کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پەیامێك بۆ گەنجانی كوردستان

Tuesday, 08/02/2011, 12:00


پێشەكی دەمەوێت ئەوە رابگەینم كە كۆمەڵێك خەڵكی پیرە سیاسی هەن كاتێك باسی گەنج دەكەیت، دەست بەجێ توشی حەساسیە دەبن و نمونەی گەنجانی خراپ دەهێننەوە و خۆیانیان زۆر پێ موهیمە، لێ منیش ئەوە دەزانم كە دكتۆر" بورهان یاسن" لەتەمەندا گەورەیە،بەڵام ئەوە دەزانم كە عەقڵ و بیركردنەوەی گەنجانەیەو كەسانی وەكو ئەو بەڕێزە دەتوانێت كۆمەڵگا بەڕێوە ببات، ئەوەش راستە هەندێك گەنج هەن بێزت دێتەوە پێیان بلگوترێت گەنج، بەڵام ئەوانیش قوربانی دەستی پەروەردەی كۆمەڵگایكی باوكسالاری و دیكتاتۆر سالاری و دەسڵاتی دیكتاۆرن، دەكرێت ئەوانیش ئیشیان لەسەر بكرێت بۆ ئەوەی كەس نەتوانیت تاوانباریان بكات بە خەڵكانی خراپ . بۆخۆم پێم وایە كە ئەگەر سەرم وەكو خوری سپی بێت و تەمەنم بگاتە 70 ساڵیش، هەر دەڵێم: گەنج هەوێنی هەمو گۆڕانەكانەو تواناوتاقەتی زۆریان هەیە بۆ گۆڕینی سیستەمە سەقەت و دیكتاتۆر و كۆنەپەرستەكان.
سڵاو ئەی گەنجە خێر لە خۆنەدیوەكانی گەلەكەم، ئەی رۆڵە ئازاو چاونەترسەكانی دەڤەری بادینان و هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و كەركوكی لە باوشی دایك دابڕێنراو هەمو شارو شارۆچكە و گوندەكانی كوردستان، گەنجە خوێن گەرمەكان كەس و كاری ئێوە لە ماوەی دەسەڵاتی خوێنمژی بەعسدا لە پێناوی ئازادی و مافی چارەی خۆنوسیندا لە سێدرادەدران و دەكوژران ئەنفالكران و كیمیابارانكران و گوندەكانیان سوتێنران و سەروەت و سامانیان بە تاڵانبرا، كەس وكاری زۆربەمان لە بەعسیان قەبوڵ نەكرد و لە راپەڕینێكی سەرتاسەریدا و بەشێكی بەرچاوی خاكی كوردستانیان لە ژێر چنگی داگیركەران رزگار كرد.
لەگەڵ رێزمدا بۆ هەندێك پێشمەرگەی قارەمان كەگیانی خۆیان لە رێگای ئازادیدا بە خاك سپارد و هەندێكیشان لە ژیاندا ماون، بەڵام هەندێكیتریان لە دوای راپەڕینەوە كۆمەڵێك مافیا بە سەرۆكایتی دو تاوانبار و خائینی وەكو جەلال تاڵەبانی و مەسعود مەلا مستەفا شێخ ئەحمەد(ناسراو بە مەسعود بارزانی)كە هەر لە سەردەمی شاخیشدا مافیا و چەتەو خائین و خۆفرۆشبون بەزۆر سواری ملی دەسەڵات بون و لەو جاو تائێستا حوكمی ئەم وڵاتە دەكەن.
ئەم دەسەڵاتە مافیایە چەند ساڵیكی كەم لە دوای رزگاربونی بەشێك لە خاكی كوردستان لە ژێر چنگی داگیركەران، شەڕی نەگریسی براكوژیان هەڵگیرساندو هەزاران رۆڵەی ئەم وڵاتەیانكردە قوربانی مەرامە گڵاوەكانی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی و هێزەكانی سەرجەم داگیركەرانی كوردستانیشیان هێنایە ناوخاكی كوردستانەوە بۆ سڕینەوەی یەكتری،ئەوە ماوەی 20 ساڵە داهاتی ئەم وڵاتە دەدزن و بەتاڵانی دەبەن و ماڵ و منداڵی زۆربەی بەرپرسەكانی كوردستان لە دەرەوەی وڵات باشترین ژیانیان هەیە و لە باشترین زانكۆ دەخوێنن، هەشیانە وەكو باوكە مافیاكانیان منداڵەكانیان لە كوردستان بونەتە مافیاو خەڵك دەچەوسێننەوە و یاسا لە ژێرپێ دەنێن ، كەچی هاتون ئیانەوێت كوردایەتیمان پێفرۆشنەوە و باسی پیپَشمەرگایەتیمان بۆ بكەن و دوژمنی وەهمیمان بۆ دروست دەكەن و دەیانەوێت بەوە بمانترسێنن.
ئەوانەی كە ئەم وڵاتە تاڵان دەكەن و باسی پێشمەرگایەتی دەكەن،دەبێت بیانخەینە ژێر پێڵاوەكانمانەوە و بەرەو دادگایەكی عادیلانەی راپێچیان بكەین، دەبێت بۆ لەمەودوا دەمكوتیان بكەین ئەوەندە رابردوە ناشیرینەكانی خۆینمان پێنەفرۆشنەوە،ئەو چەتەو دز مافیایانەی دەسەڵاتی عەقڵ پوشی كوردی.
گەنجانی خێر لە خۆ نەدیوی كوردستانەكەم خۆتان باش دەزانن كە هەرچی ئەو مافیانەی دەسەڵاتە لە لێدوانەكانیاندا ئێوە بە تەمبەڵ و تەوزل لە قەڵەم دەدەن، ئەوە لە كاتێكدایە ئەوە منداڵەكانی خۆیانە تەمبەڵ و تەوەزلن و لە سەر حسابی هەمومان لە پێش زانكۆكاندا بە ئۆتۆمۆبیلی ئاخر مۆدێل پۆز بەسەر منداڵە هەژارەكانی كوردستاندا لێ دەدەن. مافیا سیاسیەكانی سەرجەم حیزبەكان دەیانەوێت گەنج بكەنە پەیژەو بەسەریدا سەركەون خۆیان بكەنە قارەمان و پاڵەوان و سیاسەتمەدار و نیشتمان پەروەر، بەڵام هەمو ئەو قسانە سواون و ئێوەی گەنجان تازە بە كەس هەڵ ناخەڵەتێن.
گەنجانی كوردستانەكەم ئێوە خۆتان باش دەزانن كە شۆڕشی سپی گەنجانی تونس چۆن هەرەسی بەو دەسەڵاتە پۆلیسیە دیكتاتۆرەیەی " زەین لعابدین بەن عەلی" هێنا،ئەوتا گەنجانی وڵاتی میسریش ماوەی چەند رۆژێكە شەقامیانكردوەتە ماڵی خۆیان و شەو رۆژیان لەوی بەسەر دەبەن، داوای رۆشتنی دەسەڵاتی 30 ساڵ دیكتاتۆریێتی "حوسنی موبارەك "دەكەن، ئەو دەسەڵاتەی كە 30 ساڵە خەڵك دەكاتە جاسوس بەسەر یەكەوە وخەڵك دەچەوسێنێتەوە، بەڵام ئەوتا خەریكە لە بەرامبەر هورەی پۆڵاین وگەرمی گەنجانی میسردا ئەودەسەڵاتە دیكتاتۆرە وەكو بەفر دەتوێتەوە.
گەنجانی ئاز و چاونەترسی كوردستانەكەم، لێرەوە دەمەوێت پێتان بڵێم: كاتی ئەوە هاتوە ئێمەش رۆژێك دیاری بكەین و شەقامەكانی كوردستان بكەینە ماڵی خۆمان، بە شێوەیەكی مەدەنیانە داوا بكەین ئەم دەسەڵاتە سەركوتكەرەی كوردستان وكۆیلەی داگیركەران دادگای بكرێن و لەسەر تاوانەكانی 20 ساڵی رابردویاندا بە سزای خۆیان بگەن و دەست لە كار بكێشنەوە. ئێوەی گەنجانی عەقڵمەند و زانست و نوێخواز، دەبێت هەموتان لە دەوری یەك كۆببنەوە و بە هەمومانەوە كوردستان لەم سەرۆك مافییا نەو چەتەكانینا پاك بكەینەوە،كوردستان بكەینە وڵاتێك كە هەمومان وەكویەك تێدا یەكسان بینو دادگا و یاسا سەروەری بیت بۆ هەموان وخۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەمان دەبین بكەین.
لە كاتێكدا كە ئەم پەیامەی خۆمتان پێ رادەگەینم، بۆ ئەوە نیە كە ئێوە بكەمە قوربانی بۆ خۆشم لێ دابنیشم، لێرەوە پێتان رادەگەینم كە ئێوە لە هەركوێدا كۆببنەوە و شەقام بكەنە ماڵی خۆتان، منیش لەوەیم و یەكەم كەس ئامادەم ئەم دەسەڵاتە گولەكانی بنێت بەسنگیمنەوە، ئەگەر بیەوێت بە ئاگر و ئاسن وەڵامان بداتەوە، بەڵام دڵنیام كە ئەم هێزە چەتەیەی هەردو سەرۆك مافیاكەی كورد "جەلال تاڵەبانی و مەسعودا بارزانی " هێچیان پێناكریت، جگە لەوە نەبێت كە تەسلێم بە ئیرادەی ئێوە ببن و راپێچی دادگا بكرێن، رەنگە ئەوەی من دەیڵێم لە لای هەندێك خەڵك مایەی گاڵتە پێكردن بێت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین زۆر خەڵكیش هەبو گەڵتەیان بە خەڵكی میسر دەكرد، كەچی پێچەوانەی بۆچونەكانی ئەوخەڵكانەوە، گەلی میسر سەلماندسان كە گەلێكی ئازادی خوازن. بۆیە دەبێت ئێوەی گەنجانیش ئەو بۆچونە بەسەرچوانەی مشەخۆرەكانی كورد بە درۆ بخەنەوە و بیسەلمێنن كە ئێمەی گەلی كوردیش گەلێكی ئازادی خوازین. دەبێت بە هەمومانەوە ئەم سیستەمە مافیایە بگۆڕین و سیستەمێكی سەردەمیانە لە كوردستاندا بهێنینە گۆڕی كە جیگای خەڵكی مافیا و دزو شەرواڵ پیسی تێدا نەبێتەوە و راپێی زیندان بكرێن.
تیبینی:
هەرچ گەنج و خەڵكێكی ئازادی خواز دەیەوێت رەخنە و پێشنیاری هەبێت پەیوەندی بكات بەم ئمێڵەی خواروە.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە