کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


نامەیەك بۆعوسمان حاجی مەحمود و مەلا سەعید و زۆربەی بە ناو ڕیفۆرمخوازەكانت بناسە لە كفری

Sunday, 26/07/2009, 12:00


كۆمەڵێك بەرپرس لە كفری لە كاتی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی بەناوەی ڕیفۆرمەوە قارەمانێكی وەك عەلی سوریان بەكوشتدا خۆیانیان پێكردە بەرپرس و هەموو دەوڵەمەند بوون، لەوانە مەردان چاو شین و ئەركان جاسم و مامۆستا سابیر و نەسرەدین و مەلا غەریب و سبیحە و هەموویان وەك بەرپرس و كارگێڕی مەڵبەندچەندان كادر و بەرپرسی كۆمیتەی تری مەڵبەندی كفری، پاش ئەوەی لیستی گۆڕان خۆی ڕاگەیاند و پشتیوانیەكی یەكجار گەورەی لەلایەن خەڵكی ستەم دیدەی كوردستانەوە لێكرا، ئەو كەسانەی لەسەرەوە كە ناویان هاتووە ئەو كادرانەی تری مەڵبەندەكە هەموویان بەرامبەر پارەو دۆلاری دزراوی خەڵك چۆكیان دادا و كەوتنە بەرەی لقی 66 پارتیەوە، لەناو مەڵبەندا شەهاب حاجی ئەحمەد كارگێر مەڵبەند و شارەزا شكور جێگری كۆمیتەو چەند كادرێكی تری وەك ئەبو عەلی، كاك عوسمان، سەیوان سیروان و هیمن سابیر و هێمن عومەر دەستیان لە كارەكانیان كێشایەوە هاتنە بەرەی گەلەوە بۆ لیستی گۆڕان كاریان دەكرد شەو ڕۆژ،چەندین كەسی تری پێشمەرگەی دێرینی و وەك ئەبو فەلاح كە بەرێوەبەری پۆلیسی دارستانی كفری و سەمەد ئۆمەربلی و كاك جه‌لال و چالاك و چەند كەسێكی تر دەستیان لە كارەكانیان كێشایەوە كاریان بۆ لیستی گۆڕان دەكرد، جگە لە مەڵبەندی كفری كەسێكی وەك مەلا سەعید بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان كە ئەویش ماوەیكی باش بەناوی ڕیفۆرمخوازیەوە درێژەی بە گەندەڵیە زۆر و زەوەندەكانی خۆیدا، تا ئەویش پەردەكەی لە ڕوی خۆی هەڵ ماڵی لەم هەڵبژاردنەدا سوجدەی بۆ پارە بردوو چووە بەرەی لقی 66 پارتیەوە، لە چەندین ماڵ كە ڕیكڵامی بۆ لیستی برنج و ئاوتماتەكەی پارتی كردووە لاقرتێی بە لیستی گۆڕان كردووە وتوێتی 10 كورسیش ناهێنن.
ئەم هەموو گەندەڵەی سەروەوە كە باسم كردن زۆربەی زۆریان بەهۆی عوسمانی حاجی مەحمودەوە بوونە بەرپرس و خاوەن پارەی دزراوی خەڵكی كوردستان، بە پێوێستم زانی ئەم نامە بۆ عوسمانی حاجی مەحمود بنوسم كە چیتر ئەو جۆرە خەڵكانە لە خۆ نەگرێت و بێت بیانكاتە ڕیفۆرم خواز بەسەر خەڵكەوە، من لای خۆمەوە وە زۆربەی زۆری ئەو برادەرانەی لە نوسینگەی گۆڕان لە كفری یەكەم كەس بوین كارمان دەكرد، قەبووڵ ناكەین هیچكام لەو گەندەڵانە بێن و بڵێن ئێمە لە ژێرەوە لە گەڵ گۆڕاندا بووینە، هەرچ كەسێك لەو چاو شۆڕانەی بەردەم پارە و پولی دزراوی گەل بێن بڵێن ئێمە گۆڕن خواز بووینە، ئەوە من یەكەم كەس دەبم ڕسوایان دەكەم، لە عوسمانی حاجی مەحمود لە نەوشێروانیشی قەبوڵ ناكەم هەم دیس كۆمەڵێك دزو جەردەمان لێبكەنە گۆڕان خواز، چونكە ئەو بەرپرسانە وەفایان بۆ عوسمانی حاجی مەحمود نەبوو لە بەرامبەر ئەو هەموو ئیمتیازات و پارانەی پیان دراوە لە نەهەقە، ئیتر چۆن وەفایان بۆ خاك و نیشتمان دەبێت، سبەی ئەمانە وڵاتیش بە پارە هەرزان فرۆش دەكەن، لەبەر ئەوە وەك سواڵكەریان لێ هاتووە پێیان تەرك ناكرێت لە گەڵ ڕێزم بۆ سواڵكەرەكان، ئەم نامەیە لە پێش هەڵبژاردنەكانەوە لە مێشكمدا دەخولێتەوە، بەڵام لە بەر بوغرای لقی 66 پارتی و پارتیەكان بە باشم زانی دوای هەڵبژاردنەكان بینوسم و بڵاوی بكەمەوە، لەم نامەیەدا بە عوسمانی حاجی مەحمود دەڵێم، ئەگەر تۆش بە خۆتا نەچیتەوە بتەوێت كەسانی هەلپەرست و گەندەڵ هەمدیس لە دەوری خۆت كۆبكەیتەوە، ئەوە دڵنیابە من یەكەم كەس دەبم دەتخەمە بەر ڕەحمەتی نووسینی ڕەخنەی توندەوە، هەر لێرەشەوە پێت ڕادەگەینم كە تەواویی ئەوانەی باسیانم كرد بە دڵ و گیان شەو ڕۆژیان خستبووە سەر یەك بۆ لیستی كلك زەردەكان، بۆیە ئەوانە دوو ڕوون گۆڕانخواز و ڕیفۆرم خواز نین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە