه‌ی من تێبینیی ده‌که‌م ئه‌وه‌یه که له‌م یه‌ک دوو ساڵه‌ی دواییدا تێزی پۆست-سکۆلاریزم و بەهەڵەدەرچوونی ئەو تیۆرەیەی کە پێیوابوو ئایین پێبەپێی گەشەی مۆدێرنیتیی دەپوکێتەوە، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ڕۆشنبیرانی کورده‌وه مانای زۆر له خۆی گه‌وره‌تری لێ بار ده‌کرێت و بۆ ڕه‌واییدان به زۆر سیاسه‌ت و ڕوانگه‌ی ناڕه‌وا به‌کار ده‌هێنرێت. هه‌ندێک له ڕۆشنبیران له کاتی خۆپیشاندانه‌کانی به‌هاری 2011-دا ئەو باسەیان وه‌ک ئارگیومێنت بۆ ئیمکانی شۆڕشگێڕیی و ئازادییخوازیی هێزه ئیسلامییه‌کانی کوردستان بەکار دەهێنا. هه‌ندێکی تر بۆ ده‌مداخستن و به‌توندڕه‌وپیشاندانی ئه‌و ڕۆشنبیره لیبڕاڵ و سکۆلاریست و ئاتەئیستانە به‌کاریان ده‌هێنا که ده‌یانویست ڕا و بۆچوونی ڕاشکاوی خۆیان له‌سه‌ر ئیسلام و کارکردی نێگه‌تیڤانه‌ی هێزه ئیسلامییه‌کان له کوردستاندا له‌سه‌ر ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان بڵێن. ئێستاش هه‌وڵده‌درێت هه‌ر هه‌مان ئارگیومێنت بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌له‌قیی ئه‌و که‌سانه به‌کار بهێنرێت که ئه‌زموونی ئێران و ئه‌فغانستان و سعودیه و سۆماڵ و سودان و پاکستان و میسر ترساندونی و پێیان خۆش نییه جڵه‌وی وڵات بکه‌وێته ده‌ست نوێنه‌ری هێزێکی کۆنسه‌رڤاتیڤ. هێزێک که هه‌رده‌م سیاسه‌تی ڕاگه‌یه‌نراو و ئاشکرای ئه‌وه بووه که کار بۆ ئه‌وه ده‌کات بەها و نۆرمەکانی ناو جیهانبینیی و ئایدۆلۆجیای دینیی ئەو، بکرێتە یاسای وڵات و ژیانی هەموو کۆمەڵگای لەسەر ڕێک بخرێت.
به‌کورتیی من پێموایه باسی پۆست-سکۆلاریزم و ڕۆڵی ئاین له دونیای مۆدێرندا بێئه‌ندازه به‌ده‌ستی ژماره‌یه‌ک له ئه‌کادیمیکه‌ر و ڕۆشنبیری ناو ناوه‌ندی سیاسیی و ڕۆشنبیریی کوردییه‌وه شێوێنراوه. بۆیه پێویست به‌وه ده‌کات دێباتی به‌دوادا بێت تا خوێنه‌ری ئێمه تێبگه‌ن چۆن ئه‌و تێزه خوێندنه‌وه‌ی ناڕه‌وای لێ بار ده‌کرێت. دێباتێکی وا گرنگه چونکه من ده‌بینم هه‌ندێک له ڕۆشنبیران له‌به‌ر تێنه‌گه‌یشتی قوڵیان له تێزه‌که و به‌هۆی قسه‌کردنی زۆریانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، کۆتیان خستۆته ده‌ستوپێی دێباتی ئاینیی و ڕه‌خنه‌ی ئیسلامی سیاسیی له ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی و سیاسیی کوردییدا. ئێستاش هه‌ر به هه‌مان تێزه‌وه به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانیی ئیسلامییه‌کان (وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنی کۆنسه‌رڤاتیڤ) له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنی پۆپۆلیست) له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، به‌جیددی کار بۆ بێئه‌هه‌مییه‌تپیشاندانی جیاوازیی نێوان دونیای کراوه‌ی لیبراڵییه‌ت و دونیای داخراوی کۆنسه‌رڤاتیڤییه‌ت ده‌کرێت.
لەئاست ئەو ڕەخنانەدا کە ئۆپۆزیسیۆن و هەندێک لە ڕۆشنبیران ڕووبەڕووی ئەوانەی دەکەنەوە کە پێیان باش نییە پشتی ئیسلامیستێک بگرن و بیکه‌ن به سه‌رۆک، گرنگە ئەوە جەخت لێ بکەینەوە کە خەڵکێکی زۆر نایانەوێت ئیسلامیستێک ببێتە سەرۆک چونکە ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازییه‌کی دژه‌به‌ر له‌نێوان لیبرالیزم و کۆنسه‌رڤاتیزمدا دەبینن و لەم دووبەرەییەدا خۆیان به شه‌ڕکه‌ری ته‌نها لایه‌کیان ده‌زانن. ئه‌وان نایانەوێت پشتی ئیسلامیستێک بگرن چونکه ده‌زانن ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێ گرنگ نییه که ئه‌وان بۆ کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردیی ده‌یکه‌ن. ئه‌و خه‌ڵکه نایانەوێت پشتی ئیسلامیستێک بگرن چونکه ده‌زانن کارێکی وا که پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم (به‌و هه‌موو سه‌ڵاحییه‌ته گه‌وره‌یه‌وه که له ده‌ستور و له یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمدا پێی دراوه) بدرێته ده‌ستی که‌سێکه‌وه که هه‌رکات بۆی بلوێت به‌ها و نۆرمه‌کانی ناو تاکه ئاینێک ده‌کاته بنه‌مای ده‌ستوور و هه‌موو یاساکانی وڵات، کارێکه دژ به ڕۆحی عه‌لمانییه‌ت. بۆیە (به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕایه‌وه که ده‌ڵێت ئەوان له عه‌لمانییه‌ت تێنه‌گه‌یشتوون)، ئەوە ئه‌و خه‌ڵکه‌ن کە له عه‌لمانییه‌ت تێگه‌یشتوون و شه‌ڕکه‌ری عه‌لمانییه‌تن. ئەوانن دەزانن کە کارێکی وا به‌تاڵکردنه‌وه‌ی عەلمانییەتە له هه‌موو مانایه‌ک، یان ڕاستتر بڵێم، کوده‌تایه‌که به‌سه‌ر عه‌لمانییه‌تدا.
ئه‌مه‌یه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان له پشتگیرییکردنی ئیسلامیستێک بۆ سه‌رۆکایەتیی هەرێم. لێره‌وه‌یە ئه‌وان پێیانوایه پشتگیرییکردنی ئیسلامیستێک بۆ سه‌رۆکایەتیی هەرێم هه‌م تێنه‌گه‌یشتنه له عه‌لمانییه‌ت و هه‌میش بێباکییه له‌ئاست ئازادیی ئاینداریی و ئازادیی جیهانبینیی له کوردستاندا. پشتگیرییکردنی ئیسلامیستێک بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، پشتچۆڵکردنی که‌مایه‌تییه ئاینییه‌کانی وه‌ک یه‌زیدیی مه‌سیحیی و کاکه‌یی و مه‌ندائیی و سابئییه‌کانه له کوردستاندا. هه‌روه‌ها پشتچۆڵکردنی ئازادیی بیروڕاده‌ربڕینی خه‌ڵکی عه‌لمانیی و خه‌ڵکی لیبڕاڵ و ئاته‌ئیسته‌کانه.
دروست نییه به‌وه داکۆکیی له گونجاویی ئیسلامیستێک بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکرێت که ئاماژه به‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و سه‌رکوتگه‌رییه بکرێت که سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم خستوویه‌تییه‌وه. ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کاندیدێکی ئۆپۆزیسیۆن ئۆتۆماتیکیی مانای قبوڵکردنی هەڵبژاردنەوەی بارزانیی نییه. ئه‌مه ڕوانگه‌ی هێزه سیاسییه‌کان و ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌یه که چوونه‌ته ناو ئه‌و یارییه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسییەکاندا. ئه‌وانه‌ی بۆ داکۆکیی له کراوه‌یی کۆمه‌ڵگا پێیان خراپه ئیسلامستێک سه‌رۆک بێت، ئه‌و داکۆکییه‌یان قسه‌کردن نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا کێ ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌ڵکو قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا کێ نه‌بێته سه‌رۆکی هه‌رێم.
[email protected] 25.04.2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست