بەشیک لەو مێینانەی کەهۆکاری دەستدرێژین بۆسەرژنان..! - بەشی یەکەم وبەشی دووم کۆتایی
Monday, 09/03/2015, 12:00
توندوتیژی دژی ژنان ودەستدرێژی بۆسەریان ،دروست لەدوای ئاوابوونی قۆناغی دایک سالاریەوە دەست پێدەکات ولەهەر قۆناغیک ،لەقۆناغەکانی ئەومێژووەبەداوە،جۆروشیوازی چەوسانەوەکان ،لەلایەن دەسەڵاتی پیاوسالاری وئایینیەوە رەنگ رێژکراوەو ،چوارجیوەیەکی دەستوری پێدراوەوداوتر بەسەرژناندا سەپێنراوە .
بەومانایەی توندوتیژی دژی ژنان ،هەم چوارچیوەیەکی ئایینی هەبوو،هەم چوارچێوەیەکی دەستوری وژنان بەناوی پیرۆزی ئایین ودەستور چەوساندوەتەوەو کۆیلەکردوەوبێبەش کراون لەسەرەتایی ترین ماف،کەمافی خوێندن وئازادی خۆشەویستی وهاوسەرگیریە.
بەتێپەڕبوونی قۆناغەکان وهۆشیاربوونەوەی ژنان بەماف وئازادیەکانیان ،بەشیک لەمافەکانیان بەدەست هێناوە،بەڵام نەگەیشتون بەتەواوی مافەکانیان ولەبەشێکی زۆری ووڵاتانداژنان پلەدوون وئازادن نین لەهەڵبژاردنی هاوسەرگیری ولەسەربوونی پەیوەندی خۆشەویستی دەکوژرێن بەتایبەت لەوڵاتە پاشکەوتوەکان وئەووڵاتانەی دەستوریان لەسەربنەمای ئایین داڕێژراوە .
ساڵانەلەژێرسایەی دەستوری ئایینی وپیاوسالاری داهەزاران ژن بەناوی ناموس پەرستی وشۆردنەوەی شەرەفەوەژیانیان لێ زەوتدەکرێت.پێشکەوتنی ژنان لەخۆرئاواوهاتنەمەیدانیان وبەدەست هێنانی بەشێک لەمافەکانیان ،نەیتوانیوەکاریگەری گرنگ لەسەرژنان ومافەکانیان دابنێت وهۆشیارببنەوەو بێنەمەیدان وبەشێک لەمافەکانیان بەدەست بهێنن ،فشاری هەمەلایەنە دروست بکەن ،بۆگۆڕینی یەویاسایانەی پلەدووی ژنان دەسەلمێنن.
بەردەوام بوونی چەوساندنەوەی هەمەڕۆژە بەرامبەربەژنان لەوڵاتانی پاشکەوتوی خێڵەکی وئایینی دا ،دەروازەیەکی کردوەتەوە ،بۆئەوەی کەژنان هەندێک جارخۆشیان ڕازیبن بەدۆخەی بەسەریان داسەپێنراوە،پێیان وابێت پیاویان پیاوووتوەوژنیان ژن ووتوە.
هەڵبەت بەشێک لەوڵاتانی پاشکەوتوو ،دوای ماندووبونێکی زۆروخەباتێکی زۆری بزوتنەوەی یەکسانی خوازی وژنان دانیان بەهەندێک مافی سەرەتاییداناوەوبواریان بەژنان داوەبخوێنن وبەژداری هەڵبژاردن بکەن .بەڵام لەرووی مافەوە پلەیەک لەخوارپیاوەوەن ،وەک میرات وشایەتی وچوارژن بۆپیاوک .
ئەوگۆڕانکاریەبچوکەش نەیتوانیوە بەربەتوندوتیژی دژی ژنان بگرێت ،یاخودببێتە هۆکاری ئەوەی ژنان بەتەواوەتی هۆشیاربکاتەوەبەماف وئازادیەکانی و خەباتی هەمەڕۆژەبکات بۆبەدەست هێنانی یەکسانی هەمەلایەنەی ژن وپیاو،بەڵکو هەندێک بەشێک لەژنان ئەوگۆڕانە بچوکەیان قۆستوەتەوە بۆبەرژەوەندی خۆیان ،نەک بەقازانجی ژنان ومافەکانیان .
لەوڕوانگەیەوە قسەلەسەرژنانی کۆمەڵگای کوردی دەکەین وتیشک دەخەینەسەر ئەولایەنەی ،کەبۆچی لەماوەی ٢٤ساڵ لەحاکمیەتی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی نزیکەی ٣٠هەزارمیینە بەناوی ناموس پەرستی وشەرف پارێزیەوە کوژراون ،لەکاتێکدا ،سەدان ڕێکخراوی ژنان بوونیان هەیەو ،سەدان چالاکوانی میینە بوونی هەیەو خۆیان بەداکۆکی کاری مافەکانی ژنان دەزانن ،دەیان میینە گەیشتون بەپلەوپۆستی باڵای ،وەک پەرلەمانتاربەرێوەبەری گشتی و..هتد.کەچی رۆژانەگوێ بیستی کوشتنی میینەدەبین وهەواڵی دەسدرێژی بۆسەرژنان وئیستغلاکردنیان دەبیستین لەلایەن بەرپرس ودەسەلاتدارەمافیاکان وکوروبراوخزمەکانیانەوە .ئایاهەموو ئەوانە بەتەنهاپیاوان لێ بەرپرسیان ،یاخود بەشیک لەمیینەکانیش خۆیان بەرپرس ،بەدرێژەدان بەدۆخەوە بەردەوام بوونی ؟
بۆوەڵامی ئەوپرسیارگەلە پێویستمان بەلێوردبونەوەی زیاترە،لەبارەی کاری بەشیک لەومێینانەی ،کەخۆیان بەچالاکی مافەکانی ژنان دەزانن و،لەسەرحسابی مافەکانی ژنان گەیشتون بەپوست .بەدیوێکی تردا ،ئەوپۆستانەیان پێ بەخشراوە ،نەک بەتێکۆشانی خۆیان بەدەستیان هێنابێت .
لەماوەی ٢٤ساڵەی حاکمیەتی سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەی کوردیدا،شتێک نەماوە دەستی بۆنەبەن بەقازانجی خۆیان بەکاری نەهێنن وکۆمەڵگادابەش نەکەن بەسەرخۆیانداو ،لەهەموو بوارەکانداچەند کاسەلێس وکۆیلەیەکیان قوتکردوەتەوەو رێکخراوێکیان بەناوەوە دروست کردوەو ،کاری ئەوڕیکخراوانەش تەنهاوتەنها خزمەتیان بەمانەوەدرێژەدان بەدەسەڵاتی دزومافیاو گەندەڵی داوین پیسی ئەودووبنەماڵەیەبدەن وپاساوبۆکارە دزیوەکانیان بهێننەوە لەهەموو بوارەکانداو ،بەتایبەتی دەستدرێژی بۆسەرمافەکانی ژنان وئیستغلال کردنی ژنان.
زۆربەمان ئاشناین بەچەندین کاری دەستدرێژی سەرانی مافیای کوردوکوروبراو بەناوسەرکردەوبنکردەو وەزیروگزیرو هتد.
سەرانی مافیای کورد هەمیشە هەوڵی داوە ،بەپێدانی پۆست وپارە وکاندیدکردنی میینە ،بەشێک لەمیینەکان ئیستغلال بکات بۆتێرکردنی ناوگەڵی برسیان وبەکارهێنانیان بۆشاردنەوەی داوێن پیسیەکانیان و واخۆیان ،لەقەڵەم بدەن ،کەداکۆکی کاری مافەکانی ژنانن و ئەوەتا چەندین پۆستی باڵایان بەژنان بەخشیوە .
هیچ گومانم نیەلەوەی ،هەموو ئەوژنانەی سەرانی مافیای کوردپۆستی پێ بەخشیون ،هەرگیزنەیانتوانیەوە بچوکترین هەڵوێست دەربڕن ،بەرامبەر بەئیستغلال ودەستدرێژی بۆسەرژنان ،لەلایەن سەرانی مافیاو کەس وکارەکانیانەوە ،بەڵکو بەپێچەوانەوە هەوڵی شاردنەوەی دەسدرێژیەکانیان دراوە .
هەرکاتێکیش ئەومێینانەی سەرانی مافیاپۆستی پێ بەخشیون ،هەڵوێستیان دەربڕی بێت .ئەوابەرامبەر بەمافیاکانی حیزبەکەی خۆی نەبووە ،بەڵکو بۆسەرانی مافیای نەیاری حیزبەکەی بووە.
بیست وچوار ساڵە ژنان ئەتک دەکرێن وئیستغلال دەکڕین ،ئاشکراشە ئەوانەی لەپشت ئیستغلالی ژنانەوە سەرانی مافیای کوردودەست وپێوەندەکانیەتی و هەندێک جارتاوانبارەکانیش ئاشکران ،بەڵام میینەیەک ،یاخود رێکخراوێکی سەربەحیزبی ئەمافیایەمان نەبینی بەرگری لەمیینەکەبکات و داوای دەستگیرکردنی تاوانبارەکە بدات .
هیچ قسەم لەسەر ئەوەنییە ،هەندێک جار بۆئەوەی دڵی ئەومێینانە بدەنەو کەئەندامی حیزبەکەیانن ،مەسینەهەڵگرێکیان دەستگیرکردبێت و دوای ماوەک بەسوڵحی عەشایەری ئازادیان کردوە .
چەند نموونەیەک لەدەستدرێژیەکانی سەرانی مافیای کوردو بێدەنگ بوونی میینەکانی سەربەحیزب ،لەترسی لەدەست دانی پۆستەکانیان ،چونکە لەبنەڕەتدا پۆستەکانیان پێ بەخشراوە،نەک بەکەفائەتی خۆیان بەدەستیان هێنابێت .
١-کێشەی ژنی ئەو هونەرمەندەی ،کە سەروقادر ئیستغلالی کرد ،لەبەر ئەوەی هەژاربوون ،لای خوی دایمەزراند ودواتر ،چونکەتەماعی سێکسی پێ بوو ،یان دەتوانین بڵین لەبەر تێرکردنی ناوگەڵی دایمەزراند ،دواتر ئەو ژنە خۆی ئاشکرای دەکات ،لەبەرامبەر پەیوەندی سێکسی دایمەزراندوە .کەکاتی خۆی بەسەرهاتەکەی لە ماڵپەری کوردستان پۆست بڵاوکرایەوە.
٢-کێشەی شەیما،ئەومێینەیەی ،کەبەڕێوەبەری ئاسایشی دەربەندی خان ،پێی راگەیاندبو،یان دەبێت رازی بێت پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ببەستێ ،یاخود دەبێت دەربەندی خان بەجێ بهێڵێ.هەرئەوکات من وچەندین نووسەری تر ،لەسەر ئەوکارە دەستدریژی کارانەیان نووسی .
٣-کێشەی مەکتەبی جەمال تایەرو دەستدرێژیەکانی ئەندامێکی ئەوکات سەرکردایەتی حیزبەکانی سەرانی مافیای کورد بۆسەر کچەخوێنکار ،کەبەشیک لەرۆژنامەکان قسەیان لەسەر کرد .
کێشەی کوشتنی مهاباد وجوان ،تەنها بکوژەکەیان گرت ،نەک بەرپرسەمافیاکەی ،کەفەرمانی بەبکوژەکە کردبوو ،ئەویش چەندین ووتاری لەبارەوە نووسرا.
٤-داگیرکردنی ژنی خاوەن مێرد ،لەلایەن بەرپرسەمافیاکانی هەردوو بنەماڵە .ئەویش زۆری لەسەر نووسراوە .
٥-کێشەی کاوان ئیحسان فەوزی ،کەئەویش برای ئەندامێکی سەرکردایەتی حیزبێکی مافیای کوردیەو ،من خۆم نامەیەکی کراوەم لەماڵپەری کوردستان پۆست لەسەری بڵاوکردەوە .
ئەوە گۆشەیەکی بچوکی قەترەیەکە لەدەریایە ،لەدەست درێژیەکانی سەرانی مافیای هەردوو بنەماڵەی کوردو براوکورو خزمەکانیان ،کەهەزاران نموونە هەیە و بەشیکی ئاشکرانەبوون ،یاخود نەکەوتوونەتە بەردەم ڕاگەیاندنەکان .
جگەلەوەی هەرکاتێک گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکان دەست پێ دەکات ،چەند میینەیەک ،لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتیان جەستەیان بەکاردەهێنن ،تابەرپرسەکان کاندیدیان بکەن ،ئاشکراشە ،ئەوشتانە زوو ئاشکرادەبێت ،لەداوینهەڵبژاردن دا ناوی چەند میینەک ئاشکرابوو،کەلەپێناوی کاندیدکردنیان ،تەسلیمی بەرپرسەگەندەڵ ومافیاو داوێن پیسەکان بوون ،کەتیایاندایە خاوەنی هاوسەر ومنداڵیشە .ئەومیینانە جگەلەوەی دووچاری بەدبەختی بوون ،ناشتوانن ،لەوبەرپرسەداوێن پیسانەدور بکەوەنەوە ،چونکە پەیوەندیەکەیان بۆکۆمەڵگابەیان دەکەن ،کەزۆربەی جارئەومێینانەبەدەستی کەسوکاریان مێردبەبەهانەی شۆردنەوەی شەرەفی خێزان دەکوژرێن ومنداڵەکانیان سەرگەردان دەبن.
بەبوونی ئەوهەزارن کێشەیەی بەرپرسەگەندەڵ وداوێن پیسەکان بۆژنانیان خوڵقاندوە،لەفەرمانگەوشوێنەکانی تری کارکردن دا ،مێینەیەک نابینی لەجوانبێت و دووچاری گێچەڵی سێکسی نەبووبێتەوە .جالەلایەن مدیری فەرمانگەیەکەوە بێت تادەگاتە بەرپرسەباڵاکان وهەوڵی فریودان وئیستغلال کردن نەبووبێت ،لەڕیگەی پێدانی پۆست وپارەو ئیمتیازی تایبەتی ،هەرئەوەنەی تەسلیم بەناوگەڵی برسیان بوو،دواتر بەدبەخت وناوزڕاو دەکرێت ،کەسەدان نموونە لەمیدیاکاندا بڵاوکرایە وبەڵام تائێستاشی لەسەر بێت ئەومێینانەی پلەوپۆستیان پێ بەخشراوە لەلایەن حیزبەمافیاکانەوە نەمان بێنی خۆیان بکەن بەخاوەنی ئەکێشانەو دادگالەبەرپرسەکانیان بگرن یاخود دەست لەکار بکێشنەوەو بڵێن ،ئێمە لەبەرامبەر داوێن پیسیەکانی بەرپرسەکانی حیزبەکەمان چیترئامادەنین لەوحیزبەدابمێنینەوە کەهۆکاری دەستدرێژی وئیستغلالی ژنانن ،بەڵکوبەپێچەوانەوە زۆرجارپاساو دەهێننەوەوکردەوەکانی بەرپرسەکان دیزەبەدەرخۆنەدەکەن ،یاخود پستی بەرپرسەداوێن پیسەکەدەگرن .
کەمنین ئەومێینانەی پۆستی حیزبیان ،لەناوحیزبەکانی سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی دا پێبەخشراوە ،تائاستی ئەندامی سەرکردایەتی ،بەڵام ئەومێینانە نەیانتوانیوە بەموو لەبڕیاری حیزبەکانیان لابدەن بەڵکوهەمیشە بەچاک وخراپ بەرگریان لەحیزبەکانیان کردوەو ،لەوەش زیاتر سورزانیویان فڵان ئەندامی سەرکردایەتی یان کادری باڵای حیزبەکەیان دەستدرێژی کردوەتە سەرژنان ،نەک دەنگیان هەڵنەبڕی وە ،بەڵکوزۆرجارپاساویشیان هێناوەتەوەو میینەکەیان تاوانبارکردوە.
بەدرێژایی ٢٤ساڵەی حاکمیەتی کوردی ئەومێینانەی پۆستی بالایان هەبووە چیان کردوە بەقازانجی ژنان ومافەکانیان و چەند برپرسی داوێن پیس وئیستغلال چی ژنانیان داوەتەدادگاو سزای وەرگرتبی ،بێگومان هیچ بەڵکوهەرکاتێک بانگهێستی کەنفرانس وکۆبونەوەکانی دەرەوە کرابن هاتوون رووی ژن کوژو ئیستغلال چی سەرانی مافیای حیزبەکانیان جوانکردوە لای دنیای دەرەوەو کردویان بەداکۆکی کاری ڕاستەقینەی مافەکانی ژنان ،هەرئەوکاریان بوە.ئیتر بۆ دەنگتان لێ بەرزدەبێتەوە کاتێک دەڵین بەشێک لەمیینەکان هۆکاری توندوتیژین دژی ژنان و بەردەوام بوونی ئیستغلالی ژنان ،لەلایەن سەرکردەکانی حیزبەکانیانەوە.
پێمان ناڵین ،کەئێوەپۆستی باڵای حیزبی یان ئیداریتان پێ بەخشراوە چیتان کردوە بۆژنان ومافەکانیان و،بەشوێن کام کێسی ئاشکرای دەستدرێژی بۆسەرژنان ،لەلایەن بەرپرسەکانەوە چون تاوانبارو دەستدرێژی کارتان بەسزاگەیان ،لەماوەی ٢٤ساڵدا،خۆئەگەر یەک بەرپرستان بەسزابگەیاندایە ،ئیستغلال ودەستدری بەرپرسەکان کەم دەبوەوە ،نەک بەردەوام لەزیاد بوون دابێت .
بۆیەبەدڵنیایی چەندە بەرپرسەگەندەڵ وداوێن پیسەکان هۆکاری دەستدرێژی وتوندوتیژین بۆسەرژنان ومافەکانیان ئێوەش ئەوەندە تاوانبارن بەرامبەر بەژنان ومافەکانیان ،کەبێدەنگ ،لەپێناو بەرژەوەندیەتایبەتیەکانتان .
ئەگەر وانیە فەرموون سەدان کێسی دەستدرێژی لەبەردەستاندایە ،ئێوە ببنەپارێزەری کەیسەکان وداوای ئاساییان لەسەرتۆماربکەن وداواکاری گشتی بجوڵینن ،کەبێتەدەنگ لەبەرامبەر بەرپرسە تاوانبارەکان ،ئەگەربراوکورخزمی نزیکیشتانە وکاتێکێش نەتانتوانی ئەوکارە بکەن دەست لەکاربکێشنەوە لەحیزبەکانتان وبڵین ئێمە ئامادەنین لەحیزبێکدا کاربکەین ،کەژنان ئیستغلال بکات ودەستدرێژی بکاتەسەرژنان ،هەر هیچ نەبێت چاوێک لەمیینە گەریلاو شەرڤانەکانی باکورورۆژئاوابکەن ،یاخودژنانی کۆمەڵەی ئیران ،کەئەوان چۆن بوون بەخاوەنی خودی خۆیان و بەخەباتی خۆیان پلەیان بەدەست هێناوە .ژنانی خۆرئاوالەماوەی ساڵیک داتوانیان باشترین یاسای یەکسانی هەمەلایەنەی ژن وپیاو دارێژن ،لەیاساکەش داتوندترین سزابۆئەپیاوانە دابنێن کەدەستدرێژی دەکەنە سەرژنان وئیستغلالیان دەکەن ،ئەوان بوونەتە سمبوڵی ئازادی ژنان بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خۆرئاواش .ئێوەش گەردەتانەوێت داکۆکی کاری مافەکانی ژنان وئازادیان بن ،دەبێت وەک ئەوان بکەن و لەهیچ دەسدرێژی کارێک خۆش نەبن سزای بدەن ،تاچیتر بەرپرسەکان دەسەڵاتیان بەکارنەهێنن بۆ فریودانی ژنان و ئیستغلال کردنیان ،کەگومانم هەیە ئێوە بتوانن ئەوکارەبکەن ،تانەگەن بەخودبوون ،واتا تاخۆتان نەبن بەخاوەنی بڕیارو ئیرادەی خۆتان وخۆتان پۆست بەدەست بهێنن ،نەک پێتان ببەخشریت لەبەرجوانکردنی رووی حیزبەکانیان بۆدنیای دەرەوە .
تائەوکاتەی ئەومێینانەی ناوحیزبەکان پۆستیان پێ بەخشراوە دەست بەرداری پۆستەکانیان نەبن ،نەیەنە بەرەی خەباتی ژنان بۆئازادی وئەکسانی هەمەلایەنەی ژن وپیاو گۆڕینی تەواوی ئەویاسایانەی پلەدووی ژنان دەسەپێنێ ،ئەوا ئەمێینانەش بەژدارن لەبەردەوام بوونی توندوتیژی دژی ژنان و ئەرکی بزووتنەی ئەکسانی خوازی وبزووتنەوەی ژنانە ،بەهەمان ئەندازەی دەسەڵات وکەلتوروئایین و بەرپرسەکان رەخنەبارانی ئەومێینانەش بەکەن ،کەبەردەوامن لەپاساوهێنانەوە جوانکردنی رووی گەندەڵ وداوێن پیسی بەرپرسەکان ،لەپێناو ئەوپۆستانەی پێیان بەخشراوە .
هۆڵەندا
٩/٣/٢٠١٥
تێبینی :ئەم بابەتە بەکراوەیی دەمێنێتەوە ،هەرمیینەک پێ وابێت قسەکانی ئێمە لەحەقدیان ڕقەوەیە لەژنان ومافەکانیان ،وەڵامی دروستمان دەبێت و داکۆکی کردنی من لەژنان ومافەکانیان ،٢٤ساڵەبەنووسین ومەیدانی بەردەوامی هەیەو ،زیاد لەپێنج کتێب وسەدان ووتارم بۆبەرگری لەژنان ومافەکانیان نووسیوەو بەردەوامیشم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست