ده‌سه‌ڵاتی مافیا دوژمنی قه‌ڵه‌می ئازاده..
Thursday, 21/01/2010, 12:00
پیره‌مێرد ده‌ڵێ :
جاران ئه‌گه‌ڕان بۆ ئیش له شوێن پیاو
یه‌كێكیان ئه‌ویست ڕه‌سه‌نى ناسراو
وهجاغزادهیى به ئیرس سه‌ندبێ
ده‌رسى مه‌جلیسى باوكى خوێندبێ
شه‌رمى ناموسى باوكى بیگرێ
به هه‌واى جاه و مهسنهت نهخوڕێ
چونكو ناوه‌جاخ نۆره‌ى كه‌وته به‌ر
خۆى لێ ئه‌گۆڕێ ، كار ناباته سه‌ر
ئیستا ئه‌مانه باوى نه‌ماوه
خۆ هه‌ڵكێشان و ده‌م گه‌رمى باوه
ئه‌و بۆره پیاوانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد به‌كاریان ده‌به‌ن له و جۆره‌یه كه پیره‌مێردى شاعیرى گهوهرهى كورد باسى لێوه كردون له‌به‌ر ئه‌وه زیاتر له پیاو كوشتن و داوێن پیسى و دزى وخیانه‌ت چیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ .
سه‌رانێك به‌رهه‌مه‌كه‌یان بریتیه له م ڕۆژه ڕه‌شه و به‌كار به‌ره كانیان بریتى بن له پیاو كوژ هه‌رده‌بێت ئاوا ئاماده باشبن بۆ قه‌تڵ و عام كردنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى به خواستى ئاغاكانیان بیرناكه‌نه‌وه و نانوسن . كه‌سانێك نۆكه‌رى و كاسهلێسى بكه‌ن ئاساییه خوێن بڕێژن و جه‌لاد ئاسا بكه‌ونه وێزه‌ى ئازادى خوازان جا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ جورئه‌ت ئه‌كه‌ن فه‌رمان بده‌ن ده‌ست ڕه‌حمه‌تى جهلادهكا ن وفهلاقهى بكه‌ن ، وه هه‌وڵى بده‌ن كاك قادر ده‌م كوت بكه‌ن گه‌ر بیانتوانیایه لێدانى ئه‌ویش مسۆگه‌ر بوو له وڵاتێكى پڕ ئازادی‌دا ئه‌وا زۆر ئاساییه سبه‌ینێ له ناو كوردستان ئازادى زیاتر بخنكێنن و بیانه‌وێت سه‌باحیش بكوژن .
قێزه‌ونترین كاره‌كانى سه‌رانى كورد كوشتن و ڕاوه‌دونانى ئه‌و قه‌ڵه‌مه ئازاد‌و چاو نه‌ترسانه‌ى كه هێنده بوێرن باكى مردنیان نیه.
ئێوه‌ى سه‌رانی كورد هه‌ڵگری په‌یامى هه‌ڕه‌شه وكوشتن هه‌روه‌ك داڵه كه‌ر خۆره ڕو له هه‌ر كوێ بن ئه‌وا ده‌بێت مردنى لێ بێت.
به‌عس ئاسا سه‌ر ده‌بڕن زمان ده‌بڕن نان ده‌بڕن درۆ ده‌كه‌ن كه‌سیش نابێ بڵێت پشتى چاوتان برۆیه ئاخر ئێوه چین تا بڕیار به‌ده‌ست بن له‌ژیانى تاكه‌كان و ژیان و مردنیان به‌ده‌ست ئێوه بێت، كێ ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ى داوه به ئێوه تا ببنه جێ به‌جێ كارى .
نیشتمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست