کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەتی عێراق مەرجی هەیە بۆ سەرفکردنی بودجەی هەرێم

Saturday, 08/03/2014, 12:00


سه‌رچاوه‌يه‌كی نزیک لە بەرپرسێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ كوردستانپۆستى راگه‌ياند، کە حكومه‌تى عێراق رازیی بووە، بەشە بودجەکەی هەرێمی کوردستان بنێرێتەوە کوردستان، بەو مەرجەی پاره‌ى نه‌وتى چه‌ند ساڵە کە لە هه‌رێمى كوردستان ده‌رهێنراوه‌ و يه‌كێتى و پارتى پاره‌كه‌يان بردووه‌ مانگانه‌ له‌ بودجه‌ى سه‌دا حه‌ڤده‌ى هه‌رێمى كوردستانى ببڕێت، واته‌ ئه‌و پاره‌ى نه‌وته‌ى چه‌ندين ساڵه‌ يه‌كێـتى و پارتى بۆ خۆيان بردووه‌، حكومه‌تى عێراقى به‌ نرخى فرۆشتنى نه‌وتى عێراقى ئه‌و بڕە پاره‌یە له‌ بوجه‌ى سه‌دا حه‌ڤده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌ڵكى كوردستان دووجار زه‌ره‌رمەند بن چونکە بەمە نه‌وته‌كه‌يان هه‌رزان فرۆش ده‌كرێت و پاره‌كه‌ى ئەو دوو بنه‌ماڵه‌يه‌یە بردوویانە، هەروەها جارێكی تریش ئه‌و نه‌وته‌ كه‌ به‌ هه‌رزان فرۆشراوه‌ له‌ بودجه‌ى خەڵکی دەبڕێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە