كۆسرەت دوژمنى پێشمەرگەى دێرین و دۆستى جاش و عەشایەر
Thursday, 17/05/2012, 12:00
هیچ پێویست بەوە ناكات باس لە ناپاكى و خیانەت و تاوانى بەناو سەركردەكانى كورد بكەم چونكە نەوەك كوردستانیان بەڵكو ئێستا دزى و تاڵان و فرتوفێڵ و پیاو كوژیەكانیان لە میدیاكانى ئەوروپا و ئەمریكاش بۆتە مانشێت ، ئەوەى من مەبەستمە باسكردنى كەسایەتى كەسێكى نەزان و پیاوكوژە كە ئێستا بۆتە سەركردەى ئەم میللەتە ئەویش (كۆسرەت رەسول عەلى) یە كە خواى گەورە لەسەر زەوى تۆڵەى خراپە و كارە پیسەكانى لێكردۆتەوە بەوەى ئێستا تووشى نەخۆشیەكى كردووە ناتوانێ تەوازنى خۆى ڕابگرێ كە لە پەرلەمان سوێندى درۆى خوارد لە كاتى قسەكردن ئەندامانى پەرلەمان پێى پێدەكەنین ، بەداخەوە تا دوێنێ وا خۆى نیشانى ئێمە دەدا گوایە دۆستى كەسوكارى پێشمەرگە و شەهیدان و پێشمەرگەى دێرینە بەڵام ئەمانەش هەر بڵقى سەر ئاو بوون ، لە كۆتایى مانگى ڕابردوو پێشمەرگەى دێرین و داوێن پاكو كورد پەروەرى ڕاستەقینە (شێرزاد مەغدید عومەر) ناسراو بە (شێرزادى جیهاز) بە كارەساتێكى دڵتەزێن كۆچى دوایى كرد ، كە كاكە شێرزاد كوڕى یەكێك لە كەسایەتیە دیار و كورد پەروەرەكانى هەولێرەوە بە بنەماڵەوە لە خزمەتى شۆڕشى كورد و دۆزە ڕەواكەى دابوونە بە ماڵ و گیانیان باوكى شێرزادى جوانەمەرگ زیندانى سیاسى و ڕێكخستنى نهێنى دەشتى هەولێر بووە و یەكێك بووە لە پیاوە تێكۆشەرەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان و دوایى لەگەڵ باڵى مەكتەبى سیاسى بووە و دواتریش بۆتە ڕێكخستنى كۆمەڵە و ئێستاش كەسێكى رۆشنبیر و بێ كار و هەژارە كە تا ئێستا هیچ موچەیەكى نیە كە ماڵ و سەروەت و سامانى كردە قوربانى شۆڕشەكانى كورد ، مامى كاكە شێرزاد (تۆفیق عومەر مستەفا) ناسراو بە (ئازاد) بەرپرسى رێكخراوە جەماوەریەكانى پارتى بووە لە ساڵانى پەنجاكان تا كۆتایى ژیانى یەكێك بووە لە پیاوە قارەمانەكانى كورد جیا لەوەى كۆمەڵێك شەهیدیان داوە ، كاكە شێرزاد ساڵانێكى زۆر لەلاى (كۆسرەت رەسول) كارى كردووە تەنانەت لە ڕاپەڕینەكەى ئادارى 1991 لەگەڵى بووە دواى هەفتەیەك بە ئیجازەیەكى 2 رۆژى هاتۆتەوە دیدەنى دایك و باوك و برا و كەسوكارى ، وەلێ بەداخەوە خۆم لەسەرتاوە واتە لەكاتى ڕووداوەكە و دواتریش لە نەخۆشخانە و دوایش دوو ڕۆژ لە پرسەكەى وەستابووم كۆمەڵ كۆمەڵ خەڵكى دەهاتن چونكە كوڕێكى پاك و ڕاستگۆ و لە بنەماڵەیەكى تێكۆشەر بوو تازیەكەى زۆر زۆر قەرەباڵخ بوو هەر لە بەرپرسانى پارتى و یەكێتى و گۆڕان و هەموو كەسایەتى و خەڵكى ئاسایى و دۆست و كەسوكارى بەڵام بەداخەوە نە كۆسرەت هات نە نوێنەرى هات نە كوڕەكانى بەڵام گەر جاشێك لە زاخۆ بتۆپێ ئەوە زوو دەچێتە پرسەكەى ، گەر عەشیرەتێك دەعوەتى بكەن ئامادەیە زوو بچێت ئەوەیە كەسایەتى كۆسرەت .
پێشمەرگەیەكى دێرین لە هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست