بە یارمەتى كاك نەوشیروان من وەڵامى مەلا بەختیار ئەدەمەوە
Thursday, 12/02/2009, 12:00
خۆزگەم ئەم مەلا بەختیارەى ئێستا خۆى كردوە بە فس فس پاڵەوانى یەكێتى و ئەڵێى یەكێتى كەسى تیا نەماوە تەنها ئەم نەبێت , بە قەد فازیلى مەتنى ئەقڵى بە دنیاى سیاسەت بشكایە وە و ڕاى نەكردایە لە ڕاستیەكان , لە هەموو مێژوى فازیل میرانى نۆكەرى بنەماڵەى بارزانى دا تەنها ئەم جارە ڕاستى كردوە , كە وتویەتى كاك نەوشیروان دەنگى نیوەى یەكێتى لایە ,ئەمە ڕاستیەكى حاشا هەڵنەگرە , بەڵام مەلا بەختیار بەو قسەیە قەڵس دەبێت ,بۆیە لە ڕوون كردنەوەكەى مەلا بەختیاردا كە بەناوى مەكتەبى سیاسى یەكێتیەوە بڵاوى كردۆتەوە نمونەى هەڵبژاردنى كۆمیتەو مەڵبەندەكان ئەهێنێتەوە , ئەگەر مەلا خۆى غەشیم نەكات باش ئەزانێ جیاوازى بەینى نوێنەرەكەى باڵى ڕیفۆرم و باندى گەندەڵ تەنها نزیكى پەنجا دەنگێك بوە ئەویش دواى ئەو هەموو پارە و هەڕەشە و چاو سور كردنەوەیە , كەواتە نیوەى یەكێتى وەكو ئەندام ئەگەر زیاتر نەبێت لاى كاك نەوشیروانە , بێجگە لە و هاوڵاتیانەى حیزبى نین , مەلا بەختیار وا دەزانێ ئیتر ئەو سەركەوتنە قیاسە بۆ ئەوەى جارێكى تر لیستەكەى تاڵەبانى شكست بە لیستەكەى كاك نەوشیروان بهێنێت , ئەمە نەك بیر كردنەوەیەكى سەقەتە بەڵكو خۆ گێل كردنە , كەس نەزانێ مەلا باش ئەزانێ هەر لە سكرتێرى یەكێتیەوە تا وەزیر و مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى وئاسایش و زانیارى و فەرماندەیى و چەندان دەعباى تر شەڕى ئەو لیستەى ڕیفۆرمتان كرد , ئەو شەوە تا سەعات چوارى بەیانى تاڵەبانى كۆبونەوەى لەگەڵ ئەندام كەرتا كردوە ئەمە بۆ دەرچوون , واش سەرباقى خەرج كردنى ئەو هەموو پارەیە , ئەو هەمووبەڵێنە درۆینەیە , كەچى جیاوازى دەنگەكان نەگەیشتە شەست دەنگیش , ئەگەر یەكێتى و مەلا بەختیار ئەمە بكەنە پێوەر بۆ سەركەوتنى خۆیان ئەوا لە ئێستا دۆڕاون چونكە میللەتیش ئۆرگانى حیزبى و كادرى حیزبى نیە تا بە ئارەزووى مەلا بەختیار دەنگ بدەن , ئەم جارە كاك نەوشیروان لیستى هەبێت و نەبێت ئێوە هەر دۆڕاون پێش ئەوەى كاك نەوشیروانیش باسى لیستى جیا بكات خەڵك نیوەى ئامادە نەبوو دەنگ بدات ,هەتا ئێستاش لە نیوە زیاتریش ئامادەى دەنگ دان نین , بەڵام ئەگەر لیستى جیا هەبێت ئەوا ئامادەین بە خوێن دەنگیان بدەینێ , بەڵام بە لیستى سەربەخۆى پارتى و یەكێتى یان لیستى هاوبەشى ئەم دوو حیزبە كەس ئامادە نیە دەنگ بدات ,بەڕاستى خەڵك خۆى بە شەرمەزار ئەزانێ جارێكى تر ئێوە بكاتەوە بە كەڵەگا بە سەر خۆیەوە , جارێكى تر ئەوەى تۆزقاڵێك هەستى كوردایەتى هەبێت پێى نەنگیە دەنگ بدات بە لیستێك دەیان خاوەن فایل و دزو گەندەڵ و خیانەتكارو ناوگەڵ پیس و نیشتمان فرۆشى تیا بێت , تازە بە تازە مەلا بەختیار پێمان دەڵێ و دەمانترسێنێ كە یەكێتى هەڵویستى توندى ئەبێت بە رامبەر بە كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانى , ئێوە دەمێكە خۆتان ساغ كردۆتەوە بۆ دژایەتى ئەو پیاوە و هەڤاڵەكانى , بەس لە مانگى ڕابوردودا جارێ هیچ نەبوە 110 كەسى سەر بە كاك نەوشیروانتان لە یەكێتى دەركردوە , ئیتر ئەمە هەڵوێست نەبێت چیە ؟ ئەزانى خەڵك چى چێشتوە بە دەست یەكێتى و پارتیەوە , جارێكى تر ئەگەر یەك تۆز كەرامەتمان هەبێت دەنگ نادەین بە ئێوە, ئێوە هەژدە ساڵە كەرامەتى ئەم میللەتەتان خستۆتە ژێر پێتانەوە , ئێوە هەتا ئێستاش میللەت وەكو كۆیلە سەیر ئەكەن , خەڵك جارێكى تر چۆن دەنگ ئەدات بە لیستێك كەسەرۆ قادر ئەو میللەتە بە سەگ حساب بكات , كورد واتەنى قنگرو ماست بە وادەى خۆى , ئێستا وادەى ئەوەیە میللەتیش بە ئێوە بڵێت ئێوەن سەگ ,نەك ئێمە , هەژدە ساڵە ئێمە لە بەر ناسكى وەزعەكە شەڕى ناوخۆمان قبوڵ كرد , دزى گومرگەكانمان قبوڵ كرد , خیانەتى توركیا و 31ى ئاب و ئێرانمان قبوڵ كرد ,بێ كارەباى و بێ ئاوى و گەندەڵى و داوین پیسى و ناوناتۆرەى سوكمان قبوڵ كرد ئیتر خەڵك پێى قبوڵ ناكرێ , ئەزانن چیتان پێ كردوین , ئیتر ڕۆژى حسابە , بۆ ئەبێت تا قیامەت هەر ئێوە سەرۆك و سەردارمان بن , بۆ ئێستا وا میللەت لاتان خۆشەویست بوە , ئەى بۆجاران تفتان ئەكردە میللەت و بە سەگ و قەحبە و هیچ لە بارا نەبوو تەمەڵ ناوتان ئەبردین , قەرز كۆن ئەبێت بەڵام نافەوتێ ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست