ره‌زا ئاڵتوون نهێنیه‌کانی گرتنی مه‌خموور له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاشکرا ده‌کات
Monday, 25/08/2014, 12:00
1397 بینراوە
له‌تورکیه‌وه سه‌لاح خدر
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) ڕه‌زا ئاڵتوون ڕایگه‌یاندوه ؛ تورکیا ده‌ستی له هێرشی چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر کامپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور هه‌یه و ئامانجی ئه‌ساسیش بڵاوه‌پێکردنی ئه‌و کامپه بوو، ده‌یانخواست خه‌ڵکی ئه‌و کامپه بگه‌ڕێننه‌وه تورکیا و بیانخه‌نه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان به‌ڵام پلانه‌که‌یان سه‌رینه‌گرت.
ئاڵتوون له دیمانه‌یه‌کیدا ئێواره‌ی یه‌ک شه‌ممه 24 ئاب 2014 بۆ ته‌له‌فزیۆنی ستێرک ده‌ڵێت" پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌لی به‌ته‌نیا به‌جێهێشت ، هێزه‌کانی خۆی کشانده‌وه پاش ئه‌وه داعش هات، پارتی ده‌یه‌وت له‌سه‌ر ئاواره‌کان ده‌ستکه‌وتی سیاسی به‌ده‌ستبخه‌ن".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئایا داعش چۆن هێرشی کرده سه‌رکامپی مه‌خموور و چۆن کامپه‌که چۆڵ کرا ؟
ڕه‌زا ئاڵتوون وتی" ئاشکرابوو که دوای مانگی ڕه‌مه‌زان داعش ده‌که‌وێته جموجۆڵ، له‌جیاتی به‌غداد ڕوویان کرده شه‌نگال، له‌لایه‌ک ئه‌وه بۆ پیلانی داعش بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانیش گرنگ بوو بۆ ئه‌وان و خاوه‌ن گرنگیه‌کی ستراتیژیکه، بۆیه ئامانجی دووهه‌مینی ئه‌وان مه‌خموور بوو که هه‌ردوو پیلانه‌که گرێندراوی یه‌کترین.
مه‌خموور خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌که که پێگه‌یه‌کی 20 ساڵه‌ی په‌نابه‌رانی هه‌یه، نمونه‌ی په‌نابه‌رانی تری جیهان نیه ئه‌وان ڕاستینه‌ی گه‌لێکن که‌له تێکۆشانی باکوری کوردستان هه‌ڵویستیان نیشانداوه و په‌ناو پشتیوانی شۆڕشی ئازادی بوو، بۆیه ئه‌و پێگه 20 ساڵه‌یه‌ی په‌نابه‌ران له مه‌خمووردا بۆ تورکیا خاوه‌ن گرنگیه‌کی جدی بوو.
خاڵی دووهه‌مین ئه‌و کێشانه‌یه که‌له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ژیانی ئاواره‌یی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌یانبووه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 7 تا 8 جار په‌نابه‌ران ناچاربن کۆچ بکه‌ن و جێگاکانیان بگۆڕن، هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕ و کۆچکردنانه‌ش له‌سه‌ر داخوازی تورکیا و به‌سیاسه‌تی پارتی هاتوه‌ته ئاراوه، ئه‌گه‌ر له دۆخی ئه‌م دواییه بڕوانین ده‌بینین هه‌رچه‌نده داعش له ڕووی گشتیه‌وه دیارکه‌ربێت به‌ڵام مرۆڤ هه‌ڵه‌نیه ئه‌گه‌ر بڵێت ده‌ستی تورکیاشیان له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رفراوانی هێرشه‌که بۆ سه‌ر کامپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور له‌به‌رچاو بگرین ئه‌وا ڕاستیه‌که‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، قسه‌کانمان پشتڕاست ده‌بێته‌وه، به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرێن زانیاری هه‌یه که پێش ئه‌وه‌ی هێرش بکرێته سه‌ر مه‌خموور پارتی دیموکرات هێزه‌کانی خۆی له‌و ناوچه‌که کشاندوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌کات که پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگی داعش بێت پارتی هێزه‌کانی خۆی له‌مه‌خموور کشاندوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی له‌به‌ر پیلانێک کردوه که پێش هاتنی داعش که‌شێکی وه‌هایان ئافراند تا ئاواره‌کان کامپه‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن، ئه‌وه‌ش ڕوویدا و کامپه‌که چۆڵ کرا، ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه به ڕۆڵی تورکیاش له‌و پیلانه‌دا بکرێت".
(هه‌ڵه‌یه که ته‌نها وه‌ک هێرشی داعش بینرخێنین)
له‌سه‌ر پرسی لێدوانێکی جێگری سه‌رۆک وه‌زیراتی تورکیا به‌شیر ئاتاڵای که گوتبووی ئه‌وانه‌ی له‌کامپه‌که‌ن بیانه‌وێت ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه تورکیا و ئامانج له‌و قسانه چی بووه ڕه‌زا ئاڵتوون به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه .
" نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و تورکیا و پارتی ماوه‌ی 20 ساڵه کار له‌سه‌ر ئه‌و کامپه ده‌که‌ن، 8 بۆ 9 مانگی دوایی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی خواردن و به‌شه خۆراکی مانگانه‌ی کامپه‌که‌ی بڕی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کامپه‌که له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیه به‌ڵام پارتی گوێی پێنه‌دا.
له‌قۆناغی چاره‌سه‌ری ڕێبه‌رایه‌تیمان که‌له تورکیا به‌ڕیوه‌ده‌چێت، مه‌خموور پۆزسیۆنێکی جدی سیاسی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌لایه‌ن تورکیاوه ماڵ و گونده‌کانیان سوتاوه داوای قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه، له‌سه‌ر شه‌رت و مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باکور پڕۆژه‌یه‌ک هه‌یه که ڕێبه‌رمان ده‌ستنیشانی کردوه،به‌پێی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پێک‌بێت ده‌بێت قه‌ره‌بووی 20 ساڵیان بکرێته‌وه، بۆیه له حاڵه‌تێکی وه‌هادا هه‌ڵه‌یه که هێرشه‌کان ته‌نها به هێرشی داعش به‌ناو بکه‌ین.
یه‌که‌مین شت پارتی بێ هیچ هۆکارێک له مه‌خموور کشایه‌وه و خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ داعش به‌جێهێشت، دووهه‌مین ئه‌وه نزیکه‌ی 9 مانگه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌زراق ناداته خه‌ڵکی کامپه‌که، سێهه‌مینیش هێرشی داعش و لێدوانه‌کانی تورکیایه که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان ده‌کات،له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بگوترێت ده‌ستی تورکیای تێدا هه‌یه و ئه‌و هیزانه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه له‌و بابه‌ته‌دا ڕۆڵیان بینیوه".
له‌سه‌ر سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر کامپی مه‌خموور ئاڵتوون ده‌ڵێت" حکومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی سیستمێکه که ڕووداوه‌که‌ی مه‌خموور ناخاته به‌رنامه‌ی گفتوگۆی خۆیه‌وه، هیچ گوێی پێنادات، چه‌نده به‌رامبه‌ر ژیانی خه‌ڵکی کامپی مه‌خموور خه‌مسارده دوو ئه‌وه‌نده‌ش به‌رامبه‌ر ژیانی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی مه‌خموور خه‌مسارده".
(ئامانجی ئه‌ساسی چۆڵ کردنی کامپه‌که بوو)
ڕه‌زا ئاڵتوون ده‌ڵێت" کاتێک پارتی هێزه‌کانی له مه‌خموور کشانده‌وه نه‌ده‌بوو ئێمه‌ش خه‌ڵکه‌که‌ی به‌جێبهێڵین، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵکوژی شه‌نگالیه‌کان له‌لایه‌ن داعشه‌وه له به‌رچاوبگرین، ئه‌گه‌رێکی مه‌زن بوو که‌له مه‌خمووریش هه‌مان کۆمه‌ڵکوژی دووباره ببێته‌وه، هیچ ڕاست نیه که ژن و منداڵ و که‌سانی به‌ساڵاچوو له‌و دۆخه‌دا به‌جێبهێڵرێن، بۆئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی کامپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور بڕیاریدا که ئه‌وانه له‌کامپه‌که دوور بخاته‌وه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه بڕیاریاندابوو که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌رداری کامپه‌که نابن، مه‌خموور که‌وته ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی پاراستنی دانیشتوانی کامپه‌که،کاتێکیش هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) گه‌ریلاکانی خۆی نارد هێڵی پاراستن و به‌رگری به‌هێزتربوون، بۆیه دوای داگیرکردنی مه‌خموور له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌هێرشێکی نوێ شارۆچه‌که‌که‌یان له داعش پاککرده‌وه، له‌دوای ئه‌وه پارتی گه‌ڕایه‌وه مه‌خموور، پاشان هه‌رێمی مه‌خموور به کامپه‌که‌شه‌وه بووه ناوچه‌یه‌ک له هێزه‌کانی هه‌په‌گه ، هێزی پاراستنی مه‌خموور، هێزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا چه‌ندین خێزان له کامپه‌که‌دا ده‌ژین، به‌ڵام زۆریان له حاجی ئاوا، ڕانیه، هه‌ولێر، زاخۆ و دهۆک بڵاوبونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌که ئارام بێته‌وه ئه‌وا دێنه‌وه لای یه‌کتر، چونکه ئامانجی داعش و تورکیا و هاوکارانیان بڵاوه پێکردن و له‌یه‌ک دابڕاندنی ئه‌و خه‌ڵکه بوو، ده‌یانه‌ویست ئه‌و گه‌له به‌ئاسانی ببه‌نه‌وه تورکیا، له‌وه‌شدا سه‌رنه‌که‌وتن و گه‌ل نه‌گه‌ڕانه‌وه ژێرده‌ستی ئه‌وان، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئاسایش له‌بارنیه و موسڵ تا ئێستا له ده‌ستی داعشدایه ترس و گومان هه‌یه بۆیه جارێ ناگه‌ڕێنه‌وه کامپی مه‌خموور به‌ڵام کامپه‌که له‌ژێر پاراستنی هێزه‌کانی خۆیاندایه.
(مانه‌وه له مزگه‌وت و خوێندنگاکان چاره‌سه‌ری کاتییه)
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که ده‌ڵێت، ژیان و ئاسایشی گه‌ل گرنگه ، ئێستا پێویستی به کامپێکی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاواره‌کانی حاجی ئاوا کاری بۆ ده‌که‌ن، مانه‌وه له مزگه‌وت و خوێندنگاکان چاره‌سه‌ری کاتیه، ده‌بێت له وارگه‌یه‌کی تایبه‌تدا جیگیربکرێن، و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم ، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چاره‌سه‌ر بکرێت، حکومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیاری هه‌ر ڕه‌وشێکه که‌له کوردستان ڕووبدات.
داوای کردنه‌وه‌ی کامپێکی تر بۆ مه‌خموریه‌کان کراوه یه‌کێتی ئه‌وه‌ی قبوڵ کردوه به‌ڵام ئێستا کێشه‌ی مه‌سره‌ف هه‌یه، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بکات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زستان نزیکه کات زۆر نه‌ماوه ده‌بێت به‌پێی هه‌لومه‌رجی زستان کامپێکیان بۆ ئاوابکرێت،نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا کاری جیدی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌کردوه، تێناگه‌ین بۆ گوێی پێناده‌ن، نازانین ئه‌وان تا ئێستا چیان کردوه 5 بۆ 6 هه‌زار په‌نابه‌ر له حاجی ئاوا هه‌نه ئه‌وانه چۆی بژین؟ ئه‌گه‌ر خه‌مساردی له دروستکردنی وارگه‌یه‌ک بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌رکه‌وێت ئه‌وا مانای پارچه‌یه‌که له‌و پیلانه‌ی له‌سه‌ریان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن ئه‌و خه‌ڵکه په‌ر‌ش و بڵاوبکه‌ن و ئه‌وا هه‌وڵدانێکی بێ هوده‌یه، گه‌لیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه بێده‌نگ نابێت.
خه‌ڵک بێخاوه‌ن نیه، خۆیان ڕێکخستوه له باکوری کوردستان و ئه‌وروپا و تورکیا زۆر که‌س هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێڵه 20 ساڵه‌یه‌ی خه‌بات خه‌مسارد نه‌بوون، و خه‌مخۆری خه‌ڵکی کامپی مه‌خموور بوون.
(سه‌ره‌تا کشانه‌وه پاشان داعش هات)
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری که‌جه‌که ڕه‌زا ئاڵتوون له‌سه‌ر دۆخی مه‌خموور و ئاڵۆزیه‌کان ده‌ڵێت" به‌هۆی شه‌ڕه‌وه دۆخێکی ئاواره‌بوونی گه‌وره هاتوه‌ته ئاراوه، گه‌لۆ کێ شه‌ڕی گه‌یانده ئه‌و ئاسته، سه‌یری ڕه‌وشی ، شه‌نگال، مه‌خموور، موسڵ و خورماتوو و ده‌وروبه‌ریان بکه‌ن هه‌موو ئه‌و شوێنانه کوردستانن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌وڵه‌تێک ئاوا بکه‌ن و مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌ڵام هێزه سیاسی و سه‌ربازیه‌کانیان له‌و ده‌ڤه‌رانه کشانده‌وه و گه‌لیان به‌ته‌نها هێشته‌وه و داعش هێرشی کرده سه‌ریان.
کاتێک هێزه‌کانیان له‌وێ بوون داعش هێرشی نه‌ده‌کرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی داعش هێرش بکات ئه‌وان هێزه‌کانیان کشانده‌وه، ڕاست نیه که‌ده‌ڵێن به‌رامبه‌ریان وه‌ستاونه‌ته‌وه و پاشان شکاون و کشاونه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی من باسیان ده‌که‌ن هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لێ بوو ئه‌وان کشاونه‌ته‌وه و ناوچه‌که‌یان بۆداعش چۆڵ کردوه و خه‌ڵکه‌که‌یان بۆ داعش به‌جیهێشتوه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی کۆمه‌ڵکوژکردنی هه‌زاران که‌س له شه‌نگال و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زاری تریش، کێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به ئاواره‌کردن دان؟ هۆکاره‌که‌ی چی بوو ؟ ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، ئاواره‌کردنی گه‌ل و سیاسه‌تکردن له‌سه‌ریان کارێکی نائه‌خلاقیه ، تۆ گه‌له‌که‌ت ناپارێزیت، خاکه‌که‌ت ناپارێزیت، خه‌ڵکه‌که‌ی ئاواره ده‌که‌یت، پاشانیش له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌مان په‌نابه‌رهه‌یه و هاوکاری و پشتگیریمان پێویسته.
حکومه‌تی هه‌رێم خۆی ئیمکانی هه‌یه، بودجه‌ی هه‌یه ، سه‌رچاوه‌ی ئابووری هه‌یه، نه‌وت ده‌فرۆشێت ، ئه‌و پشتگیریه‌ی له نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خوازیت ڕه‌وایه به‌ڵام خۆت ئێستا چی ده‌که‌یت؟ کوا هیچ هاوکاریه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ناده‌ن بڕۆن له حاجی ئاوا، زاخۆ و دهۆک سه‌یرکه‌ن، خه‌ڵکه ئاواره‌که له کوچه و کۆڵانه‌کان ده‌ژین، گه‌لۆ حکومه‌تی کوردی له کوێیه ؟ بۆ هیچ هاوکاریه‌کیان ناکات.
(ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ژاری گه‌ل خۆیان پێشبخه‌ن)
ڕه‌زا ئاڵتوون له‌سه‌ر هاوکاری ئاواره‌کانی مه‌خموور و سیاسه‌تی پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ڵێت" سیاسه‌تێکی ترسناک به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هاوکاری ئاواره‌کان کراوه، ده‌وترێت بۆ هه‌ر خێزانێکی ئاواره یه‌ک ملیۆن دینار ته‌رخان کراوه، هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ش ڕاده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم کراوه له حکومه‌تیشدا پارتی خۆی سه‌پاندوه، به خێزانه‌کان به‌تایبه‌تی ئاواره‌کانی مه‌خمووریان وتوه وه‌رن ببنه‌ن پارتی و لای ئێمه ناوی خۆتان بنوسن ملیۆنێک تان ده‌ده‌ینێ، به‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که حکومه‌ت کێی بوێت پاره ده‌داته ئه‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوکاریه نێونه‌ته‌وه‌ییه بۆ هه‌موو په‌نابه‌رانه به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم و پارتی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر مه‌ینه‌تیه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌ستکه‌وتی سیاسی به‌ده‌ستبخه‌ن، ده‌بێت گه‌ل له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هۆشیاربێت، و حکومه‌تی هه‌رێمیش باش ئه‌و هاوکاریانه ڕێکبخات.
له‌کۆتایی قسه‌کانیدا ڕه‌زا ئاڵتوون ده‌ڵێت" کێشه‌ی ئاواره‌یی و کۆمه‌ڵکوژی کاریگه‌ری کردوه‌ته سه‌ر هه‌موو که‌سێک، فیداکاری و هه‌ستیاریه‌کی مه‌زن هه‌یه ده‌بێت ئه‌وه به‌رده‌وام بێت، مه‌خموور بۆ باکوری کوردستان مژارێکی جدیه نابێت پشتگوێ بخرێت، ئه‌وه ئه‌نجامی تێکۆشانی 40 ساڵی باکوری کوردستانه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت باکور به‌پێی ئه‌وه ڕۆژه‌ڤی خۆی ده‌ستنیشان بکات.
(ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن چه‌ترپرێسه‌وه وه‌رگێڕدراوه بێ ده‌ستنیشانکردنی چه‌ترپرێس هیچ لایه‌ک مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی نیه).