گاڵتەی رۆژگار

Sunday, 28/09/2014, 12:00


کوردستان پۆست ئەو عادەتەی خراپە کە دەبێ هەر بابەتی سیاسی بۆ بنێری! ئەو جار بە قسەیان ناکەم. جا کەیفی خۆیانە بڵاوی دەکەنەوە یان رایدەگرن.! بابەتی ئەو جارم دەدەمە دەست.
(گاڵتەی رۆژگار) شەوی دی نەمتوانی باش رازێم، تاو ناتاوێک رادەچڵەکام و خەونی سەیرم دەدین.لە خەونمدا حاجی لە حەج گەڕێبونەوە باشوور ودیارییان بۆ هێنابوین.گۆیا بە میلیونان پارەیان خەرجی سەوقاتو دیاری کردووە.ئاخر مفتەخۆرەکانی سەردەستی سعودی فەقیرن ولە برسان مردون!
تۆماس ئاڵوا ئیدیسۆن. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا فکری لەوە کردووە کە چۆن رووناکی بداتە هەموو جیهان. ئەو بلیمە توانی بە کارو زانستی خۆی ،، کارەبا،، بەرهەم بێنێ کە دونیای تاریکی پێ روون بۆتەوە.(هەزاران جار روحی شاد بێ) .
ئیدیسۆن موسڵمان نەبوو ونەیدەزانی حەج لە کوێیە؟ هەر لە ئیدیسۆن ولە حاجیەکانی کورد!؟
دیاری حاجییەکان کورد بۆ کۆمەڵگای کورد دوو شتە.،،، تەزبیح و سیواک!!! ،،، ئەوان زۆر زیرەکن دەزانن خەڵک بێکارە ولە ژێر سایەی دەسەڵاتی بەرهەڵێخ ئاسای ئەو دەسەڵاتەتەدا خەریکی تەزبیح گێڕان دەبن.! کار لەو پڕ بایختر؟ دیاری دووهەم ،سیواکە کە دەڵێن سوننەتی خۆشەویستی خودایە. کە پاش نانخواردن چەپ وراست لەو بەرو لەوبەری ددانی هەڵدەسوو تا ئەو خواردنەی کە لە زاردا هەن بێتە دەرێ! بۆیە لەمەو بە دوائیدی خەڵک حەوجێیان بە دوکتوری ددان ننیە. هەروەها دوو سیواکی تایبەتیان بە بارزانی وتاڵەبانی هێناوەتا زوو زوو زاریانی پێ بشۆن. چون قسەی قۆڕو پیس زۆر دووپات دەکەنەوە. یەکێک لەو قسانە ئەوە بوو کە ئەردۆغان فێری کا مەسعودی کردبووە کە بڵێ: شەڕی داعش هێ ئێمە نییە .!
ژانی منداڵی نۆ مانگە :
نۆ مانگی رەبەقە منداڵی بەشە پارەی ١٧ لەسەتای باشوور نەدراوەتە دەسەڵات.ئەو منداڵە وا زوو لەدایک نابێ.هەر ئەو سیاسەتەش بۆتە هۆی ئەوەی کە سەرۆکی هەرێم بە حیزبەکانی کەمپنشینی رۆژهەڵاتی کوردسان بڵێ:ئیدی زۆر هاتووە قەباڵە بەتاڵە. فکرێک بۆ حاڵی خۆتان بکەنەوە.لەمەو بدوا پارەو خەرجی مانگانەتەن فت.
لە چەند رۆژی رابوردوودا لە چەند ناوچەی رۆژهەڵاتی وڵات شەڕەتەقە روویداوەو گۆیا ،، پارێزەرانی وڵات لەو بەشە سەر بە لەتە حیزبی دێمۆکڕاتی کا خالید عەزیزین.ئەوان دەڵێن چیدی ئەزمونی باشووری کوردستان ناپارێزین. شەڕی چەکداری دەست پێدەکەینەوە.قەراریشە ئەندامانی ناوەندی ودەفتەری سیاسی و خڕوپتون بێنەوە رۆژهەڵات.بۆ ئەوەی نەگاتە جەژنی قوربان دەسەڵاتی تاران برووخێنن.دەبیری ئەو لەتە حیزبە دەلێ: خۆمن لە جەلال تاڵەبانی کەمتر نیم ئەمیش دەبمە سەرۆککۆماری ئێڕان وکا مستەفای هیجریش دەبێتە سەرۆکی هەرێم !
ساڵان کە ،،پژاک،، جوڵەی شەڕی چەکداری دەکرد. ئەوانە دەتگوت زەرگەتە پێوەی داون پڕ بە دەشتی کۆیە هاواریان دەکرد، دەبێ ئەزمونی باشور بپارێزین.ئێوە (پژاک) کوردستان دەکەنە سەربازگەی دەوڵەت. ساف لە ساف دەبێتە قشڵە ! کوا سەردەمی شەڕی چەکداری ماوە.! بەڵام بێ موچەیی وای لێکردون کە ئەوڕۆحازرن هەزار سەر لە چاوترووکاندنێکدا بە با دەن.
داعش وژن :
زۆرم پێ سەیرە کە خەڵکی ئێمە گازەندەیان لە داعش هەیەو دەڵێن حورمەتیان بۆ ژن نییە بە مرۆوی لە قەڵەم نادەن.! لە رۆژی هەینی ٢٧ رەجەبی ساڵی ٥٨١ کۆچی (١١٨٧ زایینی) شاری ،، قودس،،، بەدەست جەنگاوەرەکانی سەلاحەددینی ئەیویبی گیراو خاچ پەرەست دەرکران . مابوونەوە ئەو دیلانەی کە لایان خاچپەرەستانەوە گیرابون. موسڵمانەکان بە پێشنوێژی سەلاحەددین نوێژیان کردو بۆ ئازاد کردنی دیلەکان بڕیاریان دا. ئەوکات بڕیار ئەوەبوو، بۆهەرپیاوێک کە ئازاد دەکرێ،، ٢٠ دینار!،، وبۆ هەر ژنێکیش،،١ (یەک) دینار!!! درا تا ئازد بن! ئەو کاتەش ئاوا نرخ بۆ ژن دیاری دەکرا! خۆ سەلاحەددین ،بەغدادی نییە. ئەو کوردە بووبۆ ئایین تێکۆشا. ئەبوبەکر بەغدادی نە کوردە نە دۆستی کوردە. ئەگەر حورمەت بۆ ژنی کورددا نانێ نابێ گلەیی لێ بکرێ. لەو رێگوزەرەدا، تاس هەمان تاسە وحەمامیش سارد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە