ئێوه بڕیار بده‌ن کێ که‌ره ؟!!
Thursday, 18/06/2009, 12:00
له مه‌مله‌که‌تی مافیاوه‌ی کوردستان ،هه‌رچی بڵێی بووه و ده‌بێت ، وه ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره که ئێستا و به تاییبه‌تیش دوای ڕاگه‌یاندنی لیستی گۆڕان ، سه‌رانی مافیای کوردی که‌وتوونه‌ته هه‌ڵبه‌ستن و داتاشینی تۆماتی گه‌وره گه‌وره له دژی ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان و بووه به مۆته‌که بۆیان. ئه‌وانه‌ی که ڕۆلی کاریگه‌ر ده‌بینن له‌م پێناوه‌دا ،، مه‌لا به‌ختیار - مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا کۆره‌ی - ئازاد جوندیانی - سه‌عدی پیره و....هتد.
که ده‌ستیان داوه‌ته تانه‌و ته‌شه‌ر و هه‌موو کار و چالاکیه‌کانی ده‌سه‌ڵات به بێ که‌موو کوڕی ده‌بینن و خۆیان کردووه به فه‌یله سوفی حکومه‌ت و هیچ حیسابێک بۆ لایه‌نه‌کانی تر و رێکخراو و ده‌سته‌و کۆمه‌ڵه‌کان ناکه‌ن ،وه‌کو ئه‌وه‌ی که حکومه‌ت ته‌نها کاری خزمه‌تکردنی هاووڵاتیانی کوردستان بووه، بێ ئه‌وه‌ی که ڕابردووی خۆیان و حیزبه‌کانیان ببینن.
وه ساڵی پار سه‌رۆ قادر گه‌لی کوردی کرد به سه‌گ و که به مانگه شه‌و ده‌وه‌ڕێ ،،ئه‌مڕۆش کاک مه‌لا به‌ختیار چوار حیزبه‌که‌و هه‌وادارانیانی کرد به که‌ر و که چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی کاکه مه‌لا و حیزبه‌که‌ی ئه‌ون بێن ده‌ربازیان بکات،،
ئاخر کاکه مه‌لا تاکه‌ی ئه‌م زمانی ته‌شهیر و جنێودانه؟! خۆت و مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا کۆره‌ی به‌س نازانن قسه بکه‌ن! خۆشتان به سیاسییه‌کی عه‌یاره 24 ده‌زانن ،که له هه‌موو باروودۆخێکدا ئێوه له‌م سه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه!
باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار حیزبه که‌ر بن ؟ خۆ له‌گه‌ڵ ئێوه له حکومه‌ت به‌شدارن که خۆت ئاماژه‌ت بۆی کردووه؟ ده‌بێ ئێوه چی بن؟ ده‌کرێ خۆتان بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه؟
باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌کان ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه و هاووڵاتی و ڕۆژنامه زه‌ڕه‌ی که‌ر بن ؟ ئه‌ی زمانحاڵه‌کانی ئێوه چین؟ ده‌کرێت بزانین؟
یان ئه‌ویش وه‌کو مه‌سه‌له‌کانی تر په‌رده‌پۆش ده‌کرێت و نابێ که‌س لێی ئاگادار بێت ؟
ئه‌م زمانه‌ی که ئێوه به‌کاری ده‌هێنن ، ئه‌و که‌سانه‌ی که له ناو زه‌باله‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ی که شاره‌وانی پاشماوه‌ی لێ فڕێده‌دات ..به‌م شێوه‌یه قسه ناکه‌ن .
بۆ ده‌بێ ته‌نها ڕۆژنامه‌کانی زمانحاڵی خۆتان ڕاستگۆ بن و بکه‌ونه ئه‌م قاڵبه‌وه؟ خۆ خه‌ڵک باش ده‌زانن که ته‌نها ڕاستگۆیی تێدا نییه،!
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێوه به نه‌یاری خۆتانی ده‌زانن ،ده‌بێت بیخه‌نه ژێر هه‌موو هاوکێشه‌یه‌کی سه‌قه‌ت و هه‌رچی خراپه هه‌یه بیده‌نه پاڵی ؟!
له‌لایه‌کی تره‌وه ئێوه لافی دیموکراتی و ئه‌ندامی سۆشیا‌ڵ دیموکراتن و ، ئه‌ندامی وه‌کو حیزبه‌که‌ی تۆی تێدایه بۆیه وا حاڵی جوانه !؟ ئه‌وه‌یه زمانی سیاسی ؟ ئه‌گه‌ر بزانن زمانی سیاسی وایه ئه‌وا هه‌رگیز
ڕۆژێک له ڕۆژان سیاسیه‌کم نه‌بینیوه که به‌و شێوه‌یه خه‌ڵک به سه‌گ و که‌ر ناوببات ،، وه تۆش ئه‌گه‌ر بمێنی تا دوای هه‌ڵبژاردن ،له‌گه‌ڵ سه‌رۆ قادر ده‌بێت باجه‌که‌ی بده‌ن له دادگایی گه‌ل، چونکه ئێستا قه‌ڵای
مافیاتان له پشته‌و ئه‌مجاره ئه‌م قه‌ڵایه ده‌ڕوخێت و ئێوه‌ش له‌م دادگایه‌دا سزای خۆتان وه‌رده‌گرن و ئه‌و کات وه‌کو که‌رێکی به‌ڕه‌ڵا سه‌گتان تێبه‌ر ده‌ده‌ین .
سه‌یری لینکی ئاوێنه بکه:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=610
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست