خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ پشتگیریی له دکتۆره‌که‌یان ده‌که‌ن
Friday, 22/03/2013, 12:00
دوێنێ شەو 21 / 3 / 2012 دکتۆر هەندرێن بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە تەلەفۆن هەڕەشەی لێکراوە و داوای لێکراوە کە چەمچەماڵ بەجێبهێڵێت...؟
دوای لێکۆڵینەوەی و قسەکردن لەگەڵ دکتۆر هەندرێن, ئه‌وه ئاشکرابوو، کە ئەم هەڕەشەیە پەیوەندی بە کێشەکەی قایمقامەوە هەیە و ئەوکەسە بە ناوی گروپێکەوە لە چەمچەماڵ هەڕەشەیان لە دکتۆر هەندرێن کردووە، شایانی باسه دکتۆر هەندرێن کەسێکی بێلایەنە و هەڵویستی جوانی هەیە، بە توانا و دڵسۆزی خۆی ماوەتەوە و زۆربەی خەڵکی چەمچەماڵ و ناوچەکە خۆشیان دەوێت و نەشتەرگەری زۆری بۆ کردوون....! دکتۆر هەندرێن پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دەمار و مێشکە و بەردەوامە لە خزمەتکردن، لە بوارەی خۆیدا نەشتەرگەرییدا ده‌ستێکی باڵای هه‌یه ....!وه‌ک خۆی باسی ده‌کات کە ئەو گوێ نادات و بەیانی دەچێتەوە بۆ عیادەکە یی و دەوامی خۆی ده‌کات .. .بەڵام وەک باسیکرد هەموو دکتۆرەکان پشتگیری دەکەن و داوایان لە دکتۆر هەندرێن کردووە کە پێکەوە هەموو داوای وازهێنان لە خەستەخانەی چەمچەماڵ بکەن....!
ئێمه کۆمه‌ڵێک له دانیشتوانی چه‌مچه‌ماڵین پشتگیریی خۆمان بۆ دکتۆر هه‌ندرێن ده‌که‌ین، هه‌ر شتێک له ئیستا و له داهاتوودا به‌ره‌و رووی بێته‌وه، ئێمه قائیممه‌تامی چه‌مچه‌ماڵ به هۆکار و تاوانبار ده‌زانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست