سەنتەری هەڵەبجەی شەهید هەڵمەتێكی هۆشیاری تەندروستی دەست پێكرد
Friday, 06/11/2009, 12:00
بەشی تەندروستی و كۆمەڵایەتی سەنتەری هەڵەبجەی شەهیدی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان بەمەبەستی بڵاو كردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەسەر خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای بەراز كە بە ئەنفلۆنزای (H1 N1) ناسراوەدەست پێكرد . هەڵمەتەكە لەرۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 3 /11/2009 لەهۆَی ئازادیی لاوان دەستیپیكرد و بەئامادەبوونی مامۆستایانی خویندنگا بنەرەتی یەكان و مامۆسیتایانی ئاینی .سەرەتای سیمینارێك 2 كاتژمیری وترایەوە لەلایەن دكتۆری پسپۆر (عبدالفتاح هەورامی) پاشان بەپیدانی پۆستەو زانیاری دەوربارەی خۆپاراستن لەو نەخۆشیە درایە ئامادەبوان . لەلایەن سەنتەری ناوبراوە سەلاح جەمیل بەرپرسی سەنتەری هەڵەبجەی شەهید تایبەت بەم هەڵمەتە گوتی : ترسی ئەم فایرۆسە ئەوە نە گەورەیە كە پیوست ناكات هیچ كەس چاوەری بكات تەنها وەزارەتی تەندروستی هەلمەتی خۆپاراستن و هۆشیاری بكات سەرجەم ریكخراوەكان و كۆمەلەكان پیوستە بەم كارە هەڵسن .ئیمە كۆمەلیك پۆستەو لافیتەمان تایبەت بەرینمایی خۆپاراستن و زانیاری گشتی دابینكردوە كەلەسەرجەم كوچەوكۆڵانەكان بلاو پی ئەكەین بۆئەوەی تەواوی دانشتوان لەمەترسی ئەو فایرۆسە ئاگادار بكەینەوە ...پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لەئیستادا كە بە ئەنفلۆنزای (H1 N1) ناسراوە وڵاتی دراوسی عیراق وەك توركیا گرتوەتەوە لەئیستادا كە بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین ئەم فایرۆسە زیاتر گەشەدەكات تاوەك ئیستا زیاتر لە700 هاوڵاتی بوەتە قوربانی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست