کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌پکێک له‌ مێژووی کۆمه‌له‌ کتێبه‌که‌ی برایم جه‌لال ....خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرا بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یان خوێندۆته‌وه‌

Tuesday, 29/11/2011, 12:00


چه‌پکێک له‌مێژووی کۆمه‌له‌، ناو نیشانی ئه‌و کتێبه‌یه که‌ برایم جه‌لال نووسیویه‌تی ،له‌دوو تۆی 506 لاپه‌ره‌دا به‌ تیراژی 500 دانه‌ چاپ وبلاوی کردۆته‌وه‌ له‌ نێوان مانگی 6 و 8ی سالی 2011دا له‌شاری سلێمانی. زانیم برایم جه‌لال کتێبێکی له‌م جۆره‌ی نووسیوه‌،حه‌تمه‌ن بایه‌خی خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ کتیبخانه‌کانی سلێمانی گه‌رام گه‌ر هه‌له‌نه‌بم گوتیان کۆکراونه‌ته‌وه‌و برایمیشیان له‌ ئه‌نجومه‌نی کارتۆنی گه‌وجانی ناوه‌ند ته‌جمید کردووه‌،به‌لام دواتر وا ده‌ر نه‌چوو ته‌نها چه‌ند پیاوێکی جه‌لال و برازاکه‌ی و ئه‌و عه‌تا سه‌راوییه‌ی که‌له‌ کۆنگره‌ی سێیی جه‌لالی خوله‌ سه‌نگاوی وپیاوه‌کانی به‌شه‌ق به‌ره‌و زیندانیان برد که‌مپینێکی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌یان کردبوو ئه‌وه‌ش له‌به‌ر باری خواری جه‌لالی سه‌ری نه‌گرت، دوای هه‌ولێکی زۆر له‌ کتیبخانه‌یه‌کی لاچه‌پی شاره‌حه‌یه‌ته‌که‌ به‌نرخێکی زۆرگران ونه‌شیاو ده‌ستم که‌وت
برایم جه‌لال کادری پێشکه‌وتوو ئه‌ندامی سه‌ره‌تاکانی دروست بوونی کۆمه‌له‌،له‌ نێو گێژاوی ململانێکانی ناو یه‌کێتی وشۆڕشی نوێدا ژیاوه‌،بۆیه‌ وه‌ک شایه‌د حالێک له‌نزیکه‌وه‌ یاداشته‌کانی ونووسینه‌کانی وه‌ک به‌لگه‌ی مێژوویی جێ بایه‌خن.
با‌له‌ به‌هێزه‌کانی ناو یه‌کێتی
دیاره‌ کۆمه‌له‌ وه‌ک رێکخراوێکی به‌هێزی سه‌رده‌می خۆی به‌کۆله‌گه‌ی دروسبوونی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان داده‌نرێت، کاتێک جه‌لال وهاوه‌له‌کانی گه‌رانه‌وه‌ مه‌فرزه‌ی چه‌کداری کۆمه‌له‌ له‌شاخ بوون، دوای ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کوردستان دێت، ئینجا ئه‌و خلته‌ پرۆلیتاریاو چه‌وره‌وئینتیهازی وماستاوچیه‌کانی باڵی جه‌لال دێت به‌ناوی شۆرشگێران وخه‌تی گشتی، جه‌لال تاله‌بانی بۆ به‌هیزکردنی پێگه‌ی خۆی هه‌رده‌م هه‌ولی ئه‌وه‌ی داوه‌ خه‌لکی لاوازو بێ مۆڕال وبێ ئایدیۆلۆژی وه‌ک کوڕه‌ شێخ وئاغاوبه‌کرێگیراوخۆفرۆش وخیانه‌تکارانی نیشتمان له‌خۆی کۆبکاته‌وه‌،به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی پێگه‌ی خۆی وهێشتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سه‌لاته‌کان له‌مستی ئه‌ودابێت،خه‌لکانی تریش ئه‌لقه‌ له‌گویێ وده‌روێشی بن،له‌کۆتاییدا ده‌رچوو وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌کێتی داهه‌یه‌،هیچ کارێک بێ پرسی ئه‌وناکرێت.
جه‌لال تاله‌بانی ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌می خۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌وخزمه‌ت کردن به‌خۆی داهه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ له‌خه‌می گه‌لی کوردو و شه‌هیده‌کانو هاوسه‌نگه‌ره‌ شه‌هیده‌کانی دا نییه‌!.
(جه‌لال وه‌ک دکتاتۆروخۆ سه‌پێن وتاکره‌و،توانی هه‌مو هاوه‌له‌کانی که‌ ترسی لێی هه‌بوون ته‌سفییه‌یان بکات، چ له‌ناو شۆڕش وچ له‌شاره‌کان چا هه‌ر یه‌که‌ی به‌ رێگایه‌ک،نمونه‌ به‌کوشت دانی عه‌لی عه‌سکه‌ری ودکتۆر خالی، باقی سه‌رکرده‌کانی وه‌ک مامه‌ ریشه‌ وکاک ئارام ....هتد ئه‌وه‌ بۆچوونی منه‌ خه‌لکیش ئه‌وه‌ باش ده‌زان).
جه‌لال له‌ناو شۆڕش
خۆسه‌پێنه‌رو دکتاتۆر توانی جله‌وی ده‌سه‌لات بگرێته‌ ده‌ست، دوای کاره‌ساتی هه‌کاری، تا بۆی کرا ناعه‌داله‌تی له‌نێوان پێشمه‌رگه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست و یه‌کێتیدا ده‌کرد یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان ئه‌وه‌ بوو که‌ جیابوونه‌وه،جه‌لال هه‌مو هه‌ولێکی بۆ تواندنه‌وه‌ی هه‌ردوو هێزی کۆمه‌له‌و سۆسیالیست دا ،دوای جیابوونه‌وه‌ی سۆسیالیست ،بزوتنه‌وه‌ی دروست کرده‌وه‌،ئه‌وه‌ش به‌ناردنی نامه‌ بۆ کۆنه‌ جه‌لالییه‌کان له‌شاره‌کان،
نموونه‌
عه‌لی عه‌وێز کۆیی له‌رێگای به‌ره‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی، به‌ شه‌هید هاواری برای برایم جه‌لال ده‌لێت: به‌شکوم لای کاکت شه‌فاعه‌تێکم بۆ بکه‌یت لۆ موزیعی له‌ رادیۆی ئه‌من ده‌نگم زۆر خۆشه،که‌ ده‌گاته‌ سه‌رکردایه‌تی ده‌بێت به‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی.
فیرارێک بۆ وه‌رقه‌ وه‌رگرتن ده‌چێت بۆ سه‌رکردایه‌تی به‌ناوی شێخ عه‌بدولکه‌ریمی شه‌ده‌له‌ ،که‌چی ده‌کرێت به‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی،دلێری سه‌ید مه‌جید ده‌چێته‌ لای سالارو برایم ده‌لێ وه‌لا مام بازه‌که‌ی هه‌لدا ئه‌ویش له‌سه‌ر سه‌ری شێخ عه‌بدولکه‌ریم نیشته‌وه‌،له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هه‌ولی داوه‌ سه‌رنجی خه‌لکانی تری ناو شۆرش بۆ خۆی رابکێشێت،ئه‌وه‌ی گوێ رایه‌لی نه‌بووبێت به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ته‌سفیه‌ی کردووه‌ ، یان کوشتویه‌تی یانیش شۆرش به‌ده‌رو کوردستان به‌ده‌ری کردووه‌ وه‌ک برایم جه‌لالی که‌ نارد بۆ ئه‌لمانیا،زۆر خه لکی تریش ته‌سلیم به‌ حکومه‌ت بونه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئالای شۆڕش،جه‌لال چونه‌ ناو حکومه‌تی پێ باشتر بوو له‌مانه‌وه‌یان له‌ناو شۆڕش، وه‌ک به‌ کوشتدانی سه‌رکرده‌کانی کاره‌ساتی هه‌کاری، کوشتنی تالیب رۆسته‌م له‌ناو شاری سلێمانی ده‌یان نموونه‌ی له‌م جۆره‌.......هتد.

مه‌لا به‌ختیارمراهیقێکی سیاسی
دیاره‌ مه‌لا به‌ختیار وه‌ی که‌سێک هه‌رده‌م حه‌زی به‌خۆ ده‌رخستن وفشه‌کردن هه‌بووه‌،بۆیه‌ بیستنه‌وه‌ی ناوبانگی خۆی غروری ده‌کات، تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ زیندانی کۆمه‌له‌ ده‌بینێته‌وه‌و برایم جه‌لال لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌لدا ده‌کات، کاتێک بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ل به‌عس بریار ده‌ده‌ن دوو نوێنه‌ر له‌ کۆمه‌له‌و دووش له‌ شۆڕشگێران بچن بۆ به‌غداد،کاتێک دوو هه‌لیکۆپته‌ر دێن مه‌لا به‌ختیار به‌هه‌له‌ داوان خۆی ده‌خاته‌ ناو یه‌کێک له‌ هه‌لی کۆپته‌ره‌کان، چوونی هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی وه‌فده‌کان به‌نیازی وێنه‌ گرتن له‌ گه‌ل سه‌دام وبردنه‌سه‌ری چه‌ند شه‌وێکی ره‌نگین له‌ به‌غدا داده‌بێت،دواتر که‌ ده‌گه‌رێنه‌ وه‌ ئه‌وه‌ به‌ پاله‌وانێتی له‌نێو ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گێرنه‌وه‌.

نه‌وشیروان مسته‌فاو برایم جه‌لال
دیارو ئه‌م دوانه‌ چ خیلافێکیان له‌نێواندا نه‌بووه‌،هه‌موو ئه‌م به‌لگه‌ نامه‌و دیکۆمێنتانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ لێکۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ل مه‌لا به‌خیتیاروپشکۆو شێخ عه‌لیدا هه‌بووه‌،لای برایم ده‌بێت،له‌ ساری نۆرنبێرگ کاک نه‌وشێروان داوای لێده‌کات ،کۆپیان بکات ودوای ده‌یان داته‌وه‌،به‌لام کاتێک برایم ئه‌م کتابه‌ ده‌نووسێت داوا له‌کاک نه‌وشێروان ده‌کاته‌وه‌، ئه‌ویش ده‌لێت نات ده‌مه‌وه،لیره‌ برایم دلی دیشیت له‌ کاک نه‌وشێروان.
مام جه‌لال دزو جه‌رده‌کانی سه‌نگاو خه‌لات ده‌کات
کاتێک ناحیه‌ی سه‌نگاو رزگار ده‌کرێت دزی وتالانییه‌کی زۆری خه‌لکه‌که‌ی ده‌کرێت،خه‌لکیش شکات ده‌که‌ن وگازانده‌کی زۆریان له‌ هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌بێت،بۆیه‌ برایم راده‌سپێردرێت بۆ لێکۆلینه‌وه،شه‌وکه‌تی حاجی موشیرو هه‌ندێک فه‌رماندی تر به‌لێن ده‌ده‌ن شته‌کانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ به‌لام نای گه‌رێننه‌وه‌،سامان گه‌رمیانی راپۆرتیان له‌سه‌ر ده‌نووسێت بۆ سه‌رکردایه‌تی، شه‌وکه‌ت وسێ فه‌رمانده‌ی تری عه‌سکه‌ری ناوچه‌که‌ بانگهێشتی سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه‌، برایم پێش ئه‌وان ده‌گه‌رێته‌وه مام داوای راپۆرتێک له‌برایم ده‌کات ئه‌ویش نای نووسێت برایم ده‌لێت ئه‌وه‌دێن و لیپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا بکه‌ مامیش ده‌لێت وه‌لاهی یان ئه‌و راپۆرته‌ ده‌نووسیت یان من سکرتێر نابم یانش تۆ له‌ناو شۆڕش نامێنیت، جه‌لال زۆر توره‌ ده‌بێت ده‌لێن خه‌لکی له‌و بروایه‌دا بووه‌ مام له‌وانه‌یه‌ هه‌ر چواریان ره‌می بکات، ،کاتێک فه‌رمانده‌ عه‌سکه‌رییه‌کان ده‌گه‌نه‌ سه‌رکردایه‌تی مام خه‌لاتیان ده‌کات هه‌ر یه‌که‌یان به‌ ده‌مانچه‌یه‌ک ورادیۆیه‌ک، دیاره‌ ئه‌وه‌ خه‌ونی جه‌لال ده‌بێت بۆیه‌ بریار ده‌ده‌ن برایم شۆرش به‌ده‌رو کوردستان به‌ده‌ر بکرێت دواتر به‌ هه‌ر جۆرێک بێت به‌بیانووی دووبرای شه‌هیده‌ ده‌ینێرن بۆ ئه‌لمانیا.
ئه‌م کتابه‌ دلۆپێکه‌ له‌م ده‌ریایی سیاسه‌تبازی وبازرگانی سیاسی وته‌سفه‌ی شۆڕشگیرانی هه‌قیقی له‌ناو یه‌کێتی نانیشتمانی کوردستان.



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە