کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ (گەندەڵەیەكانی شارەوانی گەیشتە رادەی كەپۆست اعلان نەكەن)

Friday, 20/05/2011, 12:00


ئێمە وەكو گروپی ئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی، زۆر لەمێژە ڕاو بۆچونی خۆمان لەم سایتە بەڕێزەوە خستۆتەڕو بۆ هەمو ئەندازیاران و سەرجەم شارەوانی سلێمانی بەهەمو بەشەكانیەوە. هەر لەم سایتە ڕاست و حەق بێژەوە هەمو گەندەڵی و پۆخڵاواتەكانی یەك بەیەكی سەرجەم ئەندازیارەكانی شارەوانی سلێمانی و سەرجەم بەرپرسەكانی شارەوانی سلێمانیمان خستۆتەڕو. ئێستاش كە گەندەڵ ئەندازیار ئاراس ناجی كە بەڕێوبەری شارەوانی رۆژئاوا بوەو لەپۆستەكەی تڕۆكراوە. ئێمە وەكو ئەم گروپە چەندین جار گەندەڵیەكانی ئەم زاتە ناموبارەكەمان ئاشكرا كردوە. ئێستاش كە ئەم ئەندازیارە ڕیخنە لاچوە جێگەی خۆشحاڵی گروپەكەمانە. بەڵام ئەوەی كەلێرەدا دەبێت بوەستین و هەڵوێستەیەكی لەسەر بكەین. ئەویش دانانی ئەندازیارێكی تر لەجێگەی دزە كۆنەكەیە بەبێ ئەوەی بەهیچ یەكێك لەو فیلتەران رۆیشتبێ كە دكتۆر بەرهەم بانگەشی بۆ دەكرد بۆ دانانی بەڕێوبەر دەبێ لەسەر چەند خاڵێك بێ. ئایا خەسرەو كەمالی مێشخۆر یان عەبدولكەریمی زەڕافە ڕەنگاو ڕەنگەكەی شارەوانی سلێمانی و بەرهەم فەوزی شەكرشكێنی ناو شارەوانی و وتەبێژە چڵكاوخۆریەكەی بەشی بەدواداچوونی شارەوانی. ئایا كەئێوە حساب بۆ دكتۆر بەرهەم ناكەن و حكومەتێكی سەربەخۆتان ڕاگەیاندوە لەناو شارەوانی هەركەس لەئاستی خۆیەوە هەوڵی چەسپكردنی كوتلەی خۆیەتی لە پۆستانەكاندا تا بەشداربن لەلێسینەوەی چەوری. ئایا ئەمە كردار شەرتە؟؟؟؟؟ یان ڕیشوەت و كاسەلێسی شەرتە؟؟؟؟ ئێستاش گەندەڵێكی ترتان هێناوە بەناوی ئەندازیار عیرفان كەدراودەستەی بەرهەم فەوزی (واتە بەرهەم فوزی یان بەرهەم پوزی یان بەرهەم زێ. ئەمانە لەقەبەكانیەتی) پلانی ئەم شارە دادەنێ و دەیخاتە دەست ئەندازیارێكی ئەخلاق سست و بەدڕەوشت بەبێ ئەوەی بەهیچ فلتەرێكی یاسای بڕوات؟؟ كەلەهەمو تەمەنی خۆیدا ئەندازیار عیرفان شتی وای بەخۆیەوە نەبینیوە بۆیە هەر دوای ئەوەی پۆستەكەی وەرگرت بۆ شەوی داوتر داعوەتی نادی (بەرهەم زێ) دەكا. دەكە خەجاڵەت بی خەسرەوی خەوتو و عەبدولكەریمی نەعامە. دەك خەجاڵەت بێ بەناو سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان. كەیەكێكی وەك ئەندازیاری بەرهەم پوزی حسابت بۆ نەكا! دەك خەجاڵەت بی ئەنجومەنە خۆرە بێ دەسەڵاتەكەی شارەوانی! دەك ڕو ڕەوش بی سەرۆك ئەنجومەنەكەی شارەوانی. ئێمە وەكو گروپی ئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی بەردەوام دەبین لەسەر ئەم بابەتەو هەمو ئەندازیارانیش ئاگادار دەكەینەوە لەڕێگەی ئەم سایتە بەڕێزەوە كە بەهیچ شێوەیەك ئەم كارە قبوڵ نەكەن و هەر چی بەڵگەو دۆكیومێنتە بیخەنەڕو. تا خەڵكی باش بزانێت كەدانانی بەڕێوبەرەكان لەسەر چی بنەمایەك دانراوە ئایا كردار شەرتە؟ یان بەرهەم زێ شەرتە؟ ئایا دكتۆر بەرهەم گرنگەترە یان بەرهەم فەوزی؟ دیارە بەرهەم زێ. دەزانن بۆچی لەبەرئەوەی لەشارەوانی بەرهەم زێ ئەوە لەقەبەكەیەتی (زێ) خۆشترە تا كردار شەرتە. لەبەرئەوەی ئەگەر ئەمە پیاو بوایە بەناوی دایكی بانگ نەدەكرا.هەروەها داوا لە سەرجەم فەرمنبەرانی شارەوانی رۆژئاوا دەكەین كە هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بەم ئەندازیار عیرفان وەربگرن و بەتوندی بەرامبەری بوە ستنەوە و ئەم كارەی لێ قبوڵ نەكەن. نەكەن فەرمانبەرانی رۆژئاوا خۆتان حیزی بەردەستی ئەم دزە كۆنە بكەن. ئێمە كەئەندازیارین باش دەیناسین جی جۆرە پیاوێكە. و لەبەشەكانی تریدا مەلەفی هەڵدەدەینەوە بۆتان. ئاگاداری سەرجەم كەناڵ و رۆژنامەكان دەكەین كەیەكەم كاری دانانی بەڕێوبەرێك بەبێ هیچ فلتەرێك لەشارەوانی رۆژئاوا روویدا. بۆیە هەر لێرەوە یەكەم كاری كردار شەرتە بوە یەكەم كاری ماستاو شەرتە
  گروپی ئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە