کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسک سیخوڕه‌که‌ی ‌ئه‌رگه‌نگون ، ‌گه‌وره‌ جه‌نه‌ڕاڵێکی تورکیی به‌گرتندا

Friday, 12/03/2010, 12:00


به‌پێی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌ و مه‌دیاکانی تورکیا، به‌دانپیانانی بروسک، ئه‌و که‌رکویه‌ی که‌ 14 ساڵ سیخوڕی بۆ ڕژێمی تورکی فاشیکردوه‌، ئالان ئه‌نگیان ده‌ستگیر کرد، ئالان ئه‌نگین یه‌کێکه‌ له‌و جه‌نه‌ڕاڵانه‌ی که‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ کوشتی سه‌دان هه‌زار کورد و تورکی بێگوناه، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تیرۆرکردنی‌ نووسه‌ری کورد و تورک، که ‌زۆربریان له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، بروسک سێخوڕه‌که‌ی ئه‌رگه‌نگون له‌یه‌کێک له‌ چاوپێکه‌وتنه‌ ڤیدێۆییکانیدا ئه‌ڵێ: که‌ ئه‌له‌ن ئه‌نگین شه‌قی هه‌ڵداوه‌ له‌ مه‌سعود با‌رزانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ویستوویه‌تی که‌ ئه‌و تاوانباره‌ی که‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی تورک (ئۆغرمونجۆ)ی تیرۆر کردووه‌ و له‌ لای پارتیی بووه‌، ته‌سلیم به‌ تورکیای بکات. به‌ڵام ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌ییه‌کان پێیان خۆش نه‌بووه‌،‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی له‌ تورکیا به‌ نهێنیه‌کان بزانێت.
پرسیارێک لێره‌دا که‌ بۆمان دێته‌پێش، ئایا ڕۆژێک کوردیش ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی، له‌وه‌ تێبگات که‌ ئه‌م سه‌رانه‌ی کورد چه‌ند تاوانبارن و دادگاییان بکات، که‌ ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌ییه‌کاندا تێکه‌ڵ کردوه‌، که‌ کاری سه‌ره‌کیان کوشتنی کوردی ئازادییخوازانی کورده‌؟
ئه‌و سه‌رکردانه‌ بوونه‌ته‌ هۆکاری دواکه‌وتنی شۆڕشه‌کانی کورد چ له‌ خۆرهه‌لاتی چ لا باکوور، هه‌روه‌ها باشووری کوردستانیش، ئه‌نجاماکه‌شی ماڵوێرانیی بووه‌ بۆ کورد‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە