کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەرخۆدان و خۆراگری یەپەگە بۆتە جێگای شانازی بۆ هەموو تاکێکی کورد ،،

Saturday, 04/10/2014, 12:00

2389 بینراوە


سەرت سور نەمینێت لە خۆراگری و بەرخۆدانی یەپەگە ئەوە پەروەردە و فکری بەرێز (ئۆجەلانە)

گرنگی و ناوەرۆکی ئەم بابەتە لە کۆتایەکەیەتی ئەگەر توانا و کاتت هەبوو بۆ خوێندنەوەی بەتەوای بیخوێنیتەوە رەنگە سود مەند بی

بەرخۆدان و خۆراگری یەپەگە بەرامبەر بە داگیرکەرە خوینرێژەکانی داعش و تورك وام لێدەکات لە ناخی دڵمەوە سوپاسی بەرێز (عەبدوڵا ئۆجەلان) بکەم و فکر و هزر و خوێندنگا پەروەردەیەکەی بەرز بنرخێنم ،،،
ئەو بەرخۆدان و بەرگری کردن و خۆراگیریەی کە ئیستا دەیبینین لە رۆژئاوای کوردستان بەگشتی و لە شاری کۆبانی بە تایبەتی بووە بە جێگای سەرنج و تێرامانی جیهان و دەست خۆش و شانازی پێوە کردنی گەلی کورد ،،، ئەم خۆشەویستیە بۆ گەل و خاك لە کویوە سەرچاوەی گرتوە ؟؟؟

کام کاریزما کام فکر و کام هزر ئەم هەستە نەتەوایەتیەی دوور لە هەستی حیزبی لای تاکی کورد دروست کردەوە ...

لە دوای تێکشانی تاکی کورد لە سەردەمی پادشا دیاکۆ بەدواوە بێ گومان دەزانی ئەویش هزر و فکر و کاریزمای بەریز ئۆجەلانە کە لەسەرەتاوە بنیادی تاکی کوردی نایەوە و شکۆی بۆ هاوڵاتیانی گەلەکەمان گەراندەوە ..

لە نێو گەلی کورد بەرێز ئۆجەلان تاکە سەر کردە و سیاسەت مەداری گەلەکەمانە کە توانیویەتی گاریگەری وهەژمونی خۆی بەرهەم بهینێت لە کومەڵگای کوردستان دا ..

بەڵگەش بۆ ئەم وراستیە چەند وتەیەکی نوسەر و روناك بیر و چاودیری سیاسی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە بەرێز (مایکل رۆبن) ی ئەمریکیە کە لە یەك لە چاو پیکەوتنەکانی لە گەڵ کەناڵیکی کوردی دا وتی هیچ سەرکردەیەکی کورد نەیتوانیوە هاوشێوەی عەبدوڵا ئۆجەلان جەماوەر و لایەنگر لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە لە درێژەی لیدوانەکەی دا وتی ئۆجەلان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە نێو رەوەندی کورد لە دەرەوەی کوردستان خاوەنی زۆرترین جەماوەرە بۆیە وەڵاوەنانی ئۆجەلان لە هاوکێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵەیە...


ئیستا رۆژ هەڵاتی ناوەراست بەدۆخێك دا تێدەپەرێت دۆخیك پر لەمەترسی و پر لە کارەساتی دڵتەزین .. لە ئیستا دا گروپێك دروست بوون بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) ئەم گروپە بەدڵنیایەوە بەدەستی کۆمەڵێك دەوڵەتی داگیر کەر دورست بووە ئامنج لیی لە ناو بردنی گەلی کوردە بەبی گومان ...

داعش کەس نازانێت کێ یەو لە کویوە هاتوە و دایك و باوکی کێیە هەر بۆیە هەوڵ دان بۆ لە ناو بردنی گەلەکەمان بەدەستی ئەم گروپە تیرۆرستیە هەلێکی باشە بۆ دەوڵەتە داگیر کەرەکانی توك و فارس و عەرەب چونکە ئەگەر ساڵانێك ئەم دەوڵەتانە هەوڵی لە ناو بردنی کوردیان دابێت ئەوا ئاسان نەبووە چونکە لە ناو بردن و قەتل و عام کردنی گەلیك دەبوو بە خاڵیکی رەش بە نێو چەوانیانەوە...

ئەم هۆکارە وای کرد کە هیچ کام لە دەوڵەتانی تورك وعەرەب و فارس نەتوانن ئەو هەنگاوە بنێن و ئاواتە خوازی بەدی هاتنی ئاواتەکەیان بن... ئەوەی ئیستا داعش دەیکات رێك هەنگاو نانە بۆ بەدی هاتنی ئامانجی تەوڵەتەکانی فارس و تورك و عەرە ب لە هەمان کات ئەم کوشتن و قرچ وبرکردن و سرینەوەی گەلی کورد نابێت بە خاڵێکی رەش بە نێو چەوانی دەوڵەتە داگیر کەرەکانی توركو فارس وعەرەب ...
هەر سێ دەوڵەتی فارس و تورک و عەرەب باش دەزانن گەلی کورد لەم زوڵم لێکردن و داگیر کاری و هەوڵ دانە بۆ سرینەوەی خراپتری دیوە و بەسەری هاتوە کەچی خۆش بەختانە هەر ماوینن و بوونی خۆمان پاراستوە کەواتە هەوڵەکانی ئەو دەوڵەت و گروپە دژە مرۆڤانە بێ سودە ....
ئەم قۆناخەش تێپەر دەبێت و و داعشیش لە سەر دەستی گەلی کورد کۆتای دێت ،، دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ دوای تێپەر بوونی ئەم قۆناخە ...

کەڵك لە هەڵەکانمان وەر بگرین و سوپاسی ئەو پەروەردەی پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە بکەین کە فێری کردین چۆن خۆراگر بین لە بەرامبەر داگیر کەران
گەلۆ سەیر کەن بەبێ تەقە شەنگال و گویر و ماخمور و دەیان شار و شارۆچکە و لادیی باشوری کوردستان داعش بە هێزیکی کەمەوە دەستی بەسەرا گرت و ئەوەی ویستی بەرامبەر بە دایشتوانی ئەو ناوچانە کردی لە قەتل و عام کردن و ئەتك کردن و تاڵان کردن و روخان و کاولکاری ئەمە لە ئەنجامی پەروەردەیەکی لاواز و فکرێکی بێ هێزی سەرکردەکانی باشوری کوردستان...

بەڵام ئەوە ماوەی ٢٠ رۆژە هەر ئەو گروپە داگیر کەرەی داعش بە تەوای هێزەکانیانەوە و بە باشترین جۆری چەك پەلاماری شاری کوبانی دەدات بەمەبەستی داگیر کردنی ئەو شارە بۆ ئەو مەبەستەش زۆرترین زیانی گیانی و مادی لێکەوتووە ....

گروپی داعش لە ئەنجامی پەلامارەکانی بۆ سەر شاری کۆبانی زۆرترین کوشتارییان لێکەوتەوە و نەشیان توانی ئەو شارە داگیر بکەن ...

چیاوازی جەنگاوەرە کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان چیە کە لە باشوری کوردستان جەنگاوەرە کوردەکان پێیان دەڵێن پێشمەرگە ... پێشمەرگە لە باشور نەیتوانی وەك و پێویست بەرگری لە خاکی باشوری کوردستان بکات و هەندێك ناوچەشی بەبی بەرگری رادەستی داعش کرد ؟؟
. ناسراون. . بەرخۆدان وقارەمانیەتی بێ وێنەیان بە جیهان و بە داعش پیشاندا (YPG / YPJ)لە رۆژئاوای کوردستانیش جەنگاوەرە کوردەکان ناویان شەرڤانەکانی کوردە کە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل




جیاوازیەکە تەنها جۆری پەروەردەیە چونکە لە فکری بەرێز (عەبدوڵا ئۆجەلان) زۆر جەخت لە پەروەردە کراوەتەوە بە جۆرێك لە هەندیك شوێن بەرێز بۆجەلان دەڵێت بۆ سەرکەوتنی گەلی کورد (پەروەردە - پەروەردە - پەروەردە) واتا سێجا لە سەر یەك وشەی پەروەردە دووبارە دەکاتەوە بەڵام لای سەرکردایەتی سیاسی کورد لە باشوری کوردستان زۆر جەخت لە پارە پارە پارە دەکریتەوە ئەمە جیاوازی خۆراگری جەنگاوەرەکانی کورد لە باشوری و رۆژئاوای کوردستان



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)