سه‌ڵاح ده‌لۆ (٢٠٠) دۆنم زه‌وی له كه‌ركوك داگير ده‌كات
Monday, 13/02/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری كهركوكسهرچاوهيهك له نه‌جات حه‌سه‌ن به‌رپرسی پێشووی لقی ٣ پارتی له كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ئاشكردووه، كه سه‌ڵاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی و به‌رپرسی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای كه‌ركوك، داوای ٢٠٠ دۆنم زه‌وی كردووه بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌يه‌كی غاز له كه‌ركوك به‌ناوی يه‌كێك له كوڕه‌كانی، هه‌روه‌ها داوای ٥٠ پارچه زه‌وی له گه‌ره‌كی په‌نجا عه‌ره‌ب له كه‌ركوك بۆ خۆی و هاوسه‌ر و كوڕ‌و پاسه‌وان و خزمه‌كانی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌ی باسكردووه، له كاتيكدا سه‌ڵاح ده‌لۆ ئه‌و داواكاريانه‌ی كردووه، هيشتا له سه‌دا ٣٠ ئاواره‌كانی كه‌ركوك كيشه‌ی وه‌رگرتنی پارچه زه‌ويان هه‌يه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌شن، به‌ڵام سه‌ڵاح ده‌لۆ خه‌ڵكی سنوری كفری و كه‌لاره هيچ په‌يوه‌نديه‌كی به‌و شاره‌وه نيیه.
سه‌رچاوه نزيكه‌كه‌ی نه‌جات حه‌سه‌ن باسی له‌وه كردووه، كه ئێستا سه‌لاح ده‌لۆ به ئاشكرا له‌گه‌ڵ عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌زا و ناحيه‌كان ڕێكه‌وتووه به فرۆشتنه‌وه‌ی تيرۆرستان به كه‌س و كاره‌كانيان و له چه‌ند شه‌وی رابردوو، عه‌يمد سه‌رحه‌د قادر ١٥ ده‌فته‌ر دۆلاری گه‌ياندۆته ده‌ستی سه‌ڵاح ده‌لۆ.
ئێستا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای كه‌ركوك كه‌وتونه‌ته كێشه له‌گه‌ڵ سه‌لاَح ده‌لۆ كه به‌و شێوه‌يه ڕه‌فتار ده‌كات و محمه‌د سه‌يد خۆرشيد كه دۆستی نزيكی نه‌جات حه‌سه‌نه ئه‌ويش ئه‌و زانياریيانه‌ی پشت راستكردۆته‌وه، كه سه‌لاح ده‌لۆ له عه‌ره‌به‌كان خراپتر به كورده ئاواره‌كان ده‌كات له كه‌ركوك و بۆته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م گشت ليژنه‌كان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست